گێڕانه‌وه‌ی واقیع به زمانی خه‌یاڵ! ….
هه‌ندرێن له چییایه‌كانی مندا ده‌چێته‌وه ڕابردوو، به‌ڵام چوونه‌وه‌یه‌ك نا له پێناوی یادێكی ئه‌و ڕۆژانه، چوونه‌وه‌یه‌ك بۆ هێناونه‌وه‌ی ڕابردوو بۆ ئێستا، ڕابردوو ده‌فكرێنێت و به هاوكاری ده‌ستی خه‌یاڵ بۆ ئێمه‌ی ده‌هێنێته‌وه، به شێوه‌یه‌ك نادیاری خۆی به نسبه‌ت ئێمه‌وه، ده‌یكاته دیار. تیایدا شوێن پێی به‌رده‌كان، سیبَه‌ری گژوگیایه‌كان، هه‌ڵده‌گرێت و به جانتای شیعر بۆ ئێمه‌ی ده‌گوازێته‌وه. ئه‌وه‌ی هه‌ندرێن له چیایه‌كانی مندا ده‌یگێرێته‌وه، وه‌ك خۆی له چیایه‌كانی مندا ده‌ڵێ: ( چیت بۆ بگێڕمه‌وه؟ ) یان ( چیت بۆ بنووسمه‌وه؟ ) گێڕانه‌وه‌یێكی ڕووت نییه، یان به مانایه‌كی تر گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و واقیعه ڕابردووه‌ی ئه‌و نییه، گێڕانه‌وه‌ی خه‌یاڵه، ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی به‌سه‌ر پشتی ته‌مه‌ندا تا ئێره‌ی هێناون. له خه‌یاڵدا، خه‌یاڵی ڕابردوو حه‌رام و حه‌ڵال تێكه‌ڵ ده‌بن، یان با بڵێین هه‌ردووك شیرین ده‌بن. حه‌رام و حه‌ڵال وه‌ك چه‌مكێكی دینی نا، وه‌ك ئازار و خۆشی. ئه‌و ئازارانه‌ی برینه‌كانیان زۆر ئازاراوی و ئه‌و خۆشییانه‌ی ناخیان زۆر قووڵ بووه، دواجار هه‌م ئازاره‌كان هه‌م خۆشییه‌كان له‌نێو یاده‌وه‌ریدا، یه‌ك ڕیتم وه‌رده‌گرن، ڕیتمی شیرینی. به‌شوه‌یه‌ك تیكه‌ڵی شیرینی ده‌بن، به ئاسانی ناناسرێنه‌وه، به‌ڵكوو وه‌رده‌گه‌ڕێن بۆ یه‌ك ڕیتم، ڕیتمێك تامێكی زۆر به چێژ جێ‌دێڵن. هه‌موو مرۆڤه‌كان خاوه‌نی ڕابردوون، به‌ڵام هه‌موویان ناتوان بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ڕابردووه، ده‌بێ خه‌یاڵه‌كان هێزێكی فكرییان هه‌بێ، واته بتوانی ڕابردووت له‌نێو خه‌یاڵدا ڕێك بخه‌ی، ئه‌مه‌یش به‌بێ فكرێكی قووڵ ناتواندرێ بكرێ. ئه‌وه‌یش ڕوونه هیچمان ناتوانین به فكرێكی قوڵه‌وه‌ش ڕابردوو بهێنینه‌وه. هێنانه‌وه‌ی ڕابردوو بۆ ئێستا وه‌ك خۆی نایه‌ته‌وه، به‌شێكی لێ ده‌هێنرێته‌وه، ئه‌و به‌شه‌ش له مرۆڤێكه‌وه بۆ مرۆڤێكی تر ده‌گۆڕدرێ. هه‌یه به‌شێكی بچووك ده‌هێنێته‌وه، هه‌یه به‌شێكی تۆزێك باشتر، چوونكه له كاتی هێنانه‌وه‌ی ڕابردوو، له‌ڕێگای هینانه‌وه‌دا ده‌كه‌ون، یان ناتواندرێ هه‌موو كۆبكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕابردوو پارچه پارچه‌یه. به‌ڵام هه‌ندرێن له‌ڕێگای تێكه‌ڵ كردنی به فكر و خه‌یاڵدا توانیویه‌تی به‌شێكی باش كۆ بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ شیعری چیایه‌كانی مندا بۆمان بهێنێته‌وه. ئه‌وه‌تا ده‌ڵێ:
چیاكان جه‌نگی منن. چیایه‌ك هه‌میشه خه‌ون به خه‌ونه‌كانه‌وه ده‌بینێ. چیایه‌ك خه‌ون ده‌بینێ یان غه‌ریبم ده‌كا؟
یان ده‌ڵێ:
هه‌موویان له من ده‌چن، من له هه‌موویان ده‌چم.
