وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی مێژوویه‌كی له‌بیركراو
بابه‌تی مێژوویی
( پاڵنه‌ری دوژمنایه‌تی و تێكشكاندن، ته‌نها نابێته له‌بیرچوونه‌وه‌و له‌ده‌ستدان و نه‌مانی یاده‌وه‌ری، به‌ڵكو ده‌بێته سڕینه‌وه‌ی ڕیشه‌یی و هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌كتیڤانه‌ی ئه‌رشیف….. چونكه ئه‌رشیف، ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌م وشه یان مه‌جازه، بناغهڕێژكهین تا ده‌بێته signification، ئه‌وه هه‌رگیز نابێته یاده‌وه‌ری یان وه‌بیرهاتنه‌وه وه‌ك ئه‌زموونێكی خۆڕسكانهو زیندوو، به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌رشیف شوێنگره‌وه‌ی ڕمانی سه‌ره‌كی سكچرالیستی ئه‌و شته‌یه كه‌پێی ده‌گوترێت یاده‌وه‌ری. ” ئه‌رشیفیش بوونی نابێت به‌بێ شوێنجێگه‌ی گرتنه‌خۆ، یان ته‌كنیكی گه‌ڕاندنه‌وه‌و بوونی خودی exteriority، كه‌واته هیچ ئه‌رشیفێك به‌بێ ده‌ره‌وه بوونی نییه”…).
ژاك دریدا-1-
به‌له‌به‌رچاوگرتنی دنیابینییه‌كه‌ی سهرهوهڕای “ژاك دریدا” وه‌ك خستوومانه‌ته‌ڕوو، تراژیدیای ترسناكی مێژووی كوردمان لابه‌رجه‌سته ده‌بێت، كه‌هه‌رده‌م له‌ده‌ره‌وه‌ی دنیای نووسین و به‌ئه‌رشیفكردنی حه‌قیقه‌ته‌كانه‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یبووه لهیادكراوه، ئه‌مه هه‌ر وا بووه‌و پێش ده‌چێت تاساڵانێكی تریش، هیچ ئاڵوگۆڕیكی به‌رچاو نه‌بینرێته‌وه، چونكه نزیكترین ڕووداوه‌كانی مه‌یدانی ململانێ و كێشمانكێشه چ ناوخۆییه‌كان و چ ناوچه‌كه گه‌واهی ئه‌و ڕاستییه ده‌ده‌ن؟! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ك هه‌ر كورد به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێشی بێبه‌ری نین، له‌مانه‌وه‌یان له‌ده‌ره‌وه‌ی مێژووی نووسراو و بهئهرشیفكردن، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت، نه‌ك هه‌رخۆیان لهنووسراوهكاندا ماونه‌ته‌وه به‌ڵكو مێژووی نه‌ته‌وه‌كانی تریشیان، به‌كوردیشه‌وه هێنانه‌وه‌ته نێو دنیای نوسین و یاده‌وه‌ری و گه‌شته‌كانیان، باشترین نموونه‌ش “ئیبن و به‌تووته‌ی” گه‌ڕیده‌ی موسوڵمانه، كه‌زۆر به‌ڕێز و ستایشه‌وه باسی لهكهرهم و میوانداری و جوامێری كوردانی ئه‌و ده‌می شێخێكی ناوچه‌ی شه‌نگال كردووه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی به‌خراپ و گه‌نده‌ڵی زانیبێت لهگهشتنامهكهیدا نووسیویه‌تی ده‌رحه‌ق به‌نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی تر.
ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌و چیرۆكانه‌ی كه‌باسی كوردی تێدا هاتووه، له”هه‌زار و یه‌ك شه‌وه‌دا”و به‌تایبه‌تیش چیرۆكی “جوانی كوردی”، له‌میانی ناساندنی كه‌سایه‌تییه‌كه‌وه، كوردی وه‌ك دز و جه‌رده‌و پیاوخراپ ناساندووه، خۆ ده‌كرێ و ده‌شێ به‌درێژایی مێژوو له‌هه‌موو میلله‌تێكدا هۆز و ده‌سته‌و تاقمی ڕێگرو جه‌رده هه‌بووبێتن و له‌داهاتووشدا گه‌ر ناوهێنانهكانیش جودابن هه‌ربمێنن و ببن؟!
به‌ڵام به‌گشتی كردنی و هه‌وڵدان بۆ ناساندنی به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه‌ی له‌یاده‌وه‌ریدا به‌تایبه‌ت له‌ڕێی ئه‌ده‌بیاته‌وه، مه‌سه‌له‌یه‌كی جیاوازه له‌نووسینه ئه‌رشیفی و مێژووییه‌كان. جا هه‌موو ناساندن و خستنه‌ڕووه ئه‌ده‌بیه‌كان، پۆزه‌تیفانه یان نێگه‌تیفانه، ده‌رحه‌ق مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ڕووداو‌و و كه‌سایه‌تی و حه‌قیقه‌ته مێژووییه‌كان جێگه‌ی پرسیار و گومانه؟!
