چه‌مكی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی و ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات
پێشه‌كی
تێگه‌یشتن له چه‌مكه‌كانی سیاسه‌ت بووه‌ته جێگه‌ی مشتومڕی زۆرێك له زانایان و سیاسیه‌كان، هه‌ریه‌كه‌یان له‌ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه له‌و چه‌مكه ده‌ڕوانن و ڕاڤه‌ی خۆیانی بۆ ده‌كه‌ن. چه‌مكه سیاسیه‌كان ده‌ورێكی كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر سروشتی سیسته‌می سیاسی له‌هه‌ر وڵاتێكدا، یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی كه ناتوانرێت له سیسته‌می سیاسی جیابكرێته‌وه ئۆپۆزیسیۆنی سیاسیه و په‌یوه‌سته به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه. به‌مانایه‌كی دی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن بۆ هاونشتیمانیان و فه‌رمانڕه‌وایكردن و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتی هه‌یه، به‌رده‌وام ململانێ و كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن.
ئۆپۆزیسیۆن په‌یوه‌ندیه‌كی باشی به دیموكراسیه‌وه هه‌یه و یه‌كێك له فاكته‌ره بنه‌ڕه‌تی و شه‌رعیه‌كانی ده‌وڵه‌تی دیموكرات ئۆپۆزیسیۆنه، واته ده‌وڵه‌تی دیموكراتی به‌بێ بوونی ئۆپۆزیسیۆن شتێكی ناته‌واو و ناته‌ندروسته. قسه له‌سه‌ر سیسته‌می دیموكراسی ناكرێت به‌بی بوونی ئۆپۆزیسیۆنێكی چالاك.
لێره‌دا هه‌وڵا ده‌ده‌ین ڕاڤه‌ی سیسته‌می سیاسی كوردستان بكه‌ین و شرۆڤه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی له 21/9/2013 پێكهێنانی حكومه‌ت و پرسی مان و نه‌مانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی له‌كوردستاندا ده‌كه‌ین، ئایا ئه‌و كارانه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردودا ئۆپۆزیسیۆن كردی چ ئامانجێكی هه‌بوو؟ یان خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات و ڕۆژانی دواتر بۆ چ مه‌به‌ستێك كران؟ ئایا خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی هاوڵاتیان بۆئه‌وه‌بوو كه هه‌موو بچنه ده‌سه‌ڵاته‌وه، نه‌بوونی ئۆپۆزیسیۆن له كوردستاندا چ كاره‌ساتێك بۆ هاوڵاتیان دروست ده‌كات؟ ئایا هاوڵاتیان متمانه‌یان به هه‌ڵبژاردن و كاره مه‌ده‌نیه‌كان ده‌بێت؟ ئایا هاوڵاتیان هه‌ست به‌وه‌ناكه‌ن له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه گه‌وجێنراون؟ ئایا چی له زیهنی هاوڵاتیاندا دروست ده‌بێت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن؟ ئایا وابیر ناكرێته‌وه كه هاوڵاتیان و شه‌قام بێ ده‌نگ ده‌كرێن بۆ مه‌رامی سیاسی؟
چه‌مكی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و سروشته‌كه‌ی
له‌پێناو تێگه‌یشتن له‌ماناو ده‌لاله‌ته‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌پێویستی ده‌زانم له ڕووی زاراوه‌ییه‌وه وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن شی بكه‌ینه‌وه تا بتوانین به‌وردی چوارچێوه‌ی بابه‌ته‌كه شه‌ن و كه‌و بكه‌ین
له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن وشیه‌كی هاورده‌یه و كورد وه‌ریگرتووه و هه‌وڵی نه‌داوه وشه‌یه‌كی گونجاوی بۆ بدۆزێته‌وه، گه‌ر هه‌ش بێت ئه‌وا له‌ئاستی ڕۆشنبیری و سیاسی‌دا به‌كارناهێنرێت، بۆیه به‌ناچاری وشه‌ی بێگانه به‌كاردێنین.
