
له‌سێهه‌مین ساڵیادی تیرۆری قوتابی‌و رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسماندا
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان‌و ئازادی سیاسی*
به‌رێزان .. ئیواره‌تان باش سپاسی ئاماده‌بونتان ده‌که‌م ..هیوادارم ئهمئێوارهکۆڕهمان له‌گه‌ڵ ئه‌و چالاکیانهیتر که له کوردستان وهه‌نده‌ران به‌م بۆنه‌یه‌وه رێکخراون ببنه مایه‌ی به‌رچاورۆشنی زیاترمان له‌راستای به‌دیهێنانی به‌شیک له داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان که ئازادی رادهربڕینو ئازادی سیاسی به‌شیکی گرنگیانن.
باسه‌که‌م له‌دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیدا کۆکردۆته‌وه به‌ڵام پێشئه‌وه‌ی بچمه ورده‌کاری باسه‌که‌مه‌وه به پێویستی ئه‌زانم ئاماژه بهخاڵیک بکه‌م ، ئه‌ویش سوربونی خه‌ڵکی کوردوستان یان لانی که‌م به‌شیکی فراوان له رۆشنبیران‌و ئازادیخوازانه له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌و دادگایی‌کردنی بکوژانی سهردهشتو بروانهکردنه به‌و سیناریۆ جۆراوجۆرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی که تائیستا سازیانداوه.
تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی ئازیز یه‌که‌م تیرۆرنهبو که له‌ئاستیکی جه‌ماوه‌ری فراواندا خه‌ڵکی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ پارتی درێژبکات ، پێشئه‌وه نه‌زیر عومه‌ر ، حه‌مه ره‌ووف ئاکره‌یی، د. ستار تاهیر شه‌ریف، سۆرانی مامه حه‌مه تیرۆرکران، بۆ داخوازیه‌کانی خه‌ڵک به‌روی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌وه‌نده درێژه‌ی نه‌کێشا؟ ئایا هێزێکی سیاسی له پشت که‌یسی سه‌رده‌شته‌وه وه‌ستاوه؟ به‌بۆچونی من وه‌ڵامی ئه‌مپرسیاره..نه‌خێره. داخوازی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی که‌یسی سهردهشتو متمانه‌نه‌کردن به سیناریۆکه‌ی پارتی له‌مباریه‌وه داخوازیه‌کی جه‌ماوه‌ریه و تۆیژوتاقمی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازی له‌پشته. ئه‌و نارهزایتیه به‌جۆرێک فراوانه که ده‌سه‌ڵاتی پارتی توشی سهرگیژهکردوه وه هه‌ر جارێک سیناریۆیه‌ک سازده‌دات له‌وسه‌ره‌وه مایه‌پوچ ده‌گه‌رێته‌وه وه ئه‌وه‌نده‌یتر بێبروایو ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک به‌رامبه‌ر به‌خۆی زیاده‌کات.
ده‌بی بۆ وه‌ڵامی ئه‌مپرسیاره له به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاریو داخوازی خه‌ڵکی کوردوستاندا بگه‌رێن، ده‌بی لهپڕبونی جامی سه‌برو تهحهمولیاندا بۆی بگه‌ڕین، ده‌بی لهئاڵوگۆڕیکی جیهانیو ناوخۆییدا بۆی بگه‌رێین که ههمبهسهر بارودۆخی ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رده‌می هاتنه‌سه‌رکاری ئه‌مده‌سه‌ڵاته رۆیداوه وههم به‌سه‌ر هۆشیاری خه‌ڵکی کوردهستاندا هاتوه، شۆرشه‌کانی میسروتونس گه‌واهی ئهمئاڵوگۆرهن، 17 ی شوباتی کوردوستان گه‌واهی ئهمحاڵهتهن ، یه‌کێک له نوسه‌ره به‌رێزه‌کان که به‌داخه‌وه ئیستا ناویم لهیادنیه لهمبارهیهدهڵێت ؛ کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردوستان به‌رامبه‌ر به‌تیرۆری سه‌رده‌شت خاڵێکی وهرچهرخانبو له هۆشیاری سیاسی خه‌ڵکی کوردوستاندا، من ئهموتهیه به‌ومانایه تێده‌گه‌م که هه‌م زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کوردی تیادا پێکهات گۆراوه و هه‌م ئهوخۆشخیهیاڵهی جه‌ماوه‌ری کوردوستان وزه‌مینه‌ی مادی ئه‌و خۆشخهیالیه ئیتر له‌ئارادا نه‌ماوه. سهردشتی ئازیز به‌مه‌رگی خۆی هوشیاری جه‌ماوه‌ری کوردوستانی برده قۆناغیکیتری خه‌باته‌وه.