ماڵوێرانی مێژووی كوردیش له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی بۆشی ماوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، له‌خستنه‌ڕووی ڕووداو و به‌سه‌رهاته مێژووییه‌كان و وه‌سفی كهسایهتیییهكان و….تاد، له‌ڕێی فۆلكلۆر و ئهدهبیاتیهوه پێی گه‌یشتووه، به‌تایبه‌تیش شیعر.. سه‌باره‌ت بهبهروار و مێژووش، ئه‌ویش مه‌گه‌ر هه‌ندێكی، وه‌ك به‌رواری ساڵی له‌دایك بوون و مردن و شتی له‌و چه‌شنه، ده‌بینین له‌شیعردا به‌پێی رموزاتی حه‌رفی و داهێنانه ڕهوانبێژییهكان له‌نیوه به‌یت و به‌یتی هۆنراوه‌و چامه‌كاندا جێیان كراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئاسته‌مه له‌میانی ده‌ربڕینه ئه‌ده‌بییه شیعرییه‌كانه‌وه، واقیع و ڕووداوه مێژووییه‌كان وه‌ك خۆی تاریفبكرێن و بناسرێنرێن، بۆیه هیچ كات ئه‌وه‌ی له‌دنیای ئه‌ده‌بیاتدا هه‌بووه و هه‌یه نابێته ئه‌رشیف؟! وه‌ك هه‌ندێك ئیدیعای ده‌كات و له‌باس و خواسه مێژووییه‌كاندا تێكسته ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌كاته سه‌رچاوه، دیاره ده‌شێت له‌ڕووی ئه‌ده‌بییه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه بۆی بگه‌ڕێینه‌وه، به‌ڵام ناكرێت له‌ڕووی مێژووییه‌وه پشتی پێ ببه‌سترێت.
ئه‌مه لهڕوویهكهوهو له‌ڕوویه‌كی دیكه‌شه‌وه، دریدا گوته‌نی:
” ئه‌رشیفیش بوونی نابێت به‌بێ شوێنجێگه‌ی گرتنه‌خۆ، یان ته‌كنیكی گه‌ڕاندنه‌وه‌و بوونی خودی exteriority، كه‌واته هیچ ئه‌رشیفێك به‌بێ ده‌ره‌وه بوونی نییه”…).
بۆیه له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ده‌ره‌وه به‌هه‌موو پانتاییهكانییهوه، له‌ڕووی مه‌وجودییه‌ت و بنه‌ما و پایهكانییهوه نه‌ما، به‌تایبه‌تیش ئه‌و ده‌ره‌وه‌یه‌ی كه‌پێگه‌ی نووسینه‌وه‌و هێشتنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنی ئه‌رشیفه وه‌ك خۆی و بێ ده‌ستكاری و شێواندن و ڕووتووش، ئه‌وده‌م ناوه‌وه‌ش بێ هیچ چه‌ندوچوونێك وێران و كاول ده‌بێت، ئیدی هیچ هه‌ڵگرێك نامێنێت، تا نه‌وه‌ی داهاتوو له‌پێشینه‌ی خۆی ئاگاداربكاته‌وه، نه‌ك به‌مه‌به‌ستی خۆ جیاكردنه‌وه‌ی یان خۆ به‌زیاتر زانینی له‌نه‌ته‌وه‌و گروپه ئیتنیكییه‌كان و…تاد، به‌ڵكو له‌پێناو ڕهنگینتركردنی ئه‌و پانتاییه فیكرییه‌ی كهكۆمهڵیك نه‌ته‌وه لهكیان و بوونێكی جوگرافیدا ده‌گرێته‌خۆ، ئه‌گینا باشترین و چاكترین بوون، ئه‌وه‌یه كهچاكهو مه‌عریفه و ئاشته‌وایی و مرۆڤ دۆستی به خۆی و ده‌ورووبه‌ره‌كه‌ی ده‌به‌خشێت.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی وای لێكردم ئه‌م بابه‌ته بنووسم، ئه‌و قه‌ده‌ره ئیلاهییه بوو، كه‌بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ، منی په‌یوه‌ست بههامووشۆی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی چه‌ند بنه‌ماڵه یان چه‌ند عه‌شره‌تێك له”چه‌می گهڵاڵا”به‌تایبه‌تیش گوندی”سهربۆره” كرد.