بۆ شیكردنه‌وه‌ی وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن پێویسته له‌ڕووی زمانه‌وانی و چه‌مكیه‌وه لێكی بده‌ینه‌وه.. سه‌ره‌تا پێویسته له‌ڕووی زمانه‌وانیه‌وه وشه‌كه ڕوون بكه‌ینه‌وه، له‌زمانی عه‌ره‌بیدا له‌وشه‌ی (عارچ) وه‌رگیراوه، كه به‌مانای به‌رهه‌ڵستی كردن و دژایه‌تی كردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه دێت. به‌هۆی كاریگه‌ر بوونمان به ڕۆشنبیری ڕۆژاوا ئۆپۆزسیۆن به‌كاردێنین كه ئه‌ویش له فرمانی oppose ه‌وه كه چاوگه‌كه‌ی opposition كه ئه‌ویش به‌مانای به‌رهه‌ڵستی كردن دێت. هه‌موو ماناكان له جه‌وهه‌ردا كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان نیه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه‌ماناكه‌ی به‌رهه‌ڵستی كردنه.
له‌ڕووی چه‌مكیه‌وه به‌ئاسانی ناتوانرێت پێناسه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بكه‌ین یان ده‌ست نیشانی شوناسه‌كه‌ی بكه‌ین، هۆكاره‌كه‌ی تێگه‌یشتنێكی جیاوازه بۆ چه‌مكه‌كه، به‌پێی چوارچێوه‌ی سیاسی و ئایدۆلۆژی خۆی ده‌گۆڕێت. لێره‌دا هه‌وڵا ده‌ده‌ین ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی سیاسی بخه‌ینه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه تا تێگه‌یشتنه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن له كوردستاندا واقعی تر بێت.
له‌زانستی سیاسی‌دا ئۆپۆزسیۆن چه‌مكێكه زۆر به‌كار دێت و مانا و ده‌لاله‌تی جیاوازی هه‌یه. ئۆپۆزسیۆن كه‌سانێكن یان حزبێكی سیاسیه كه نه‌یاری سیاسه‌تی حكومه‌ته به‌شێوه‌یه‌كی گشتی. به‌مانایه‌كی زۆر ساده سیسته‌می سیاسی یان ژیانی سیاسی دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دوو جۆر له‌تێڕوانیندا ئه‌وانیش، ده‌سه‌ڵات كه كاره‌كانی حكومه‌ت بۆ هاوڵاتیان ڕاده‌په‌ڕێنێت، ئۆپۆزسیۆن واته به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵات ده‌بێته‌وه بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان. واته هه‌ردوو كاره‌كه بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیانه.
جیاوازیه‌كی گه‌وره هه‌یه له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆندا، هاوڵاتیان له‌كاتی چوونیان بۆ به‌رده‌م سندوقه‌كانی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه جیاده‌كه‌نه‌وه كه كێ ده‌بێته ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن. هه‌ر قه‌واره‌یه‌كی سیاسی ده‌نگه‌كانی گه‌یشته 51% ئه‌وا ده‌توانێت به‌بێ قه‌واره‌كانی دی حكومه‌ت پێك بهێنێت و ئه‌وی دی ده‌بێته ئۆپۆزسیۆن، واته یه‌كێك له‌و ڕێگایانه‌ی كه دێته به‌رده‌م هه‌ر پارتێكی سیاسی كه نه‌یتوانی حكومه‌ت پێك بهێنێت باشتره ڕێگای ئۆپۆزسیۆن بوون بگرێته به‌ر، تا بتوانێت له‌كاتی هه‌ڵبژاردنێكی تردا ده‌نگێكی ئه‌وتۆ به‌ده‌ست بهێنێت.
جۆر و شێوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین تیشك بخه‌ینه سه‌ر جۆر و شێوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه ئه‌وانیش چه‌ند جۆرێكن كه به‌پێی دۆخه‌كان ده‌گۆڕێن.
