گفتوگۆ لەگەڵ سۆران ئازاد
سۆران ئازاد، من کێشەیەکی وجوودیم لەگەڵ تەمەندا هەیە
سۆران ئازاد ئەو ڕووناکبیرە گەنجەیە کە چەند ساڵێکە بە هۆی بۆچوونە ناتەقلیدیەکانیەوە جەدەلێکی زۆری لەنێوان ڕووناکبیراندا دروست کردووە. گەر تەمەن پێوەر بێت بۆ بەرهەمهێنانی مەعریفە، ئەوە دەبوو سۆران لە دەرەوەی ئەم پێناسەیەدا بووایە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت ئەو کێشەیەکی وجوودیی لەگەڵ تەمەندا هەیە، بەوەی هێندەی حیساب بۆ زەمەن دەکات هێنده‌بۆ تەمەنی ناکات.
ڕامبۆی فەرنسی دەمێک دەستی دایە نووسین وەک سۆران لە سەرەتای لاوی‌دا بوو. ئەو تەمەنەش بۆ نووسین لەو سەردەمەدا شتێکی نامۆ بوو، بۆیە رامبۆیان لە نێوه‌ندی ڕۆشنبیریدا قەبوول نەکرد، بگرە دژایەتییشیان دەکرد، زۆر جاریش گاڵتەیان بە شعرەکانی دەکرد و دەیانگوت وڕینە دەنووسێت. بەڵام هێدی هێدی ڕامبۆ توانی ئەو بەند و کۆسپانە بشکێنێت و ببێتە یەکێک لە نووسەرە مەزنەکانی سەردەمی خۆی. سۆران ئازاد هەم لە تەمەنێکی زوودا دەستی داوەتە نووسین و هەم لە دەرەوەی تەقلیدیشدا دەنووسێت، بۆیه له ئیستاوه به‌رهه‌مه‌کانی حیسابی گه‌وره‌یان بۆ ده‌کرێت.
سۆران بە هێمنی و دوور لە خۆهەڵکێشان پشتگیری لە بۆچوونەکانی خۆی دەکات، هەر ئەم خەسڵەتەش وای کردوە کە لە نیو کایەی ڕووناکبیریدا پێگەیەکی شایستەی هەبێت و هاوکات خوێنەرێکی باشی چلۆنایەتی لە دەوری کۆ ببنەوە.
دەمێک پرسیارێکی مەعریفی لێ دەکرێت ڕێگە بە خۆی نادات بە سادەیی و سەرپێیی وەڵام بداتەوە، بەڵکو له‌سه‌ر چه‌مکه‌فکرییه‌کان ده‌وه‌ستێت و قووڵیان ده‌کاته‌وه.
* لە تەمەنێکی زوودا لە نێوەندی ڕۆشنبیریدا دەرکەوتیت و دەستت دایە نووسینی فیکری. ئایا نووسەر دەتوانێت لە تەمەنێکی وا زوودا خەریکی کاری فیکری ببێت؟ ئایا ئەمە ڕیسک نییە؟
_ ڕاستییه‌که‌ی خۆم کێشه‌یه‌کی وجوودیم له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا هه‌یه. واته‌ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی هه‌مانه، زاده‌ی چ ڕاستییه‌که؟ خۆم هه‌رگیز بیرم له‌وه‌نه‌کردووه‌ته‌وه‌ئایا ته‌مه‌ن ده‌بێته‌کۆسپێکی گه‌وره‌له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژانه‌ی، که‌ده‌مه‌وێت ڕایانبپه‌ڕێنم، چونکه‌له‌سه‌ر ئاستی وجوددا، بوونی ئێمه‌بوونێکی زه‌مه‌نییه. خۆم زیاتر هه‌ستم به‌زه‌مه‌ن کردووه‌تا ته‌مه‌ن. پێم وایه‌ئه‌و دوو شته‌جیاوازییه‌کی زۆریان هه‌یه. ته‌مه‌ن به شێوه‌یه‌کی گشتی ده‌که‌وێته‌ناو پێوه‌ری کاته‌وه. دیاره‌مه‌به‌ستم دیدی کلاسیکییه‌بۆ کات، به‌وه‌ی ئه‌و کاته‌بۆ ڕابردوو، ئێستا و داهاتوو دابه‌ش کراوه، به‌ڵام ئایا ئه‌و دابه‌شکردنه‌گوزارشت له‌مانای کات ده‌کات؟ ئایا هیچ شتێک هه‌یه‌بکه‌وێته‌ده‌ره‌وه‌ی ئێستاوه؟ داهاتوو چییه؟ ئایا له‌ئاست مردن‌دا داهاتوو هه‌یه؟ بیرکردنه‌وه‌به‌شێوه‌یه‌کی سه‌خت به‌و دابه‌شکردنه‌وه‌وه‌ستاوه. ئه‌وه‌تا زۆرینه‌ی مرۆڤه‌کان داهاتوو له‌ودیو ژیانه‌وه‌وێنا ده‌که‌ن. پێم وایه‌ده‌بێت بتوانین به‌ره‌نگاری ئه‌و دابه‌شکردنه‌ی کات ببینه‌وه. به‌ر له‌هه‌مووان، (مارتین هایدیگه‌ر) ئه‌و کۆنسێپته‌باوه‌ی بۆ کات تێکشکاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، که‌کات بوونه. بۆیه‌وه‌ک خۆم، زیاتر له‌گه‌ڵ بوون له‌مامه‌ڵه‌دام تا بیرۆکه‌ی ته‌مه‌ن. (نیتشە) لە کتێبی (زانستی هۆژی The gay Science)دا کار بە چەمکی (گەڕانەوەی ئەبەدی) دەکات، بەو مانایەی بوون نە پرۆسێسێکی بەردەوامە و نە کۆتاییداریشە، بەڵکو هەر کاتێ خولێکی تەواو دەبێت، خولێکی