به‌هه‌رحاڵا به‌حوكمی حه‌زی زۆرم بۆ دۆزینه‌وه‌ی په‌نهانه‌كان و زانینی شێوازی كۆچكردنی هۆز و بنه‌ماڵه‌كان و چۆنیه‌تی گوزه‌ران و بگره‌و بهردهمێژووییهكانیان، سه‌ره‌تا هه‌وڵمدا سه‌رزاره‌كی ئه‌سڵ و فه‌سڵی ئینتیمای هۆزایه‌تیان بزانم، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ڕێی پرسیاركردنم لهبهتهمهنهكانی ناوچه‌كه‌وه، كه‌چی وه‌ك سه‌رنجمدا شتێكی ئه‌و تۆیان له‌باره‌ی مێژوویانه‌وه نه‌ده‌زانی، یان ئه‌وه‌ی ده‌یان گوت له‌كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه زۆر جیاواز و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جاریش به‌ته‌واویی دژ به‌یه‌ك بوون؟!
له‌وانه‌ی به‌درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی هامووشۆم ده‌كردن، زۆر جارانم دوواندووه، تیایاندا بوو له‌دایك بووی 1915 و خه‌ڵكی گوندی سهربۆره بوو، پیرهدایكێك بوو به‌ناوی ” فاتمه كاك ئه‌لی”، یان وه‌ك خۆی ده‌یگوت ناوی باوكی له‌ڕاستیدا “كاكهلی” بووه نه‌ك “كاك ئه‌لی”، كه‌دیاره بێجگه لهماجهراكانی گه‌رمێن و كوێستان و ئاژه‌ڵداری و چۆنیه‌تی دروستكردنی به‌ن و گوریس و ڕهشماڵا و كه‌ره و ڕۆنی خۆماڵی و دۆشاو و شتی له‌و چه‌شن و شێوه‌یه، هیچی دیكه‌ی نه‌ده‌زانی كه‌دیاره به‌فیعلیش ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یزانی تایبه‌ت بوو به‌ژیان و گوزه‌رانی سه‌رده‌مانێكی خۆیه‌وه. هه‌روه‌ك ئه‌و ژنه جوتیاره كورده‌ی كه‌له‌نزیك دێوه په‌یكه‌ره‌كانی چیای نه‌مرودا، له‌كوردستانی توركیا خه‌ریكی كاری كشتكاری بوو، له‌چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵێكی توركیدا كه‌لێیان پرسی:” هیچ مه‌راقت نه‌بووه، سه‌ر چیای نه‌مرود ببینیت؟”.. له‌سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یی پرسیاره‌كه‌دا، ده‌ستی كرد به‌پێكه‌نین و گوتی: ” نه‌وه‌ڵڵا هیچ مهراقێكم نه‌بووه، بزانم چی لێیه، مه‌راقی من ئه‌و شتانه‌یه كهدهیچێنم”.. ئه‌مه له‌كاتێكدا له‌م سه‌ر و ئه‌وسه‌ری دنیاوه خه‌ڵكانێك پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی سه‌رف ده‌كه‌ن تا بگه‌نه لووتكه‌ی ئه‌و چیایه‌و چاویان بهپهیكهره سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانی بكه‌وێت.
یه‌كێكی دیش ڕیش سپی گوندی سهربۆره، “عه‌لی كاكهوڵڵا خه‌لیفه” بوو، كه‌ته‌مه‌نی له‌سه‌روو هه‌شتاوه بهرهوبان هه‌ڵده‌كشا، پیاوێكی زۆر دیندار و نه‌فس به‌رز و چاك بوو، كه‌ئه‌ویش بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی تاسه‌رده‌می شێخ مه‌حموود بڕیدهكرد، وه‌ك بۆی گێڕامه‌وه باوكی براده‌رێكی نزیك و خۆشه‌ویستی “شێخ مه‌حموود” بووه‌و ته‌نانه‌ت كاتێك كاتبی نفووس به‌مه‌به‌ستی ناونووس كردن له‌حزووری شێخدا ناوی یه‌كه یه‌كه‌ی ئاماده‌بووانی ناوچه‌كه‌ی نوسیووه، نه‌یهێشتووه كاتبی نفووسهكه ناوی بابی “كاك عه‌لی” به “عه‌وڵڵا” بنووسێت، وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، به‌ڵكو فه‌رمانی داوه بهكاكهوڵڵا بنووسرێت، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ڕێز و خۆشه‌ویستی زۆری له‌لای جه‌نابی شێخ.
