11ی سێپته‌مبه‌ر له‌دیدگای فه‌یله‌سوفانی خۆرئاواوه
تێڕوانینی فه‌یله‌سوفه‌كانی خۆرئاوا, ده‌رباره‌ی (11)ی سێپته‌مبه‌ر چی یه؟ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌گرێ,كه قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ین , نه‌ك هه‌رئه‌وه‌نده به‌ڵكو ئێمه‌ش له‌تواناماندا نیه, كه‌له‌باره‌ی تیڕوانینی ههموویانهوهبدوێین .
ئهوهندهههیهكهئێمهلهنێوانی ههمووفهیلهسوفهكاندا كه‌سێكمان له‌وان ده‌ستنیشانكردووه, كهمهزندهی ئه‌وه‌ده‌كرێت,لهگهورهژیروبیرمهندانیان بێت,ئه‌ویش بیریاری ئه‌ڵمانی ( یۆرگن هابرماس) –ه.
له‌خۆرئاوادا كۆده‌نگیه‌ك له‌سه‌ر (یۆرگن هابرماس )هه‌یه, به‌وه‌ی كهگهوره بیرمه‌ندی فه‌لسه‌فی خۆرئاوایه,به‌بێ جیاوازی له ئه‌ورووپاو ئه‌مه‌ریكادا . كه‌واته ده‌بێت تێڕوانینی ئه‌و زاناگهورهیه ده‌رباره‌ی كاره‌ساتێكی له‌بابه‌تی (11)ی سێپته‌مبه‌ر چۆن بێت؟ ئهوهشاراوه نی یه,كه‌زۆرێك كاره‌ساتی (11) ی سێپته‌مبه‌ر به‌كاره‌ساتی (بیرل هاربور) به‌راورد ده‌كه‌ن,كه‌له‌ساڵی (1941) دا ڕوویداو سه‌ری بۆتێكوپێكدانی كه‌شتی یه ئه‌مه‌ریكایه‌كان كێشا,كه‌تاڕاده‌یه‌ك لهسپێدهیهكی خامۆش دابوو, كهفڕكهكانی یابانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرلهناكاووكوتوپڕ( به‌ته‌واوی هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له11ی سێپته‌مبه‌ردا هاته‌دی)كاره‌كه‌یان ئه‌نجامدا. له‌ڕاستیدا چه‌ندین جار هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر كه‌شتیگه‌له بێَئاگاكانی ئهمهریكاو بنكهسهربازیهكانی تری لهچێشتهنگاوی (7)ی سێپتهمبهروسهرلهبهری ئه‌وساڵه‌دا,هه‌روه‌ك چۆن فڕۆكهخۆكوژیهكان لهچێشتهنگاوی (11)ی سێپته‌مبه‌ردا هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر هه‌ردوو ته‌لاره جمكه‌كه له‌نیویۆرك دا.
ههڵكوتانهسهرهلهناكاوهكانی یابان تاكه كاتژمێرێكیان خایاند وڕێژه‌ی (2403) كه‌سیان له ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو هاووڵاتیان كوشت و, نزیكه‌ی (1178) كه‌سی تریشیان زامداركرد.
هه‌ربه‌وجۆره‌ش لهههڵكوتانهسهرهكهی (11) ی سێپته‌مبه‌ردا, به‌یه‌ك كه‌ڕه‌ت (3000) كه‌سیان كوشت .له‌نێوانی ئه‌م دوو دۆخه‌دا, سه‌رباری هه‌ندێ جیاوازی كه‌م, لێكچوون هه‌یه .
سه‌ڕۆك (روزفێلت ) كاتێك هه‌واڵه‌كه‌ی بیست شێتووهاربوو , هه‌روه‌ك چۆن ئه‌وه‌ش به‌سه‌ر سه‌رۆك (بۆش) دا, هات .سه‌رۆك (روزفێلت) ههربهپهله بڕیاری چوونه‌ناو جه‌نگی دووه‌می جیهانی دا له‌ته‌ك هاوپه‌یمانان دژی ده‌وڵه‌تانی ته‌وه‌ری شه‌ڕ : واته ئه‌ڵمانیای نازی و ئیتالیای فاشی و یابان كه‌ئه‌ویش فاشیهتهكهی لهودووانهی تر كه‌مترنه‌بوو . كاتێكیش ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوی قورسایی خۆیه‌وه چووه ناومهیدانهكهوه شكست وبهزینی هیتله‌ر بووه واقیعێكی حه‌تمی و ته‌نها وه‌ستایه سهركات …
سه‌رباری ئه‌وهه‌موو لێكچوونه له‌و دوو كاره‌ساته تریشقهئاسایهدا, كه‌چی (هابرماس ) زیاتر له‌وه هه‌ڵده‌كشێ كه (11) ی سێپته‌مبه‌ر به به‌رواری ڕاگه‌یاندنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له‌مانگی( أغسگس) ی ساڵی (1914) دا, بهراوردكرێ.ئایا به‌و به‌راوردكردنه واتای ئه‌وه‌یه كه‌ئێمه چووینه قۆناغێكی جه‌نگی درێژخایه‌نه‌وه له‌نێوانی شارستانیه‌تی خۆرئاوایی و ئیسلامیه ڕهسهنخوازه ئهوپهڕگیرهكاندا ؟ ڕه‌نگه !.