دیکەی دەست پێ دەکات. بەم شێوەیە زەمەنی بوون بۆ ئەو خولانە دابەش دەبێت، کە هەر یەکێکیان دووبارەکردنەوەی ئەوەی پێشووە، بە ڕادەیەک هیچ جیاوازییەک لەنێوان ئەمیان و ئەویاندا نییە، وەک بڵێیت تێکڕای بوون یەک شت بێت و لە زەمەنی بێکۆتادا دووبارە ببێتەوە. هەموو شتێک لە ناو دەچێت و هەموو شتێکیش دیسان زیندوو دەبێتەوە. لەو کتێبەدا پێ لەسەر ئەوە دادەگرێت ژیانمان وەک خۆی بێ‌ژمار زیندوو دەبێتەوە، شتی نوێی تێدا نییە، بەڵکو بە هەموو ئازار و دڵشادییەکانیەوە، لەسەر هەمان سیستەمی زنجیرەیی (Sequences) دەگەڕێتەوە، بۆیە ناوی لێ دەنێت (ساڵە گەورەکە Great Year)، کە وەک کاتژمێری لم وایە، هەر چەند بۆ سەرەوە هەڵبکشێت، هەر بۆ خوارەوە دەگەڕێتەوە. واتە هەموو ساڵەکان وەک یەک وان، مادام گەڕانەوە هەیە. دیارە ڕەگوڕیشەی ئەو بیرۆکەیەی (گەڕانەوەی ئەبەدی) بۆ یۆنانییەکان و کەلتووری ڕۆژهەڵات دەگەڕێتەوە، بەڵام (نیتشە) بۆ (بوون) بە کاری دەهێنێت. وەک پارادۆکسێک گەڕانەوەی ئەبەدی لای ئه‌و نەک هەر خۆبەدەستەوەدانی زەمەن نییە، بەڵکو ڕزگاربوونیشە لێی، کە مانای وایە ڕابردوو دەبێتە داهاتووە. من دوای ئه‌وانه‌له‌خۆم ده‌پرسم ته‌مه‌ن ده‌که‌وێته‌کوێوه‌ی ئه‌م زه‌مه‌نه‌وه؟ ئایا هه‌موومان له‌ناو ساڵه‌گه‌وره‌که‌ی (نیتشه)دا ناژین؟ به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پێوه‌رکردنی ته‌مه‌ن گریمانه‌یه‌که‌به‌درێژایی مێژوو دامانهێناوه. بۆ ئه‌و گریمانه‌یه‌ش چه‌ندین هۆکاری بایلۆجی یارمه‌تیده‌ر بوون. ئه‌وه‌بۆچوونانه‌ی له‌باره‌ی ته‌مه‌نه‌وه‌هه‌ن، بریتین له‌یه‌کێتییه‌کی گشتی، که‌هه‌مووان له‌سه‌ری ڕێک که‌وتوون. هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یشه‌به‌ته‌واوه‌ی ناتوانم له‌مانای ئه‌و پرسیاره‌جه‌وهه‌ریه‌تان تێبگه‌م. وه‌کو تر، پێم وایه‌ئه‌و هۆکارانه‌ی وایان کردووه‌بیر له‌نووسین بکه‌مه‌وه، ته‌نیا پێوه‌ندیی به‌ته‌مه‌نه‌وه‌نییه، به‌ڵکو سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین بۆچی ده‌نووسین؟ من هه‌ر زوو پرسیارێک ڕایچڵه‌کاندم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌له‌کوێوه‌هاتووین و بۆ کوێش ده‌ڕۆین؟ به درێژایی ژیانم بیرم له‌و پرسیاره‌کردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر به‌ته‌مه‌ن بێت، ئه‌وا ده‌توانم بڵێم هه‌ر له‌منداڵییه‌وه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره‌دا ژیاوم. ئه‌گه‌ر ڕۆژێک بتوانم وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌بده‌مه‌وه، ئه‌وا بێگومان ده‌بمه‌به‌خته‌وه‌رترین مرۆڤ. ده‌ڵێم به‌خته‌وه‌رترین، چونکه‌هه‌موو هه‌وڵه‌کان له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆ چێژ یان به‌خته‌وه‌رین، جا ئه‌و چێژه‌دیارده‌یه‌کی فیزیکی بێت یان مێنتاڵی، ئه‌وا جیاوازییه‌که‌ی ئه‌وتۆیان نییه، مادام پێوه‌ندیی به‌ویستی چێژوه‌رگرتنه‌وه‌هه‌یه. نووسین بۆ من پرۆسێسی گه‌ڕانی به‌رده‌وامه‌به‌دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌کانمدا. له‌وه‌ڕوونتر ئه‌وه‌یه، هه‌ست ده‌که‌م له‌به‌رده‌م گه‌شتێکی درێژدام، که‌به‌ر زۆرترین شت ده‌که‌وم. ده‌مه‌وێت له‌هه‌موو ئه‌و شتانه‌تێبگه‌م، که‌له‌ده‌وروبه‌رم ڕوو ده‌ده‌ن. بۆیه‌زۆر جار ده‌ڵیم ده‌نووسم بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌م، له‌کاتێکدا ده‌زانم تێگه‌یشتن هه‌م ئازارێکی گه‌وره‌یه‌و هه‌م زه‌حمه‌ته‌پێی بگه‌م. ده‌توانم بڵێم نووسین دروستکردنی پێوه‌ندییه‌له‌گه‌ڵ جیهاندا.
بواری فیکری بۆ من ئه‌و بواره‌یه، که‌توانیومه‌دنیابینیی خۆمی تێدا دابمه‌زرێنم. هه‌ست ده‌که‌م وێنه‌یه‌کی نامۆ به‌رانبه‌ر به‌فیکر هه‌یه. فیکر چییه‌و واته‌چی؟ پێوه‌ندیی من له‌گه‌ڵ فیکر، پێوه‌ندیی به‌پرسیاره‌نامۆکانمه‌وه‌هه‌یه. به‌رده‌وام ویستوومه‌له‌هۆکار (cause) نه‌ک ئه‌نجام (effect) بکۆڵمه‌وه. چونکه‌ده‌شێت هۆکار ده‌یان ئه‌نجامی جیاواز به‌ده‌سته‌وه بدات، به‌ڵام له‌جه‌وهه‌ردا یه‌ک هۆکاره. پرۆسێسی فیکر به‌سه‌ختییه‌وه‌لکاوه‌به‌ژیانمه‌وه. ئه‌گه‌ر ڕوونتر ده‌ریببڕم، ده‌ڵێم ژیان خۆی جۆرێکه‌له‌پرۆسێسکی فیکری. فیکر شتێک نییه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی ژیانه‌وه‌هاتبێت، به‌ڵکو له‌قووڵایی جه‌وهه‌ری ژیانه‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێت. پێوه‌ندیی من له‌گه‌ڵ فیکردا یه‌کسانه‌به‌پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ قووڵایی ژیاندا. بۆ من فیکر به‌خشینی کات نییه‌به‌بیرکردنه‌وه‌و خوێندنه‌وه، به‌ڵکو پرۆسێسێکی به‌رده‌وامه‌له‌تێڕامان، که‌ئه‌و پڕۆسێسه‌ئاڕاسته‌کانی خۆی وه‌رده‌گرێت. جا ئه‌و تێڕامانه‌پێوه‌ندیی به‌خوێندنه‌وه، نووسین، بیرکردنه‌وه‌و …هتد بێت، جیاوازیی ئه‌وتۆیان نییه، مادام رۆژانه‌له‌گه‌ڵ ژیان ده‌ڕۆین. بیرکردنه‌وه‌کاتێ ئاڕاسته‌ی جیاواز ده‌گرێت، هه‌ر خۆی ڕیسکێکی گه‌وره‌یه، ئینجا ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌به‌نووسیندا تێبپه‌ڕێت، یان نا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا نووسین لای من بریتییه‌له‌تۆمارکردنی چرکه‌ساتی کورتخایه‌ن و گواستنه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌و بیرۆکه‌کانی خۆم له‌کاتێکی دیاریکراودا، که‌ده‌شێت هه‌رگیز پاش ئه‌وه‌پێان نه‌گه‌مه‌وه. بۆ نموونه‌ئه‌گه‌ر بابه‌تی (فه‌نتازیای ئاسمان و فۆبیای ده‌سته‌ڵات)م له‌و کاته‌دا نه‌نووسیبایه، بێگومانم له‌ئێستادا نه‌مده‌توانی خاوه‌ن ئه‌و بیرۆکانه‌بم، چونکه‌هه‌موو شته‌کان لای من به‌خێراییه‌کی نهێنی له‌گۆڕانی به‌رده‌وام دان. یان بابه‌تی (ئایا ئێمه‌بوونه‌وه‌ری بیرکه‌ره‌وه‌ین؟) زاده‌ی دۆخێکی تایبه‌تی ژیانمه، که‌له‌یه‌ککاتدا له‌هه‌موو شته‌کاندا هه‌ڵگه‌ڕامه‌وه‌و به‌و نووسینه‌نه‌بووایه، ئه‌و چرکه‌ساته‌م بۆ ده‌رنه‌ده‌بڕا.
* ئایا نێوەندی ڕۆشنبیری ئێمە هێندە توانای هەیە ،ڕۆشنبیری جیاواز لە فۆرمە ستاندارەکەی، بەرهەم بهێنێت؟ ئایا تۆ وەک ڕۆشنبیرێکی ئەم نەوەیە هەستت کردوە لەناو ڕۆشنبیریی ئێمەدا ئاڕاستەی جیاواز دروست بووە؟
_ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره، پێویسته‌له‌زه‌مینه‌ی که‌لتووری خۆمان بکۆڵینه‌وه. ئایا که‌لتووری ئێمه‌چه‌ند جار ته‌کانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه‌بینیوه؟ کێن بکه‌ره‌کانی ئه‌و ته‌کانه؟ جیاوازی، به‌ر له‌هه‌ر شتێک پێشمه‌رجێکی وجوودییه. واته‌ئه‌گه‌ر جیاواز نه‌بین، ده‌شێت کێشه‌یه‌ک له‌بوونماندا هه‌بێت. بۆیه‌شوناسی ڕۆشنبیریش له‌نێوه‌ندی ڕۆشنبیریدا پێوه‌ندیی به‌بوونی جیاوازییه‌وه‌هه‌یه. ده‌توانم بڵێم یه‌کێک له‌و نێوه‌نده‌ڕۆشنبیرییانه‌ی، که‌تێیدا به‌شێکی زۆر له‌ڕۆشنبیره‌کان له‌یه‌ک ده‌چن، نێوه‌ندی ڕۆشنبیریی کوردییه. یه‌کێک له‌نیشانه‌کانی ئه‌و له‌یه‌کچوونه‌ش ئه‌وه‌یه، که‌زمانی به‌شێکی زۆری ڕۆشنبیرانی لای ئێمه‌تاکو ئێستا له‌ژێر پرسیاردایه. به‌شێکی زۆری ڕۆشنبیرانی ئێمه‌تاکو ئێستا نه‌یانتوانیوه‌خاوه‌ن ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆیان بن. ئه‌و کێشه‌یه‌وای کردووه‌ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌شوێنکه‌وتوو بن نه‌ک داهێنه‌ر. له‌سه‌ر ئاستی تێگه‌یشتنی فیکریشدا، زۆربه‌ی پڕۆژه‌ڕۆشنبیرییه‌کانی ئێمه‌تاکو ئێستا نه‌یانتوانیوه‌له‌ئه‌وانی تر تێبپه‌ڕن، به‌ڵکو هه‌میشه‌له‌هه‌وڵی مانه‌وه‌دان. ڕاستییه‌که‌ی شوناسی ڕۆشنبیر لای ئێمه‌هێشتا شوناسێکی ناته‌واوه. ده‌توانم بڵێم به‌شێکی زۆری هه‌وڵه‌کان بۆ داگیرکردنی نێوه‌ندی ڕۆشنبیرین، نه‌ک بۆ به‌رهه‌مهێنانی پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیری. واته‌لای ئێمه‌ڕۆشنبیر خاوه‌ن شوناسێکی مێدیایی- کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه. بۆیه‌زۆرترین هه‌وڵی ئه‌وان بۆ داگیرکردن و خۆچه‌سپاندنه‌له‌و سێ که‌ناڵه‌دا. خاڵێکی تر پێویسته‌ئاماژه‌ی پێ بده‌م، نه‌بوونی ته‌کانی که‌لتوورییه. بۆ ناسینه‌وه‌ی نێوه‌ندی ڕۆشنبیری، پێویستیمان به‌وه‌یه‌که‌لتوور بخه‌ینه‌ژێر پرسیاره‌وه. کۆمه‌ڵگای ئێمه‌له ڕووی که‌لتوورییه‌وه‌خاوه‌ن چه‌ندین ڕووداوه، که‌لاوازیی که‌لتووری پێشان ده‌ده‌ن. ئه‌و لاوازییه‌که‌لتوورییه‌وه‌ک ئاماژه‌م پێیدا، به هۆی نه‌بوونی ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی به‌هێزه، که‌بتوانێت واقیعی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌بخاته‌ژێر پرسیاره‌وه. ڕۆڵی ڕۆشنبیر له‌دروستکردنی ئه‌و ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. پڕۆژه‌ی فیکری به شێوه‌یه‌کی نائاگاییانه‌کاریگه‌ریی گه‌وره‌له‌سه‌ر که‌لتوور جێ ده‌هێڵێت. هه‌موو ئه‌و کێشانه‌پێوه‌ندییان به‌زمانه‌وه‌هه‌یه، به‌وه‌ی هه‌موو فیکره‌کان له‌ناو زماندا به‌ر ئێمه‌ده‌که‌ون. تاکو ئێستا زمانی نووسین لای ئێمه‌له‌پێوه‌ندییه‌کی تۆکمه‌دایه‌له‌گه‌ڵ زمانی ڕۆژانه‌یی. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌زمانی نووسین نه‌یتوانیوه‌سپه‌یسێکی گه‌وره‌له‌نێوان خۆی و زمانی ڕۆژانه‌دا دروست بکات، به‌ڵکو زمانی ڕۆژانه‌یی، که‌زمانی ڤێربال یان قسه‌کردنه، به‌هه‌مان شێوه‌هاتووه‌ته‌ناو نووسینه‌وه. ئه‌وه‌یش پێوه‌ندیی به‌وه‌وه‌هه‌یه، که‌به‌شێکی زۆری ڕۆشنبیرانی ئێمه‌وه‌کو کێشه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی له‌زمانیان نه‌ڕوانیوه.
* تاکو ئێستایش لای ئێمە ئەو کەلتوورە نەهاتووە، کە ڕۆشنبیر لە چەند کایەیەکی مەعریفیدا ببزوێنێت، بەڵام تەنیا لە یەکێکیاندا قووڵ ببێتەوە. بۆ نموونە لە یەک کاتدا شاعیرە، چیرۆکنووسە، ڕۆماننووسە و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و فیکرییش دەنووسێت. ئایا پێت وایە ئەم کەلتوورە لەسەر دەستی نەوەی ئێوەدا گۆڕانی بە سەردا بێت؟
_ ئاساییه‌نووسه‌ر له‌هه‌ر بوارێک‌دا، که‌خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه، بنووسێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بوارانه‌جیاوازیی گه‌وره‌شیان هه‌بێت، به‌ڵام پرسیاره‌سه‌ره‌کییه‌که‌ئه‌وه‌یه، که‌ئایا نووسه‌ر ده‌توانێت له‌هه‌موو ئه‌و بوارانه‌دا خاوه‌نی شتی تازه‌ی خۆی بێت؟ کێشه‌که‌لێره‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێت، که‌کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر ئیش له‌سه‌ر یه‌ک ئایدیا ده‌که‌ن، به‌ڵام له‌بواری جیاوازدا. پێم وایه‌یه‌کێک له‌کێشه‌کانی ڕۆشنبیری ئێمه‌هه‌ر ئه‌وه‌یه، که‌ناتوانێت یه‌ک بوار بگرێته‌به‌ر، ئه‌مه‌یش به‌بیانووی ئازادی له‌نووسیندا! پڕۆسێسی نووسین پڕۆسێسکه‌له‌نێو زماندایه، بۆیه‌هه‌ر داهێنه‌رێک له‌بواره‌که‌ی خۆیدا ده‌توانێت داهێنه‌رانه‌ئیش له‌و پڕۆسێسه‌دا بکات، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و په‌رتییه‌تییه‌ببێته‌وه. هه‌موو ئه‌و کایانه‌ی باستان کرد، پێویستیان به‌خۆته‌رخانکردنه‌وه‌هه‌یه. ئێمه‌نابێت پێمان وا بێت تابلۆ، ڕۆمان، شیعر، چیرۆک و ژانره‌کانی تر، له‌ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسێسی فیکریدان، مادام له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌موو کایه‌کان ئیش له‌زماندا ده‌که‌ن. ئایا له‌کاره‌ئه‌ده‌بییه‌کانی (کافکا) ڕووبه‌ڕووی ده‌یان ڕه‌هه‌ندی فه‌لسه‌فیی قووڵ نابینه‌وه؟ ئایا بۆچی ڕۆمانی (دۆن کیشۆت) توانی ته‌کان به‌پیرۆزی و به‌هێزی وێنه‌ی پاڵه‌وان بدات، که‌خۆی ئه‌و باسه‌یه‌کێکه‌له‌باسه‌فیکرییه‌کان؟ پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌ئایا نووسه‌رانی ئێمه‌ده‌توانن له‌و بوارانه‌ی، که‌دنیابینیی خۆیانیان تێدا دامه‌زراندووه، داهێنه‌رانه‌بیر بکه‌نه‌وه؟ دیاره‌مه‌به‌ستم له‌داهێنان دۆخێکی وجودییه، که‌ده‌مانه‌وێت له‌بوارێکدا پڕاکتیزه‌ی بکه‌ین. ئیش‌کردن له‌زماندا توانای نووسه‌ر ده‌رده‌خات. بۆیه‌سه‌ڕه‌ڕای جیاوازیی بواره‌کان، ئه‌گه‌ر نووسه‌ر به‌رده‌وام قووڵ نه‌بێته‌وه‌و مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ پرسیاری نوێ‌دا نه‌کات، ئه‌وا داهێنانی زمانێکی نوێ ئه‌سته‌مه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه‌ڕۆمانی (گه‌ڕان به‌دوای کاتی ونبوودا- Searching for Lost times)ی (ماڕسڵ پڕۆست)، ئه‌وا ئه‌و ڕۆمانه له‌یه‌ککاتدا چه‌ندین کێشه‌ی وجوودیی گه‌وره‌ی له‌خۆیدا هه‌ڵگرتووه. (مارسڵ پڕۆست) هه‌ر خۆی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات، که”کرداری ڕاسته‌قینه‌ی دۆزینه‌وه‌بریتی نییه‌له‌گه‌ڕان به‌دوای سه‌رزه‌مینی نوێ‌دا، به‌ڵکو بینینه‌به‌چاوه‌نوێیه‌کان.” هه‌مان تێڕامان به‌سه‌ر ئه‌و باسه‌دا ده‌سه‌پێندرێت، که‌له‌پرسیاره‌که‌تاندا وروژاندووته‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که‌داهێنانی ڕاسته‌قینه‌ئیشکردن نییه‌له‌هه‌موو بواره‌کاندا، به‌ڵکو دۆزینه‌وه‌یان قووڵبوونه‌وه‌یه‌له‌گه‌ڵ تێڕامانی نوێ‌دا. بۆ نووسین له‌و ژانرانه‌دا،سه‌ره‌تا نووسه‌ر پێویستی به‌وه‌هه‌یه‌بزانێت چه‌نده‌ده‌توانێت له‌و ژانره‌دا خۆی ببینێته‌وه و خاوه‌نی تێڕامانی نوێ بێت. نووسه‌رمان هه‌یه‌ئه‌گه‌ر ڕۆمان، شیعر، گوتار یان له‌هه‌ر بوارێکی تردا بنووسێت، به‌هه‌مان پاڕادایم بیر ده‌کاته‌وه. له‌چوارچێوه‌ی پارادایمێکدا، که‌توانای هه‌ڵگرتنی پرسیاری گه‌وره‌و کێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌خۆدا نییه.
* بەپێی ئەوەی لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی و فیکریدا کار دەکەیت، هەست دەکەیت هەندێک دەنگ زیاد لە قەبارەی خۆیان بایەخیان پێ دراوە و هەندێکیشیان فەرامۆش کروان؟
_ که‌لتووری ئێمه‌مێژوویه‌کی درێژی هه‌یه‌له‌په‌راوێزخستنی داهێنه‌ره‌کانی خۆی. په‌راوێزخستن ڕه‌وتێکی که‌لتووری و مێژووییه، که به‌چه‌ندین شێوه‌ی جیاواز خۆی چه‌سپاندووه. گرنگیپێدان و په‌راوێزخستن له‌که‌لتووری ئێمه‌دا یه‌ک شتن، چونکه‌ئێمه‌مێتۆدی کاریگه‌رمان نییه‌بۆ ناسینه‌وه‌ی داهێنه‌ر. واته له‌پشت‌ئه‌و میتۆده‌دا که‌لتوورێکی گه‌وره‌ی مه‌عریفی و ڕه‌خنه‌یی نییه.ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌راوێزخستنه‌هیی که‌لتوورێکی گه‌شه‌کردوو بووایه، ئه‌وا مانای زۆر گه‌وره‌ی له‌خۆ ده‌گرت، به‌ڵام کاتێ باکگراوندێکی قووڵی که‌لتووریمان نه‌بێت، گه‌وره‌کردنی ناو و په‌راوێزخستنی چ مانایه‌کان ده‌بێت؟ من پێم وایه‌په‌راوێزخستن له‌که‌لتووری ئێمه‌دا زۆر گرنگتره‌له‌گرنگیپێدان و گه‌وره‌کردن، چونکه‌یه‌که‌میان ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی داهێنه‌ر پێوه‌ندیی به‌جه‌ماوه‌ر نه‌مێنێت و دنیای خۆی بژیێت، به‌ڵام هه‌رچی دووه‌مه‌وا ده‌کات داهێنه‌ر هه‌ست بکات سه‌رماییه‌کی ڕه‌مزی و جه‌ماوه‌ریی له‌پشته. کێشه‌ی سه‌ره‌کیی ئه‌وه‌یه‌له‌که‌لتووری ئێمه‌دا شتێک نییه‌به‌ناوی مردن، بۆیه‌نووسه‌ر هه‌ر هێنده‌هه‌وڵی داهێنان ده‌دات، تاکو خۆی ده‌سه‌پێنێت، کاتێکیش خۆی سه‌پاندن و وه‌ک ناوێکی گه‌وره‌ناسێندرا، زۆربه‌ی جار داهێنه‌ربوونی ده‌مرێت و له‌به‌رانبه‌ریدا نه‌مریی ناو به ده‌ست ده‌هێنێت. داهێنه‌ربوون ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و قوربانیدانی گه‌وره‌یه، بۆیه‌په‌راوێزخستن ساده‌ترین قوربانیدانه، که‌هه‌ر داهێنه‌رێکی گه‌وره‌ئاماده‌یی هه‌یه‌بیدات. داهێنه‌ره‌کان هه‌میشه‌ئه‌وانه‌ن ژیانیان ده‌که‌نه‌قوربانیی داهێنانی خۆیان. لێره‌دا ژیان سێنتڕاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی گشت دۆخه‌کانه. به‌شێکی زۆری نووسه‌ر و ڕۆشنبیرانی ئێمه‌هێنده‌ی ئاماده‌یی گازانده‌کردنیان هه‌یه‌له‌گشت دۆخه‌کان، هێنده‌ئاماده‌یی هه‌وڵدانیان تێدا نییه. (کۆنفشیۆس) له‌زووه‌وه‌هه‌ستی به‌و دۆخه‌کردووه، که‌لای زۆربه‌ی مرۆڤه‌کاندا هه‌یه، ئه‌ویش نه‌فره‌تکردنه‌له‌شته‌نه‌ویستراوه‌کان، بۆیه‌ده‌گاته‌ئه‌وه‌ی بڵێت “داگیرساندنی مۆمێکی بچووک باشتره‌له‌نه‌فره‌تکردن له‌تاریکی.” هیچ سه‌یر نییه‌به‌رده‌وام نه‌فره‌تکردن له‌شته‌کان و هه‌ستکردن به‌په‌راوێزخستنیان لای نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئێمه‌پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له‌بیرکردنه‌وه‌یاندا داگیر کردووه، به‌ڵام داهێنه‌ری ڕه‌سه‌ن کاتی بۆ ئه‌و نه‌فره‌تکردنه‌نییه، چونکه‌کێشه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌کی وجوودییه‌له‌گه‌ڵ خۆیدا. کاتێ داهێنان پڕۆژه‌یه‌کی وجودی بێت، نه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌وا داهێنه‌ر ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه‌قوربانی به‌هه‌موو شته‌کانی خۆی بدات. داهێنه‌ر نه‌به‌ته‌نیا له‌ئازاری په‌راوێزخستن چێژ وه‌رده‌گرێت، به‌ڵکو ئه‌و په‌راوێزخستنه‌ده‌بێته‌ئازاری گه‌شه‌کردن. لێره‌دا ئازار بنچینه‌ی گه‌شه‌کردنه. هیچ گه‌شه‌کردنێک ناکه‌وێته‌ده‌ره‌وه‌ی ئازاره‌وه، چونکه‌ئازار ڕێگه‌ی هه‌ستکردنه‌به‌بوونی خۆت. ئازار ئه‌و دۆخه‌یه، که‌به‌ر‌قووڵایی و دیوه‌هه‌ره‌شاراوه‌کانی ناخی خۆمانمان ده‌خات. ئازار و برینه‌کان سه‌ختن، به‌ڵکو بۆ داهێنه‌ر ده‌بن به‌وزه‌یه‌کی گه‌ردوونی. هیچ داهێنانێک به بێ ئازار و برین دروست نه‌بووه. داهێنه‌ر ده‌توانیت بڕیار بدات پێشنه‌که‌ویت و رۆحێکی بێ برین و ئازاری هه‌بێت، به‌ڵام له‌و کاته‌دا له‌وه‌ده‌رده‌چێت، که‌چیتر داهێنه‌ر بێت. بوونی برین و ئازاری رۆحی مانای مردنی داهێنه‌ر نین، به‌ڵکو مانای چالاکبوونی داهێنه‌ره‌له‌هه‌ر کاتێکی تر زیاتر!
ژیان ئه‌زموون و فێربوونێکی به‌رده‌وامه‌له‌برین و ئازاره‌کانه‌وه، که‌داهێنه‌ر به‌رده‌وام ده‌یه‌وێت له‌و دۆخه‌ی ئازاردا بمێنێته‌وه. (مارسێڵ پڕۆست) ده‌گاته‌ئه‌وه‌ی بڵێت خۆشبه‌ختی سوودبه‌خشه‌بۆ جه‌سته، به‌ڵام ئه‌وه‌ئازاره‌گه‌شه‌به‌هێزه‌کانی هۆش ده‌دات. که‌واته‌په‌راوێزخستن ده‌بێته‌ئازارێکی سوودبه‌خش بۆ داهێنه‌ر. له‌که‌لتووری ئێمه‌دا گه‌وره‌کردنی ناو مه‌ترسی و نیشانه‌یه‌کی زۆر نزیکه‌بۆ مردنی، به‌ڵام ئه‌وه‌ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ خودی داهێنه‌ر، که‌چۆن مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌دا ده‌کات. داهێنه‌ره‌کان نه‌ک ته‌نیا ئه‌وه‌وایان لێ ناکات له‌داهێنان به‌رده‌وام نه‌بن کاتێ په‌راوێز ده‌خرێن، به‌ڵکو ئاماده‌ی ئه‌وه‌ن قوربانی به‌ژیانی خۆیان بده‌ن له‌پێناو ده‌ستخستنی ژیانێکی نموونه‌یی. لای داهێنه‌ر مانای بوون له‌ده‌ستخستنی ژیانێکی ئایدیاڵ دایه‌به‌هۆی داهێنانه‌وه، نه‌ک گه‌یشتن به‌سه‌رمایه‌ی جه‌ماوه‌ر. بوون و نه‌بوونی جه‌ماوه‌ر بۆ داهێنه‌ر بابه‌تێکی گریمانه‌کراوه، که‌هه‌میشه‌داهێنانه‌کانی زیاتر گه‌شه‌پێ ده‌دات. په‌راوێزخستن ئازارێکه‌زۆربه‌ی داهێنه‌ره‌مه‌زنه‌کان به‌خۆشه‌ویستییه‌کی زۆره‌وه‌له‌گه‌ڵی ژیاون و چێژیان له‌و ئازاره‌وه‌رگرتووه. ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه‌لێره‌دا بیڵێم هه‌ر ئه‌وه‌یه‌هیچ یه‌کێ له‌نووسه‌رانی ئه‌م نه‌وه‌یه، که‌خۆم یه‌کێکیانم، ناتوانێت ببێته‌ده‌نگێکی جیاواز ئه‌گه‌ر گومانی گه‌وره‌له‌و ناوانه‌نه‌کات، که‌وه‌ک داهێنه‌ر ناسراون و هاوکات بۆ به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌رانه‌یش نه‌گه‌ڕێته‌وه، که‌ڕه‌خنه‌ی ساده‌نه‌یدیون و بۆ په‌راوێزی فڕێ داون.له‌هه‌ر ناوه‌ندێکدا ڕه‌خنه‌لاواز بوو، ئه‌وا گه‌وره‌کردنی نووسه‌ری ساده‌نووس و بچووکردنه‌وه‌ی داهێنه‌ر کارێکی چاوه‌ڕوانکراوه.
* لەدوای ڕووداوەکانی حەڤدەی شوباتەوە تۆ لە سلێمانی لەبارەی (زمانی ڕۆشنبیران لەدوای حەڤدەی شوباتەوە) کۆڕێکت گێڕا و جەختت لەسەر زمانی ڕۆشنبیر کردەوە. ئەو جەختکردنەوەیە لەسەر زمان بۆچی؟
_ زمان کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی فه‌لسه‌فه‌یه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی (ڤیتگینستاین) ده‌گاته‌ی ئه‌وه‌ی بڵێت ئێمه‌بۆیه‌کێشه‌ی فه‌لسه‌فیمان هه‌یه، چونکه‌کێشه‌ی زمانمان هه‌یه. تێگه‌یشتن له‌زمان وه‌ک کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی، تێگه‌یشتنه‌له‌پێوه‌ندیی ئێمه‌به‌جیهانه‌وه. هه‌موو پێوه‌ندییه‌کانی مرۆڤ به‌جیهان و ته‌نانه‌ت به‌بوونی خۆیشیه‌وه، پێوه‌ندین له‌ناو زماندا. کاتێ باس له‌زمان ده‌که‌ین، ئه‌و مه‌به‌ستمان له‌فیکریشه، چونکه‌هیچ فیکرێک ناکه‌وێته‌ده‌ره‌وه‌ی زمانه‌وه. ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌که‌ی (ڤیتگینستاین) به‌کار بهێنین بۆ قسه‌کردن له‌باره‌ی زمان لای ئێمه، ئه‌وا ده‌بێت بڵێین بۆیه‌وه‌ک کێشه‌یه‌ک له‌زمانمان نه‌ڕوانیوه، چونکه‌له‌بنچینه‌دا فیکر لای ئێمه‌نه‌بووه‌ته‌جێگه‌ی پرسیار، له‌کاتێکدا زمان و فیکر یه‌ک شتن. لای ئێمه‌به ئاسانی و به‌ڕووکه‌شی زمان له چه‌ند شتێک کورت کراوه‌ته‌وه، وه‌کو کێشه‌ی ڕێنووس. لای زۆربه‌ی نووسه‌رانمان کاتێک باسی زمان ده‌کرێت، وا ده‌زانرێت باسی یه‌ک (واو) و دوو (واو)ه، یان کێشه‌که‌له‌هاتنی چه‌ند وشه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌که‌له‌زمانه‌کانی دیکه‌وه‌بۆ ناو زمانمان. ئه‌وانه‌به‌شێکی ساده‌ی کێشه‌ی زمانن، به‌ڵام کێشه‌سه‌ره‌کییه‌که، کێشه‌ی به‌کارنه‌هێنانی ئه‌و زمانه‌یه‌به‌قووڵی. زمانی ئێمه‌یه‌کێکه‌له‌و زمانانه‌ی که‌مترین جووڵه‌و ته‌کانی به‌خۆیه‌وه‌بینیوه. بیرکردنه‌وه‌ئه‌و ڕێگایه‌یه، که‌بۆ قووڵاییه‌کانی زمانمان ده‌بات. به‌مانایه‌کی تر فیکر تاکه‌ڕێگه‌یه‌بۆ گه‌شه‌کردنی زمان. جه‌ختکردنه‌وه‌ی من له‌زمان، جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌له‌فیکر، چونکه‌وه‌کو ئاماژه‌م پێ دا هیچ فکرێک نییه‌بکه‌وێته‌ده‌ره‌وه‌ی زمانه‌وه. تاکو ئێمه‌وه‌کو کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له‌زمان نه‌ڕوانین، ئه‌وا هه‌رگیز ناتوانین له‌جیهانبینی خۆماندا گه‌شه‌به‌پرۆسێسی بیرکردنه‌وه‌و تێڕامانی نوێ بده‌ن. بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌و پرسیاره‌تان، ماوه‌یه‌که‌سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌م له‌باره‌ی پێوه‌ندیی نێوان زمان و که‌لتوور، که‌به‌شێکی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌م له‌مانگی شه‌شی ئه‌م ساڵ له‌هه‌ولێر به‌کۆڕێک پێشکه‌ش کرد. له‌وێدا ئاماژه‌م به‌وه دا، که‌ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خاوه‌نی که‌لتوورێکی گه‌شه‌کردوو بین، ئه‌وا پێویسته‌زمانێکی گه‌شه‌کردوومان هه‌بێت، که‌به‌قووڵی به‌کار بهێنرێت.
* لەو کۆڕەدا توانیت دیاڵۆگ دروست بکەیت؟ ئایا پرۆسێسی گەیاندن و وەرگرتن لە کۆڕێکی ئاوادا ڕووبەڕووی هیچ ئاستەنگێکیان کردیتەوە؟
_ سه‌ره‌تا ده‌بێت بڵێم نه‌ک له‌و کۆڕه‌ی مندا، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی گشتی پرۆسێسی گه‌یاندن و وه‌رگرتن له‌که‌لتووری ئێمه‌دا کارێکی ئاسان نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که‌ڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به‌فیکره‌وه‌هه‌بێت. لێره‌دا گه‌ڕانه‌وه‌بۆ ئه‌شکه‌وته‌که‌ی (پلاتۆ)یارمه‌تیمان ده‌دات له‌و کێشه‌فه‌لسه‌فییه‌تێبگه‌ین. کاتێک فه‌یله‌سووف ده‌چێته‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌شکه‌وت و حه‌قیقه‌ته‌کان ده‌بینێت، یه‌که‌م که‌س خۆی تووشی شۆک ده‌بێت، به‌ڵام دواتر حه‌قیقه‌ت له‌وه‌ده‌رده‌چێت، که‌چیتر شۆک دروست بکات، به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ئاشکرا بکرێت. ئایا مه‌رجه‌هه‌مووان وه‌کو فه‌یله‌سووف به دوای حه‌قیقه‌تی بووندا بگه‌ڕێن؟ کاتێ فه‌یله‌سووف ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌شکه‌وت و باسی دنیای ڕاسته‌قیه‌نه‌ی ده‌ره‌وه‌ده‌کات، گرووپێک هه‌ر هه‌یه‌بکاته‌هاتوهاوار و ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ڕه‌ت به‌که‌نه‌وه، چونکه‌زۆرجار ڕووناکیی ده‌ره‌وه‌له‌تاریکیی ژووره‌وه‌سامناکتره. زۆر جار فه‌یله‌سووف خۆیشی به‌رگه‌ی هێزی ڕووناکیی ده‌ره‌وه‌ناگرێت و واز له‌وه‌ده‌هێنێت دۆگمای ئه‌شکه‌وت تێک بشکێنێت. هه‌مان هاوکێشه‌بۆ کۆڕه‌که‌ی 23/9/2011ی منیش گونجاوه. که‌سانێک هه‌ن به‌رگری له‌دۆگما ده‌که‌ن و که‌سانێکیش هه‌ن به دوای پرسیاری قووڵی فه‌لسه‌فیدان بۆ تێپه‌ڕاندنی شته‌ڕووکه‌شه‌کان. پرۆسێسی وه‌رگرتن له‌کۆڕه‌که‌ی مندا هه‌ردوو دیوی له خۆی گرتبوو. بوونی ئه‌و جیاوازییه‌شتێکی زۆر پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام لێره‌دا پێویسته‌قسه‌له‌باره‌ی زمانه‌وه‌بکه‌ین، که‌به‌چ زمانێک ئه‌و جیاوازییانه‌گه‌یه‌ندران. وه‌ک خۆتان ده‌زانن باسه‌که‌ی من خۆی له‌باره‌ی زمانی به‌شێک له‌ڕۆشنبیرانمان بوو. کۆمێنته‌کان چ پۆزه‌تیڤ بن یان نێگه‌تیڤ، ئه‌گه‌ر به‌زمانێکی جیاواز ده‌رنه‌بڕێن، مانای وایه‌هێشتا پرۆسێسی وه‌رگرتن ناته‌واوه. بۆ من گرنگ نه‌بوو چه‌نده‌له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانمدا کۆکن، به‌ڵام ئه‌وه‌گرنگ بوو چه‌نده‌ئاماده‌یی ئه‌وه‌مان هه‌یه‌به‌زمانێکی جیاواز گوزارشت له‌جیاوازییه‌کانمان بکه‌ین. زمانێک، که‌سنووری زمانی حه‌شامه‌ت و بازاڕ تێبپه‌رێنێت. یه‌کێک له‌و براده‌رانه‌ی (خانه‌ی حیکمه‌ت) به‌شداریی کرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا که‌من پێویسته‌لۆگیک لای ئه‌وان بخوێنم! دواتر وتی کۆڕه‌که‌شتێکی زیاده‌بوو. ئه‌و براده‌ره‌ئه‌گه‌ر خۆی له‌لۆگیک شاره‌زایه، ئه‌وا ده‌بووایه‌ئه‌وه‌بزانێت له‌ڕووی لۆگیکه‌وه‌هیچ شتێک زیاده‌نییه. ئه‌وه‌نموونه‌یه‌که‌له‌و نوخبه‌یه‌ی، که‌به ناوی پڕۆژه‌ی ڕۆشنبیرییه‌وه‌خۆیان به‌کۆمه‌ڵگا ده‌ناسێنن، که‌چی هێنده‌ی خه‌ریکی ڕه‌تدانه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانی ترن، هێنده‌نایانپه‌ڕژێت‌بیر له‌پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ڕۆشنبیری بکه‌نه‌وه. پرۆسێسی گه‌یاندن و وه‌رگرتن پێش هه‌موو شتێ پێوه‌سته‌به‌وه‌ی ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌کێن ده‌گه‌یه‌نن و وه‌رده‌گرن. ئه‌و پرۆسێسه‌کاتێ ده‌که‌وێته‌کار، که‌ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز بن، جیاواز له‌وه‌ی‌تاکو ئێستا کۆمه‌ڵگا پێی گه‌یشتووه. ئه‌وه‌به‌رهه‌می بیرکردنه‌وه‌ی جیاوازه‌ده‌توانێت ببێته‌بابه‌تی گه‌یاندن و وه‌رگرتن، نه‌وه‌ک ئه‌و ئایدیایانه‌ی کۆمه‌ڵ له‌سه‌ریان هاوڕان. لێت ناشارمه‌وه‌دوو ساڵ زیاتر به‌سه‌ر کۆڕه‌که‌مدا تێپه‌ڕیوه‌و من هێشتا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م پڕۆژه‌ی ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ببینم، که‌هه‌موو شتێکیان ده‌سڕییه‌وه، به‌ڵام نه‌مدیوه.