حکومەتی بنکە فراوان بەبێ یەکیەتی مەحالە
ئاڕاستەکە گرنگە نەک نەفەرەکان
یەکیەتیەو یەکیەتیەو بەسو کەوتونەنەتە ناو دەستنیشانکردنی ئاڕاستەکان . با دکتۆربەرهەم و ئەم و ئەوی تریش بڵێن وا چاکە یەکیەتی و بۆ ئەو خولە بەشداری لە حکومەت نەکات و بە ئۆپۆزسیۆن بمێنێتەوە بەڵام بە بۆچوونی خۆم کاری وەها زیاتر دەچێتە خانەی موزایەدەی سیاسی ، ئەگینا یەکیەتی هەرگیزاو هەرگیز ئامادەی ئەوەی تێدا نیە کە ناوچە جوگرافیەکەی خۆی تەسلیم بە ئەم و ئەوی تر بکات . کاری وەها بە نسبەت پارتی هەر بڤەیە . کەواتە بۆ یەکیەتی دوو حالەت هەیە یان ئەوەتا ڕێزبەندی بکات لە گەڵ بەرەی ئۆپۆزسیون لە حالەتی چوونی بۆ ناو حکومەتی بنکە فراوان یان ئەوەتا بە پلەی نزمتر لە جاران لە گەڵ پارتی دووبارە حکومەت پێک بێننەوە . ئەگەر قسەش لە حکومەتی گچکە یان بنکە فراوان بکەین ، دیسان و دیسانیش هەر یەکیەتی بڕیار دەر دەبێ .. حکومەتی بنکە فراوان تەنیا لەو حالەتە دەبێت کە یەکیەتی لە بن پاڵی پارتی دەرهاتبێ . لە دەرەوەی ئەمە تەنیا حکومەتە بچووکەکەی یەکیەتی و پارتی بە وەلادەت دەبێت ئەو جارەیان بە ژمارەی ٦ کورسی لە جاران کەمترو بە پلە نزمی یەکیەتیەوە دەبێت . حکومەتی بێ پارتیش بانەسابی قانوونی هەبێت و خۆیان لەنزیک ٦٠ کورسی بدات بەڵام مەحالە . چونکە پارتی بەوە پێناسە دەکرێ یان حکومەت و کۆنتڕۆل یان نەمان . گریمان یەکیەتی ڕازی بوو بە حکومەتە گچکەلەکە لە گەڵ پارتی ، بە دوایەوە دەبێ لە سەر گۆڕەپانی سیاسی چی ڕووبدا.. حالی حازر یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بوونەتە سێ تەکەتول . تەکەتولی یەکەمیان خاتوو هێرۆ خان و کاک کۆسرەت و مەلابەختیاو ئەوانەی کە لە دەوریان دەسوڕێنەوە و وەهاش دێتە پێش چاوان کە لە هەردوو تەکەتولەکەی تر باڵادەسترو دەستڕۆیشتو تر بن . تەکەتولی دووەم دکتۆر بەرهەمە . ڕاستە دکتۆر بەرهەم جێگری دوومی تاڵەبانی بوو لە ناو یەکیەتیدا و وەک کەسێکی ئەکادیمی و زمان زان و تا زۆر رادە خۆشەویستیش لەناو ڕیزەکانی یەکیەتی دێتە پێش چاوان بەڵام لەناو تەشکیلەی سیاسی ناویەکیەتی لە پێشەوە نیە . تەکەتولی سێیەمیش وا پێ دەچێ عادل مورادی سەرۆکی دەزگای ناوەند ڕێبەرایەتی بکاتوا پێ دەچێ پارتی زیاتر پڕۆپاگەندە بۆ بەرهەم بکات بۆ ئەوەی ببێتە کەسی یەکەمی جێگرەوەی تاڵەبانی ، بەڵام دەستبەرداری هێرۆ خان و کۆسرەت و ئەم و ئەوی تریش نابێت . ئەوە دەزانم کە هێرۆ خان و دکتۆر بەرهەم زۆر زۆر دژی یەکن لە سەردەمی تاڵەبانیش هەر وابووە بەڵام کۆسرەت و بەرهەم بەینیان خۆشە .
