
چوومه‌وه پایز … جەلال بەرزنجی
Closed
ئه‌وه شه‌ش رۆژه ماڵم هێناوته‌وه پایز.
له‌وكاته‌وه,
شه‌وان به دڵنیایی ده‌خه‌وم.
به‌یانیانیش زوو هه‌ڵده‌ستم.
له پایزم,
تا له نزیكه‌وه نا ئومێدی دره‌خت بنووسمه‌وه.
بۆ ئه‌وه هاتوومه‌ته‌وه پایز,
تا راهێنان له سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بكه‌م بۆ وشه.
له پایزم, بۆ داكۆكی كردن له ژیانم.
له پایزم, بۆ قوڵكردنه‌وه‌ی رامانم.
له پایزم, بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیری په‌نجه‌ره بڵند و ته‌نیاكان.
له پایزم, تا به‌یانیان شۆڕده‌بمه‌وه ناو باخچه‌ی وشه‌كانم
تا بزانم به‌ری میوه‌ی ئه‌و خه‌یاڵانه‌ی پارچاندبوومن پیًگهیوون.
له پایزم, بۆئه‌وی ئه‌مساڵیش له گه‌ڵ خۆم ئاشت ببمه‌وه.