Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
قوتابخانە.ئایندە … نوسینی.ئاسان نەوزاد(وەرزش)

قوتابخانە.ئایندە … نوسینی.ئاسان نەوزاد(وەرزش)

Closed

 

 

 

وەرزش کارێکی  جوانە

تەندروستی      لەشمانە

هەوڵ و خەباتە و کۆشش،

ڕەوشتى بەرزە وەرزش

چوست و چالاک و پتەو

                             زۆر زوو هەڵئەسین لە خەو

                              بە مەدالیاى زێڕ و زیو  

                              یارى لەم دیو  و لەو دیو

                              ئەبین بە پلەى یەکەم

                             لەسەر ئاستى شارەکەم

                             ئاڵا بەرز ئەکەینەوە

                             جامەکە ئەبەینەوە

                             پێمان ئەڵێن پاڵەوان

                             لە ئاست هەرێم و جیهان 

                            ئەبین بە هێما و سیمبوڵ

                            ئەڕۆینە ناو ڕۆح و دڵ

                           دە با هەموو وەرزش بکەین

                           ئاسۆى ووڵاتمان گەش کەین

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.