كاره‌كه هه‌رچۆنێك بێت هه‌ر ئه‌وه‌یه كه بیرمه‌ندو نووسه‌ری ئیتالیایی به‌ناوبانگ( امبیرتۆ ایكۆ ) له كتێبه‌كه‌یدا مه‌زنده‌ی كردووه كه‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه ده‌رچووه . ئه‌و ڕۆشنبیره به‌ناوبانگه ئیتالیایه,واده‌بینی له دوونیای عه‌ره‌بی دا (له‌میانی وه‌رگیڕانی هه‌ندێ له‌بۆچوونه‌كانی) كهفاكتهری كه‌لتووری ئه‌و فاكته‌ره‌یه ده‌توانێ جه‌نگه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه, نه‌ك فاكته‌ری سه‌ربازی یان جه‌نگی و هه‌تا ته‌كنه‌لۆژیش .له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ر خۆرئاوا, واپێویست ده‌كات كهچهكێكی تر له‌گه‌ڵا عه‌ره‌ب و موسوڵمانان به‌كاربهێنێت كه‌ئه‌و چه‌كه نه‌بێت سه‌رۆك (بۆش)به‌كاریهێناوه . مه‌به‌ستم چه‌كی هزری وپڕیشك هاوویشتنی شارستانی و خواستی مرۆدۆستی قوڵه,كه‌زیاتر كاریگه‌ری لهلهشكركێشی بێ شوومار هه‌یه .
به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی بۆلای (هابرماس) بگه‌ڕێینه‌وه كهماخۆی بیرێكی فه‌لسه‌فی و سۆسیۆلۆژی به‌رینی وایه كه (امبیرتۆ ایكۆ) نیه‌تی .ئهوبیریاره باوه‌ڕی وایه كه (11)ی سێپته‌مبه‌ر تاكه كاره‌ساتی مێژوویی جیهانی یه به‌واتای حه‌رفی ووشهكه .
مه‌به‌ستیشی بهوهئهوهیهكهههمووشاشهكانی ته‌له‌فزیۆنی دوونیا لهودهمهداكارهساتهكهیان بۆ ملیاران خه‌ڵك گواستۆته‌وه كه‌چ ڕوویداوه تێیدا, به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تیده‌كاته‌وه كه به‌سه‌ر ئهوكارهساتهداحوكمێ بدرێ له‌جۆری : ئایا ئه‌وكاره‌ساته لهقهوارهو بایهخهكهیداههروهك كارهساتهگهوورهكانی تره كه‌له‌مێژوودا ڕوویانداوه , وه‌ك: ڕووداوی ڕیفۆرمی ئایینی لهئهووروپادا, به‌نمونه له‌سه‌رده‌ستی (مارتن لۆته‌ر) ,یان وه‌ك : هه‌ڵایسانی شۆڕشی فه‌ره‌نسی … تاد؟ بۆچی ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه ئێستاشی له‌گه‌ڵا دابێت زۆرنزیكین له كارهساتهكهوه , له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و ماوهپێویستهمان نیه بۆئه‌وه‌ی ئه‌وپه‌ڕی بایه‌خ و قه‌واره‌كه‌ی بخه‌مڵێنین . گومانی تێدانیه كهئهوكارهساته گه‌وره‌و پڕبایه‌خ بووه ,به‌ڵام ئایا گهیشتۆتهئاستی گهوورهیی ئه‌و دوو ڕووداوه‌ی پێشتر ئاماژه‌مان پێدان ؟
هیچ كه‌س نازانێت . ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌یزانین ئه‌وه‌یه كهئهوكارهساته زاده‌ی چه‌ندان فاكته‌ری بهناویهكداچووهاودهستن , نه‌ك تاكه فاكته‌رێك .
له‌گرینگترینی ئهوفاكتهرانهش ڕهتنهبوونی تائێستای جیهانی ئیسلامی یه, به‌قۆناغی ڕۆشنگه‌ری فه‌لسه‌فی دا, به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لهئهووروپاو خۆرئاوادا, به‌گشتی به‌دیهات.ئهوقۆناغهش پێویسته بۆئه‌وه‌ی جیاكاری لاهوتی یان ئایینی له‌سیاسی بكرێت, بۆئه‌وه‌ی ده‌رچین له‌قۆناغی حوكمڕانی تیۆكراسی (واتهحوكمی پیاوانی ئایینی ) به‌ره وو قۆناغی حوكمڕانی دیموكراسی .
