چه‌مكمی به‌هه‌شت ودۆزه‌خ له‌ئایینی ئیسلامدا
كاتێك ده‌ڵێین په‌یامی بیغه‌مبه‌رایه‌تی ده‌بێت له‌سه‌ر بناغه‌ی ترس و تۆقاندن نه‌بێت ئه‌وه زۆر راسته، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانیین كه‌وا زۆربه‌ی ئاییه‌نه‌كان پشت به‌م دوو چه‌مكه ده‌به‌ستن، هه‌روه‌ك له‌ژیانی رۆژانه‌شماندا ده‌بینین پاداشت و سزا هه‌یه، لێره‌شدا هه‌روایه ئایینه‌كان پشت به‌م دوو لایه‌نه ده‌به‌ستن به‌مه‌به‌ستی چاكه‌كاری و دوور كه‌وتنه‌وه له‌خراپه، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه ئایینی ئیسلامه كه زۆر پشتی به‌م دوو چه‌مكه به‌ستووه، به‌گوێره‌ی تێگه‌یشتنمان له به‌كارهێنانی ئه‌م دوو چه‌مكه له‌ئایینی ئیسلامدا مه‌به‌ست ترس وتۆقاندن نییه وه‌ك خه‌ڵكێكی زۆر بۆی ده‌چن و به‌كاری ده‌هێنن، موسڵمان نابێ له‌دۆزه‌خ بترسێ وچاوی ته‌ماحیش ببڕێته به‌هه‌شت، به‌رۆژ دزی و به‌شه‌و له‌یله‌توقه‌در بكات، تێگه‌یشتنی راستی له‌ئیسلام ژیانی مرۆڤ خۆشده‌كات، ئاسوده‌یی ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێكدا ئاشتی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كاتێك ئایین ده‌بێته ئامرازێك بۆ په‌یدا كردنی بژێوی و سه‌روه‌ت سامان یان به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات ئه‌وكات تاوانه‌كه تاوانی ئایینه‌كه نییه چونكه هه‌رگیز مرۆڤ ناتوانێ به‌هه‌شت به‌پاره بكڕێ و به‌پووڵ له‌دۆزه‌خ قورتاری بێت، كاتێك ئایینی ئیسلام باسی دۆزه‌خ ده‌كات مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كه‌وا خراپه‌كاران بترسێنێ و وایان لێبكات له‌كاری خراب و گوناه دوركه‌ونه‌وه، كه‌وابوو مه‌به‌ست تۆقاندن نییه به‌مانای تیرۆر، لێره‌دا ترسه‌كه كارێكی ڕه‌وایه چونكه هاندان نییه بۆ كاری خراپه به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه له‌ئه‌نجامدانی خراپه‌كاری، خۆ ئه‌گه‌ر شتێكیش له‌ترسی تێدا بێت ئه‌وه هاندانه بۆ باشه‌كردن ودوور كه‌وتنه‌وه له‌تاوان، كاتێك هه‌ڕه‌شه له‌مناڵێك ده‌كه‌یت و پێی ده‌ڵێت ده‌ست له‌كاره‌باكه بده‌یت لێت ده‌ده‌م، مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه له‌كاری خراپه دووری خه‌یته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌ستی لێبدات له‌وانه‌یه كاره‌با بیگرێ و بیكوژێ، كه‌وابوو ترساندنكه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدایه، لێره‌شدا ترساندن به‌ئاگر به‌هه‌مان مه‌به‌ست هاتووه، نه‌ك بۆ تۆقاندن و كوشتن و بڕین، بۆ ئه‌وه نییه پێت بڵێت ئه‌گه‌ر فڵانه‌كه‌س نه‌كوژی یان دزی نه‌كه‌ی ده‌تخه‌مه ناو ئاگره‌وه‌و ده‌تسوتێنم، بۆیه ده‌بینین دۆزه‌خ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خوودی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ش به‌كار هاتووه، به‌هه‌مان ئاراسته‌ش كاتێك باسی به‌هه‌شت ده‌كات مه‌به‌ستی هاندانه له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی چاكه‌كاری و خێرخوازی، ئایینی ئیسلام كاتێك به‌هه‌شت وه‌ك پاداشت به‌كار ده‌هێنی ده‌یه‌وێت چاكه‌كاران هاندات بۆبه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر كاری چاكه‌و ڕاكێشانی سه‌رنجی خراپه‌كارانیش بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌كاره‌كانیان، كاتێك