ژماره كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆن جێده‌هێڵێت، ئه‌ویش ئۆپۆزسیۆنی تاكی و ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵیه. ئۆپۆزسیۆنی تاكی زیاتر له‌ڕووی كۆمه‌لایه‌تیه‌وه ده‌توانرێت ڕاڤه و شیكاری بۆ بكرێت، هه‌ر چه‌نده ده‌توانرێت كێشه و ململانێ كه‌سیه‌كانی ناو پارته سیاسیه‌كان زیاتر بخه‌ینه ناو ئه‌م خاڵه‌وه.. ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵی ئه‌ویش به‌رهه‌ڵستی كردنی كۆمه‌ڵێك كه‌سه له‌سه‌ر بیروبۆچونه‌كانی پارتێكی سیاسی یان بڕیارێكی په‌رله‌مان بۆ دژایه‌تیكردنی كۆده‌بنه‌وه تا به‌رهه‌ڵستی له‌وبۆچونه بكه‌ن.
یه‌كێكی تر له‌و فاكته‌رانه‌ی كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر جۆر و شێوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن بوون هه‌یه كاته، واته كات ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر كه‌س و پارته سیاسیه‌كان.. ئۆپۆزسیۆنی كاتی و ئۆپۆزسیۆنی به‌رنامه‌بۆداڕێژاو.
ئۆپۆزسیۆنی كاتی ئه‌وه‌یه له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر یاسایه‌كی په‌رله‌مانی یان بڕارێك، كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌ڵستی ده‌كه‌ن و له‌دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، مه‌رج نیه به‌رده‌وام ئه‌و دژایه‌تیه تاسه‌ر بمێنێته‌وه. ئۆپۆزسیۆنی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پارتێكی سیاسی به‌رنامه‌كانی خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه دارشتووه كه ببێته ئۆپۆزسیۆن..
كار و ئامانجه‌كانی ئۆپۆزسیۆن
له‌سه‌ر مافه‌كانی هاوڵاتیان دێته ده‌نگ و ناڕه‌زاییه‌كانی هاوڵاتیان ڕێك ده‌خات، تا بتوانێت ده‌نگ و پێگه‌ی خۆی مسۆگه‌رتر بكات و له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا بگاته ده‌سه‌ڵات
ئه‌گه‌ره‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشودا هیچ پارت و حیزبێكی سیاسی له كوردستاندا ناتوانن به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێك بهێنێت، بۆیه پاش هه‌ڵبژاردن پێویسته له‌سه‌ریان ڕێك كه‌ون له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك و حكومه‌تێك بۆ هاولاتیان و هاونشتیمانیان دروست بكه‌ن.
هه‌موومان باش ده‌زانین دیموكراسی له ئاسیا و ئه‌فریقا و ئه‌مریكای لاتین له‌سه‌ده‌ی بیستدا بڵاوبوویه‌وه به‌هۆی شكستی سیسته‌می نادیموكراتیه‌وه. بوژانه‌وه‌ی بازار و باشتر بوونی ژیانی هاوڵاتیان و باشتر بوونی ڕۆشنبیری سیاسی
ئه‌مه‌ش پێشتر له كۆمه‌ڵێك وڵات‌دا ئه‌زموونكراوه وه‌كو نه‌مسا و به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا و سویسرا و كه‌نه‌داش، تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن و له هه‌ندێك حاڵه‌تدا كۆمه‌ڵێك گرفت به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، هه‌رێمی كوردستانیش بێ به‌ش نیه و له‌و گرفت و كێشانه‌ی له‌ڕووی ئابوری و سیاسی و مافی هاوڵاتیانه‌وه به‌هۆی ئه‌و ڕێكه‌وتن و كابینانه‌ی كه پێك هێنراون بۆ ڕاپه‌راندنی كاری هاونشتیمانیان.
