نامه‌یه‌كی هێمنی شاعیر بۆ ئه‌حلام مه‌نسوور
له پاش ئه‌وه‌ی له مانگی پۆشپه‌ڕی (2013)، پڕۆژه‌یه‌كم له‌سه‌ر ژنه نووسه‌ر و رۆژنامه‌وانی كورد (ئه‌حلام مه‌نسوور)، ئاماده‌كرد و دواتر كردنم به كتێبێك و له‌ژیر ناونیشانی (ئه‌حلام یاخییه ئه‌ڵوه‌نییه‌كه) ه‌وه ، له هه‌مان مانگدا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم و له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی (كارۆ)ه‌وه، بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باس و ئاماژه بۆكردن بێت، ئه‌وه بوو كتیبَه‌كه بوو به ده‌روازه‌ی ناسین و سه‌ره‌تای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌حلام، كه خۆی له خۆیدا ئامانج و مه‌به‌ستم لێی ناساندنی نه‌وه‌ی نوێ و خوێنه‌رانی كورد بوو به‌م ژنه‌یاخی و نووسه‌ره و جێگیربوونی كتیبَه‌كه له كتێبخانه‌ی كوردیدا. هه‌رچه‌نده كتێبه‌كه له كه‌لێن و ناته‌واویی خۆی به‌دوور نه‌گرت، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ی له هێز و توانامدا بوو كردم و هیچ جۆره درێخێكم لێی نه‌كردووه. له یه‌كێك له به‌شه‌كانی كتیبَه‌كه‌دا به ته‌وه‌ر و باسێكی جیا و دوور‌و درێژ باسم له ئاواره‌بوونی هێمنی هه‌ستناسكی شاعیر و ناسین و ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییه خۆشه‌ویستییه و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و رایه‌ڵه‌ی له نێوان شاعیر و ئه‌حلامدا هه‌بووه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له‌م به‌شه‌دا نه‌خرایه روو و جێگه‌ی بیری من نه‌بوو، نامه‌یه‌كی مامۆستا هێمن بوو كه له‌ساڵی (1977) و له هه‌مان ژیانی ساڵانی غوربه‌ت و ئاواره‌یدا بۆ ئه‌حلام مه‌نسووری خۆشه‌ویستی ناردووه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و نامه‌یه‌م به‌ده‌ستگه‌یشتووه و له‌ئێره‌دا ده‌یخه‌مه روو، خوازیارم له چاپی ئاینده‌دا درێژه‌پێده‌ر و ته‌واوكه‌ری كتێبه‌كه‌م بێت.
هه‌ڵبه‌ته ناردنی نامه و نامه‌گۆڕینه‌وه تاڕاده‌یه‌ك جێگه‌ی گرینگی شاعیران و نووسه‌رانی وڵاتی ئێمه بووه و توانراوه له ئه‌ده‌بی كوردیدا سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام هێشتا له‌چاو ئه‌ده‌بیاتی جیهانی و ئه‌وروپیدا نه‌بووه حاڵه‌تێكی باو، بۆیه جۆره هه‌ژارییه‌ك به ئه‌ده‌بی كوردییه‌وه له‌م بواره‌دا به‌دی ده‌كرێت.
هه‌رچه‌نده ناوه‌رۆكی ئه‌م نامه‌یه‌ی مام هێمن په‌رێشانبوون و خه‌مناكی و یاخیبوون و له‌تله‌تبوونی خودی شاعیری خۆیه‌تی كه له وڵاتی ئاواره‌یی و دیسان بێزاربوونی خۆیه‌تی كه شاعیره و فرمیسَك رشتنییه‌تی بۆ هونه‌رمه‌ندانی وڵاكه‌ی خۆی و ته‌نانه‌ت شاعیر به‌وه‌وه ناوه‌ستێت و دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ند نیسان نییه و ئه‌گه‌ریش ئینسان بێ، ئه‌وا ئینسانێكی ئاسایی نییه.
هه‌روه‌ها ئه‌م نامه‌یه‌ی هێمن وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ئه‌حلامه، كه ده‌رده‌كه‌وێت شاعیر نامه‌كه‌ی ئه‌حلامی لا جوانتر و خۆشتره و له ماچی گه‌وره كچان و قسه‌ی گه‌وره پیاوان شرینتره.
هه‌روه‌ها نامه‌كه هیوا و ئومێدییه‌كی ئێجگار زۆری شاعیر نیشانده‌دات و به‌وه‌ی كه هه‌رچه‌ند دره‌نگ بێ، شاعیر به ئاواتی مێژینه‌ی خۆی ده‌گات، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه بۆ پیرێكی ئاواره و دوور له وه‌ته‌ن و كه‌سوكار و ژووان، ژیان هیچ تامێكی نه‌ماوه.
