
ترس و پرسیار …. فەتاح حەسەن
Closed
وەك بارانی بەهارانە
نم نم..
تاوە ناتاوێك
بەکەناری رۆحمدا دادەبارێی.
کەی، دەبیتە پایزە باران و
لێزمە دەکەی.. ؟
کە، نابارێی
کۆترەکانی رۆحیشم ناگمێنن.
زۆر دەترسم هەر نەبارێی.
ئا ئەو ساتە
کۆترەکانیش تەرە دەبن
تەنها دەبم.
خۆ دەزانی ئەی خانمەکەم
تەنهاییش چەند کوشندەیە!
***
نامۆیی چە قۆیەکی کولە
جەستە و ناخم
توێ توێ دەکا.
تەنهایش بۆتە هەسان و
ناو بە ناوێك..
ئەو چەقۆ کولە تیژ دەکا.
ناخم و چە قۆی کول
جەستەم و چەقۆی تیژ
بونەتە بازنەیەك و
سەرەتاکەی نامۆییەو
کۆتاییەکەی تەنهاییە.
کێ دەزانێت
کامیان زامیان بە سوێترە
نامۆیی
یاخود
تەنهایی ؟؟
فەتاح حەسەن
دانیمارك/ ڤالبی