ئیدی لێره‌و له‌وێ جار‌و بار هه‌ندێك شتی مێژوویم به‌رگوێ ده‌كه‌وت، ده‌رحه‌ق ئه‌وه‌ی له‌بنه‌چه‌دا له‌ئێرانه‌وه هاتوون و زیاتریش پاش ڕاپه‌ڕین تاڕاده‌یه‌ك لهگوندهكانیاندا نیشته‌جێبوون، ئه‌گینا پێشتر زێده‌تر هه‌ر گه‌رمێن و كوێستانیان كردووه، (ئاشكراشه وه‌ك هه‌موو شوێنێكی دیكه‌ی كوردستان، گونده‌كانی ئه‌مانیش خاپوور كراون و خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕاگوێزراون بۆ ئۆردوگاكان) جا به‌حوكمی ئه‌وه‌ی له‌خاكێكی دێمدا ده‌گوزه‌ران، له‌ئێستاشدا هه‌ر ناچاری گه‌ڕان بوون به‌شوێن له‌وه‌ڕدا، به‌تایبه‌تیش كاری سه‌ره‌كی دانیشتووانی ئه‌و گوندانه ئاژه‌ڵدارییه و بژێوییانی پێوه به‌نده، نزیكترین گه‌رمێن و كوێستان كردنیشیان، ئه‌وه‌ی من لێی ئاگادارم ساڵی 2012 بوو، كه‌ته‌نها بۆ نموونه، زۆربه‌ی دانیشتووی گوندی “سهربۆره”، به‌خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه دابه‌شبوون به‌سه‌ر سێ باڵدا و به‌ره‌و ناوچه‌كانی : “هاوار و پێنجوێن و شارباژێر” كه‌وتنه‌ڕێ و تا بارانی په‌ڵه‌ش لهوههوارانهدا مانه‌وه، ئه‌مه جگه له‌چوونه هه‌واری دانیشتووی گونده‌كانی دیكه‌ی چه‌می گه‌ڵاڵیش، بۆ نموونه ساڵانه دانیشتووی گوندی” به‌ربه‌رد” كه”چوچانین”، گه‌رمێن و كوێستان ده‌كه‌ن، تا ئێستاش ئه‌و شێوازه كۆچه‌ریانه‌ی ژیانی خۆیانیان پاراستووه‌و ئه‌وه‌نده‌ی منیش ئاگاداربووم ساڵانه به‌ره‌و ناوچه پڕله‌وه‌ڕ و كوێستانه‌كانی پێنجوێن ده‌چوون، ئیدی تا پاییز له‌وێ به‌ده‌ستووری باو و باپیرانیان ڕه‌شماڵیان هه‌ڵده‌دا و ده‌مانه‌وه.
ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی سه‌ره‌كی هۆز و بنه‌ماڵه‌كانی چه‌می گه‌ڵاڵ (ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌زۆر ناوچه‌ی تردا هه‌ن)، سه‌ربه‌ناوچه‌ی “سرۆچك”ی “به‌رزنجه”یه و له‌پانتایی ئه‌و ناوچه‌یه‌شه‌وه به‌تایبه‌تیش له”سهربۆره”وه قه‌ڵای”سرۆچك” ت ده‌كه‌وێته به‌رچاو، ئه‌و قه‌ڵایه‌ی كهدهماودهم حیكایه‌تی سه‌یریان له‌باره‌یه‌وه ده‌گێڕایه‌وه، وه‌ك چۆنیه‌تی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی بۆ سه‌رقه‌ڵاكه و چۆنیه‌تی خزانی وڵاخه‌كان ده‌ره‌نجامی قووڕاوی بوونی ڕێگه‌كه به‌ئاوی چۆڕاوی نێو شه‌ڵته‌و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه‌له‌و ده‌مه‌دا ئاویان پێ گه‌یاندۆته سه‌رقه‌ڵاكه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و ده‌میش ئه‌و عه‌رده له‌هاویندا هه‌ر دێم بووه‌و جگه له‌چه‌ند كانییه‌ك، هیچ كارێز و چه‌م و سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نییه تا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌خه‌ڵك و ئاژه‌ڵه‌كانیان تێر ئاو بكات، به‌تایبه‌تیش له‌هاویناندا كه‌ئه‌و یه‌ك دوو كانیه‌ی ئێره‌و ئه‌وێش چۆڕهبڕ ده‌بوو. جا ئه‌م به‌سه‌رهاته شهفههیانه هیچیان نه‌ده‌گه‌یشتنه ئاست پشت پێ به‌ستنی وه‌ك حه‌قیقه‌تی مێژوویی، چونكه كێشه‌ی نه‌زانینی ناوی كه‌سه‌كان و مێژوو و زه‌مه‌ن و ماجه‌رای ڕووداوه‌كان، زیاتر له‌حیكایه‌تی گوێ ئاگردان نزیكی ده‌كرده‌وه، وه‌ك له‌وه‌ی كهبهسهرهاتێكی مێژوویی بێت.