پاشان ووته‌كه‌ی (هابرماس) دێت : كه‌جیهانی ئیسلامی تاكوئێستا نه‌یتوانیوه ده‌رچێت له‌دۆخی كلاسیكی بۆچه‌مكی ئایین به‌ره‌و دۆخی مۆدێرنێته . ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه‌یه كه‌ناتوانێ,له‌داهاتووشدا ئه‌مه‌ی پێبكرێ مه‌گه‌ر به‌ڕۆشتنی زه‌مه‌نێكی زۆرنه‌بێت,كهدهستههڵگرێ له قۆرغكردنی حه‌قیقه‌تی خواوه‌ندی ڕه‌هاو كافركردنی ههمووئایینهكانی تر, به‌ئایینی مه‌سیحی ویه‌هودی و بوزایی و هیندۆسی شه‌وه …تاد.
ئهوهسهرباری كافركردنی فه‌لسه‌فه‌ی عه‌لمانی كهئێستابۆته (ئایینی خۆرئاوا) وبهبهرینی زۆرزیاتر لهههمووئایینهكانی تر بڵاو ده‌بێته‌وه .
له‌ڕاستی دائه‌و پڕۆسه‌ی وه‌رگۆڕانه پڕۆسه‌یه‌كی بارگران و, شهكهتكارو, ماندووكه‌ره .
باشترین به‌ڵگه‌ش له‌سه‌رئه‌مه ئه‌زموونی مه‌سیحی یه لهئاینزای كاسۆلیكی پاپایی ڕۆمانیایی دا. ئه‌ویش به‌هه‌مان جۆر بانگه‌شه‌ی قۆڕغكردنی حه‌قیقه‌تی پیرۆزی زۆرباڵای بۆخۆی دهكردو ته‌واوی ئایین وئاینزاكانی تری بهكافردادهنا,به‌ڵام كاسۆلیكیهت به‌هۆی فشاری مۆدێرنێته‌و, ئهوسهركهوتنهمهزنانهی زانست به‌ده‌ستی هێنابوون ,ناچاركراجارێكی تر به‌هه‌ڵوێستی خۆیدا بچێته‌وه‌و, ددان به‌ڕه‌وایه‌تی پلۆرالیزمی ئایینی و ئاینزایی دابنێت له‌ناو كۆمه‌ڵگادا . بهڵكوههتا ددان به‌بوونی ئهوخهڵكانهش دابنێت كه به‌هیچ جۆرێك دیندارنین, به‌وپێودانگه‌ی كهبیروباوهڕ ناكرێ به‌زۆری و له‌ڕێگه‌ی هێزه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێندرێت.
ئهوگهشهسهندنه مه‌زنه‌ی له‌خۆرئاوادا به‌دیهات له‌یه‌ك دوو ووشه‌دا پوختهدهبێت كه‌ئه‌ویش : ئازادی ئایینی یه . ئه‌وه‌یه جوڵانهوهئیسلامیه ڕهسهنخوازهكان زه‌نده‌قیان لێیچووه. له‌به‌رئه‌وه فه‌رته‌نه‌كانی زیادكردووه ,له‌كاتێكدا هه‌ست ده‌كات كه‌ئه‌و گه‌شه‌سه‌ندنانه ده‌ستی به‌نزیك بوونه‌وه له ده‌رگاكانی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی كردووه . له‌به‌رئه‌و فاكته‌ره (11)ی سێپته‌مبه‌ر وه‌ك: كاردانه‌وه‌یه‌كی توندوتیژ و سه‌رقاڵكه‌ر هاتووه به‌رامبه‌ر په‌لاماری مۆدێرنێته‌ی خۆرئاوایی بۆسه‌ر ناوچه‌كه .
له‌ڕاستی دا ئهولێكدانهوهیه مانای پاكانه‌ی لێدانی(11)ی سێپته‌مبه‌ری تاوانكاروبهد ناگه‌یه‌نێ , هه‌رئه‌وه‌شه(هابرماس) به‌وپه‌ڕی توانایه‌وه ئیدانه‌ی كردووه.به‌ڵام هه‌رچی (هابرماس) ه هه‌وڵی داوه له چه‌مكی ئه‌وه‌ی ڕوویداوهبگات, وهبۆچیش ئه‌وه‌ی ڕیداوه ڕوویداوه ! ..ئه‌وه‌ش ئه‌ركی گه‌ووره فه‌یله‌سوفانه.