كۆمه‌ڵێك له زانا و بیرمه‌ندان ڕاڤه و سه‌رنجی خۆیان هه‌یه له‌سه‌ر دیموكراسی ته‌وافوقی كه لێره‌دا هه‌وڵا ده‌ده‌ین هه‌ندێك سه‌رنجه‌كانیان بخه‌ینه ڕوو بۆ زیاتر ئاشنابوون به‌و چه‌مكه تابزانین كوردستان ده‌كه‌وێته كوێی ئه‌و هاوكێشانه‌وه.
ئارنت لیبهارت له‌سه‌ر دیموكراسی ته‌وافوقی دواوه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه سیسته‌مێكه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی زۆره، واته پارتی سیاسی زۆری هه‌یه و ململانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و هیچیان ده‌نگی ئه‌وتۆ ناهێنن كه بتوانن به‌ته‌نیا حكومه‌ت پێك بهێنن. ده‌نگ و ڕه‌نگی جیاواز له‌ڕووی ئایینی و مه‌زهه‌بی و له‌ڕووی زمان و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه، ده‌یانه‌وێت هه‌ر تاقم و گروپێك نوێنه‌ری خۆیان هه‌بێت، ئه‌م جیاوازی و فره ڕه‌نگیه كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر ڕێژه‌ی ده‌نگدانیان. دیموكراسی ته‌وافوقی زۆر نزیكه له دیموكراسیه‌وه به‌ڵام پێی ناگات، یه‌كێك له پایه‌كانی ئه‌م دیموكراسیه‌ش ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ململانێكان و توندوتیژیه، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندیه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م دیموكراسیه‌ش ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ی ناو پارته‌كان ڕێك ده‌كه‌ون له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی كردنی شارێك، هه‌رێمێك، وڵاتێك، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی و گشتیدا، تا بتوانن یه‌كێتی نیشتیمانی بپارێزن و ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر ئامانج و كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش، ڕێكه‌وتنه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای بچوك كردنه‌وه و په‌راوێزخستنی ئه‌وانی دی نه‌بێت، ده‌بێت ئامانجی هه‌موویان خزمه‌تكردنی هاونشتیمانیان بێت… ئه‌م قۆناغه‌ی دیموكراسیش ده‌بێت قۆناغێك بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی حكومه‌ت له قۆناغێكی ناجێگیره‌وه بۆ حكومه‌تی به‌داموده‌زگاییكرن و بوونی ده‌ستور و سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كان و ڕێكخستنه‌وه‌ی نارێكیه‌كان تا هاوڵاتیان زیاتر متمانه‌یان به كار و ئه‌دای حكومه‌ت ببێت. نه‌ك ڕێك كه‌وتنه‌كان رێگه‌یه‌كی تر بگرێته‌به‌ر و وڵات به‌ره‌و قۆناغێكی مه‌ترسیدار به‌رێت.
