ئێزیدییه‌ت له‌كۆن و نوێ‌دا … یوسف عیزه‌دین
كتێبی “ئێزیدییه‌ت له‌كۆن و نوێ‌دا”، له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌میری ئێزیدییه‌كان” ئیسماعیل به‌گی چۆل”ه‌وه نووسراوه‌و له‌سێ به‌شی تایبه‌ت به‌بیر و باوه‌ڕی ئێزیدییه‌كان و داب و نه‌ریت و هه‌ندێك له‌ڕووداوه مێژووییه‌كانیان و ژیانی یه‌كێك له‌میره هاوچه‌رخه‌كانیان پێك هاتووه.
ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌مامۆستاكانی مێژووی ڕۆژهه‌ڵات له‌زانكۆی بێروتی ئه‌مریكی، “دكتۆر قوسته‌نتین زریق”، له‌ساڵی 1934دا‌و له‌چاپخانه‌ی ئه‌مریكی له‌بێروت به‌چاپ گه‌یشتووه.
“دكتۆر قوسته‌نتین زریق”، له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌دا و هه‌ر له‌ده‌ست پێكه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه‌خودا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ڕه‌گه‌ز و تایفه و میلله‌تانی جیاجیای، به‌شێوه‌یه‌كی بێهاوتا له‌هه‌موو شوێنێكی تری دنیا خزاندۆته، ناوچه‌ی موسڵی باكووری ئێراق و به‌تایبه‌تیش ده‌وروبه‌ری خودی شاری موسڵا، هه‌ر له‌عه‌ره‌ب و كورد و سریان و ئاشوری و تورك و ئه‌رمه‌ن. لهتایفه ئایینییه‌كانیش یه‌عقوبی و نه‌ستووری و سونی و شیعه‌و كه‌مینه‌یه‌كی جووله‌كه‌ی جێماوی سه‌رده‌می به‌ندایه‌تی سه‌رده‌می بابلییه‌كان و هه‌روه‌ها سوبی و مه‌ندائیی و دواجار ئێزیدییه‌كانیش ده‌بینرێته‌وه كه‌ده‌مێك ساڵه بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رنج ڕاكێشانی دنیا، به‌تایبه‌تیش وه‌ك زانراوه به”په‌رستنی شه‌یتان” ناسراون.
“دكتۆر قوسته‌نتین زریق”، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌له‌نێوان خودی ئێزیدییه‌كاندا، هه‌ن باوه‌ڕیان وایه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌چنه‌وه سه‌ر “یه‌زیدی كوڕی معاویه”ی خه‌لیفه‌ی ئه‌مه‌وییه‌كان و هه‌شن باوه‌ڕیان وایه ده‌چنه‌وه سه‌ر یهزیدێكی دیكه كه‌ناوی” یه‌زیدی كوڕی ئه‌نیسه”ی سه‌ركرده‌ی خهوارجیهكانی سه‌رده‌مه نێوه‌نده‌كانی ئیسلام.
ئه‌مه له‌گه‌ڵا بوونی ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه‌پێی وایه، “ئێزیدییه‌ت” وه‌ك ناو له‌ناوی شاری یه‌زد، یان له”یه‌زدان”ه‌وه وه‌رگیراوه كهبهفارسی به‌واتای خودا دێت، یان ره‌نگه له”ئێزد”ه‌وه هاتبێت، كهلهئایینی فارسهكاندا به‌و فریشتانه ده‌گوترێت، كه‌په‌یامی خوداوه‌ندی میهره‌بان به‌به‌نده‌كان ده‌گه‌یه‌نن، به‌مه‌ش زاراوه‌ی “ئێزیدییه‌ت” ده‌بێته” به‌نده یان شوێنكه‌وتووانی خودا”یان “شوێنكه‌وتووانی فریشته‌كان”.