لێره‌دا جێگه‌ی باسه، هه‌رچه‌ند “مه‌ردوخی” له‌كتێبی “مێژووی كورد و كوردستان” له لاپه‌ڕه 138-دا ، بنه‌چه‌ی هۆز یان بنه‌ماڵه‌كانی وه‌ك: ” غه‌واره، بێسه‌ری، قه‌ویله‌یی، چوچانی” ده‌باته‌وه سه‌ر تیره‌ی زه‌ردوویی سه‌ر بهئێلی جاف. به‌ڵام زۆربه‌ی دنیادیتهكانی ناوچه‌كه، ئه‌وانه‌ی كهسهبارهت به‌و بابه‌ته دهمدوانن پێیان وانه‌بوو، به‌بنه‌چه بچنه‌وه سه‌ر ئێلی جاف؟! هه‌روه‌ك نه‌شیانده‌زانی به‌ته‌واوی له‌كام هۆز و ماڵباته‌وه هاتوون، ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه سه‌رنجی ڕاكێشام وه‌ك زۆر هۆز و تیره و بنه‌ماڵه نه‌یانده‌توانی تا 6-7 پشتی خۆیان ناوی باوباپیرانیان ڕیز بكه‌ن، واته شهجهرهیهكی خانه‌واده‌ییان نه‌بوو، گه‌ر شهفههیش بێت؟! چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كوڕه گه‌وره‌ی “مامه تاله” قه‌ویله‌یی- حیكایه‌تی –هۆمه‌ر كوته‌ك قه‌وی-م بۆ گێڕدراوه‌ته‌وه، كه‌گوایه قه‌ویله‌ی-یه‌كان له‌و به‌ره بابه هاتوون و یان هه‌بوون وه‌ك “قانع” ناوێكی شه‌ست ساڵه”كه‌زۆر شار و شوێنان گه‌ڕابوو، به‌حوكمی كاره‌كه‌ی ” بنه‌چه‌ی ته‌نها خێزانه‌كه‌ی خۆیانی له‌ناو هه‌موو قه‌ویله‌ی-یه‌كاندا به‌جیا ده‌برده‌وه بۆ یه‌كێك له‌فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سوپای بابانه‌كان، به‌ناوی “عه‌لی سێ ته‌نگه”، گوایه پاش شكانی سوپای بابانه‌كان له‌ناوچه‌ی سهربۆره-دا خۆی حه‌شارداوه، به‌ڵام هه‌ر خودی ئه‌و “قانع” ناوه، له‌ڕوویه‌كی دیكه‌وه پێی وابوو “عه‌لی سێ ته‌نگه” یه‌كێك بێت لهسوارچاكهكانی دوانزه‌سواره‌ی مه‌ریوان و ئیدی من وه‌ك خۆم لێره‌دا به‌ئه‌مانه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی بۆم باس كراوه وه‌ك خۆی ده‌یخه‌مه‌ڕوو، بێ ئه‌وه‌ی هیچی ده‌رحه‌ق بڵێم.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌هه‌ن له‌نێو خۆیاندا پێیان وایه هۆزه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان “غه‌واره‌یه”و ئه‌وانی دیكه وه‌ك: قه‌ویله‌یی و بێسه‌ری و چوچانی و هۆزهسهنی و هه‌ن هه‌ندێك بنه‌ماڵه‌ی دیكه‌شی ده‌ده‌نه پاڵا، گوایه سه‌رجه‌میان یه‌كن و به‌بنه‌چه غه‌واره‌ن، هه‌رچه‌ند جگه له‌جیاوازی شێوه‌و ڕووكار و بونیادی فیزیكی و جه‌سته‌ییان، لهئاكار و ههڵسوكهوتیشدا جودایی به‌رچاو ده‌بینرێته‌وه سه‌رباری تێكه‌ڵی و لێك نزیكییان له‌ڕووی ژنخوازییه‌وه، یان بابڵێن له‌ڕووی ئینتیمای هه‌ر هه‌موویان بۆ یه‌ك بنه‌چه‌ی ئیتنیكی، وه‌ك به‌ڵگه‌كانی دواتر هه‌وڵی سه‌لماندنی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌ر ده‌بێت ده‌ركه‌كانی گومان تا سه‌ر به‌كراوه‌یی بهێڵینه‌وه؟!