_ یه‌که‌م؛ وه‌رچه‌رخانی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری بهلایراستدا .. باردودۆخی وزمینهی پێکهاتنی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کوردله کوردستاندا ….
ئهمدهسهڵاتهی ئیستای کوردستان به‌جیا له‌زۆر ئاڵوگۆری ناوخۆیی عراق و کوردستانی پیش ساڵه‌کانی 90 ی سه‌ده‌ی رابوردو، زیاترمۆرکی جیهانی پێوه‌دیاره ، دیاره ئهممهسهلهیه شتێکی سه‌یر نیه به‌په‌یوه‌ست به‌و گه‌شه‌کردنه پیشهسازیو ئابوریه‌و ئه‌وئه‌نجامه کۆمهڵایهتیو سیاسیانیهی که له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌کانه‌وه له‌جیهاندا گه‌یشته ترۆپکی خۆی وجیهانیبونی کرده واقعیه‌تێکی رۆژانه‌ی دنیا.
سه‌رکیترین ئاڵوگۆر له‌مبواره‌دا هه‌ره‌سهێنانی بلۆکی رۆژهه‌ڵات و ئۆردگای سۆسشیالیزمی بۆرجوازی و هاتنه‌سه‌رکاری تاتشهریزمو ریگانیزم به باڵاده‌ستبونی لیبرالیزمی نۆی له رۆژئاوا کۆتایهات، مه‌سه‌له‌که واده‌رکه‌وت یان وا وێناکرا کرا که ئه‌مه روخانی کۆمۆنیزمه له‌به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی بلۆکی رۆژئاوادا. ئه‌م ئاڵوگۆره گه‌ورانه بهلهئارانهبونی وه‌ڵامی چینی کرێکار و چه‌پی کۆمه‌ڵگا بونه مایه‌ی باڵاده‌ستی درنده‌ترین باڵی بۆرجوازی به‌جۆرێک که هه‌رچی بزوتنه‌وه، بیروبوچون، ئاینی‌و مه‌زهه‌ب ناسیونالیزم ، فاشیزم، شه‌ری قه‌ومی پاکتاوی نه‌ژادی ، شه‌ری ئاینی‌و تایفه‌گه‌ری ئیسلامی سیاسی، که‌لتوری دواکه‌وتو دژه ژن دژه یهکسانیو دژه عه‌داله‌تخوازی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا سه‌ریانهه‌ڵدا ولهبرهودابون ، بۆرجوازی ئهمبارودۆخهی به سه‌رکه‌وتنی دیموکراسی، کۆتایهاتنی دیکتاتۆریه‌تی کۆمۆنیزم و راوه‌ستانی میژو لیره‌دا وێناکرد.
هه‌ر ئهمئاڵوگۆرانه بونه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌زمی خۆیناوی نۆی جیهان و عراق بوه یه‌که‌م مه‌یدانی به‌رجه‌سته‌بونی ئهمنهزمه که به جه‌نگی رزگارکردنی کویه‌ت له داگیرکاری عراق ناسرا، ناسیونالیزمی کورد له کوردستانی عراق تا ئه‌وکاته ئه‌گه‌رچی هێزه‌کانی لهپشتسنورهوه بوون، به‌ڵام به‌هۆێ سیاسه‌تی شوفینیستی رژێـمی فاشستی به‌عسه‌وه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان زه‌مینه‌یه‌کی به‌هێزی له نیۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کۆردستان هه‌بو و له غیابی بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی چینی کرێکاردا که وه‌ڵام به مه‌سه‌له‌کانی رۆژبداتهوه لهمئاڵوگۆڕانهدا ناسیونالیزمی کورد به‌رابه‌ری هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌کی به خۆهه‌ڵواسین به سیاسه‌تی ئه‌مرێکا رابه‌ری نه‌زمی نۆی جیهان بونه مه‌یدانداری گۆڕه‌پانی کوردوستان‌و له درێژه‌ی ههمانرهوتدا و پاش پاشه‌کشه‌کردنی به‌عس له به‌شێک له کوردوستان زه‌مینه‌ی هاتنه سه‌رکاری ئهمدوو حزبه هاته ئاراوه ، یه‌که‌م ده‌سته‌که‌وتی ئهمدوحزبه گوایه ههڵبژاردنبو به‌ڵام له‌راستیدا شه‌ڕیکی خۆێناوی ناوخۆبو که گیانی ده‌یان هه‌زاری لاوی کوردستانی کرده قوربانی و تا ئیستاش زۆرێک له که‌سوکاری بێسه‌روشوێنه‌کان عه‌وداڵی چاره‌نوسی رۆڵه‌کانیان.