ئیدی “دكتۆر قوسته‌نتین زریق”، دژواریی ساغكردنه‌وه‌ی ئه‌سڵا و فه‌سڵی ئێزیدییه‌كان ناشارێته‌وه، چونكه هه‌روه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێده‌دات، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانی ناته‌بایی خودی ئێزیدییهكانه، سه‌باره‌ت به‌سه‌رجه‌م شتگه‌له تایبه‌ته‌كانی ئاینه‌كه‌یان، كهبهچهشنێك تێكه‌ڵا به‌خورافات و ئه‌فسانه‌ی كاڵوكرچ بوون، كه‌دواجار ساغكردنه‌وه‌و یه‌كاڵاكردنه‌وه‌ی ده‌بێته مه‌حاڵا،
بۆ نموونه له‌كاتێكدا هه‌ندێكیان پێیان وایه ئه‌وانیش وه‌ك هه‌موو بنیاده‌مان لهباوكه ئاده‌مه‌وه هاتوون، به‌ڵام له‌وه‌دا خۆیان جیاده‌كه‌نه‌وه و خۆیان ده‌كه‌نه خه‌لیفه‌ی راسته‌قینه‌ی باوكه ئاده‌م، كه‌گوایه ئه‌مان هه‌ر له‌خودی باوكه ئاده‌مه‌وه هاتوون، نه‌ك دایكه حه‌وا، له‌كاتێكدا سه‌رجه‌م میلله‌تانی دیكه به‌بڕوای ئه‌وان ده‌رئه‌نجامی به‌یه‌كگه‌یشتنی ئاده‌م و حه‌وا هاتوونه‌ته دنیا. ئه‌مه جگه له‌بۆچوونی كۆمه‌ڵێك له‌و ئێزیدیانه‌ی كه‌پێیان وایه دامه‌زرێنه‌ری ئاینه‌كه‌یان به‌بنه‌چه ده‌چێته‌وه سه‌ر “موعاویه‌ی كوڕی سوفیان”، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌می “موعاویه” ژنێكی هه‌شتا ساڵه‌ی خواست و ئه‌و ژنه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر گه‌نج بۆوه‌و بووه دایكی یه‌كه‌مین دامه‌زرێنه‌ی ئاینی ئێزیدییه‌كان.
لێكۆڵه‌رێكی وه‌ك”مێنزل” ده‌ڵێت:
( هێشتاكه ئه‌سڵا و فه‌سڵا و گه‌شه‌كردنی ئاینی ئاڵۆزی ئێزیدییه‌كان یهكاڵانهبۆتهوه، به‌ڵام دیاره باوه‌ڕی ئاینییان ڕه‌گه‌زی ئاینه بت په‌رستییه كۆنه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت”به‌ڵام جودا له‌و ئایینانه‌ی كه‌خۆر و مانگیان په‌رستووه”، ئه‌مه جگه له‌خۆگرتنی هه‌ندێك بڕوای زه‌رده‌شتی وه‌ك دوالیزمی فارسی، هه‌روه‌ها مانیزم”مه‌زهه‌بی مه‌عریفه‌ی فارسی”و یه‌هودییه‌تیش “به‌تایبه‌تیش له‌حه‌رامكردنی خۆراكه‌كاندا” و مه‌سیحیه‌تیش “به‌تایبه‌ت له‌شیوی خوداوهندانهو سه‌ردانی كڵێساكان له‌كاتی زه‌ماوه‌ندی هاوسه‌رگیریداو حهڵاڵاكردنی مه‌ی”، ئیسلامیه‌تیش به‌تایبه‌ت له”خه‌ته‌نه‌كردن و رۆژووگرتن و قوربانی كردن و حه‌ج و….”و سۆفیزمی رافیزییهكانیش “له شاردنه‌وه‌ی باوه‌ڕ و مه‌زن ڕاگرتنی كۆمه‌ڵێك له‌شێخانی سۆفیزیم”و سوبیشن لهتهقهمووس و شامانیشن له‌چه‌شنه ڕێگه‌كانی مردوو ناشتن و راڤه‌كردنی خه‌ون و سه‌ماكردندا”).
هه‌ر له‌پێشه‌كی كتێبه‌كه‌شدا “دكتۆر قوسته‌نتین زریق”، ئاماژه به‌حه‌قیقه‌تی په‌رستنی شه‌یتان له‌لایه‌ن ئێزیدییه‌كانه‌وه ده‌كات، كه‌لای ئه‌وان به”مه‌له‌ك تاووس” ناو ده‌برێت و له‌پێناو ئه‌ودا خودا، خالیقی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ردوون و سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ران له‌یاد ده‌كه‌ن و ئه‌مه جگه له‌وه‌ی لای ئێزیدییه‌كان زۆر جار پله‌و پایه‌ی شێخ “ئادی”ده‌گه‌یه‌ننه ئاستی “شه‌یتان -مه‌له‌ك تاووس” و “دكتۆر قوسته‌نتین زریق”یش هه‌ر له‌به‌رایی كتێبه‌كه‌دا راستی ته‌مومژاویی بوون و نادیاربوونی حه‌قیقه‌تی راسته‌قینه‌ی شێخ “ئادی” ناشارێته‌وه، كه‌ئه‌ویش وه‌ك سه‌رجه‌م سیمبۆل و شتگه‌له ئاینییه‌كانی دیكه‌ی ئێزیدییه‌كان، ئاشكرانییه و كه‌س به‌ته‌واویی بۆی ساغ نابێته‌وه.
