كێ له نێوەندگه‌رایی سوودمه‌ند ده‌بێت ؟ …6
به‌شی شه‌شه‌م
هیچ سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی نابێت، ئه‌گه‌ر سوود به كه‌سێك یا گروپێك نه‌گه‌یه‌نێت. نێوەندگه‌رایی له ده‌وڵه‌تدا یا له كۆمپانیدا، جیاواز نییه له‌وه‌ی كه له سه‌ره‌وه وترا. نێوەندگه‌رایی له هه‌موو بواره‌كاندا، به‌ڕاسته‌وخۆ سوود به‌وانه ده‌گه‌یه‌نێت، كه له سه‌ره‌وه‌ن، چونكه ده‌یانپارێزێت له‌وانه‌ی كه له خواره‌وه‌ن، بەشێوەیەكی كاریگەرانەتر ڕێگە به‌مانه‌ی سه‌ره‌وه له كۆنترۆڵكردن و فه‌رمانڕه‌وایی ئه‌وانه‌ی خواره‌وه، ده‌دا. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش نێوەندگه‌رایی ڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندی بیرۆكراسییه‌كان و ڕامیاره‌كانه كه پشتگیری نێوەندگه‌رایی بكه‌ن.
له سیسته‌می سەرمایەداریدا، به هه‌ر شیوه‌یه‌ك بێت، تێكڕای به‌شه جیاجیاكان له چینی بزنس [بازرگانەكان] پشتگیری نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌مه په‌یوه‌ندییه‌كی سومبلیانه‌ی نێوان سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ته، كه دواتر له بەشی ( F.8)دا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ده‌وڵه‌ت ڕۆڵێكی گرنگ له ” خۆماڵیكردنی ” بازاڕدا، گێڕاوه، وه‌کو سه‌پاندنی ” بازاڕی ئازاد” به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا. به چركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به نوێنه‌ره‌كان و ئافراندنی ده‌وڵه‌تێكی بیرۆكراسی، كەسانی ئاسایی بێده‌سه‌ڵات ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، كه ئه‌و كەسانە كه‌متر بتوانن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سامانداران و ده‌وڵه‌مه‌ندان، ده‌ستوه‌رده‌ن. باکونین سه‌باره‌ت به‌مه له پەرتووكی ‘ كۆماری ‘دا ده‌ڵێت ” ئه‌وه‌ی كه پێیده‌ڵین خه‌ڵك ، كەسانی یاسایی، كه گوایه نوێنه‌رایه‌تییان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌كرێت و سوودمه‌ندیان ده‌كات، ده‌وڵه‌ت ناهێڵێت هه‌ناسه بده‌ن و به‌م بارەشه‌وه له‌لایه‌ن “جیهانێكی بیرۆكراسیانه‌وه” بۆ ” به‌رژه‌وه‌ندێكی گه‌وره‌تری چینی خاوه‌نزه‌وی و خاوه‌ن موڵكی بەرتەریدار له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆشی‌دا، (به‌رژه‌وندی ده‌وڵه‌ت)، به‌رده‌وامی به‌و شێوه‌یه‌ی ژیانیان ده‌درێت ” [Op. Cit., p. 211]
نموونه‌كانی زیادبوونی نێوەندگه‌رایی ڕامیاریی، ئه‌وه‌ی كه له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌مه‌ند و بزنسمان [بازرگان/ تاجر]ە سامانداره‌كانه‌وه بره‌وی پێده‌درێت، له ته‌واوی مێژووی سه‌رمایه‌داریدا، ده‌بینرێت. ” له ئه‌مه‌ریكای شۆڕشگێڕ‌دا ‘ سروشتی فه‌رمانڕه‌وایی شار بووه مایه‌ی مشتومڕێكی گه‌رم’. ‘Merril Jensen سەبارەت بە كۆبوونه‌وه‌كانی ناوجەرگەی شار تێبینی ئەوە دەكات، كە … ‘خاڵی نێوكۆییی سەرنجدان (وردبوونەوە) بوو له چالاكی شۆڕشگێڕانه’. پاش ئه‌وه‌ی كه شۆڕشی ئه‌مه‌ریكا هێڵی خۆی ئاشكراكرد، كاردانه‌وه‌ی دژە دیمۆكراسییه‌كان خۆڕێكخستن بوو، بەو هەوڵەی كە له‌لایه‌ن كه‌سانی كۆنه‌پارێزه‌وه درا، تاكو فۆرمێكی یه‌كگرتوی بزنس [بازرگانی] ئاسا ‘ فۆرمی كۆمپانیا’ له‌نێو (شاره‌وانییه‌كانی حكومه‌تدا) ……. له‌و شوێنانه‌ی كه شاره‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆكی شاره‌وانی و لیژنه‌ی هه‌ڵبژێرراوی شاره‌وانی له دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كان، كه كاروباره‌كانی شاریان به‌ڕێوه‌ده‌برد، دروستبكرێت … بازرگانه‌كان، بۆ ڕزگاربوون له كۆبونەوەكانی شار، یەكسەر هاریكاری و پشتگیری‌یان لەم هه‌نگاوه كرد” [Murray Bookchin, Towards an Ecological Society, p. 182]
ئالێره‌دا ده‌بینین كه ڕامیاری و بڕیاره لۆكاڵییه‌كان له چنگی زۆربه ده‌رهێنراون و خراونه‌ته چنگی كه‌مایه‌تییه‌كه‌وه و له‌وێدا چه‌قی به‌ستوه ( ئه‌وانه‌ش هه‌میشه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن). فه‌ره‌نسا نموونه‌یه‌كی دیكەیه:
