پڕۆژه‌یه‌كی مێژوویی بۆ كوردستان
پڕۆژه‌یه‌كی مێژوویی بۆ كوردستان
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێنیسانسێكی كوردی به‌رپا بكرێت
هه‌رچه‌نده وشه‌ی ڕێنیسانس ئه‌و مانایا ناگه‌یه‌نێ كه لێره‌دا مه‌به‌سته (ڕابوونی نه‌ته‌وه بۆ دروستكردنی ژیار) به‌ڵام له به‌ر به‌كار هێنانی باو، لێره‌دا بۆ هه‌مان مانا، به كاری ده‌هێنینه‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیریی و ئه‌كادیمیی و زانستیی له كوردستان بهێنرێته ڕیزی ئاستی میلله‌ته پێشكه‌وتووه‌كان پێویستیمان به بنكه‌یه‌كی ته‌رجه‌مه هه‌یه كه سه‌دان كه‌س، به‌ڵكو هه‌زاران كه‌س، كاری تیا بكات.
بنكه‌ی ته‌رجه‌مه:
ئه‌م بنكه‌یه، پێویسته باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت. چه‌ندین ئامێری چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌بێت. له پێناو ئه‌مه‌دا دوو ئه‌رك پێویسته جێبه‌جێ بكرێت:
یه‌كه‌م: كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی هه‌نده‌ران و ناوه‌وه‌ی كوردستان كه شاره‌زایی ته‌واویان، جگه له كوردی، له یه‌كێك له‌و سێ زمانه هه‌یه: ئینگلیزی، فه‌ڕه‌نسی و ئه‌ڵمانی، مه‌به‌ستیش له‌م سێ زمانه ئه‌وه‌یه چونكه توڕاس و به‌رهه‌می شارستانی مرۆڤ به‌م سێ زمانه ده‌وله‌مه‌نده هه‌یه.
دووه‌م: كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ كۆمپانیا و ده‌زگاكانی بازرگانی به‌ناوبانگی جیهانی بۆ كتێب، یان دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی كوردی هاوشان.
بۆ مه‌رامی یه‌كه‌م پێویستیمان به چه‌ند پسپۆرێك هه‌یه، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له كورد و پسپۆری ڕۆژئاوایی، بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی زمانزانانی كوردی و یه‌كێك له‌و زمانانه‌ی ئاماژه‌مان پێیدا. لێره‌دا هه‌ر كه‌سێك له تاقیكردنه‌وه ده‌رچوو كاری ته‌رجه‌مه‌ی پێ ده‌به‌خشرێ. كاری ئیداریی و پڕۆفێشن به پێی خیبڕه‌و خوێندن و توانا دابه‌ش ده‌كرێ.
بۆ مه‌به‌ستی دووه‌م، هێنانی كتێبه له ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بۆ ناو كوردستان. لێره‌دا وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌م هه‌وڵ بدرێت هه‌رچی كتێبه سه‌ره‌كیه‌كان و مه‌رجه‌عییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌و زانست و وێژه‌یه ته‌رجه‌مه‌ی كوردی بكرێت. ده‌كرێ ئه‌م بنكه‌یه به سێ شیفت له 24 سعاتدا كار بكات به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ به شه‌و كار بكه‌ن. واته شیفتی هه‌شت سعات. جگه له‌مه‌ش كاری هه‌ر كتێبێك چه‌ند كه‌سێك ده‌توانن پێ هه‌ڵسن و چه‌ند كه‌سێكیش بۆ موراجه‌عه كردنه‌وه‌یی و پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن. قۆناغی دووه‌م پێویسته ئه‌م بنكه‌یه دابه‌ش بكرێت بۆ به‌شی جیاواز. به‌شی فه‌لسه‌فه، به‌شی زانست، به‌شی وێژه، به‌شی سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و به‌شه‌كانی تریش به‌جیا. هه‌ر به‌شه‌و كتێبه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م كێڵگه‌یه ته‌رجه‌مه بكات كه په‌یوه‌سته به‌و. ئتر لێره‌دا چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زای كورد و رۆژئاوایی پێویسته ئه‌و كتێبانه ده‌ستنیشان بكه‌ن بۆ ته‌رجه‌مه كه هه‌م بنه‌ڕه‌تین و سه‌ركین و هه‌میش دواهه‌مین لێكۆڵینه‌وه‌و شرۆڤه‌ن له‌م بواره‌دا. لێره‌دا ته‌رجه‌مه‌كردن ده‌بێته شتێكی به‌رده‌وام و سیستماتیك، هه‌روه‌ها پێداویستیه‌كی زیندووی كایه‌كانی میلله‌ت، له پێش هه‌مووشیان زانكۆ و خوێندنگاكان.