بۆیه به‌ماوه‌یه‌ك تێكه‌ڵی و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵیاندا گه‌ر كه‌مێك به‌دیقه‌ت بیت، ده‌توانیت بۆیه‌كه‌مجار به‌بینینی هه‌ركه‌سێكیان له‌شوێنێكدا بزانی سه‌ر به‌كامه بنه‌ماڵه و دانیشتووی كامه گوندی چه‌می گه‌ڵاڵه، به‌تایبه‌تیش گوندی “سهربۆره ” وه‌ك لهشوناسنامهی دانیشتوانه‌كه‌یدا ناوی واهاتووهو كه‌چی دواتر به‌ناوی عهشرهتهكهیانهوه كراوه‌ته “قه‌ویله”و گونده‌كانی: -به‌ربه‌رد-ی تایبه‌ت بهچوچانی-ییه‌كان و میرمام-ی تایبه‌ت بهبێسهری-یه‌كان و بیوه‌ك-ی غه‌واره‌كان و هه‌ناره-و-پهریهرۆ-ی هۆزهسهنییهكان، ئه‌مه جگه له‌گونده‌كانی كانی سپیكه و به‌رده ڕه‌شه كه‌ده‌كه‌وێته سه‌ره‌تای ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی كهلهسهرجادهی سه‌ره‌كی هه‌ڵكشاو به‌ره‌و “سه‌راو” قووت بۆته‌وه‌و له‌وێوه ده‌چێت به‌ره‌و سهربۆره-قه‌ویله- و دواتر ئه‌شكه‌وتان و به‌ربه‌رد و میرمام و بیوه‌ك و…تاد، ئه‌مه جگه له‌ڕێگه‌كانی دیكه‌ی شوێنانی تر كهدههاتنهوه سه‌ر هه‌مان شوێنی ناسراو به”چه‌می گهڵاڵا” كه‌ته‌نها له‌ڕۆژه تۆفانییهكانی زستاندا ده‌بووه چه‌م، ئه‌گینا هه‌رده‌م وشك و بێ ئاو بوو، سه‌یرش له‌وه‌دابوو زۆر جاران سێڵاوی ئاو زه‌فه‌ری بهگهوڕهكانیان ده‌برد و گه‌ر فریا نه‌كه‌وتبان چ ئاژه‌ڵی تێدا بایه ده‌خنكا، چه‌ند جارێكیش زه‌ره‌ر و زیانی زۆری لێدابوون.
“هنری فیڵد” ده‌ڵێت:
( كورده‌كان كۆمه‌ڵێك ڕه‌گه‌زی جیاوازن، وه‌ك ئه‌رمه‌نی و به‌لقانی و خه‌ڵكانی نیشته‌جێی ده‌ریای سپی و ئهڵبییهكانی چیای ئه‌ڵب و تاد…واته هه‌موویان له‌یه‌ك ڕه‌گه‌زه‌وه نه‌هاتوون). -2-
برۆفیسۆر “له‌مان هویت”یش ده‌ڵێت:
( ده‌شێت كاردۆخ باوانی جۆرجییهكانی ئێستا بن).-3-
دیاره وه‌ك نموونه‌ی ئیشكالی ساغبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌سڵ و فه‌سڵی كورد، ئه‌و دوو نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌مان هێنایه‌وه، ئه‌گینا، بێشوومار بیر‌و بۆچوون هه‌یه سه‌باره‌ت بهپێكهاتنی ئه‌و میلله‌ته‌ی كه‌له‌ئێستادا پێی ده‌گوترێت كورد. نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ڵكو له‌ئاست چوونه ده‌ره‌وه‌ی خێڵه‌كان و هاتنه‌وه ناوه‌وه‌ی خێلی دیكه بۆ نێوی، قسه‌و باس و ته‌رح و بۆچوون هه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نووسه‌ری به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكی، “میهرداد ئیزه‌دی”مامۆستای مێژووی زمانه ڕۆژهه‌ڵاتییه‌كان له‌زانكۆی “Harvard”، وه‌ك له‌كتێبی”كورده‌كان-4-“دا ئاماژه به‌و ڕاستیه ده‌دات، كه‌به‌درێژایی مێژوو زۆر خێڵی كورد ته‌نانه‌ت زۆریان به‌ویستی خۆیان ئینیمای خۆیان داوه‌ته پاڵا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌و ئێستا له‌سه‌ر ئه‌وان حیساب ده‌كرێن و هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه زۆر خێڵ و هۆز و بنه‌ماڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له‌ڕۆژگارێكدا بوونه‌ته كورد و به‌ته‌واویی بنه‌چه‌ی خۆیان له‌بیركردووه، جا به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست؟!
جا گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ی خۆمان، هۆز یان بنه‌ماڵه‌كانی چه‌می گهڵاڵا، ده‌بینین له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێمه و له‌دنیادا خه‌ڵكانێك به‌دوویاندا وێڵن و به‌پێی دۆكۆمێنته مێژووییه‌كانی سه‌رده‌مانی جه‌نگ و ئاشووبه‌كان، به‌تایبه‌تیش جه‌نگی ڕوس و عوسمانییه‌كان، ده‌یسه‌لمێنن كه‌زۆرێك لههۆز و بنه‌ماڵه‌كانی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه، به‌بنه‌چه جه‌نگاوه‌ران و كاربه‌ده‌ستانی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كان بوون، به‌تایبه‌ت دانیشتووانی قه‌فقاس وه‌ك چیچانی و داغستانی و چه‌ركه‌س و ئه‌وانه‌ی دیكه، به‌پشت به‌ستن به‌به‌ڵگه‌و تۆماری ناوه‌كان و دۆكۆمێنته‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای لێكردوون، بتوانن له‌سه‌خترین و دوورترین جێگه‌دا هاوڕه‌گه‌زانی خۆیان بدۆزنه‌وه.
یه‌كێك له‌و باسانه‌ی باس له‌بنه‌چه‌ی هۆز و بنه‌ماڵه‌كانی وه‌ك” چوچانی و قه‌ویله‌یی و بێسه‌ری و غه‌واره” ده‌كات، بابه‌تێكه له‌سایتی “چیچانییه‌كان”دا ساڵی 2009 به‌ناونیشانی “چیچانییه‌كان و داغستانییهكان و چهركهسییهكان له‌عێراقدا-5-“، بڵاوبۆته‌وه. ئاماژه به‌یه‌كه‌مین كۆچی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌و نیشته‌جێبوونیان ده‌كات به‌ره‌و زۆر شوێن به‌تایبه‌تیش عێراق و كوردستان، ده‌رئه‌نجامی هێڕشهكانی ڕوس بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی قه‌فقاس، به‌درێژایی ساڵانی 1859 تا 1864 به‌رده‌وام بوو، له‌كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌توركیا گیرسانه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان، بۆ ناوچه‌كانی دیكه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ده‌می عوسمانییه‌كان ملیان نا، به‌تایبه‌تیش كوردستان، جا كۆمه‌ڵێكیان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی زاخۆ و هه‌ولێر گیرساونه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ی له‌گه‌ڵا وتاره‌كه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، له‌دهۆك-دا 3 خانه‌واده‌ی به‌بنه‌چه چیچانی و له‌هه‌ولێردا ته‌نها 10 خانه‌واده‌ی به‌بنه‌چه “داغستانی” ده‌ژی، له‌كاتێكدا به‌پێی ئاماری هه‌مان سه‌رچاوه نزیكه‌ی 630 خانه‌واده‌ی به‌بنه‌چه “چیچانی” له‌كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانیدا ده‌ژین، به‌پێی ئاماژه‌ی سه‌رچاوه‌كه 200 خانه‌واده‌یان له‌نێو پارێزگای سلێمانیدان و ئه‌وه‌ی ده‌شمێنێته‌وه له‌ناوچه‌كانی ده‌روبه‌ری سلێمانیدا ده‌ژین، ده‌قی ئه‌وه‌ی له‌وتاره‌كه‌دا هاتووه-6-:
(سلێمانی/ مێژووی مه‌وجودیه‌تی قهفقاسییهكان له‌كوردستانی عێراقدا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مه‌نی جه‌نگ و كاره‌ساته‌كانی مابه‌ینی قهفقاسییهكان و روسیای “سهزهری-قه‌یسه‌ری”، كه‌بووه مایه‌ی كۆچكردنی كۆمه‌ڵێك له‌خانه‌واده چیچانییه‌كان به‌خۆیان و ئاژه‌ڵه‌كانیانه‌وه له‌ڕێگه‌ی ئازه‌ربایجانه‌وه به‌ره‌و ئێران و پاشان كوردستانی عێراق، سه‌ره‌تا ئه‌و خانه‌وادانه له‌گوندی “بیوه‌ك”ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی “به‌رزنجه”ی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی گیرسانه‌وه‌و دواتر له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ی له‌وه‌ڕ و شوێنی له‌بار بۆ مانه‌وه‌و حه‌وانه‌وه و سه‌رچاوه‌ی ئاو، بهگوندهكانی دیكه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانیدا بڵاوبوونه‌وه، به‌تایبه‌تیش سهربۆره-قه‌ویله-و به‌رده‌ڕه‌شه و سڵێمانهو چناره‌و…… كانی میران…)
دواتریش نووسه‌ری بابه‌ته‌كه، ئاماژه به‌باتێكی بڵاوكراوه له‌ڕۆژنامه‌ی”الاتجاه الاخر” ژماره183/شه‌ممه21-8-2004،
ریپۆرتاژی”حه‌سان شهروخ”، ئاماژه به‌سه‌ردانێكی رۆژنامه‌ی ناوبراو بۆ گوندی “كانی میران”ی سه‌ربه‌ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ ده‌كات، له‌هاوینی 2004-دا، كه‌گوایه دانیشتووی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ئه‌وانه‌ی كهبهئهسڵا چیچانین،گوتویانه هه‌ر له‌بنه‌چه‌و بنه‌ماڵه چیچانییه‌كان زیاد له‌هه‌زار خانه‌واده‌ی تر هه‌ن له‌ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی به‌رزنجه نیشته‌جێن؟!