چاكه‌كردن و ئیشی خێر له‌كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه، ئه‌وه تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه خۆشبه‌خت ده‌بن و ئاسوده‌و ئارامیی به‌رقه‌رار ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌كدایه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خراپه‌و شه‌ڕخوازی ته‌شه‌نه‌ی كردوو ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو جمگه‌كانی كۆمه‌ڵگادا گرت ئه‌وكات چی ڕووده‌دات؟ هه‌ڵبه‌ت وه‌ڵامه‌كه‌ش ڕوون ئاشكرایه، كه‌وا له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان و خراپه‌و كوناهكاریدا شیرازه‌ی كۆمه‌ڵكه ده‌پچڕێ و به‌هێز بێهێز ده‌خوات، كه‌وابوو مه‌به‌ست له‌دۆزه‌خ و به‌هه‌شت ترس وتۆقاندن و پاداشتی كوێرانه نییه، به‌ڵكو مه‌به‌ستێكی له‌پشته له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو كه‌سێكدایه، هه‌وه‌ها مرۆڤی خێرخواز‌و چاكه‌كار ئه‌گه‌ر به‌باشی له‌خودا گه‌یشت و ئایینی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌كارهێنا ئه‌وا بێجگه له‌قازانجی مادی له‌لایه‌نی ده‌رونیشه‌وه به‌خته‌وه‌ر و كامه‌ران ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واله‌گوناهباران ده‌كات چاوی لێبكه‌ن و واز له‌تاوان وخراپه بیێن، ئایینی ئیسلام نه‌هاتووه بڵێت ئه‌ی به‌نده‌ی خوا بڕۆ خه‌ڵك بكوژه‌و ژینگه بله‌وتێنه‌و ئازای گیانله‌به‌رانبده تا منیش به‌هه‌شتت پێبده‌م ، به‌ڵكو ده‌ڵێت چاكه‌بكه‌و خێرخوازبه‌و ئینسانی باشبه تامنیش به‌به‌هه‌شت شادتكه‌م، كه‌وابوو چه‌مكی به‌هه‌شت وه‌ك فاكته‌رێكی باش به‌كارهاتووه نه‌ك به‌لایه‌نه خراپه‌كه‌ی، هه‌روه‌ك له‌به‌كارهێنانی دۆزه‌خیشدا بینیمان، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی موسڵمان كاری چاكه به‌ونییه‌ته بكا خودا به‌هه‌شتی به‌نسیبكات و یه‌كێكیتر بیكا به‌و نییه‌ته‌ی چاكه چاكه‌یه‌و ده‌بێ ئینسان چاكه‌كار بێت و یه‌كێكیتر بیكا به‌و نییه‌ته‌ی كه‌وا مرۆڤ مرۆڤه‌وه ده‌بێ یارمه‌تی برای مرۆڤی بدات ئه‌نجامه‌كه یه‌ك شته، واته هه‌موویان ئه‌نجامه‌كه‌یان پێكاو هه‌موویان ئه‌هلی به‌هه‌شتن، گرنگ نییه سه‌ربه‌كام دین وئایین ومه‌زه‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سێك كارێكی چاكه بكا نه‌ك له‌پێناوی ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتی به‌ركه‌وێ به‌ڵكو له‌به‌رخاتری خوای گه‌وه‌ره كه‌دروستكه‌ری ئه‌م كه‌ونه‌یه‌و چاودێری زه‌وی وئاسمانه‌و یه‌كه‌م جوڵێنه‌ره ئه‌وه دیسان به‌هه‌مان ئه‌نجام ده‌گات و وه‌ك ئه‌وانی یدكه ئه‌نجامه‌كه ده‌پێكێ كه‌كردنی كاری باشه‌یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو به‌شه‌ریه‌تدایه، وه‌لێ كێشه‌كه لێره‌دایه ئه‌وه‌یه كاتێك خه‌ڵكانێكی زۆر به‌نییه‌تی كڕینی شوقه‌و ڤێلا له‌به‌هشتدا هه‌ندێ كاری چاكه‌و باشه ده‌كه‌ن، ڕاسته ئه‌م خێرخوازانه كاره‌كانیان به‌سوودی كۆمه‌ڵگه‌و خۆشیان ده‌شكێته‌وه، به‌ڵام له‌بیرمان نه‌چێت، له‌ئایینی ئیسلامدا نییه‌ت بنه‌مایه‌كی قوڵ وپته‌وی هه‌یه‌و بناغه‌ی زۆربه‌ی كاره‌كانی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، بۆیه بایه‌خێكی زۆری به‌نییه‌تداوه، چونكه ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌نیا به‌نیه‌تی به‌ده‌ستهێنانی به‌هه‌شت كاری چاكه بكا ته‌نیا یه‌ك پاداشتی چنگ ده‌كه‌وێ، ئه‌ویش خێری ئاخیره‌ته، ئه‌مه‌ش كارێكی پڕ مه‌ترسییه، چونكه له‌وانه‌یه له‌دنیادا قازانجی له‌وه باشتری چنگ كه‌وێت وای لێبكات كاره خێره‌كه‌ی كه‌به‌هه‌شتێكی نادیاره به‌به‌هشتێكی دنیایی مادی دیار بگۆڕێته‌وه، باكارێكی خراپیش بێت بۆ كۆمه‌ڵگه، مادام قازانجی خۆی تێدایه ئه‌وه ده‌یكات و ده‌یگۆڕێته‌وه به‌كاره خراپه‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه پێوه‌ر له‌لای ئه‌و ته‌نیا سوودو قازانجی تاكه‌كه‌سی خۆیه‌تی، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، بۆیه ده‌بێ ئینسان كاری خێربكات چونكه كاری خێر خێره‌و وه‌زیفه‌ی ئینسان وه‌ك ئینسان ئه‌نجامدانی كاری خێره به‌ده‌ر له‌شوێن وكات و به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كه‌سی خۆی، كاری خێر هه‌رچییه‌ك بێت و له‌هه‌ركوێیه‌كدا بێت ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌قازانجی هه‌موو به‌شه‌ریه‌ت ده‌شكێته‌وه، چونكه كۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریه‌ت دابڕاو نییه له‌یه‌ك و هه‌موو كارلێكردنیان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه. مرۆڤ نابێ كاری چاكه بكا له‌به‌رخاتری به‌هه‌شت، هه‌روه‌ها ناشبێ كاری خراپه بكا له‌ترسی دۆزه‌خدا، ده‌بێ ئینسان وه‌ك ئه‌وه‌ی ئینسانه‌و خاوه‌نی ئه‌قڵه‌و له‌سه‌لامه‌تی گۆی زه‌وی به‌رپرسیاره ده‌بێ كاری باشه‌و چاكه ئه‌نجامی سه‌ره‌كی ژیانی بێت دوور له‌وه‌ی به‌هه‌شت هه‌بێت یان نه‌بێت، چونكه گرێدانی كاری باشه به‌پاداشتی به‌هه‌شته‌وه كارێكی مه‌ترسیداره‌و بۆی هه‌یه ده‌ره‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێبكه‌وێته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌كاری خراپه‌ش دیسان راسته مرۆڤ ده‌بێ دوور بێت له‌تاوان وزوڵم و زۆر‌و كاری خراپه، نه‌ك له‌ترسی دۆزه‌خدا، ئه‌گه‌ر دۆزه‌خیش نه‌بێت مرۆڤ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌قڵ و فامه‌و له‌كرداره‌كانی به‌رپرسیاره ده‌بێ دوركه‌وێته‌وه له‌خراپه‌كاری و ڕێگری له‌ئه‌نجامدانی بكات، چونكه به‌تێگه‌یشتنێكیتر ئه‌گه‌ر دۆزه‌خ نه‌بوو ئه‌وه ده‌بێ هه‌موومان ده‌ست بده‌ینه خراپه‌كاری؟ یان ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت نه‌بوو ده‌بێ ئیتر كه‌س كاری چاكه‌نه‌كات؟ بۆیه نابێ ئێمه چاكه‌و خراپه ببه‌ستین به‌بوون ونه‌بوونی به‌هه‌شت و دۆزه‌خه‌وه، پێم وایه هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه ئایینی ئیسلام هه‌وردوو چه‌مكی دۆزه‌خ وبه‌هه‌شتی به‌كارهێناوه، چونكه هه‌ر وه‌ك ده‌ركه‌وتووه ئه‌من وئاسایشی دنیا به‌یه‌كه‌وه گرێدراوه‌و له‌شوێنێكه‌وه بۆشوێنێكیتر كار كه‌له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن، بۆیه كاری خێر له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كدا بێت به‌سوودو قازانجی هه‌موو دنیا ده‌شكێته‌وه، كاری خراپه‌ش له‌هه‌ر شوێنێكدا بێت زیانی بۆ هه‌موو دنیا هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له‌و جیهانگیرییه‌ی كه‌ئایینی ئیسلام كاری بۆده‌كات.