ئه‌م هه‌رێمه‌ی كه ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری پێكهێنانی حكومه‌ت و نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆندایه كۆمه‌ڵێك قۆناغی بڕیوه تا گه‌یشتووه به قۆناغی ئێستای، كورد میلله‌تێكی په‌رتكراوه له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌وڵه‌تێكه‌وه كه جوگرافیا و شوناسه‌كانی كورد بوونیان گۆڕیووه، تا ئێستاش هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شوناسه ونبووه‌یه و هه‌وڵه‌كانی خۆمان خستوه‌ته گه‌ڕ. له‌ساڵی 5/3/1991دا كوردستان ڕاپه‌رینی به‌رپاكرد له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وكاتی عێراق و بوویه‌هۆی دروست بوونی ئه‌م هه‌رێمه، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رقاڵا بوونی ڕژێمی ئه‌وكاتی به‌عس به داگیركردنی كوێته‌وه و په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئاڵۆزبووبوو. ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تێكی گونجاو بوو بۆ كورده‌كان تا بتوانن به‌رپه‌رچی زۆرداری سته‌مكاریه‌كانی به‌عس ببنه‌وه. پاش كۆڕه‌وه مه‌زنه‌كه‌ی كورد، به‌ره‌ی كوردستانی و حكومه‌تی عێراق ڕٍێك نه‌كه‌وتن بۆیه حكومه‌تی عێراق له 26/10/1991 داموده‌زگا ئیداریه‌كانی له كوردستان كشانده‌وه و بۆشاییه‌كی یاسای و ئیداری دروست بوو. به‌ره‌ی كوردستانی كه له حه‌وت حیزب پێكهاتبوو بیری له هه‌ڵبژاردنی به‌رله‌مانی كرده‌وه بۆ ڕزگاربوون له‌و ته‌نگژه‌یه و له 19/5/1992 یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراو حكومه‌ت له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی و زه‌حمه‌تكێشان پێكهێنراو..شه‌ڕی برا كوژی له‌نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ساڵی 1996 تا 1998 درێژه‌ی كێشا و یه‌كێكه له‌خاڵه ڕه‌شه‌كانی مێژوی كوردایه‌تیمان. له‌و قۆناغانه‌دا دوو ئیداره‌یی و پرسی سڕینه‌وه‌ی ئه‌وی دی و چه‌وساندنه‌وه‌ی یه‌كتری ئه‌وكارانه‌بوون له‌ڕابردودا كرابوون، واته به‌پێی پێویست خزمه‌تی هاولاتیان نه‌كرابوو..ڕێكه‌وتنامه‌ی ستراتیژی له‌نێوان یه‌كێتی و پارتیدا بوو بۆ پێكه‌وه ڕاپه‌راندنی كاره‌كانی حكومه‌ت.. به‌ڵام لێره‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیار دێنه پێشه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له‌كاتی پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه فراوان و هه‌موو كابینه‌كانی تردا ئه‌وه‌ی غایب بوو هاوڵاتی بوو، خزمه‌تگوزاری و ژیانی هاوڵاتیان بوو.. پێویست بوو له‌و قۆتاغانه‌دا كۆمه‌ڵێك كار كرابان كه‌نه‌كراون، كۆمه‌ڵێك پایه هه‌ن بۆ فه‌رمانڕه‌وایی كردن له دیموكراسی ته‌وافوقیدا یه‌كلایی ناكرێنه‌وه، هه‌ر خاك و سرودی نشتیمانی و زمانی ستاندارد، ئایا ئێستا ده‌توانین ئه‌و ناوچانه‌ی كه كوردستانین و له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمن ده‌توانرێت بخرێنه‌وه جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان یان هه‌ندێك له‌پارته‌كان به ئه‌ی ڕه‌قیب ڕازی ده‌بن یان زمانی ستاندارد بكه‌ن به سۆرانی یان بادینی یان هه‌ورامی یان لوڕی و سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌ی پارته‌كان به‌و كه‌سایه‌تیانه ڕازی نابن و هه‌ر پارتێك ده‌یه‌وێت سه‌ركرده‌كه‌ی خۆی بكاته كاریزمای نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفتن به حكومه‌تی بنكه فراوان چاره‌سه‌ر ناكرێت.. ئایا ده‌توانرێت پرسی نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و به‌داموده‌زگاییكردنی حكومه‌ت بخرێته سه‌ر سكه‌ی خۆی و حكومه‌تی هاوڵاتی بۆ هاونشتیمانیان دروست بكرێت؟ ئایا پارته‌كان له حكومه‌تی بنكه فراواندا زیاتر به‌لای ئه‌وه‌دا ناچن به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی خۆیان بپارێزن و ئه‌وانی دیش یه‌كێكی تر مافیان بۆ وه‌رگرێت، ئایا هه‌وڵا نادرێت هه‌موو هاونشتیمانیان به حیزبی بكرێن و مه‌ده‌نیبوونیان فه‌رامۆش بكرێت؟ ئایا ته‌نیا میدیا ده‌توانێت ده‌وری ئۆپۆزسیۆن ببینێت وه‌ك ئه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ته‌له‌فزیۆنێك و كۆمه‌ڵێك ڕۆژنامه و گۆڤار ئه‌و كاره پیرۆزه‌ی ئۆپۆزسیۆن بدرێت به‌سه‌ر شانی ئه‌واندا؟ ئه‌م كاره‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵا و یه‌كگرتوی ئیسلامی بۆ به‌شداریكردن له حكومه‌تدا گه‌ڕانه‌وه نیه بۆ قۆناغێكی پێشتر.
