Skip to Content

Sunday, April 28th, 2024
بــــا یەکترمان قەبوڵ بێت … دیــــدار نانەکەلی

بــــا یەکترمان قەبوڵ بێت … دیــــدار نانەکەلی

Closed
by August 11, 2013 گشتی

 

 

 

 

خۆنەویستانە و ھاوشێوەی نەخۆشیەکی کوشندە ،کورد جۆرێک ڤایرۆسی تێکەڵ بەخوێن بووە کە تەنھا پاش مردن لە کۆڵی دەبێتەوە. لە دونیا وا باوە, میللەتان شانازی بە نەوە و رەچەڵەک و ھەڵکەوتووی خۆیان بکەن، وەلێ بە پێچەوانەی جیاوازی نێوان ئاسمان و زەوی ، کورد کامە داھێنەر و زانا و ھەڵکەوتووی ھەیە کەوتۆتە بەربارانی بێ رەحمانەی داشکاندن و چەپۆکی بەخوێن سووربووی وێرانکاری..

راھاتووین لەسەر رەتکردنەوە و قەبوڵ نەکردنی یەکتر..

ئاخر یەکێک لە نیشانەکانی دواکەوتوویی ھەر میللەتێک ئەوەیە پێزانین بۆ راستی و ھەوڵ و ماندووبون و پاکی نەبێت.

نەتوانرێت درک بە ھەقیقەت بکرێت و بینایی ناخ تاریک بکرێت.

نەزانرێت جیاوازی رەنگ کامەیە. کوێر دەستی چاوساغ بگرێت.

ھەموو ئەو کارەساتە دەروونی و سایکۆلۆژی و کۆمەڵایەتیەی تاکی کورد بێ ئاگایانە بەدەستیەوە دەنالێنێت لە دوو ھۆکار سەرچاوەی گرتووە,

یەکەمیان خۆنەناسینی تاک وەک پێویست, نەگەیشتن بەھەقیقەتی خود کە وا لە زۆرینەمان دەکات خۆمان تێکەڵ بەھەموو بوارەکانی ژیان بکەین و ھەق بەخۆمان بدەین ھەڵسەنگاندن بۆ  نامۆترین بواری ژیانمان  بکەین.

دووەمیان خەمساردی و دەستەوەستانی دەزگا بەناو زانستی و مەعریفیەکانی کۆمەڵگای کوردی لەھەمبەر پرسە گەرمەکانی ژیان و ھەڵسەنگاندنی ئەکادیمیانە کە تەنھا مافی ئەوانە بۆ دورخستنەوەی خەڵک لە گریمانە و ئەگەری نابەجێ. بۆیە ئەو کەلێنە بەرفراوانە وای لە خەڵکی سادە کردووە خۆی وەکو شارەزا و ئەزموونداری ھەربوارێک بزانێت کە دوور و نزیک پەیوەندی راستەقینەی پێوەنیە.

گرفتی ئێمە، تەنھا لە ھەڵسەنگاندنی نائەکادیمی و نابەجێ نیە

بەڵکو وێرانکاری راستەقینە لەوەیە کە زۆرینەی ھەرە زۆرمان جگە لەوەی شارەزا نین بەڵکو ھەڵسەنگاندنەکانمان داروخێنەر و رەخنەی وێرانکەرن. ھەموو سەرلەبەری یەکتر رەش دەکەینەوە تەنانەت ئەگەر لەسەر مانگیش گەرابینەوە.

ھاوپیشەی یەکترین و یەکتریمان پێ  نەزانە. قوبوڵی یەکتر ناکەین.

سەیری ھەگبەی بەتاڵ دەکەین و چاومان کراوەیە بۆ ھەلەی یەکتر و زەق کردنەوەی بۆ ھەمووان. رقمان لەسەرکەوتنی بەرامبەرە , ساز و شادی نوشوستین.

بلیمەت و شارەزای راستەقینەش ئەو کەسەیە, کە بزانێت ھیچ نازانێت. چونکە ژیان سنووری بۆ فێربوون و شارەزایی نیە و دەرگا داخراوی ھەموو ئەوانەیە ھەمیشە خۆیان لە لوتکەدا دەبینن.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.