ئه‌مه‌یش ده‌قی ته‌واوی نامه‌كه‌یه:
نامه‌یه‌كی مامۆستا هێمن له رێكه‌وتی 3/4/1977 بۆ ئه‌حلام مه‌نسوور:
گیانه‌كه‌م كاتێك نامه‌كه‌تم پێگه‌یشت كه زۆر خه‌مناك و په‌ریشان بووم، دڵم زۆر شكابوو، له گیانی خۆم بێزاربووم ، له‌سه‌رجێ راكشابووم و ده‌مویست بنووم، به‌ڵام خه‌وم نه‌ده‌هات، ئه‌گه‌رچی (48) سه‌عات بوو، خه‌وم له چاو نه‌كه‌وتبوو، نامه‌كه‌ت سێبووری دام. به‌خۆڕایی فرمێسك بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڕێژی كه مردووه، به‌خته‌وه‌رترین هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه زووتر بمرێ، ئه‌دی به ده‌ردی عه‌لی مه‌ردان بچێ.
من هاتوومه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند نیسان نییه و ئه‌گه‌ر ئینسانیش بێ، ئینسانێكی ئاسایی نییه، ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یبنێ، خه‌ڵكی تر نایبینن، ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستی پێده‌كات ، خه‌ڵكی تر هه‌ستی پێناكه‌ن، ئه‌و ره‌نجی ئه‌و ده‌كێشێ، ئه‌و ده‌ردی ئه‌و ده‌یچێژێ، خه‌ڵك نایچێژێ؟
نامه‌كه‌ت زۆر خۆش بوو، خۆشتر له ژووانی گه‌وره‌پیاوان، شرین بوو، شیرین‌تر له ماچی كه‌ڵه‌ژنان، قسه‌ی یه‌كجار گه‌وره پیاوان و ئازایانه‌ی تێدا بوو، له‌و قسانه‌ی جانداركی مه‌زنی له‌سه‌ر شه‌هیدكرا، چ بكه‌ین ئێستایش ئێمه نه‌گه‌یشتوینه ئه‌و زه‌مانه‌ی كه بوێرین رازه‌كانی ده‌روونمان بۆ كۆمه‌ڵ، بۆ خه‌ڵك ده‌ربڕین.
تۆ چاكه به‌خوێندنه‌وه و خزمه‌ت به منداڵكردن وه‌ختی خۆت راده‌بوێری، به‌ڵام من هیچ رابواردنێكم نییه، قسه‌ی قۆڕ نه‌بێ، ده‌مویست زۆرت بۆ بنووسم، زۆرت ده‌ردی دڵ بۆ بكه‌م، كه‌چی كارێكم بۆهاته پێش، له‌و كارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ زه‌وقی شاعیرانه‌م یه‌ك ناگرنه‌وه، ئه‌گه‌ر مام رۆژی هه‌ینیی داهاتوو له لای كۆتره‌كان له 11 وه تا 12 چاوه‌نۆڕتم، ئه‌گه‌ر هاتی پێم خۆش ده‌بێ و ئه‌گه‌ر نه‌هاتی دڵم نایه‌شێ، ئه‌گه‌ر زووترت پێكرا به كاك عه‌بدوڵڵا بڵێ پێم راگه‌یه‌نێ.
خه‌ریك بووم سه‌فه‌ر بكه‌م، تا كه‌مێك خه‌مه‌كان بڕه‌ون، به‌ڵام كورد گوته‌نی: پیاوی ده‌سته‌وه‌ستان چ له گه‌رمێن چ له كوێستان. من ئیتر به هیوا نیم له‌م دونیایه خۆشی ببینم، ناهومێد نیم و لێم روونه رۆژێك هه‌ر دێ مرۆڤ به‌ئاواتی له مێژینه‌ی خۆی بگا، به‌ڵام من خۆ رزیوم، نه‌ماوم و تام له هیچ ناكه‌م، ئاخ پیری.
زۆر سه‌یره من له ته‌مه‌نی لاوه‌تیمدا بێ ئه‌وه‌ی بزانم پیری چ ده‌ردێكه و هه‌رگیز به بیرمدا نه‌ده‌هات سه‌رده‌می پیریم له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ریدا راده‌بوێرم، له پیری ده‌ترسام، ئێستا له‌و واقیعه به سامدا ده‌ژیم. من ئێستا نه‌ك له مردن ناترسم، به‌ڵكه به ئاواتم بمرم، به‌ڵام وه‌ك شاعیرێكی شۆڕگێری نه‌به‌ز پێم خۆش نییه خۆم بكوژم، یا به نه‌خۆشی بمرم، به‌ڵكو پێم خۆشه شه‌هید بم، له دار بدرێم، تیرباران بكرێم، به‌ڵام دوژمن ناپیاوه.
هه‌رچی ده‌بێ به‌ڵام ببێ بۆم بنووسه، بمبینه من له‌وه ئازاترم كه بڵیم به‌و هه‌موو ناوبانگه‌وه كه ئێستا هه‌مه زۆر شت له تۆی ئازا فێربووم، كه زۆر كه‌س به شێت و دیوانه‌ت ده‌زانن، با ئه‌وه‌ش بڵێم منیش به شێت و دیوانه‌ت ده‌زانم، به‌ڵام فه‌رقی لێكدانه‌وه‌ی من و ئه‌وان زۆره، ئیتر به‌هیوای دیدار.
سه‌رچاوه:
گۆڤاری (ره‌نگین)، ژماره (58)، ساڵی 1993
سه‌روه‌ر سه‌عدوڵڵا