په‌یمانگای ته‌رجه‌مه
له هه‌مان كاتدا، له میانی دروستكردنی بنكه‌ی ته‌رجه‌مه، پێویسته په‌یمانگایه‌ك دروست بكرێت بۆ ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌كادیمی كه ئه‌و قوتابیه سه‌ركه‌وتوو و زیره‌كانه قه‌بول بكات كه له زمان و نوسین لێهاتوون. ده‌كرێ له پۆلی سێی ناوه‌ندی قوتابی وه‌ربگرێت، بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ له‌م په‌یمانگایه بخوێنێت، كه پێویسته له ته‌ك كوردیدا سێ به‌شی جیای ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی و ئه‌ڵمانی تیادا بخوێندرێت. به‌ڵام ئه‌و قوتابیانه‌ی ده‌رچووی پۆلی سێی ناوه‌ندین پێویسته ئه‌م زمانانه‌یان له پۆلی یه‌كی سه‌ره‌تاییه‌وه خوێندبێت. ئێستاش له ده‌روه كوردانی هه‌نده‌ران له‌م سێ وڵاته مناڵه‌كانیان بێ گومان به‌م زمانانه ده‌خوێنن. ئه‌وه‌ی پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بیكات ئه‌وه‌یه قوتابخانه‌ی زمانی كوردی بۆ منداڵانی كورد له‌م سێ وڵاته بكاته‌وه‌و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكا. ئه‌مه جگه له قوتابیانی ناوه‌وه‌ی كوردستان كه چه‌ند ساڵێكه له قوتابخانه نمونه‌ییه‌كان ئه‌م زمانانه یان به تایبه‌تی ئینگلیزی فێر ده‌بن.
ده‌كرێ خوێندنی ماسته‌ریش به جیا بۆ ئه‌م په‌یمانگایه زیاد بكرێت و له سیستمی خوێندن وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی باڵای خوێندن حسێب بكرێت. ئه‌گه‌ر له ساڵی یه‌كه‌می خوێندن له هه‌ر شارێك سه‌دان قوتابی هه‌بن له‌م په‌یمانگایه بخوێنن، ئه‌وا دوای 5 ساڵ له ده‌ستپێكی خوێندن هه‌زاران موته‌رجیمی پڕۆفێشناڵ بۆ ئه‌م بنكه‌یه‌و، بۆ كوردستان دروست ده‌بێت، كه ده‌كرێ هه‌ر هه‌زار قوتابی له‌مانه، له ته‌ك كوردی، له یه‌كێك له‌و سێ زمانه تایبه‌تمه‌ندی په‌یدا بكه‌ن.
ئیتر به تێپه‌ڕبوونی ڕۆژگار ئه‌م په‌یمانگایه كادیر و پڕۆفێشناڵ بۆ ئه‌م بنكه‌یه به‌رهه‌م دێنێ.
به‌ڵام تا ئه‌م په‌یمانگایه ده‌كه‌وێته كار، كه پێویستی به پسپۆڕی كورد و ڕۆژئاوایی هه‌یه، پێویسته ئه‌و كوردانه كۆ بكرێنه‌وه بۆ دروستكردنی تیمی جیاواز بۆ ته‌رجه‌مه‌كردن له‌م سێ زمانه‌وه بۆ كوردی.