له فه‌ره‌نسا “حكومه‌ت بۆی ده‌ركه‌وت … ئه‌نجومه‌نه‌كانی شار [ كه له هه‌موو خێزانه‌كان پێكهاتووه] زۆر دەمدرێژن، ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، هیچ گوێڕایه‌ڵ نین، له‌به‌رئه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 1787 لیژنه‌ی شاره‌وانی له سه‌رۆكی شاره‌وانی و 3 تا 6 كه‌س له نوێنه‌ران، كه له هه‌ره جوتیاره سامانداره‌كان بوون، هه‌ڵبژێرران . ئه‌م لیژنه‌یه له جێگەی ئەنجومەنەكانی شار، كه له هه‌موو خێزانه‌كان پێكهاتبوو، بوونه لیژنه‌ی شاره‌وانی.” [Peter Kropotkin, Mutual Aid, pp. 185-186]
ئه‌مه به‌شێك بوو له‌و بزووتنەوە گشتییه بۆ داماڵینی چینی كرێكاران له ده‌سه‌ڵاتیان و چه‌قبه‌ستنی دانی بڕیاره گرنگه‌كان له‌لایه‌ن كه‌مینه‌وه ( هه‌روه‌كو له شۆڕشی ئه‌مه‌ریكادا ڕویدا). كرۆپتیكین په‌نجه بۆ ئه‌م پرۆسێسه وه‌كو خۆی ڕاده‌كێشێت و ده‌ڵێت:
” چینی نێوەنجی كه تا ئه‌و كاته وێڵی سه‌پۆرتی خه‌ڵكی بوون بۆ ئه‌وه‌ی یاسا ده‌ستوورییه‌كان به‌ده‌ستبهێننه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كه پاوانخوازی نۆبڵایه‌تییان كه به‌سه‌رچووبوو، بگێڕنه‌وه، كه‌چی ئێستا هه‌ست به هێز و وزه‌ی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و ئه‌و هێزه ده‌یبینن، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بۆ زاڵبوون و بۆ له چه‌كداماڵینیان و گێڕانه‌وه‌یان بۆ بارودۆخی سه‌ردانه‌واندن و كڕنووشبردن، ئه‌وه‌ی كه ده‌توانن بیكه‌ن، دەبێت بیكەن.
[. . . ]
” ئه‌وان له دانانی یاسا و ڕوڵه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك په‌له‌یانه، تاكو ده‌سه‌ڵاتی ڕامیاریی كه له ده‌ستی دادگە ده‌رده‌چێت، نه‌كه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵكی. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش …. پێشنیاری ئه‌وه (كرابوو) فه‌ره‌نسییه‌كان دابه‌شبكه‌ن به‌سەر دوو چیندا، له‌وانه تەنیا یه‌كێكیان، هاووڵاتییه چالاكه‌كانن، كه ده‌بێت به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ن، له كاتێكدا، ئه‌وی دیكەیان لەژێر ناوی هاووڵاتی ناچالاكدا ده‌خزێننه نێو جەماوەره زۆره‌كه‌ی خه‌ڵكی. ئه‌مانه ده‌بێت له هه‌موو مافه ڕامیارییه‌كان، بێبەش بن. ئەم [ ئه‌نجومونه نه‌ته‌وه‌ییە] فه‌ره‌نسای به‌ش به‌ش كردووه … هه‌میشه‌ش به‌رده‌وامی به بنەمای دوورخستنه‌وه یا بێبه‌شكردنی چینه هه‌ره هه‌ژاره‌كان له حكومه‌ت، ده‌دا … ئه‌م چینە هەژارانە له ئه‌نجومه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كانی جەماوەره‌كه، بەدەر دەكات،….. ئیدی چیتر ناتوانن به‌شداری له ئه‌نجومه‌نه سه‌ره‌تاییه‌كاندا بكه‌ن، هەر بەو شێوەیەش مافی ده‌ستنیشانكردنی یا دیاریكردنی هەڵبژێردراوانیان، نییه [ ئه‌وانه‌ی نوێنه‌ره‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌بژێرن)، یا بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی ، یا بۆ هه‌ر یه‌كێك له شاره‌وانییه‌كان.
” له كۆتاییدا، به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردن و وه‌ستانی چالاكییه‌كان بوو. كاتێك فه‌رمانڕه‌وا‌كان، به‌رپرسه‌كان له چینی نێوەنجی دانران، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نانه جارێكی دیكە كۆبوونه‌وه‌یان نه‌كرده‌وه . كاتێك كه به‌رپرسه‌كانی چینی نێوەنجی دانران، نه‌دە‌بوو كۆنترۆڵێكی ئاوایان هه‌بووایه. چونكه هه‌ر به زوویی هه‌تا مافی واژۆكۆكردنه‌وه و بڕیار و پێشنیاره‌كانیش ڕێگەیان پێنەدەدرا…. ‘ده‌نگ بده‌و زمانی خۆت بگره’
” سه‌باره‌ت به گوندییه‌كانیش ….. ئه‌نجوومه‌نی گشتی دانیشتووان ……[ ئه‌وانه‌ی] كه كاروباره‌كانی كۆمۆنیان بەڕێوەده‌برد …. بەپێی یاسا قه‌ده‌خه‌كران. له‌و كاته‌وه تەنیا جوتیاره گوزه‌ران باشه‌كان، هاوڵاتییه چالاكه‌كان، مافی یه‌كگرتن (كۆبوونه‌وه)یان له ساڵێكدا یه‌كجار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی و لیژنه‌ی شاره‌وانی هه‌یه، كه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له 3 یا 4 پیاوی چینی نێوەنجی له گونده‌كه‌دا.