راستییه‌كی دیكه كهلهپێشهكی كتێبه‌كه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو تایبه‌ته، به‌تایبه‌تمه‌ندی پێشینه‌ی ئێزیدییه‌كان سه‌باره‌ت به‌خوێندن، كه‌جگه له‌پیاوه ئاینییه‌كانیان هه‌ر كه‌سێكی دیكه فێره خوێنده‌واری ببایه لای وان به‌كافر له‌قه‌ڵه‌م ده‌درا، دیاره گۆڕانی ئه‌م قه‌ناعه‌ته و دواتر چوونه قوتابخانه‌ی منداڵانی ئێزیدییه‌كان په‌یوه‌ست بوو به‌و گۆڕانكارییه مێژووییانه‌ی كهلهدنیاو ناوچه ئێزیدی نشینه‌كاندا به‌درێژایی مێژوو ڕوویدا.
پاش ته‌واو بوونی پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ش، به‌شه‌كانی كتێبه‌كه ده‌ست پێده‌كات، كه‌پێكهاتووه له‌سێ به‌ش:
سه‌رگوزشته‌ی ژیانی “ئیسماعیل به‌گی چۆل”ی میری ئێزیدییه‌كان.
بیر‌و باوه‌ڕی ئێزیدییه‌كان و داب و نه‌ریتیان.
كورته‌یه‌ك له‌ڕووداوه‌كانی چیای شه‌نگال.
به‌شی یه‌كه‌م به‌ناساندن و خستنه‌ڕووی ژیانی “ئیسماعیل به‌گی چۆل”ی میری ئێزیدییه‌كان، ده‌ست پێده‌كات، باس له‌زۆر ورده‌كاری ژیانی ده‌كات به‌تایبه‌تیش ئه‌و كچه‌ی كه‌بۆ یه‌كه‌م جار له‌ژیانیدا حه‌زی لێكردووه، كه‌ناوی “ره‌وشی”بووه‌و چۆن ره‌دووی كه‌وتووه‌و دواجار چۆن پاش له‌دایك بوونی “عهبدلكهریمی” نۆبه‌ره‌ی ژنی یه‌كه‌می ئه‌مری خوای كردووه.
ئیدی به‌زمانێكی حیكایه‌ت ئامێزانه یاده‌وه‌رییه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت و له‌میانی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌كاندا زۆر شت دهكهوێتهڕوو، وه‌ك ئه‌و سه‌فه‌ره دوور و درێژه‌ی كه”ئیسماعیل به‌گی چۆل” ده‌یكات و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا ئه‌و موسڵمانانه‌ی كهلهڕێگه پێیان ده‌گات، ڕاشكاوانه و بێ په‌رده رك وكینه‌ی به‌رانبه‌ر به‌موسڵمانان و ئاینییان ده‌رده‌خات، ته‌نانه‌ت له‌شوێنێكدا بهفێڵا و بۆ مه‌رامی خۆی وه‌ك موسڵمان و موریدێكی شێخ “عه‌بدولقادری گه‌یلانی”
ده‌ناسێنێت و ئیدی سه‌رباری كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و داهاتێكی زۆر به‌ناوی ئه‌وه‌وه كه‌گوایه بۆ ته‌كیه‌ی شێخی كۆده‌كاته‌وه، بۆ خۆی ده‌ڵێت كاتێك پێشنوێژی موسڵمانانی ئه‌و شوێنه‌م كرد، له‌جێی دوعا‌و نزا، چونكه ده‌مزانی تێناگه‌ن جوێن و قسه‌ی ناشرین و سووك و سه‌لیمم به‌موقه‌ده‌ساتی ئه‌وان ده‌داو داوام له‌مه‌له‌ك تاووس و شێخ ئادی ده‌كرد كهلهناویان به‌رێت.