بارۆمەتری بەرزبوونەوەو نزمبوونەوەی شەعبیەتی سەرکردە یەکیەتیەکان زیاتر پابەندە بە نزیکبوونەوەو دوورکەوتنەوەی کەسەکان لە پارتی
کە دەڵێم بۆ ئەو عەقبەی ئێستای یەکیەتی ، ئاڕاستەکە گرنگە نەک نەفەرەکان ، بە بۆچوونی خۆم ڕاستم پێکاوە بەلگەشم بۆ ئەوە کاک عادل مورادە کە پێشتر زۆر لە خوارەوەی هێرۆخان و کۆسرەت و بەرهەم و ئەو ئەوی تریش بوو کە لە لایەن جەماوەری یەکیەتی بخوێنرێتەوە کەچی ئێستاکە ترمۆمەترەکەی ئەو لە هەموویان زیاتر بەرزتر بۆتەوە . ئەوە بۆ وایە ، چونکە ئەو پیاوە ئێستاو زۆر لەجاران زیاتر لێدوان لە دژی پارتی دەداو قسەی باشیش لە سەرگۆڕان و کاک نەوشێروان دەکات
هێرۆ خان و بە مەزندەی خۆم زۆر بە توندی خۆی بە کۆسرەت بەستۆتەوە چونکە دەزانی بەبێ کۆسرەت کۆنتڕۆلی سەپاندنی عائیلی لە ناو یەکیەتی لە دەست دەدا کاک کۆسرەتیش بە حوکمی ئەوەی کە کوڕەکەی نزیکی ٦٠ هەزار دەنگی بە دەستهێناوە لە بەرامبەر ۱۱هەزار دەنگی ئەرسەلان بایز کە سەرۆکی پەڕلەمان و سەرۆکی لیستیش بوو و بە هۆیەوە وا خۆی نیشان دەدا کە بە بڕترین کەسی ناو ەکیەتیە
دەزانم ئێران و پارتی و هەریەکەو بە دیوی خۆی هەولی ئەوە دەدات کە لایەنە ناکۆکەکانی ناو یەکیەتی بگەیەننەوە ناو یەکتر هەرچی ئێرانە بەو ئاڕاستەیە کار دەکا کە یەکیەتی دوور خاتەوە لە کۆنتڕۆلی پارتی و مەزندەی ئەوەش دەکرێ کە ئەوان بیانەوێ یەکیەتی و گۆڕان خۆیان لە ناو یەک بەرە بهێڵنەوە تاوکو پارتی و تورکیا قوتیان نەدەن .
بە بۆچوونی خۆم هەق وا نیە بزووتنەوەی گۆڕان دەست لە ئەژنۆ دانیشێ . مادامەکینێ ئێران و پارتی و بگرە تورکیاش بیانەوێ یەکیەتی ئاڕاستە بکەن کە زۆر لە یەکتریش دوورن ،ئەبێ بۆ گۆڕان ئەو کارە نەکات کە لە هەموویان زیاتر لە یەکیەتی نزیکە . هەموو کەس دەڵێ یەکیەتی و گۆڕان چ وەک دوو برا یان دەستە خوشک یان خوشک و برا دێنە پێش چاوانەوە کەواتە ئەبێ بۆچ ئەوانە لە یەکتر نزیک نەبنەوە با مالی خۆشیان لە یەکتر کردبێ .
خەلک گومان لەوە دەکا کە دکتۆر بەرهەم لە لایەن پارتیەوە ئاڕاستە بکرێ . ئەو بەڕێزەش تەنیا لەو حالەتە دەتوانێ گومانی خەلک بڕەوینیتەوەو ئەو متمانە زۆرەی خەلک بۆی لە دەست نەدا دەبێ وەک عادل موراد ئاسا بە ڕوونی هەلوێستی خۆی بەرامبەر بە گۆڕان و پارتی ئاشکرا بکات . . لێدوانەکانی ئەو بەڕێزە هەندەک تەمومژاوین . ئەو بەڕێزە ئەگەر یەکی حوزەیران بێنیتەوە پێش چاوی خۆی دەبێ لەوە بگا کە جەماوەری یەکیەتی بە ڕەها لە گەڵ ئەوەیە لە گۆڕان نزیک بێتەوەو لە پارتیش دوورکەوێتەوە . دکتۆر بەرهەمیش ئەگەر پێی وابێ بەبێ نزیک بوونەوەی لە گۆڕان ، جەماوەرەکەی خۆی دەمینێ ، بەهەڵە داچووە . با بەس کاک کۆسرەت بێنیتە پێش چاوی خۆی ، ئەو تا لە پارتی نزیک نەببوەوە خەلکی یەکیەتی وایان دەزانی کە خوایتیان و ئێستاش ببینە کاخوانکینێ چۆنچۆنی خەلکی یەکیەتی زەمی دەکا.
لە هەموو حالەتەکانیش حکومەتی گچکەی یەکیەتی و پارتی یانی حکومەتە گەندەلیە کۆنەکەو زیاتر بە حکومەتی نوخبەی نەوت پێناسە دەکرێ و حکومەتی بنکە فراوانیش ئەگەر بە تەواوەتی کارا بکرێ یانی حکومەتی گەل .
مەهدی کاوانی
30/10/2013
mahdikawani@yahoo.co.uk