” جۆرێكی ئاواش له ڕێكخراوی شاره‌وانی، به شاره‌كانیش دراوه … له‌به‌رئه‌مه چینه نێوەنجییەكان به هه‌موو ھوشیارییەكه‌وه خۆیان ئامادە كردووە، تاكو ده‌سه‌ڵاتی شاره‌وانی له ده‌ستی ئه‌ندامه ژیانباشه‌كانی ناو كۆمۆنێتیه‌كه‌دا بمێنێته‌وه.” [The Great French Revolution, vol. 1, pp. 179-186]
به‌م شێوه‌یه ئامانجی نێوەندگه‌رایی، وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته له جەماوەره‌كه و بیخاته‌وه ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندان و سامانداران. ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكه‌كه‌ش له ئه‌نجوومه‌نه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا خۆیده‌بینێته‌وه، وه‌كو هی ” به‌شه‌كان” و ” ده‌ڤه‌ره‌كان” كه له پاریس‌دا هه‌ڵقووڵان، وه‌كو كرۆپتیكین ده‌ڵێت ” پرنسپڵه‌كانی ئەناركیزم” و ” پراكتیزه‌كردنی … حكومه‌تی خۆیی ڕاسته‌وخۆ ” [Op. Cit., p. 204 and p. 203]) بە ئه‌نجوومه‌نه‌كانی گون‌ده‌كانیشەوە . به‌هه‌رحاڵ، ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی ” ئەوەی لە توانایدا بوو، بۆ كەمكردنەوەی دەسەڵاتی دە‌ڤه‌ره‌كان …. و كۆتاییهێنان بە لانكه‌كانی شۆڕش، كردی… ئەویش به‌تەنیا ڕێگه‌دان بوو به هاووڵاتییه چالاكه‌كان …كه به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و بەڕێوەبردنی ئه‌نجوومه‌نه‌كاندا، بكەن ” [Op. Cit., p. 211]. به‌م شێوه‌یه ” حكومه‌تی نێوەندی به‌هێواشی هه‌وڵیده‌دا، كه به‌شه‌كان بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی” و ده‌وڵه‌تیش ” هه‌وڵی ده‌دا هه‌موو شتێك لە دەستی خۆیدا نێوەندگه‌رایی بكا…… ئه‌مه‌ش بێبەشكردنی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كانه .. و .. تاكو هه‌موو … ئەركە ئیدارییه‌كان…. له شێوه‌یه‌كی پۆلیسییانه‌دا بخاته ژێر ڕكێفی بیرۆكراسی خۆی، به‌مه‌ش واتە مردنی به‌شه‌كان ” [Op. Cit., vol. 2, p. 549 and p. 552]
هه‌ر وه‌كو ده‌بینرێت، هه‌ر دوو شۆڕشه‌كه، فه‌ره‌نسییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان دوور یا نزیك هه‌مان پرۆسه‌یان بینی، له ڕووی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندان و سامانداران نێوەندێتی ده‌سه‌ڵاتیان خسته ده‌ستی خۆیان ( بەرگی یه‌كەم لە Murray Bookchin’s The Third Revolution به‌درێژی هه‌ندێك لێدوان له‌سه‌ر شۆڕشی فه‌ره‌نسییه‌كان و ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌كات). ئه‌مه‌ش ئەوەی مسۆگەرکردووە، كه چینی كرێكاران (زۆربەیان) له پرۆسه‌ی بڕیاردانه‌كان و ملكەچكران بۆ یاساكان و ده‌سه‌ڵاتی كه‌مینەیەك له خه‌ڵك، به‌ده‌ر بوون. بێگومان ئه‌مه‌ش، به چینی كه‌مایه‌تی، كه نوێنه‌ره‌كانیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه، سوود ده‌گه‌یه‌نێت . دیاره هۆی بناخە‌یی بۆ نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له هه‌موو شۆڕشێكدا، هەبووە، ئیدی شۆڕشی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بووبێت، یا ڕوسییه‌كان یا هی فه‌ره‌نسییه‌كان. ئه‌م نێوەندگه‌رایه‌ی ده‌سه‌ڵاتیش، دوورخستنه‌وه‌ی زۆربه بوو له به‌شداریكردن له بڕیاره‌كاندا، كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر خۆیان و كۆمۆنێتییه‌كانیشیان ، هەبوو.
