جیهاد دڵپاک ، جیهانێکی پڕ له جوانی و داهێنان
ده‌مه‌و ئێواره‌یه‌ک له‌گه‌ڵ چه‌ند هاورێیه‌کی هێژام به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی “هیوا” که‌وتینه ڕێ. دیاره که باسی نه‌خۆشخانه‌ی “هیوا” ده‌کرێت، یه‌کسه‌ر جۆره ترس و دوودڵیه‌ک به‌سه‌ردا زاڵ ده‌بێت. له‌هه‌مووشی ناخۆشتر ئێمه بۆ سه‌ردانی که‌سێک ده‌چووین، که جێگه‌یه‌کی تایبه‌ت و خۆشه‌ویستیه‌کی زۆری لامان هه‌بوو، که ئه‌ویش شانۆکاری ناسراو” جیهاد دڵپاک” بوو. هه‌رچه‌نده نه‌خۆشبوو، به‌لام هه‌میشه زه‌رده‌خه‌نده به‌سه‌ر لێوهکانیهوهبوو و به گه‌رم و گوڕیه‌وه پێشوازی له میوانه زۆره‌کانی ده‌کرد. کاتێک ئێمه چوینه ژوره‌وه بینیمان له‌سه‌ر یه‌کێک له قه‌ره‌وێڵه‌کان پاڵکه‌وتووه، کۆمه‌ڵێک ته‌ل و ده‌رزی به ده‌ستیه‌وه بوون ، ژوره‌که‌ی پڕبوو له گوڵ ، ئاخر گوڵ ته‌نها گوزارشت له خۆشه‌ویستی ناکات، به‌ڵکه مانای هونه‌ر و ناسکی و مرۆڤدۆستی ده‌گه‌یه‌نێت. پیاوێک خراوه‌ته ناو باوه‌شی کۆمه‌ڵێک گوڵی ههمهجۆر و بۆنخۆش، که‌به‌راستی مافی خۆشیه‌تی له‌ناو ئه‌م گوڵستانهدا بژی ، چونکه ئه‌و هه‌میشه کاری بۆ جوانی و داهێنان و هونه‌ر کردووه. به به‌رده‌وامی خانمی خێزانی و کاک عه‌لی که‌ریمی هاورێشی به دیارییه‌وه بوون. به به‌رده‌وامیش خه‌ڵکی سه‌ردانی ده‌کات و ناهێڵن ، تارمایی نه‌خۆشی به‌سه‌ریدا زاڵ‌بێت و له قسه خۆشی و پێکه‌نین و خه‌نده دووریبخاته‌وه.
دیاره مرۆڤ هه‌تا کۆتایی ژیانی ، چه‌ند وێنه‌یه‌ک له‌پێش چاویدا ده‌مێنێته‌وه. زۆرجار نوسه‌رێک یان ئه‌کته‌رێک تا ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ناو مێشک و ده‌روونمان ده‌مێنێته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌کته‌ره‌کان به‌هۆی ڕۆڵێکیان له فیلمێکدا، ده‌بێته جێگه‌ی بایه‌خی ئێمه و کار له‌هه‌ست و نه‌ستمان ده‌کات. کاتێک منداڵ بووین شه‌وانه سه‌یری درامای ” ژاڵه” مان ده‌کرد، له‌ناو ئه‌م درامایه‌دا ” جیهاد دڵپاک” که ڕۆڵی مامۆستایه‌کی شۆرشگێری ده‌بینی، خۆی به‌ته‌نها دژی زوڵم و زۆرداری ئاغای گونده‌که وه‌ستایه‌وه‌و پاشانیش هه‌موو گونده‌که دژی ڕاپه‌ڕین. ئه‌م مامۆستا شۆرشگێڕه، بووبوه جێگه‌ی سه‌رنج و خۆشی له‌لامان. له‌هه‌مانکاتیشدا ڕقمان له ئاغا و پیاوه‌کانی بوو. ئێمه هێشتا له جیهانی منداڵی بووین له دونیای هونه‌ر تێنه‌ده‌گه‌یشتین. هه‌موو شته‌کان وێنه‌یکی ڕاستگۆیانه‌یان له‌لامان هه‌بوو، هه‌ر وامانده‌زانی فیلمه‌که ڕاستییه و به‌ته‌واوه‌تی غه‌رقی ناو ڕووداو دیمه‌نه‌کانی ناو دراماکه بووبوین.
ئه‌م درامایه هه‌تاوه‌کو ئه‌مڕۆش نه‌ک کۆن نابێت، به‌ڵکه بۆته به‌شێک له نۆستالۆژیای هه‌ریه‌که‌مان. “جیهاد دڵپاک ” نه‌ک له‌م درامایه به‌ڵکه له زۆربه‌ی دراماکانی تری‌دا، هه‌میشه ڕۆڵی که‌سێکی دژ به ده‌سه‌ڵات و زوڵم و زۆرداری ده‌بینی. که ئه‌مه‌ش له سه‌رده‌مێکدا بوو، که ڕژێمێکی پۆلیسی و فاشیزم حوکمی کوردی ده‌کرد. له‌وکاته‌دا که‌م که‌س هه‌بوون ئاماده‌گی ئه‌وه‌یان تێدابیت، که ئازایانه ڕووبه‌ڕوی ئه‌م ڕژێمه فاشیسته بوه‌ستنه‌وه، که ده‌یویست هه‌موو کورد فێری ملکه‌چی و خۆفرۆشی بکات. به‌ڵام ئه‌و له ڕێگای هونه‌ره‌وه ڕۆژانه دژ به‌و سیسته‌مه ده‌وه‌ستایه‌وه، شانۆ و دراماکانی ” به‌هاری دزراو، مه‌ره‌زه، گهلهگوور،گردی پیرۆز” هه‌موو ئه‌مانه جێگه‌ی بایه‌خی بینه‌ری کورد بوون.