ئیدی لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌نووسه‌ر بێلایه‌ن و بابه‌تیانه نه‌بووه له‌خستنه‌ڕووی بابهتهكان، چونكه ناكرێت به‌و هه‌موو ركوكینهیهی كه‌به‌رانبه‌ر به‌ئاینی ئیسلام هه‌ڵیگرتووه، راستگۆیانه رووداوه مێژوویی و به‌سه‌رهاته‌كان و وه‌ك خۆیان بخاته‌ڕوو، ئه‌مه له‌كاتێكدا گه‌ڕیده‌یه‌كی موسڵمانی دینداری وه‌ك”ئیبن به‌تووته”كاتێك ده‌بێته میوانی شێخێكی كوردی ئێزیدی ناوچه‌ی شه‌نگار، زۆر به‌پێزانین و رێزه‌وه باس له‌جوامێری و میوان په‌روه‌رێتی ئه‌و شێخه ئێزیدییه ده‌كات.
له‌درێژه‌ی نووسینه‌كه‌یدا “ئیسماعیل به‌گی چۆل”، باس له‌وه ده‌كات كهچلۆن له‌ڕێگه‌ی سهفهرهكهیداو ئه‌و ده‌مانه‌ی بهئێزیدییهكانی شوێنانی دیكه گه‌یشتووه، ئامۆژگاری كردوون كهجل و به‌رگی ره‌گ نیلی و كراسی مل كراوه له‌به‌ر نه‌كه‌ن، سه‌رباری نه‌خواردنی كاهوو و كه‌له‌رم، كه‌دیاره ئه‌مانه‌و زۆر شتی دیكه له‌ئایینی ئێزیدییه‌كاندا ده‌چنه ڕیزی شته حه‌رامه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت وه‌ك له‌لاپه‌ڕه 15ی كتێبه‌كه‌دا هاتووه، داوا لهئێزیدییهكان ده‌كات:
( ئه‌وه‌ی كاهوو وكهلهرم لهكێڵگهكانیاندا چێنراوه، ده‌بێت له‌ئێستاوه تا ده رۆژی تر بیانفه‌وتێنێت و نه‌یانهێڵێت).
نووسه‌ر ده‌رئه‌نجامی سه‌فه‌ر و تێكه‌ڵبوونی بهئێزیدییهكانی شوێنانی تری دنیا‌و ئیرشادكردنیان، تووشی چه‌رمه‌سه‌ری ده‌بێت، ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك ده‌ست بهسهردهكرێت و به‌مه‌ش زۆر له‌مه‌رگ نزیك ده‌بێته‌وه‌و دهرهئهنجامیش هه‌موو جاره‌كان رزگاری ده‌بێت.
له‌درێژه‌ی باسه‌كاندا “ئیسماعیل به‌گی چۆل”، باس له‌وه ده‌كات چۆن خۆی ده‌گه‌یه‌نێته كن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌می ئینگلیز و به‌ڵێنیان پێده‌دات هاوكاریان بێت، جا دیاره به‌فیعلی و عه‌مه‌لیش ئه‌م چه‌شنه هاوكارییه له‌نێوانیاندا له‌بگره‌و به‌رده‌یه‌كی سه‌یردا چه‌ند جارێك چێ ده‌بێت.
به‌هه‌رحاڵا ده‌توانین بڵێین ئه‌م كتێبه‌ش وه‌ك زۆر سه‌رچاوه‌ی تری تایبه‌ت بهئێزیدییهكان، ناتوانێت به‌ته‌واوی وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره نهزانراوهكانمان سه‌باره‌ت بهئێزیدییهكان بداته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شداو سه‌رباری هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك كهئاشكراو دیار، یان په‌نهان و له‌پشت دێڕه‌كانه‌وه خۆی حه‌شارداوه، هه‌ر چۆنێك بێت به‌قه‌ڵه‌می یه‌كێك له‌سه‌رانی ئێزیدییه‌كان نووسراوه.
ژێده‌ر: “ئێزیدییه‌ت له‌كۆن و نوێ‌دا” /ئیسماعیل به‌گی چۆل /1934/ چاپخانه‌ی ئه‌مریكی-بێروت.
وێنه‌ی سەرەوە وێنەی نووسه‌ری كتێبهكهیە: ئیسماعیل به‌گی چۆل