ڕیشه‌كێشكردنی هه‌رچی توندوتیژی هه‌یه له‌شێوازی ژیانی كلاسیكی وله‌هه‌موو بیروباوهڕهكۆن و ڕهسهنخوازهكان كههاوتانی له‌لایه‌ن مۆدێرنێته‌و به‌جیهانی بوونی ئه‌مه‌ریكایه‌وه هه‌موو كاردانه‌وه یه‌كیان وورووژاندووه, ئه‌وه‌یه له‌وێنه‌ی بوومهلهرزهدهكات .
سه‌رباری ئه‌وه‌ی خستمانه‌ڕوو,كه‌كاتێك كۆمه‌ڵگا ئهوورووپایهكان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵاوێردنی لاهوتی و سیاسی دا, به‌شێوه‌یه‌كی پهیتاپهیتایی وبۆماوه‌ی سێ سه‌ده له‌گه‌ڵیدا ژیابن,ئهوهجیهانی ئیسلامی بانگهێشتكراوه بۆكردنی هه‌مان كارتهنها له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌دا! ئه‌وه‌یه سه‌ریكێشاوه بۆ هێنانهجۆشی ناخی تاك,كه بهههمووتوندوتیژیهكی گونجاوئاڕاستهی ده‌كرێ ,ئه‌ویش كه‌ئه‌مه ده‌بینێ پێوایه دوژمنایه‌تیه‌ك بۆسهرناسنامهكهیی وشێوازی ژیانی و هه‌تا بۆسهرشته پیرۆزهكانیشی هه‌یه .
به‌و واتایه (11)ی سێپته‌مبه‌ر له‌هاتوودا سوده‌كانی هێندهزۆردهبن نهسنوریان ده‌بێ و نه ده‌ژمێردرێن ونهسهرهتایان هه‌یه.
بێداركردنه‌وه‌ی موسوڵمانان لهوسهرخهوهدرێژهیان كه‌نزیكه‌ی هه‌زارساڵی خایاندووه‌و, وهتێوهگلانیان له‌پڕۆسه‌یه‌كی لهكهودانی ههمهلایهنهبۆههموو میراتی بیروباوه‌ڕو فیقهی دێرینیان,ئه‌وه لهوڕووهوهكارهساتی (11)ی سێپته‌مبه‌ر نابێته شتێكی له‌ده‌ستان چوو.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌ندازه‌ی ئهوكهندهڵانه به‌رین و ترسێنه‌ره‌ی كه جیاكاری نێوان جیهانی ئیسلامی و خۆرئاوای كردووه بزانین بهونمونهیهی خواره‌وه وازده‌هێنین : له‌ساڵی 1793 واته له‌كۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا ,پاشای بڕۆسیا بڕیارێكی یان فه‌توایه‌كی ده‌ركرد بۆههرهشهكردن له فه‌یله‌سوف (ئێمانۆئیل كانت ) ئه‌گه‌ربێتوو به‌رده‌وام بێت چیتر به‌توێژینه‌وه ئهقڵانیهكانی له‌مه‌ڕ ئایینی مه‌سیحی . له‌ساڵی 1994یشدا , واته دوای تێپه‌ڕینی دووسهدساڵا دوای ئه‌و به‌رواره ,فه‌توایه‌ك ده‌رچووه بۆكافركردنی (نجیب مه‌حفوز) به‌هۆی ڕۆمانێكی( منداڵه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان) یه‌وه و له‌به‌رده‌م ماڵََه كه‌شیدا ده‌ست درێژی جه‌سته‌یی كرایه سه‌ر له‌لایه‌ن ڕهسهنخوازێكی نه‌فام و ئهوپهڕگیرهوه .هه‌رله‌هه‌مان كاتیش‌دا چه‌ندان فه‌توای تر دژی نووسه‌رانی عه‌ره‌ب و موسوڵمانان ده‌ركراون له‌لایه‌ن ئۆرگانی جیاجیاوه . كه‌مه‌ترسی دارترین وبهناوبانگترینیان فه‌تواكه‌ی (خومه‌ینی) یه دژی (سه‌لمان ڕوشدی) له‌ساڵی 1989دا, (خومه‌ینی ) ههربهفهتوای كوشتنی (سه‌لمان ڕوشدی ) ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرت به‌ڵكو فه‌توای بۆوهرگێڕو بڵاوكراوهكهشی دا ,ئه‌وه‌مانای چی ؟ ئایائهوه مانای پێكدادانێكی داگیرساوناگهیهنێ له‌نێوان خۆرئاوا‌و جیهانی ئیسلامی دا : یاخود له‌نێوان جیهانی پاش مۆدێرنێتهوجیهانی پێش مۆدێرنێته‌دا ؟
سه‌رچاوه / www.kwtanweer.com
ن/هاشم ساڵح
و/ دڵشادی مه‌لاعه‌وڵا