بۆ نموونه باوكانی دامەزرێنەر‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مەریكا به‌ئاشكرا ئه‌وه‌یان ده‌ربڕیوه، كه نێوەندگه‌راییان بۆ ئه‌و هۆكار و بیانووانه‌ی سه‌ره‌وه به‌پێویست زانیوه. خاڵی دڵه‌ڕاوكێی لای James Madison ئه‌وه بووه، كاتێك كه “زۆربه” كۆنترۆڵی “حكومه‌تێكی جه‌ماوه‌ریی”یانكرد و له بارودۆخێكدا بوون، كه ” قوربانی به سۆز و شەیدایی فه‌رمانڕه‌وایان، یا ئاره‌زوویان بۆ ھەر دووكیان: به‌رژه‌وندی گشتی و مافه‌كانی هاووڵاتیانی دیكە” دا . له‌به‌رئه‌وه‌ی كه ” به‌رژه‌وندی گشتی ” خۆی له “زۆربه” ڕاپساندووە … هه‌ر وه‌كو هه‌ستده‌كه‌یت، كه خەڵك چۆن بیرده‌كه‌نه‌وه كه باشه ( له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی ناڕۆشن و بێ‌پاساو، Madison ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوگرتووه، زۆربه توانانی ھەڵبژاردنی ئەوانەی ھەیە، كه ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندی گشتی دەستنیشانبكەن ). بۆ خۆپاراستن له دژی ئه‌مه، ئه‌و پشتیوانی له كۆماری ده‌كات، لەجیاتی دیمۆكراسی، كه هاووڵاتیان ” كۆكردنەوە و بەڕێوەبەرایەتی حكومه‌ت لە تاكەكەسدا ده‌كه‌ن… وەك زانراوه، كه ئەمەش لەتەك ئاساییشی كەسیی یا مافی خاوەندارێتی ناگونجێت.” بێگومان، ئه‌و، ئه‌وه‌ی قۆستۆته‌وه كه ” ئه‌وانه‌ی كه داراییان هه‌یه و ئه‌وانه‌ی كه نییانه هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له كۆمه‌ڵگه‌دا، جیایه”. ڕۆڵ و پلانی ئه‌و بۆ دڵنیابوونه‌وه بووه، كه خاوندارێتی تایبه‌تی به‌رگری لێبكرێت، سه‌رئه‌نجامیش به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی داراكانیش پارێزراون. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه، كه پێویست به “نوێنه‌رانی حكومه‌ت …. ژماره‌یه‌كی كه‌م له هاووڵاتیانی هه‌ڵ‌بژێردراو له‌لایه‌نی ئه‌وانی دیكە‌وه ” هه‌یه . ئه‌مە نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات له چه‌ند ده‌ستێكی كه‌می خۆجێیدا لەتەك نێوەندگه‌رایی ناوچه‌كه‌دا به هه‌مان هۆ، یەكانگیر ده‌كاته‌وه. Madison حه‌زی ” به كۆمارێكی گه‌وره تاكو كۆمارێكی بچووك، بووه ” وه‌كو لە ڕقبوونەوە بۆ پاره‌ی كاغه‌ز، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قه‌رز، بۆ دابه‌شكرنێكی به یه‌كسانیانه‌ی دارایی، یا بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ناته‌واوی زۆر خراپ، كه‌متر ده‌بێت له‌وه‌ی كه توانای بڵاوبوونه‌وه‌ی به هه‌موو جەستەی نەقابه‌دا تاكو ئه‌ندامێكی ئاسایی نەقابه” [contained in Voices of a People’s History of the United States, Howard Zinn and Anthony Arnove (eds.), pp. 109-113] ئەم حەزوو ئارەزووكردنە بۆ دیمۆكراسییەكی فه‌رمیە، كە لەوێدا جەماوەره‌كه تەنیا ته‌ماشاكه‌ری ڕوداوه‌كانن، لەو جۆرەی كە له سەرمایەداریدا ڕوودەدات، تاكو به‌شداریكردن له پرۆسه‌كه‌دا ( بۆ ئه‌مه به‌شی “Force and Opinion” in Noam Chomsky’s Deterring Democracy چۆمسكی ، ببینه تاكو زیاترت بۆ ده‌ركه‌وێت.
پاش پرۆسه‌ی شۆڕش له ئه‌مه‌ریكادا، له‌سه‌ر ئاستی فێدێراڵ و ده‌وڵه‌ت، نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵات هانده‌درا “هه‌ر له‌و كاته‌وه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستوریان داده‌نا، چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییەكی ئابووریی ڕاسته‌وخۆیان، له پێكهێنانی حكومه‌تێكی فیدراڵی به‌هێزدا، هه‌بووه”، پێویست به‌وه ناكات، كه بڵێین لەو باره‌دا ده‌سته‌بژێره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه به‌باشی نوێنه‌رایه‌تی له لیژنه‌ی داڕشتنی بنەماکانی نه‌زمی نوێ‌دا، ده‌كرد. دیسانه‌وه بە پێویستیشی نازانین، كه بڵێین ده‌وڵه‌ته تازه‌كه و ده‌ستووره‌كه‌ی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م چوار گروپه ” كۆیله‌كان، خزمه‌تکاران، ژنان، پیاوانێك كه داراییان نییه ” نه‌بوون. ده‌ستوره‌كه له ده‌وڵه‌تی نوێ‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مانه‌ی تیادانه‌بوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ئه‌مان زۆربه بوون. ئه‌وه‌ش ئاشكرایه ” پێویستبوون به فەرمانڕەوایەتییەكی نێوەندیی به‌هێز هه‌ر له‌به‌ر پارێزگاریكردنی زۆر له به‌رژه‌وندی ئابووریی، نه‌بوو، به‌ڵكو ترسێكی كوتووپڕی زۆر له یاخیبووان و ڕاپه‌ڕیوان له‌لایه‌ن كێڵگەداره بێزار و ناڕازییه‌كانیشه‌وه، هه‌بوو”. [Howard Zinn, A People’s History of the United States, p. 90] . ڕووداوی سه‌ره‌كی، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی Shay بوو له ڕۆژئاوای Massachusetts . له‌وێ، له ده‌ستووری تازه‌دا بۆ ده‌نگدان بەڵگەنامە (سەنەد)ی هه‌بوونی دارایی (موڵکیەت)، دانرابوو، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه هیچ كه‌سێك نه‌یده‌توانی پله‌و پایه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، ئەگەر دەوڵەمەند نەبێت. ده‌وڵه‌تی تازه بۆ به‌گژاچوونه‌وه و شه‌ڕكردن لەتەك ئه‌م جۆره ڕاپه‌ڕینانه‌دا، بۆ پاراستنی كه‌مینه‌یه‌ك له سامانداران دژی زۆربه، پێكهاتبوو .
