شێتییه‌ك چه‌شنی جه‌هه‌نم … شوان جه‌لال
هه‌فته نییه كرێكارێك یا زیاتر له‌كاتی سه‌رقاڵبوونی به كاره‌وه نه‌بێته قوربانی و زۆربه‌ی جاره‌كانیش جۆری قوربانیدانه‌كه‌ی برتییه له گیان له‌ده‌ستدان..
هێشتا ساڵ، ئه‌مساڵ ته‌واو نه‌بووه، مانگی یازده‌یه، له‌هه‌ولێر 19 و له‌گه‌رمیانیش 12 كریكار به‌پێی ئاماره‌كانی پزیشكی داده‌وه‌ری له‌كاتی كاركرندا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
“كرێكارێك سه‌قفی باڵه‌خانه‌ی فلان له‌شاری فیسار داده‌ڕخێته‌سه‌ریدا و به‌و هۆیه‌وه گیان ده‌ست ده‌دات” ، ” ئێستا.. كرێكارێك له‌سه‌ر بینای …. مۆڵ ده‌كه‌وێته خواره‌وه گیان له‌ده‌ست.”
“نها.. كرێكارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ….. له‌سه‌ر ستونی كاره‌بای گه‌ره‌كێكی شاری…… گیان له‌ده‌ست ده‌دات و تیمه‌كانی فریاكه‌وتن سه‌رقاڵی داگرتنی ته‌رمه‌كه‌ین.”
ئه‌مه ناونیشان و هه‌واڵ و هه‌واڵی راسته‌خۆ و به‌په‌له‌ی میدیایه له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا. میدیای كوردی كوردیش ته‌نها به‌هه‌واڵێك یا راپۆرته هه‌واڵێك زیاتر ئه‌و رووداوانه یاخود راستتر ئه‌و تراژیدیانه نابێته مایه‌ی تێڕامان و كار له‌سه‌ركردنی.
رووداوه‌كانی گیان له‌ده‌ستدانی كرێكاران له‌ساتی كاركردندا سنور و رێژه‌ی حاڵه‌تیان تێپه‌ڕاندووه و زه‌مه‌نێكه بوونه‌ته دیارده. ئه‌م دیارده و تراژیدیایه له‌ساتێكدا تیپه‌رده‌بێ وه‌زاره‌تێكی گه‌وره‌ی وه‌ك وه‌زاره‌تی كاری حكومه‌تی هه‌رێم قاچ له‌سه‌ر قاچ و ده‌سته‌وسان دانیشتووه، به‌بێ هیچ كردنێك.
ده‌بێت چه‌ند منداڵیتر كریكاران بێباوك بن ئینجا وه‌زاره‌تی كار و حكومه‌ت بۆ دابین كردنی سه‌لامه‌تی شوینی كاركردن جوڵه‌كیان لێوه بێت؟
چه‌ند خیزانی تر جه‌رگ سوتاو و ره‌نجه‌ڕۆبن ئینجا رایگشتی به‌رامبه‌ر ئه‌م تراژیدیا هه‌ره‌كه‌تێك ده‌كات؟
مایه‌ی داخ و ئه‌سه‌فێكی گه‌وه‌ریه وڵاتی ئێمه بووته مه‌نزڵ و كارخانه‌ی راسته‌قینه‌ی مه‌رگی كرێكار.. راده‌ی سته‌م به‌رامبه‌ر كرێكاران به‌ته‌نها له‌سنور و كه‌ناره‌كانی نه‌بوونی بیمه كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی بیمه‌ی ته‌ندروستی و كه‌می كرێی كار و كرێكار و 12 كاتژمێر كار یا زیاتر و بێڕێزیكردن به‌رامبه‌ر خۆیان و كه‌رامه‌تیان نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو هه‌لومه‌رجه‌كانی كاركردن بۆته شوین و جێگای هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌قیقی بۆ سه‌ر ژیانیان .
هه‌لومه‌رجی گوزه‌رانی كرێكار و راده‌ی ئه‌و سته‌مكارییه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌ن كار و حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیوه‌نداره‌كان به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت كاره‌ساته. به‌ڵی كاره‌ساته.
ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كرێكار رووده‌دات له‌م وڵاته شێتیه، شێتیه‌ك چه‌شنی جهه‌نه‌م.
ئه‌و كاره‌ساته له‌كات و جێگایه‌كدا رووده‌دات نه‌په‌رله‌مانێك دێته قسه كه به‌حساب نوێنه‌راتی میلله‌تێك ده‌كا ده‌یان ساڵه دژی سته‌مكاری ده‌وه‌ستێته‌وه، په‌رله‌مانێك كه به‌جێگای تاوتوێ و داكۆكیكردن له‌مافی چین و توێژه‌كان له‌نێوشیاندا چینی كریكاران ناسراوه.
ئه‌م دۆخه پێویسته بوه‌ستێنرێت.
ئه‌ركی وه‌زاره‌تی كار و سه‌ندیكای كریكاران و هێزه سیاسیه پێشكه‌تووخوازه‌كانه كار بكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی شوێن و جێگاكانی كاركردن بۆ كریكاران.
ئا.. به‌ڵێ ئه‌م دۆخه پێویسته بوه‌ستێنرێت.
Shwanjalal2005@yahoo.com