ده‌ره‌نجام
له‌م وتاره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه پێویسته ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه، چۆن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ته‌وافوق و ڕێكه‌وتن ده‌كرێت كارێكی ئه‌سته‌م و دژوار نابێت كه بۆ ئۆپۆزسیۆنیش هه‌مان دانیشتن و كۆبوونه‌وه بكرێت. جۆرێك له هاوپه‌یمانێتی پێك بهێنرێت كه به‌ڕای من گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی یان یه‌كگرتو به ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه و واز له حكومه‌تی بنكه فراوان بهێنن، چونكه ئه‌و شته‌ی به‌سه‌ر یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستاندا هات هه‌موو له‌به‌رچاومانه و بینیومانه و ڕه‌نگه هه‌مان شت به‌سه‌ر گۆڕان و هه‌موو پارته‌كانی تردا بێته‌وه. ئه‌و كاته هاونشتیمانیان جۆرێك له متمانه‌یان به پارتی سیاسی نامێنێت. گه‌ر ئۆپۆزسیۆن به‌وجۆره بێت ده‌توانرێت كێشه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فاف بوون و به‌داموده‌زگاییكردنی حكومه‌ت چاره‌سه‌ر بكرێت، پێویسته بۆ ئیستقراری سیاسی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، یه‌كێتی و گۆڕان په‌له نه‌كه‌ن و خۆیان ئاماده‌كه‌ن بۆ چوار ساڵی ئایینده، به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌تی دواتر له‌ده‌ست ئه‌واندا ده‌بێت، به‌ڵام ئایا بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان قورس نابێت خۆی بخاته ناو به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه.. یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له دوڕیانێكدایه، گه‌ر بچێته ده‌سه‌ڵاته‌وه، هه‌مان شتی چوار ساڵی پێشوی به‌سه‌ر نایه‌ت، به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌نگه‌كانی كه‌می كردن كه پێم وایه ئه‌م ڕێگه‌یان هه‌ڵده‌بژێرێت، یان له‌گه‌ڵا پارچه‌كه‌ی تری‌دا واته گۆڕان، كه مێژوویه‌كی دێرینیان له خزمه‌تكردن و ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه نه‌یاره‌كانیان هه‌بووه ده‌توانرێت و ئاسانتره جۆرێك له ڕێكه‌وتن له‌نێوانیاندا بكرێت و به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن ڕوبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و پرسی نه‌ته‌وه‌ی و خاك و زمان و پرسه ئابوریه‌كان ببنه‌وه. گۆرٍان جۆرێك له قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری هه‌یه له خه‌ڵكی ناڕازی و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هێزێكی به‌رچاوی هه‌یه بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ده‌توانێت بیخاته گه‌ڕو له‌وكاته‌شدا هاوڵاتیان سود له‌وكارانه ده‌بینن. ئه‌وكاتیش پارتی خۆی به‌وهێزه زه‌به‌لاحه نابینێت و له‌ترسی ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت كاری نه‌شیاو بكات.. پارتی وه‌ك ئه‌و هێزه‌ی كه خۆی به گه‌وره‌ترین هێز داده‌نێت، وه‌زاره‌ت و پۆسته سیادیه‌كان وه‌ك شیرینی ده‌به‌خشێته حیزبه‌كان و ئامانجی ئه‌وه‌یه بێده‌نگیان بكات.