ئه‌و لێكچوونی ئه‌وان به ئه‌و و لێكچوونی ئه‌و به ئه‌وان، درێژ ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵیده‌گرێ و له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵی ده‌گرن. ده‌یبه‌ن و ده‌یان با، له‌ته‌مه‌نیدا دانابه‌زن و له‌ته‌مه‌نی دایان نابه‌زینێ. قه‌ده‌ری ئه‌ون و ئه‌ویش قه‌ده‌ری ڕۆژانێكه هه‌بوونه و هه‌بوونی ئه‌و ڕۆژانه ڕژاونه‌ته ناخی ئێستا، به‌ڵام ئێستایه‌ك خاڵییه له‌و واقیعه‌ی پێی ده‌ڵێَن ڕابردوو.
چیایه‌كان قه‌ده‌ری منن.
به‌ڵام هه‌ندێك جار هێنده تێكه‌ڵی چیاكان ده‌بێ و ئه‌و چیایانه‌ی له ڕابردوو هه‌ن و له ئێستادا نین و له ئێستادا چیاكان سێبه‌رن و له بن ده‌ست و قاچی ده‌خشێن، چیاكان له ڕبردوون و ڕابردووش لێره نییه، ڕابردوو له ڕابردووه. ئه‌و ڕابردووه‌ی له‌نێو وشه‌كانی ئێستادایه و به‌ڵام هه‌ست شتێكی تر ده‌ڵێ و گومانی لێره بوون ده‌كا.بۆیه ده‌ڵێ:
هه‌ست ده‌كه‌م لێره دابڕاوم. ئه‌رێ لێره‌م؟
گومان له هه‌بوونی خۆی ده‌كا، لێره بۆ ئه‌و هه‌ر ئه‌و ڕابردووه‌یه و ئه‌و ڕابردووه نه‌گۆڕاوه له یاده‌وه‌ری ئه‌ودا. به‌ڵام ئه‌و بۆ ڕابردوو ناژی، ڕابردوو وه‌ك خۆی، وه‌ك واقیع، به‌ڵكوو ڕابردوو وه‌ك یاده‌وه‌ری، یاده‌وه‌ریه‌ك وه‌ك خه‌یاڵێكی خه‌ست خستویه‌ته جه‌نگه‌ڵی ژانه‌وه و ژان ئه‌وی هێناوه، یان با بڵێین له ژانه‌وه هاتووه و ئه‌و یاده‌وه‌ریه پڕ ژانه حه‌زێكی بۆ درووست كردووه، حه‌زبوون له شادی.
من له ژانه‌وه هاتووم و حه‌زم له شه‌وقی شادییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا پێی وایه زمان بێ وشه‌یه و ناتوانێ خه‌یاڵه‌كانی بنووسێته‌وه و به‌قه‌د حه‌زی خۆی، حه‌زی چوونه‌وه بۆ ڕابردوو، بیخاته نێو ڕسته‌وه. ڕسته‌یه‌ك ته‌واو دایبته‌كێنێ له‌و ژانه‌ی ڕابردوو بۆی چاندووه و ژان هه‌ڵبكه‌نێ و شادی بخاته جێگه‌كه‌ی. به‌لام به مانی ئه‌وه نییه، به‌دارییه‌وه دانیشێ و بێ ده‌نگی لێ بكه، ئه‌و وێده‌چێیه گومانه، گومانێكی لاواز. بۆیه ده‌ڵێ:
كه زمان بێ وشه بوو، وێده‌چێ خامۆشی گه‌ره‌ك بێ یان خۆی دابێ به‌ده‌ستی بێ ده‌نگییه‌وه.
یه‌ك شه‌ممه‌یه‌ك واز له هه‌ندرێن ناهێنێ و به‌رده‌وام ئه‌و یه‌كشه‌ممه‌یه له ڕۆژه‌كانی تریشدا خۆی شین كردووه و پێ ده‌چێ ئه‌و یه‌كشه‌ممه‌یه باش خۆی داكوتابێ له یاده‌ووه‌ری هه‌ندرێندا. به‌ڵام روون نییه له ئێمه ئه‌و یه‌كشه‌ممه‌یه چ كه‌تنێكی كردووه، یان چ خۆشییه‌كی درووست كردووه، كۆدی ئه‌و یه‌ك شه‌ممه‌یه لای هه‌ندرێنه، به ئاشكرانه‌كردنی ئه‌و كۆده ئێمه بیركردنه‌وه‌مان بۆ ده‌یان شت ده‌چێ. ئایه له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌دا چ شتێك سه‌ره‌تایه‌كی درووست كردووه و له ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌دا چ شتیك قه‌وماوه، ئه‌و یه‌كشه‌ممه‌یه چی له‌دڵدا هه‌ڵگرتووه؟ هه‌رچۆنێك بێ ناڕوونی یه‌ك شه‌ممه شتیكی جوانه، ئه‌گه‌ر ڕوون بوایه و كۆدی نه‌بوایه ئێمه‌یش هێنده تامه‌زرۆی زانینی كۆدی یه‌كشه‌ممه‌ی بێ كۆد نه‌ده‌بووین، كه له زۆر شوێنی ئه‌م ده‌قه یه‌كشه‌ممه‌یه‌ك لێی ناگه‌ڕێ.