له‌مه‌ش زیاتر، له ده‌وڵه‌تی نێوەندگه‌راییدا، دوورخستنه‌وه‌ی به‌شداریكردنی جه‌ماوه‌ریی، بناخە‌یه‌ك بوو بۆ ڕووپۆشكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی، تاكو ببێتە یه‌كێك له‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كە له‌لایەن سەرمایەدارییەوە پاوه‌نخواز بكرێت :
” له ماوه‌ی 30 ساڵی پێش ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و جه‌نگی نێوخۆیی [سڤیلی] ملبنێت ، له دادگەدا به‌رده‌وام یاسا ئاوا لێكده‌د‌رایه‌وه، كه لەتەك پێشه‌وه‌چوون و ته‌شه‌نه‌كردنی سه‌رمایه‌دارییدا، بڕوات. ئه‌و توێژینه‌وه‌ی كه Morton Horwitz (The Transformation of American Law) كردوویه‌تی، له‌وێدا، په‌نجه‌ی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه یاسای نێوکۆیی ئینگلیز كاتێك كه له‌به‌رده‌م گەشەكردنی بازرگانیدا ڕێگربوو، چیدی، پیرۆز نەبوو…. هه‌ر له‌به‌رئه‌مه‌ش بردنی كێشه‌ی زیانه‌كان بۆ دادگە دژی بازرگانەکان، له‌ده‌ستی دەستەی لێكۆڵینەوە و دادگەییكردن، كه چاوه‌ڕواننه‌ده‌كرا، سه‌ندرایه‌وه و درا به دادوه‌ره‌كان …… ئه‌م بیرۆکەیە‌ی سه‌رده‌مه كۆنه‌كان سه‌باره‌ت به بەهای داپەروەرانە له‌سه‌ر شمه‌كه‌كان له دادگەدا، له مامه‌ڵه‌ی كڕیندا، كرا به بیرۆکەی ئاگاداركردنه‌وه، یا [به‌ئاگاكردنه‌وه‌ی كڕیار] …. یاسای گۆڕینەوە و كۆنتراكته‌كان ئاوای لێكرا، كه هەڵاواردن و ستەم له كەسانی كارگه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانییەكان، بكات ….. پیشاندانی درۆینانه‌ی یاسا، كه گوایه كرێكاران و خاوه‌نی بەڕێوەبەرایەتی هێلەكانی شه‌مه‌نه‌فه‌ر له كۆنتراكتی نێواناندا له‌به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه و دەسەڵاتدا، یه‌كسانبوون…. ” ئەم سەردەمانە، ئه‌م پرۆسه و پلانانە ته‌واوكران، یاساش هه‌روا به‌ئاسانی ئه‌و شێوازه نایه‌كسانیانه‌ی، كه سیسته‌می بازاڕ به‌رهه‌می هێنابوون، پشتڕاستكردنه‌وه” [Zinn, Op. Cit., p. 234]
ئه‌مه‌ریكا له‌سەر بناخەی باوەڕ و بنچینەی ده‌سته‌بژێره لیبراڵه‌كان دروستكراو پێكهێنرا و چالاكانه ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاراستە دیمۆكراسییه‌كانی، له‌ژێر ناوی ” ئازادی تاك” گرته‌به‌ر. ئه‌وه‌ی كه له کەتواردا ڕوویدا، (بەبێ سه‌رسوڕمان) ئه‌وه بوو، كه ده‌وڵه‌مه‌ندانی ده‌سته‌بژێر ده‌وڵه‌تیان بۆ به‌كه‌مگرتنی كولتووری جه‌ماوه‌ریی و مافی باو، له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستن و فراونكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و ده‌سه‌ڵاتیان، به‌كارهێنا. له‌و پرۆسه‌یه‌دا كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا، وەكو ئەوەی كە خواسترا ڕیفۆرمكرا:
” له نێوه‌ڕاستی چه‌رخی نۆزده‌دا سیسته‌می یاسایی له به‌رژه‌وه‌ندی پیاوانی بازرگان و پیشه‌سازی، له‌سه‌ر بژاردن (حساب)ی كێڵگەداره‌کان، كرێكاران، كڕیاران و ئه‌و گروپانه‌ی دیکە کە له كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌سه‌ڵاتیان كه‌متر بوو، خۆیگرت …. زۆر چالاكانه بره‌وی به دابه‌شكردنی یاساییانه‌ی سامان دژی گروپه لاواز و بێده‌سه‌ڵاته‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه، دا” [Morton Horwitz, quoted by Zinn, Op. Cit., p. 235]
له‌سه‌رده‌می هاوچەرخ (مۆدێرنە)دا، نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت و واڵابوونه‌وه‌ی، ده‌ستی له‌نێو ده‌ستی جموجوڵی خێرا‌ی پیشه‌سازی و هه‌روه‌ها گەشەكردنی بازرگانیدا، بووه. هه‌روه‌كو Edward Herman په‌نجه‌ی بۆ ڕاكێشاوه ” تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنی قه‌باره‌ی بازرگانی و ده‌سه‌ڵات بوو، كه توانی دژه هێزێك له فریاگوزاری و له یه‌كگرتن، له‌پاڵ گه‌شه‌كردنی حكومه‌ت پێكبهێنێت. گه‌وره‌بوونی زیاتری لەڕادەبەدەری بازرگانی تا ڕاده‌یه‌كی زۆر وه‌ڵامێك بوو له گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی خودی بازرگانیدا”. [Corporate Control, Corporate Power, p. 188 هه‌روه‌ها بڕاونه Stephen Skowronek, Building A New American State: The Expansion of National Administrative Capacities, 1877-1920]. نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت داوای به‌رهه‌می گه‌وره‌تر و بازاڕگه‌لێكی باش و ڕێکخراو، كە له‌لایه‌ن بازرگانییه‌وه پشتیوانی لێبكرێت و چالاكییه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانیدا بن، لێده‌كرا. (وه‌كو چۆن بازاڕه‌كان گه‌وره و زیاتر بوون، ده‌وڵه‌تیش به‌هه‌مان شێوە گه‌وره‌تر بوو، تاكو بتوانێت یاساكانی دارایی