جیهاد دڵپاک ساڵی 1948 له که‌رکووک له‌دایک بووه. ئه‌و له‌ڕێگای بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه فێری ڕووبهڕوبونهوهو به‌ره‌نگاربوونه‌وه ڕژێمی داگیرکه‌ربوو. برا گه‌وره‌که‌ی ” ئه‌نور زۆراب” سه‌رکرده‌یه‌کی قاره‌مانی شۆرشی نوێ بوو، له‌هه‌مانکاتیشدا شاره‌که‌ی ” که‌رکووک”، که هه‌میشه وه‌کو قه‌ڵایه‌کی به‌ره‌نگاری وبه‌رخودان وابووه دژ به داگیرکه‌ران، ” شار و بنه‌ماڵه” دوو فێرگه‌ی گه‌وره‌بوون بۆ ئه‌و ، تاوه‌کو فێری وانه‌ی شۆرشگێری و به‌ره‌نگاری بێت. ئه‌مه‌ش به‌زه‌قی له ته‌واوی کاره‌کانی ئه‌م ئه‌کته‌ره‌دا ده‌رده‌که‌وێت.
ئه‌و سه‌ره‌تا مامۆستا بووه، به‌ڵام حه‌زی هونه‌ر به‌سه‌ریدا زاڵبووه، هه‌ربۆیه ته‌واوی ژیانی بۆ هونه‌ر ته‌رخان ده‌کات. ساڵی 1970 به‌شداری یه‌که‌مین کاری شانۆ ده‌کات به‌ناوی ” کچه لاڵه‌که” . لێ پاش دووساڵ توانای ئه‌م ئه‌کته‌ره بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌ویش له ڕێگای درامای ” به‌هاری دزراو” پاشانیش له درامای ” مه‌ره‌زه” ، له‌پاش ئه‌م دوو کاره، جیهاد دڵپاک ده‌بێته ئه‌ستێره‌یه‌کی پرشنگداری جیهانی هونه‌ری کوردی. ساڵی 1974 له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی تری شاری که‌رکوک له میهره‌جانی کوردی بۆ شانۆ له شاری به‌غدا به‌شدارده‌بێت، شانۆکه‌یان ده‌بێته جێگه‌ی بایه‌خی جه‌ماوه‌رو لیژنه‌ی ئاماده‌کاری میهره‌جانه‌که، هه‌ربۆیه شانۆکه‌یان چوار خه‌ڵات ده‌به‌نه‌وه.
دیاره ئه‌و جگه له شانۆ به زمانی کوردی، به زمانی عه‌ره‌بیش شانۆی کردووه بۆ نموونه له ساڵانی 1976 /1977 له شاری دهۆک به‌شداری له دوو شانۆگه‌ری عه‌ره‌بیدا ده‌کات به‌ناوی ” عندما تتکلم الجراح” ئه‌ویتریشیان به‌ناوی ” الگوفان الصمت” .
ده‌توانین بڵێین ترۆپکی کاری هونه‌ری ئه‌م ئه‌کته‌ره ناوه‌راستی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی پێشووه، کاتێک ڕۆڵی سه‌ره‌کی له زنجیره درامای ته‌له‌ڤزیۆنی” ژاڵه ” ده‌بینێت. ئه‌م درامایه یه‌که‌مین زنجیره درامای کوردییه ، له نووسینی ده‌رهێنه‌ری ناسراو ” جه‌لیل زه‌نگه‌نه” یه، کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی کوردستان تێیدا ڕۆڵ ده‌بینن له‌وانه : ” عه‌لی که‌ریم، عومه‌ر دڵپاک ، سه‌لاح باڵابه‌رز” کۆمه‌ڵێکی تریش.
له پاش راپه‌ڕینیش به‌شداری له کۆمه‌ڵێک کاری سینه‌مایی و شانۆیدا ده‌کات له‌وانه فیلمی ” هه‌ڵۆی گه‌رمیان ، گهلهگوورگ.” که دووه‌میان له کۆمه‌ڵه چیرۆکی نووسه‌ری ناسراو ” حسێن عارف” وه‌رگیراوه. ساڵی 1999 ش دیسانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو هۆڵه‌کانی شانۆ، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی سلێمانی و که‌رکوک شانۆگه‌ری ” تاوان و سزا” نمایش ده‌که‌ن. ئه‌م شانۆگه‌رییه له رۆمانه ناوداره‌که‌ی ” دۆستیۆفسکی” یه‌وه وه‌رگیراوه. له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی زنجیره درامای ” گه‌رده‌لوول” دا له هه‌ر سێ به‌شه‌که‌ی ڕۆڵ ده‌بینێت.
دیاره ئه‌و ماوه‌یه‌که چه‌ند نه‌خۆشییه‌ک ڕێگای داهێنان و کاری هونه‌رییان لێگرتووه‌و ناهێڵن جارێکی تر بگه‌ڕێته‌وه سه‌رشانۆ، ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بکه‌وێت کاری له زنجیره درامایه‌کی نوێ ده‌کرد به‌ناوی ” لاپه‌ڕه‌کانی که‌رکوک” که‌له نواندن و ده‌رهێنانی خۆی بوو، کۆمه‌ڵێک هونه‌رمه‌ندی که‌رکوک و سلێمانی له‌م درامایه‌دا به‌شدارن.
به‌داخه‌وه ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی هیوای سلێمانییه و هیوادارین گه‌رچی زووتره چاکبێته‌وه‌و دیسانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆناو باوه‌شی جه‌ماوه‌ر و دۆست و هاوڕێکانی.