بۆ نمونه، له به‌شی فه‌لسه‌فه‌دا ده‌كرێ هه‌رچی كتێبی كۆنی فه‌لسه‌فه هه‌یه ته‌رجه‌مه بكرێت. ئنجا له سه‌ده‌ی چوارده‌مه‌وه تا ئێستا هه‌رچی كتێبی فه‌لسه‌فه هه‌یه‌و هه‌رچی مه‌دره‌سه هه‌یه له فه‌لسه‌فه، تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆمان، ته‌رجه‌مه‌ی كوردی بكرێت. گه‌ر هه‌زار كه‌س هه‌بێت تایبه‌ت له‌م بواره، ده‌كرێ له چه‌ند ساڵێكی كه‌مدا هه‌رچی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا هه‌یه ته‌رجه‌مه‌ی كوردی بكرێت. ئه‌مه‌یان وه‌ك نمونه بۆ بواره‌كانی تریش به هه‌مان شێوه.
لێره‌دا وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌ره‌تای ڕێنیسانسی كورده، به‌ڵام سێ كاری زۆر مه‌زنی تریش له گه‌ڵ خۆی دێنێته كایه‌وه:
یه‌كه‌م: دروستكردنی سه‌رچاوه‌ی زانستیی و ئه‌كادیمیی بۆ خوێندنگا و زانكۆ و بواره ئه‌كادیمیه‌كان و خوێنده‌وارانی كوردستان، كه به‌داخه‌وه نه كتێبخانه‌كانمان، نه زانكۆكانمان ئه‌م كا‌یه‌یان تیادا به‌دی ده‌كرێ و نه ئاستی خوێنده‌وارانیشمان به پێی ستانده‌ری ئه‌كادیمی جیهانی پێشكه‌وتووه. بۆیه زانكۆكانمان زۆر زۆر له دواوه‌ی ئاستی جیهانین، چونكه تا بڵێی هه‌ژارن له ڕووی سه‌رچاوه ئنجا له بواری لێكۆڵینه‌وه‌ش. ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه نابینین زانكۆكانی كوردستان لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌ش بكه‌ن و بێ به‌رهه‌م بن له كێڵگه‌كانی زانست‌دا.
دووه‌م: له دوای 10 تا 20 ساڵ له ده‌ستپێكی ئه‌م پڕۆژه‌یه هیچ پێویستیه‌ك نامێنێ بۆ دروستكردنی زمانی ستانده‌ر چونكه ئه‌و زمانه‌ی ئه‌م كتێبانه‌ی پێ ته‌رجه‌مه ده‌كرێ ده‌بێته زمانی ستانده‌ر و یه‌كجار ده‌وڵه‌مه‌ند كه سه‌رجه‌م لق و پۆپی پێكهاته‌ی كورد بۆ لای خۆی ڕاده‌كێشێ.
سێیه‌م: ئاستی مه‌عریفی و زانستی تاكی كورد دێنێته ئاستی جیهانی پێشكه‌وتوو و كوردستانیش به جیهانی پێشكه‌وتوو گرێده‌داته‌وه. هه‌روه‌ها زمانی كوردیش ده‌كاته زمانێكی زیندووی جیهان و له‌وانه‌شه له دوای 20 یان 30 ساڵی تر ببێته ده‌وله‌مه‌نترین زمانی ناوچه‌كه.
ئه‌م پڕۆژه‌یه خه‌یاڵی نیه وده‌كرێ له كوردستان جێ به‌جێ بكرێت. ملیاران دۆلاری نه‌وت هه‌یه ده‌كرێ له پڕۆژه‌یه‌كی ئاوا سه‌رف بكرێت.
بێ گومان به‌رهه‌می ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی زانست و مه‌عریفه‌و ژیان به گشتی له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستان. هه‌زاران كه‌س ده‌بێته خاوه‌ن كار و فورسه‌تی زۆرتری كاریش به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. به سه‌ر ئه‌مه هه‌موویه‌وه، كوردستان باوه‌ش ده‌گرێته ڕابوونێكی شارستانی ئه‌وتؤ له ئاست ڕابوونه‌كه‌ی ئه‌وروپا كه له سه‌ده‌ی پانزه‌مه‌وه ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌تاش له ڕێگای ته‌رجه‌مه‌كردن، ڕێنیسانس سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌روه‌ها ڕێنیسانسی عه‌ره‌بیش، تا ڕادده‌یه‌كی زۆر، قه‌رزداری ته‌رجه‌مه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی زمانه‌كانی دونیای ئه‌و سه‌رده‌مه‌بوو.
عه‌لی سیرینی
نوسین: 17/9/2013