و دارابوون و ستاندارد و پیادەبكات … ئا له‌م چه‌شنه كارانه) . له‌لایه‌كی دیکەشه‌وه، ئه‌م پێشه‌وه‌چوونه به‌ره و ” حكومه‌تێكی گه‌وره”، كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئافراند، تیایدا بازرگانی گه‌وره توانیویەتی گه‌شه‌بکات، (كه زۆربه‌ی كات له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پارێزراون و هاندراون به پێدانی کۆمەك و دەستگیرۆییکردنیان، هه‌ر وه‌كو چۆن كاتێك كه ده‌وڵه‌ت له‌لایه‌ن ساماندارانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، ڕوودانی ئه‌م كاره چاوه‌ڕوانكراوه) هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، لابردنی كاریگه‌ریی جەماوەره‌كه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت و جێگیركردنی باشتری ده‌وڵه‌ت له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌مه‌نداندا، مه‌به‌ستێكی دیکە بوو. تەنیا كه‌مێك هیچ سەیرنییە، كاتێك كه ده‌بینین ئه‌و گەشەكردنە له ”پێکهاتەی فه‌رمانڕه‌وایی (حکومەت) لە چەند سەدەی ڕابوردوودا ڕوویداوه لە یەکخستنی ده‌سه‌ڵاتە نێوخۆییەکانە لە ده‌سه‌ڵاتی ئابورییدا ” [Noam Chomsky, World Orders, Old and New, p. 178]
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت كۆنترۆڵكردنی فەرمانڕەوایە‌تی بۆ بازرگانی ئاسانترده‌كات، ئه‌وه مسۆگەر ده‌كاته‌وه، كه فەرمانڕەوایە‌تی وه‌كو بەکرێگیراویان بمێنێته‌وه، تاكو كاراییان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ڕامیاریی، هه‌بێت. بۆ نموونه ، مێزگردی ئەوروپاthe European Round Table (ERT) دەستەبژێرێکی گروپی لۆبیگەرانە کە له بەڕێوەبەران و به‌ڕێوه‌به‌ره گه‌وره‌كانی (chairmen or chief executives) كۆمپانییه فره‌نه‌ته‌وه‌ییه گه‌وره‌كانن، كه به زۆری له ئه‌وروپادان …. و 11 له 20 گه‌وره كۆمپانیای ئه‌وروپی پێكدەهێنن، كه سه‌رجه‌می فرۆشیاریی نێوانیان له ساڵی 1991دا … له 500 ملیار دۆلار تێپه‌ڕیوه ….ئه‌مه‌ش نزیكه‌ی له %60 ی به‌رهه‌می پیشه‌سازی ئه‌وروپا بووه، ” ئه‌م بڕه‌ش به‌زۆری له ئه‌وروپادا به‌كاربراوه. هه‌ر وه‌كو 2 توێژه‌ره‌وه لێکۆڵینەوەی تێبینییه‌كانی ئه‌م گروپه‌یان، ERT ” كردووه ئه‌مانه له لۆبیكردندا، پرۆفێشنا‌ڵن …. هه‌ر به‌و هۆیه‌ش گه‌لێك له پێشنیاره‌كانی ERT و ‘ سه‌رنجیان’ له باسكردن و تێگەیشتنیاندا، كه له‌نێو دۆكۆمێنته‌كانی لوتكه‌ی كۆمیسۆندا، هاتوون، ناڕۆشنن “. ERT ” داوای ئه‌وه ده‌كات، كه بازاڕی كار ده‌بێت زۆر نه‌رمونیانتر بێت ، پێ له‌سه‌ر گونجاوی زیاتر له كاتژمێرەکانی كار، گرێبەسته وەرزیی و کاتییه‌كان، دابەشکاریی و کارگۆڕینەوە (Share) و نیوەكاركردن ( پارت- تایم) داده‌گرێت. له دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1993 دا 7 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی كه ERT پێشنیارەکەی خۆی كرد و [ پاش ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كان له‌سه‌ر پەیمانی ماستریخت Maastricht ڕێككه‌وتن و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بەشی كۆمه‌ڵایه‌تی ” Social Chapter “]یش، كۆمیسۆنی ئه‌وروپی دۆكۆمێنتێكی سپی … بڵاوكرده‌وه [ پێشنیاری] ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه بازاڕه‌كانی كار له ئه‌وروپادا زیاتر نه‌رمونیانیان هه‌بێت .” [Doherty and Hoedeman, “Knights of the Road,” New Statesman, 4/11/94, p. 27]
قسه‌كردنی ئێستا له‌سه‌ر جیهانگیریی ڕێککەوتنامەی بازرگانیی ئازادی باکووری ئەمەریکا NAFTA (North American Free Trade Agreement ) و تاكبازاڕی ئه‌وروپی، ئه‌وه نیشانده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌كاته‌وه، كه گه‌شه‌كردنی ده‌وڵه‌ت به ڕێگه‌یه‌كی قه‌دبڕ دوای گەشەکردنی ئابووریی بكه‌وێت، تاكو به‌ئاسانی ئاوا بكات، لەتەك بره‌وی گۆڕانكارییه‌كانی كۆمپانییه زه‌به‌لاحه‌كان و بازاره دراوییەكانی جیهاندا، بڕوات. سنووره‌كانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ڕووی ئابوورییه‌وه به ده‌ردێك چوون، كه فه‌رامۆش بكرێن، یا نه‌مێنێن. وه‌كو چۆن كۆمپانییەكان گه‌وره‌بوون و خۆیان له فره‌نه‌ته‌وە و فره‌ده‌وڵه‌تیدا گرتۆته‌وه، ئاواش به به‌رزی شاخێك فشار بۆ ده‌وڵه‌ته‌كانیش دروستبووه، كه دوای بكه‌ون، بۆ ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كانیان له‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی “نه‌ته‌وه‌كاندا”، بە پێكهێنانی ڕێككەوتن له‌نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك و دروستكردنی یه‌كێتییه‌كان، فراوانتر بكه‌ن.