_ كه ئه‌وها له یه‌كشه‌ممه په‌ستم، نازانم بێمروه‌تیه‌كانی له كوێوه هاتوون.
_ یه‌كشه‌ممه هێشتا به دڵمه‌وه ده‌چۆڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئازاره‌كان به ئازاریش بن، دواتر به فۆڕمێكی تر خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و شیوه‌یه‌كی تر ده‌ده‌نه خۆیان، خۆیان شیرین ده‌كه‌ن. كاتێ یادی ژانه‌كانی ڕابردوو ده‌كه‌ینه‌وه هه‌ست ناكه‌ین ژان بوونه و ئازارایان داوین، ژانه‌كانیش چێژدار ده‌بن و یادی ژانه‌كان له دڵخۆشی به‌چێژترده‌بن.
من ئه‌وهام كه ئازار چێژدار ده‌كه‌م. ده‌زانم مرۆڤگه‌ل به ئازاره‌وه ده‌مرن، منیش ته‌نیا به ئازار له دایك ده‌بمه‌وه.
چیاكان بۆ ئه‌و شوێنێكه له‌نێوان ئاسمان و زه‌ویدا، به‌ڵام شوێنێك ده‌ست پێی ناگات و له‌ده‌ست ڕاده‌كه‌ن. شوێنێكه بێ شوێن، شوێنێك هه‌یه و نیشه. بۆ دڵدانه‌وه شوێنن ئه‌گه‌رنا شوێن نین، شوێنێكن له‌خه‌یاڵدا. له‌و بوونه‌ی له ڕابردوو گیربوونه و ده‌بێ ده‌ستیان بۆ به‌رینه‌وه، به‌ڵام ناگیرێن و له‌نێو ده‌ستدا ده‌خلیسكێن. ترووسكاییه‌كن بۆ رۆح و رۆح به یادیان ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه. به‌ڵام نایه‌نه‌وه و ته‌نیا له‌نێو زماندا خۆیان نمایشده‌كه‌ن، نمایشێك بۆ بینینێكی پڕ ئازار. ئازێكی به‌چژ و چیژی ئه‌وان له ئێستادا، ئێستا هه‌رچییه‌ك بێ، به چێژتره.
به‌ده‌م ئه‌م دۆخه‌وه بێده‌نگ ده‌ڕوانم و چیاكانیش جمه‌ی سه‌راب، بۆشایی نێوان ئاسمان و زه‌ویییه‌وه ده‌تننه‌وه.
ناوی شوێنه‌كان له واقیعدا هه‌ن،وه‌ك ( چیای شیرین، قه‌ندیل، ستۆكهۆڵم، كافێ، هه‌ولێر، قه‌رچووغ، بابه‌گووڕگووڕ، كه‌ركووك، موسڵ، زوورگه‌زراو، ده‌شتی هه‌ولێر، كۆیێ، به‌ستی شه‌رغه، باواجی، دیده‌وان، زاگرۆس، گردی پیرداود، دۆڵی مه‌له‌كان، كانی ته‌لانه، هه‌ورێ، خواكورك، وه‌رتێ، چیای پێرس… ) له‌نێو دیڕه‌كاندا به جوانی دانیشتوونه، به‌ڵام، بوونێكی جولاویان نییه، واته واقیعێكی ناواقیعین، له‌گه‌ڵ خه‌یاڵدا تیكه‌ڵبوونه، بوونی ئه‌و شوێنانه بوونێكه له مه‌جلیسی چیایه‌كانی مندا دانیشتوونه و گوێ گرن، قسه‌كه‌ر نیینه، گوێ گرێكی جوانن، گوێ له خیاڵ ده‌گرن، ئه‌و خه‌یاڵه‌ی ئه‌وانیش به‌شێكی دانه‌برَاون لێی، ئه‌وان شوێنی ئه‌سلی خه‌یاڵه‌كانن. شوێنه‌كان قسه ناكه‌ن و قسه‌یش ده‌كه‌ن، به قسه‌نه‌كردنیان و گوێ هه‌ڵخستنیان به‌شێكن له قسه‌كه‌ر. گوێگرتنیش به‌شێكی گرینگی قسه كردنه. هێمنی ئه‌وان و كه‌ف و كوڵی شاعیر له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕابردوو و هێنانه به‌رچاویان به زمانی فكر و خه‌یاڵاندنیان و جولاندیان به وشه، ئاهێكی واقیعیانه، واقیعێك له ڕابروو شوێنێكی گه‌وره‌ی له ته‌مه‌ندا درووست كردووه، ده‌داته ناوه‌كان. ناوه‌كان موڵكی یاده‌ورییه‌كانن، ئه‌و یاده‌وه‌ریانه‌ی به ڕیتمێكی خێرا، هیمنی ده‌ده‌نه ده‌روون.
ته‌یب قادر
—————————————–
سه‌رچاوه.
چیاكانی من، شیعر، هه‌ندرێن، ساڵی چاپ 20012
له بڵاوكراوه‌كانی ڕێكخراوی كۆنسێپت.