سه رخۆشه کان پڕ شه ق بکه ن ! … نالیی پێنجوێنی
Closed
پۆلیس ئه ڵێ سه رخۆشه کان پڕ شه ق بکه ن!
یاسا و ڕێز و مافی خه ڵك
به ته ماته و هێلکه و بۆکس
له به رچاومان هه تك بکه ن
ئێمه ش ده ڵێین: سه رخۆشه کان!
خه تابار بوون
نه یانزانی بــاش ڕێبکه ن.
حیزب ئه ڵێ به “به ڵته جه”
تا ده توانن له م ده ڤه ره
ده نگی نه یار و ناڕازیی
له به رچاوی خه ڵکی شارا
بێڕه حمانه هه تك بکه ن.
وشه و کتێب و ئازادیی
هاوار ئه که ن، فریاکه ون
نه وه ك ئێمه ش
وه كو سه رده شت
یا وه ك که مالی سه یقادر
له پایته خت و لای مناره
وه کو حه للاج شه هید بکرێین.