وه‌كو نائوم چۆمسكی تێبینیكرده‌وه، G7 ( گروپی وڵاتانی 7) ، سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ، بانکی جیهانی و .. هتد، كە لە ڕاستیدا ئەمانە به‌كرده‌وه “دەزگەیهكی فرەنەتەوەیی فەرمانڕەوایی جیهانین و دەزگەیهكی ده‌وڵه‌تین و سنووری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی‌یان به‌زاندووه، به‌فراوانی خزمه‌تی سەرانی دیکە ده‌كه‌ن [ تاكو خزمەتی خەڵكی]، هه‌روه‌كو چۆن دەسەڵاتی ده‌وڵه‌ت بەئاسایی دەیكات. ئا له‌م باره‌دا ده‌بینیت، كه چۆن گه‌شه‌كردنی كۆمپانییە سەروونەتەوەییەکان لەم بارەدا پاوانی دارایی و به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌كان و بەرهەمهێنان و میدیا و ڕاگه‌یاندن و پەیوەندییەکان، دەکەن. [Op. Cit., p. 179]
كاتێك كه فره‌نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌ده‌كات و پێشده‌كه‌وێت، سنووری نەتەوەیی تێده‌په‌ڕێنێت، هاوكاتیش پێویست به گه‌شه‌كردنی چڕبوونه‌وه‌ی كۆنترۆڵی ڕامیارییه سه‌ره‌كییه‌كان و ئابوریی له ده‌وڵه‌تدا، ده‌كات. له‌وه‌ش زیاتر “به‌تایبه‌تی ڕاده‌ی په‌ره‌سه‌ندن و به‌نرخبوونی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه لە سەرەوە باسكران، كه به‌كرده‌وه ڕۆڵی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌بینن، له هه‌بوونی خۆپارێزیی له كارایی و هوشیاریی جەماوەریی له‌سه‌ریان و شاردنه‌وه و به‌نهێنی كاركردنیان تاكو بتوانن بۆ دروستكردنی جیهانێك كار بكه‌ن، كه ملكه‌چ بێت و پێویستی بەوانە بێت، كه پاره ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ، لەتەك ‘ دامركاندنەوی خه‌ڵكی و خستنه‌وه شوێنی خۆیان ‘ ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه له دیمۆكراسی” [Chomsky, Op. Cit., p. 178].
دیاره ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، كه سه‌رمایه‌داره‌كان حه‌زیان به نێوەندگه‌رایی له هه‌موو شتێك‌دا هه‌بێت. زۆر جار، به‌تایبه‌تی له كاروباره كۆمەڵایەتیییه‌كاندا، چه‌شنێك له نانێوەندگه‌رایی حه‌زپێده‌كرێت، ( وه‌كو: ده‌سه‌ڵاتدان به بیرۆكراته خۆجێییه‌كان) تاكو بازرگانی كۆنترۆڵی به‌سه‌ریاندا هه‌بێت، به‌شكردنی كۆنترۆڵ له شوێنه خۆجێییه‌كاندا، هه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی كۆمپانییە هه‌ره گه‌وره‌كان، کۆمپانییەکانی سەرمایەگوزاری و هیدیکەی لەو جۆرە، تاكو ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاراوانییه خۆجێییه‌كاندا زیاتر ببێت، یا ئه‌و قه‌باره‌ی كه هه‌یه‌تی و كاراییه‌كه‌ی، زیاتر بێت. له‌مه‌ش گرنگتر، هه‌تا سەرمایەگوزارییەکی نێوەنجیش ده‌توانێت وه‌كو ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، ناڕاسته‌وخۆ یا ڕاسته‌وخۆ لە كۆنترۆڵی ڕامیارییه خۆجێییه‌كان و بەگژداكردنی به‌شێك له هێزی كار دژی ئه‌وانی دیکە، بەشداربی بكات. ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌توانێت ئەوە مسۆگەربکات کە ” ئازادی” پارێزراوه، دیاره ئازادی ئه‌وان.
گرنگ نیییه چ ده‌سته‌یه‌ك له بیرۆكراته‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن، چونكه پێویستی به نێوەندگه‌رایی ده‌سه‌ڵاتی كۆمەڵایەتی هەیە، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه دانیشتووان په‌راوێزده‌خرێن، ئه‌مه له سه‌ره‌تادا بۆ چینی بازرگان گرنگه. دیسانه‌وه گرنگە ئه‌وه‌ش لەبیرنەکرێت، كه نەیاریی سه‌رمایه‌داری به ” فەرمانڕەوایە‌تی گه‌وره”، زۆرجار كێشه‌ی داراییه، كه ده‌وڵه‌ت به‌شێك له‌و زێده كۆمەڵایەتییه، به ده‌می خه‌ڵكییه‌وه ده‌كات. به‌مه‌ش ئەو به‌شه‌ی كه له بازاڕدا بۆ دابه‌شكردنی به‌سه‌ر نێوەندە جیا جیاکانی کێبڕکێی سه‌رمایه‌دا، دانراوە، كه‌میده‌كاته‌وه.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه بۆچی سه‌رمایاداران ” حكومه‌تی گه‌وره” ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، به‌كاربردنی پاره‌یه له به‌رنامه كۆمەڵایەتیییه‌كاندا، كه بۆ سوودی هه‌ژاران و چینی كرێكاران نه‌خشه‌یكێشراوه، ئەركێکی ” ناڕەوایە” یه، كه به‌شێك له‌و زێده‌باییه كە ڕەنگە بۆ سەرمایە بڕوات، كه به ” فیڕۆ” ده‌درێت ( گه‌ر ئاوا نه‌بووایه خه‌ڵك كه‌متر بێچاره ده‌بوون و كه‌متر ئاره‌زووی كاركردن و به هه‌رزان كاركردنیان ده‌بوو). ئا لێره‌دا به‌رده‌وامی پاڵپێوه‌نان و هه‌وڵدانێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بچوككردنه‌وه‌ی ڕۆڵه “كلاسیكییه‌كه‌ی” ده‌وڵه‌ت، هه‌یه، وه‌كو پارێزه‌رێكی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و سیسته‌مه‌كه، شتێكی دیکەی كه‌متر له‌م چه‌شنه. بێجگە له کینەدۆزی فریودەرانەی بەرامبەر ده‌وڵه‌تی خۆشگوزەرانی، كه ده‌سگرۆیی بێكاران و نه‌داران دەکات، سه‌رمایه‌داران كۆمه‌ككا‌رێكی پشت و په‌نادارن بۆ حكومه‌ت (هه‌روه‌هاش بۆ فۆرمێكی” له‌باری ” ده‌ستتێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت وه‌كو خەرجكردنی پاره له به‌رگریدا)، كه ئه‌مه‌ش خۆی به‌ڵگه‌یه‌كه، كه هه‌میشه ده‌توانرێت پاره بۆ دروستكردنی زیندانی زیاتر و ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ ده‌ره‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی چینی فه‌رمانڕه‌وا و پێشه‌وه‌چوونیان په‌یدابكرێت، هاوكاتیش ڕامیاران ده‌كوڕوزێنه‌وه و ده‌ڵێن بۆ دەستگیرۆیی خوێندکاران و بۆ چاودێریی ته‌ندروستی گشتی و به‌ته‌نگه‌وه هاتنیان، یا بیمه بۆ هه‌ژاران، لە خەزێنەدا ” پاره نییه”.
نێوەندگه‌رایی ده‌وڵه‌ت، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ” بەو ڕادەیەی کە بنەماکانی یەکسانی له ده‌ستووره ڕامیارییەكاندا بەرجەستە بوون، ئەوە بۆرجوازییە کە فەرمانڕەوایەتید دەکات و ئەوە خەڵكە بە كرێكاران و جوتیارانیشەوە، كه ملكه‌چی یاساگەلێک دەبن، کە له‌لایه‌ن بورجوازییه‌وه، دانراون”. کە بورجوازی ” له ڕاستیدا ئەوە مافی خۆیان نییه، كه بەرتەریی فه‌رمانڕه‌واییان، پێدراوه” كه له‌م باره‌شدا ” یه‌كسانی ڕامیاریی ….. تەنیا خەیاڵێکی خۆشباوەڕانە و درۆیه‌كی بێپەردەیە.” زۆر ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌وه بهێنرێت، كه ده‌وڵه‌مه‌ندان ” تا هەنووکەش له خه‌ڵكی جیاكراونه‌ته‌وه و بەپێی هەل و مەرجی ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییان” ده‌توانن ” مافی دەربڕینی بۆچوونیان له فەرمانڕەوایە‌تی و یاساكاندا هه‌بێت، هه‌روه‌ها لە بەرامبەر هه‌ست و بیرۆکە و ویست و ئاره‌زووەکانی خه‌ڵكیشدا. ” هیچ شیاوی سه‌رسوڕمان نییه، كه ده‌بینین ” له ڕۆڵ و یاساكاندا و هه‌روه‌ها لە بەڕێوەبردنی حكومه‌تیشدا، بۆرجوازی به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی و سروشتی خۆی ده‌ڕوات، بێئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك له‌به‌رچاو بگرێت” كه‌چی له سات و كاتی ” ڕۆژانی هه‌ڵبژاردندا هه‌تا ئه‌و بورجوازیانه‌شی كه شانازی به‌خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن و خۆیان به شکۆدار ده‌زانن، ته‌ماحێكی ڕامیاریانه‌یان هەیە، دەكرێت بەرەو دادگە، ڕاپێچبکرێن… سەروەریی خەڵك.. ” بەڵام له ڕۆژی پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، هه‌موو كه‌سێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاروباری خۆی ” و ڕامیاره‌كانیش دەستڕۆییەکی ڕەهایان پێدەدرێت، تاكو به‌ناوی گەلەوە فه‌رمانره‌وایی بكه‌ن، بەناوی ئەوانەوە گوایه نوێنه‌رایه‌تیان ده‌كه‌ن” [Bakunin, The Political Philosophy of Bakunin, p. 218 and p. 219]
*******************************************
بۆ خوێندنەوەی بەشەكانی پێشوو، كرتە لەسەر ئەم بەستەرانەی خوارەوە بكە
بەشی B.2
http://wp.me/pu7aS-1bW
بەشی B.2.1
http://wp.me/pu7aS-1aZ
بەشی B.2.2
http://wp.me/pu7aS-1an
بەشی B.2.3
http://wp.me/pu7aS-1cH
بەشی B.2.4
http://wp.me/pu7aS-1dj
بۆ خوێندنەوەی بابەتی دیكە بە كوردی سەردانی ئەم بەستەرە بكە
www.afaqkurdish.wordpress.com
سەرچاوەی دەقە ئینگلیزییەكە
http://anarchism.pageabode.com/afaq/secB2.html#secb24
An Anarchist FAQ
وەرگێڕانی: زاھیر باھیر
B.2.5كێ له نێوەندگه‌رایی سوودمه‌ند ده‌بێت ؟