![مه‌سعود عوسمانۆڤ – هه‌ژاری شامیل مه‌سعود عوسمانۆڤ – هه‌ژاری شامیل](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/osmanov_942616544.jpg)
مه‌سعود عوسمانۆڤ – هه‌ژاری شامیل
مه‌سعود عسمانۆڤ، تاوانه‌كه‌ی ته‌نها ژه‌نینی ساز بوو. به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی “كوردستانی ئازاد” كه تاكه بڵاوكراوه‌ی ره‌سمی په‌كه‌كه‌یه له مۆسكۆ، له كۆماری كازاخیستان ده‌ستگیر كراوه. 4-5 ساڵ حوكم دراوه.
نه‌خۆشه. له‌وانه‌یه ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی له گرتووخانه‌كانی كازاخیستان گیانی له‌ده‌ست بدات. با بمرێت، به جه‌هه‌ننه‌م. كه‌ممان شه‌هید داوه؟!
له خه‌می كێدایه؟
ئێمه هه‌موومان قوربانی نه‌ریتێكی شۆڕشگێڕانه‌ی وه‌هاین كه له رێی دۆزی كورددا هه‌موو تاقه و وزه‌ی خۆمان سه‌رف ده‌كه‌ین و دواتریش ده‌خرێینه ناو ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه، یان له باشترین دۆخدا، تاك و ته‌نیا رووبه‌ڕووی چاره‌نووسی خۆمان ده‌بینه‌وه.
“په‌تای په‌كه‌كه” سنووره‌كانی كوردستان ده‌به‌زێنێت.
له 27ی دیسه‌مبه‌ری 2011دا مه‌سعود عوسمانۆڤ، ئه‌و گه‌نجه نازداره كه كوردێكی راگوێزراوه و هاووڵاتی كازاخیستانه، له‌لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌و وڵاته‌وه به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده بۆ په‌كه‌كه ده‌گیرێت. تاوانه‌كه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كه كه له مۆسكۆ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی عه‌دلیه‌ی روسیای پێدراوه!
ئه‌م رووداوه، خه‌می په‌كه‌كه‌ش نییه، چونكه بزووتنه‌وه‌كه‌مان به كاری زۆر له‌مه گرنگتره‌وه سه‌رقاڵه. ئه‌و كوردانه‌شی كه له كازاخیستان ده‌ژین، به‌رامبه‌ر به‌م رووداوه هه‌ر خه‌مسارن.
ده‌زانن ئیسرائیل چۆن توانی حوكمی هه‌موو دونیا بكات؟ به خاوه‌ندارێتی كردن له هه‌ر تاكێكی وڵاته‌كه‌یان!
به سیاسه‌تی “ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی.. هه‌ركه‌س بۆخۆی”، ئازادی نایه‌ته دی.
به‌كارهێنان و دواتر فڕێدان.. له كورد ناوه‌شێته‌وه! له نه‌ریتی كورده‌واریدا شتی وامان نه‌بووه. مێژوو نایانبه‌خشێت ئه‌وانه‌ی كه ئه‌م كلتووره نه‌شیاوه ده‌خزێننه ناو دابونه‌ریتی كورده‌وارییه‌وه. دیاره هێشتاش ده‌بێ به‌ده‌ست “سۆسیالیزمی زانستیه‌وه” بناڵێنین.
خاڵێك هه‌یه كه بۆ سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كانی روون ده‌كه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مانی شرنا‌خ، چووزانم.. ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئامه‌د، مه‌سه‌له‌ی مه‌سعود عوسمانۆڤ بخه‌نه رۆژه‌ڤی په‌رله‌مانی توركیاوه، یان پێكهاته‌ی نوێی په‌رله‌مانی كوردستانی فیدراڵ مه‌سه‌له‌ی مه‌سعود بخه‌نه به‌رنامه‌ی خۆیانه‌وه و باسی بكه‌ن، باوه‌ڕتان بێ دوای 4-5 ساڵی تر خه‌ونی كوردستانی گه‌وره و یه‌كگرتوو دێته دی.
كوا؟ خۆ هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌ته‌وه‌یی لای سیاسییه‌كانی ئێمه نییه. ئه‌وانه‌ی ئێمه له خه‌می كوردستاندا نین. ئه‌وان ته‌نها ده‌توانن له خه‌می خۆیاندا بن و سیاسه‌ت لای ئه‌وان خۆسه‌پاندنه به‌سه‌ر ئه‌م و ئه‌ودا.
ئه‌وانه‌ی ئێمه، نه له بازاڕی سیاسی دنیا تێگه‌یشتوون، نه له‌وه تێگه‌یشتوون كه وڵاتێك به تاك تاكی كه‌سه‌كان، گوند به‌گوند و شار به‌شاری دروست ده‌بێت… پشت به‌خوا دوای چاخێكی تر تێده‌گه‌ن.
ئه‌وانه‌ی ئێمه له كوردستان، مام سه‌رۆكه، برازا سه‌رۆك وه‌زیره، كوڕه‌زا و كچه‌زا سێهه‌م كه‌سی ده‌وڵه‌ته‌كه‌یه، چواره‌م و پێنجه‌میش هه‌ر له بنه‌ماڵه‌ن.
تكایه كه‌س نه‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر باشی لێ ده‌زانیت، خۆت رێكخستنێك دابمه‌زرێنه”. له واقیعی كوردستاندا، رێكخستنه‌كان به به‌های سه‌ر و گیان و ماڵی میلله‌ت داده‌مه‌زرێن. سه‌ره‌تا ده‌بێ ئه‌وانه‌ی كه به به‌های گیان و سه‌روماڵی میلله‌ت رێكخستنیان دامه‌زراندوووه، ئه‌ركه‌كانی خۆیان به‌جێ بهێنن. ده‌بێ ناچاریان بكه‌ین ئه‌ركه‌كانیان به‌جێ بێنن. ئه‌وان له ئێمه خراپتر و ئێمه‌ش له‌وان باشتر نین.
ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌ركی خۆیان به‌جێ بێنن. كه‌س له سه‌رووی كه‌سه‌وه نییه و كه‌سیش له‌كه‌س كه‌متر نییه.
ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه هه‌ندێك ئه‌ركی خۆیان به‌جێ دێنن و هه‌ندێكی دیكه‌ش خۆی لێ ده‌دزنه‌وه.
له باسی مه‌سعود عوسمانۆڤ-ه‌وه هاتین بۆ كوێ…
هه‌ژاری شامیل