ئه‌نجامه سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نه‌زمی نۆێ جیهان لهعراقو کوردستاندا که بونه زه‌مینه‌ی هاتنه سه‌رکارو شکڵ‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی ئهمدوو حزبه به کورتی بریتیبو له ئاواره‌یی، گه‌مارۆی ئابوری ئه‌مریکا له‌سه‌ر عراق گه‌مارۆی به‌عس له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، شه‌ڕی ناوخۆ ، بێسه‌روبه‌ری سیاسی، بێ‌کاری سه‌رسورهێنه‌ر، قاتوقری ، برسییتی ، سه‌رکوت وتیرۆری هه‌ر ده‌نگێکی ئازادیخواز، پاشه‌کشه‌پێکردنی خواستی ئازادیخوازانه‌و یه‌کسانیخوازانه‌ی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی کوردوستان، ڕشهکوژی ژنان. کۆچی سه‌دان هه‌زاری لاوان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی رهوتو حزبهئاینیو مه‌زهه‌بیه‌کان..گه‌نده‌ڵی و به‌تاڵانبردنی ئاشکرای سهرهوهتوسامانی کوردوستان‌و…. هتد.
ئهمباردۆخه که ئه‌مریکاو رۆژئاوا به سه‌رهه‌ڵدانی باهۆزی دیموکراتی‌و و سه‌رده‌می ئاشتی‌و له‌ناوچونی شه‌رخوازی کۆمنیزم وێنایانکرد، له راستیدا پێویستیه‌کی چاره‌نوسسازی دهورهیهکیتربوو له که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه و بهرههمهێنانو دوبارهبهرههمهێنانهوهی قازانجی سه‌رمایه له ئاستی جیهانو ناوچه‌که‌دا.
لهمباردۆخه جیهانیو ناوخۆیه‌دا ده‌سه‌ڵاتی بۆرجواناسیونالیزمی کورد شکلیگرت و هاته سه‌رکار و ئه‌رکی پاراستنی ئه‌وبارودۆخه‌ی به‌قازانجی سه‌رمایه جیهانیو ناوخۆی گرته ئه‌ستۆ. ئه‌وه راستیه‌کی نه‌شاردراوه‌یه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردو حزبی کوردایه‌تی نه‌ک له‌دریژه‌ی خهباتو نارزایه‌تی ئازادیخوازانه‌و به‌رحه‌قی جه‌ماوه‌ری کوردوستان نه‌هاتونه‌ته سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ، به‌ڵکو رێک به پێچه‌وانه‌وه له‌دژ به‌و ئامانج‌و داخوازیانه‌دا وبۆ سهرکوتو رێگه‌گرتن به فراوانبون ، گهشهکردنو قوڵبونهوهیان.
بزوتنه‌وه‌ی شوراکان که تاکه ره‌وتی ئازادیخوازانهبوون له گه‌رمه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌دا له کوردستاندا سه‌ریان هه‌ڵدا بۆ بهدیهانی داخوازیه به‌رحه‌ق و شۆرشگێره‌کانی کرێکارنو زهحمهتێشانی کوردوستان هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیانه‌وه که‌وتنه‌به‌ر هه‌ڕشه‌ی ئهمدوحزبه.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تا روخانی به‌عس به سودورگرتن له تاقیکردنه‌وه‌ی تاڵی خه‌ڵکی کوردوستان له گه‌ڵ سیاسه‌تی دڕندانه‌ی ئه‌وه رژێمه و بره‌وپێدانی هه‌ستێکی نه‌ته‌وایه‌تی به‌رته‌سکه‌وه به بیانوی مۆته‌که‌ی به‌عسه‌وه به هاوشانی سیاسه‌تی سه‌رکوت، درێژه‌ی به‌ژیانی خۆیدا له‌وه به‌دواش واته دوای 17 شوبات ومایهبوچبونی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کارانه‌ی ناسونالێزم ته‌نها سیاسه‌تی سه‌رکوت ئیستبدادی ره‌های بۆ ماته‌وه له روبه‌روبونه‌ی داخوازی خه‌ڵکی کوردوستان‌و سه‌رکوتی ئهوباردوخه شۆڕشگیرانه‌ی دوای 17 شوبات . ئاخر ئه‌مده‌سه‌ڵاته زاده‌ی ئه‌و بارودۆخه کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ی دوای سه‌رهه‌ڵدانی نه‌زمی نۆیی جیهانه هه‌ر بۆیه ئه‌رکیه‌تی هه‌مان بارودۆخ له کوردستاندا بپاریزیت.
_ دووهه‌م؛ خه‌سڵه‌تی رژێمی سه‌رمایداری کوردوستان ..
کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌رمایه‌داریه له‌سه‌رده‌می ئیمپیریالزمدا. شیوه‌ی بهرههمهێنانو ئاڵوگۆر به‌ته‌واوی شیوه‌ی کاڵاییه وبه‌رهه‌مهێنانی سهروهتو سامان و ئاڵوگۆرپیکردنی له‌ده‌وری فرۆشتنی هێزی کاری کرێکاران ته‌وه‌ره‌ی به‌ستوه. ئه‌وه‌ی که ئهمسهرمایهداریه چه‌ند پێشکه‌وتوه، یان چه‌ند کارگه‌ی سهدانههزار کرێکاری له کوردوستاندایه ئهمراستیه ناگۆڕێت ، چونکه سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری پێشئه‌وه‌ی کارگه‌و پرۆژه‌ی سه‌نعه‌تی زهبهلاحبێت، په‌یوندیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه که لایه‌نێکیان بۆرجوازی خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه، هیزی کار ده‌کرێت ئامرازهکانیتری به‌رهه‌مهێنان ده‌کرێت وسه‌رئه‌نجام قازانج که‌ڵه‌که ده‌کات، لایهنێکهیتری کرێکاری ‘ئازاده’ له‌هه‌ر جۆره موڵک‌و موڵکداریهک که ته‌نها خاوه‌نی هێزی کاری خۆیه‌تی رۆژانه دهیفرۆشیته بۆرجوازی وبژێوی خۆی خیزانه‌که‌ی په‌یداده‌کات.
تایبه‌تمه‌ندی سه‌رمایه‌داری له‌کوردستان وه‌ک هه‌ر وڵاتێکی ‘ جیهانی سێ’ یان وڵاته سه‌رمایه‌داریه ‘ژێدهستهکان’ ئه‌وه‌یه که سهرههڵدانو گه‌شه‌کردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی له‌سه‌رده‌مێکدا رویداوه که له‌وڵاته سه‌رمایه‌داره‌کانی ئه‌ورپا و ئه‌مرێکا گه‌یشتۆته باڵاترین قۆناغی خۆی. سه‌رمایه‌داری له‌م قۆناغه‌دا به حوکمی یاسا بزۆێنهرهکانی، ریژه‌ی قازانجی له‌هه‌ر بڕێک له‌سه‌رمایه به‌ڕاده‌یه‌کی فراوانتر له‌جاران‌و بهتوندیهکی خێراتر له جاران روو لهدابهزیندهکات ، بۆیه بۆرجوازی به‌دوای ئه‌وه‌دایه که له ریگای که‌مکردنه‌وه‌ی کرێ کڕێکار ، زیاترکردنی سهعاتکاریان ری به‌و دابه‌زینی رێژه‌ی قازانجه بگرێت، له‌م وڵاتانه شێوه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی قازانج نه‌ک زێدهبایه، به‌ڵكو زێدهقازانجه، یانی زێدهبایهکی وهبهرهاتو له‌بارودۆخێکی کار‌و بهکرێێهک که بۆرجوازی نه‌ک کرێکاران، دیاریده‌کات. سه‌رتاپای سیسته‌می سیاسیان ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌وری ئهمپرۆسهیهدا تهوهرهیبهستهوه. ئه‌م واقعیته زۆر به‌ساده‌یی یانی بۆرجوازی کوردستان هه‌مان پرۆسه‌یی ده‌سته‌خوشکه‌کانی ئه‌روپای نه‌بڕیوه له روبه‌روبونه‌وه‌ی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ، ودامه‌زراندنی کۆمه‌لگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی ، فریای ئهوهنهکهوتوه ئاین لهدهڵهتو ، په‌رورده جیابکاته‌وه ، سیسته‌مێکی دیمکراتی دابمه‌زرێنیت و…هتد. له چونکه پێویستی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌قازانج و دوباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی کاری ههرزانو کرێکاری خامۆش ده‌خوازی.
دابینکردنی ئه‌مه‌ش قه‌ده‌غه‌کردنی هه‌رجۆره ئازادی ده‌ربڕین ، رێکخروابون ، مانگرتن‌و خۆپیشاندانی کرێکاران‌و زه‌حمه‌تکیشان ده‌خوازێت، به‌کورتی قه‌ده‌غه‌کردنی ئازادیه سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌کان ده‌خوازێت یانی تاکه رێگای پاراستنی ئهمرژێمه سهرکوتو ئستبداده ، ملنه‌دانه به‌ئازادیه سیاسیه‌کان ، ملنه‌دانه به یه‌کسانی ژن‌وپیاو بۆ ئه‌مبه‌سته‌ش بۆجوازی په‌نا ده‌باته به‌ر دارزیوترینو کۆنه‌په‌رسترین داموده‌زگای ئایدیولوجی ، ئاین ، مه‌زه‌هه‌ب، عه‌شیره‌تگه‌ری، موقهدهسراگرتنی بنه‌ماڵه وهیما ئاینی‌و که‌سایتیه کۆنهکانو ….. له‌راستیدا ئه‌وه‌ی له‌کوردستان به‌رێوه‌ده‌چیت خه‌سله‌تێکی تایبهتیو سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی هه‌ردو حزبی کوردایه‌تی نیه به‌ته‌نها ، به‌ڵکو خه‌سڵه‌تێکی گشتی زۆربه‌ی رژێمه‌کانی وڵاته ژێرده‌سته‌کانه وله دابینکردنی پیداویستیه‌کانی بهرههمهێنانو دوبارهبهههمهێنانهوهی سه‌رمایه‌وه له رژێمێکی سه‌رمایه‌داری ژێرده‌سته‌ی وه‌ک کوردستان سه‌رچاوه ده‌گریت.
گێڕانه‌وه‌ی هؤیهکانی سهرکوتو نه‌بونی ئازادی سیاسی له کوردستاندا بۆ خه‌سڵه‌تی بنه‌ماڵه‌ی یان تایبه‌تمه‌ندیه‌کی تری حزبێک له حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ، له‌راستیدا نه‌ک هه‌ر بۆچونێکی روکه‌شانه و چاونوقاندنه له ئاستی ره‌گوریشه‌ی رژێمی سه‌رکوتدا، به‌ڵکو خۆڵکردنه چاوی جه‌ماوه‌ری کوردستانه و به‌لارێدابردنی خه‌باتیانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی سیاسی‌و مه‌ده‌نیه‌کان.
ئهمواقعیهته له‌پاڵ تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر له 20 ساڵی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیزمی کورد ده‌مانگه‌ینێته ئه‌وه‌ی که بڵێن هه‌رچی داموده‌زگای به‌ناو دیموکراسیه له‌کوردوستان ته‌نها چواچیویهکی ناورۆک پوچه ، ئه‌گه‌ر لهئانوزهمانێکدا له‌ژێر فشاری ده‌ره‌کی یان ناوخۆ‌و هاتبێتنه ئاراوه، ئه‌گه‌ر نۆزیهکی ئازادی لێوه‌بێت ئه‌وا به‌جۆرێک دارێژراون که بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکه‌و هیچیتر، هه‌ربۆیه بڕوابون به‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی کوردستان قابیلی چاکسازیه، ده‌ستور ، په‌رله‌مان ، یاساکان ، گه‌نده‌ڵی قابیلی چاکسزین ،دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی موئه‌سه‌سات وهتد..ئیمکانی هه‌یه ، جگه لهبرهوپیدانی خۆشخه‌یالی چیترنین. ته‌نها رێگای به‌ده‌ستهێنانی ئازادی سیاسی به‌رێکخستنی بزوتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی سه‌ربه‌خۆی جه‌ماوه‌ره له ده‌وری ئاسۆ‌و ئامانجی رزگاریبه‌خشی چینی کرێکار‌و داسهپاندنیهتی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا ، دیاره تائهوهرۆژهی هیزی یه‌کگرتوی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ری ده‌توانێت ئه‌مده‌سه‌ڵاته به‌ته‌واوی بروخێنێت.
جەبار موستەفا
——————————————————————————–
* ئهموتاره ده‌قی نوسراوی باسێکه له ئێواره کۆڕی سێهه‌مین ساڵیادی تیرۆری سه‌ره‌ده‌شت عوسماند له 12/5/2013 له شاری سدنی/ ئۆسترالیا ، پێشکه‌شمکرد ، به‌له‌رچاوگرتنی کۆمه‌ڵێک تیبینی به‌شیك له ئامدهبوانی به‌رێزی کۆڕه‌که وه وهێرای سوپاسی زۆرم بۆیان ، به‌هه‌ندێک ده‌ستکاری که‌مه‌وه ، بڵاوی ده‌که‌مه‌وه.
سدنی / 12/5/2013