…. جا لێره‌دا ئه‌و پرسیاره خۆی ده‌سه‌پێنێت، كه‌تۆ بڵێی “چوچانییهكانی” دانیشتووی گوندی”كانی میران” بزانن بهئهسڵا “چیچانین”؟! ئه‌مه له‌كاتێكدا وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا دانیشتووانی گونده‌كانی “چه‌می گهڵاڵا”ی نزیك به‌رزنجه، هیچ زانیارییه‌كه‌ی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، یان تۆ بڵێی زانیبێتیان و نهیانگوتبێ؟! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی موباله‌غه‌یه‌كی زۆر هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌ئاماری دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه، كهپێناچێت هه‌زار خانه‌واده له‌و چه‌مه‌دا هه‌بێت، وه‌ك ئاگادارم گوندی “سهربۆره” نزیكه‌ی 25 ماڵه‌و گوندی “به‌ربه‌رد” 15 ماڵا و گوندی “ئه‌شكه‌وتان” كه”چوچانین” نزیكه‌ی 2-3 ماڵ و گوندی میرمام 13-15ماڵا و ئیدی ماڵه‌كانی بیوه‌ك و هه‌ناره‌و پهریهرۆ و سڵێمانه …شی بخه‌یته سه‌ر، كه‌پێش ده‌چێت هه‌ندێك دێیان هه‌ر چۆڵیش بێت، بۆ نموونه وه‌ك “هه‌ناره”، جا ئه‌گه‌ر دانیشتووی بهئهسڵا چوچانیهكانی دانیشتووی گوندی”به‌رده‌ڕه‌شه” و “كانی سپیكه”شی بخه‌یته سه‌ر هه‌ر پێ ناچێت، بگاته هه‌زار ماڵا له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا، ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر به‌پێی خودی ئاماره‌كه‌ی پێشوتر، هه‌موو ئه‌و خانه‌وادانه‌ی له‌سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا ده‌گوزه‌رێن نزیكه‌ی 630 خێزانن، جا بێگومان له‌زۆر شوێنی دیكه‌ی شارباژێر-یشدا گوندی دیكه‌ی هه‌مان هۆز و بنه‌ماڵه هه‌ن.. كه‌دیاره ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمان بوو، ته‌نها ئه‌وه‌ی “چه‌می گهڵاڵا” و سه‌ره ڕێگه‌كه‌ی بوو، كه‌وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێدا، له‌گوندی” كانی سپیكه”ی سه‌ر ڕێگه‌ی “سه‌راو”ه‌وه به‌ره‌و به‌رده‌ڕه‌شه و دواتر به‌ره‌و “چه‌می گه‌ڵاڵ” له”سهربۆره”-وه پێیدا هاتین، ته‌نها مهبهستێكیشمان له‌هه‌موو ئه‌وه‌ی لێره‌دا ویستوومانه بیڵێن، ورووژاندنه نه‌ك ساغكردنه‌وه؟! جگه له‌وه‌ی هه‌وڵدانه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌موو كوون و قوژبنێكی مێژووی گه‌له‌كه‌مان.. به‌ده‌ر له‌ده‌مارگیری و پێداگرتنی بێ بنه‌ما؟! به‌مه‌به‌ستی هێنانه كایه‌ی چه‌شنه نووسینێكی مێژوویی تایبه‌ت به‌خۆمان و جودا له‌وه‌ی كه‌ئه‌وانی دیكه ئێمه‌ی پێ ده‌بینن، ئیدی ئه‌وه‌تا ده‌بینن ئه‌وان چۆن له‌گه‌رمه‌ی هه‌وڵدان و ساغكردنه‌وه‌و گه‌ڕانن به‌شوێن، شوێنجێگه‌ی بوونی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی ، كه‌وه‌ك ده‌ڵێن و ده‌یسه‌لمێنن ساڵانێكه لێیان ترازاون، به‌ڵام ئێمه ڕوون نییه كه‌ی چۆن وه‌ك ئه‌وان مه‌راقی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌مان تێدا ده‌بزووێ؟!
نووسینی: یوسف عیزه‌دین
—————————————
ژێده‌ره‌كان:
(1: Jacques Derrida/Archive Fever “Mal d`archive- Afreudian Impression Diacritics/ Summer 1995)
2: اصل الاكراد/ دراسه تاریخیه/د.حنان اخمیس/انترنیت
3: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو
4:Kurtler-Mehrdad.Izady-Istanbul-2004
5: http://www.sukhneh.com/main/index.php?option=com_content&view=article&id=136:2009-06-10-22-00-
6: هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو