پاشا‌و دارستان
دارستان .من پڕله‌خێروبێرم
کانگای ئاڵتونوزێڕم
ڕه‌زوباخو بێستانم
جوانترین نیشتیمانم
که‌روێشک.گیانداران کزوماتن
زۆربه یان برسی ولاتن
هه‌رچه‌ند ئازاوئیشکه‌رن
داخه‌که‌م ده‌ست به‌سه‌رن
گاجووت.من ماندوموجووت ئه‌که‌م
له‌به‌ر خۆردا کارده‌که‌م
که‌ڕه‌نجم دێته به‌رهه‌م
ده‌بێت بۆ پاشای ببه‌م
ئاسک.بۆیه‌ژیانمان وایه
هه‌رنه‌وه‌ی شێرپاشایه
چه‌پۆکو که‌ڵبه‌کانی
فه‌رمان ڕه‌واویاسایه
ئه‌سپ.هاوڕێیان بایه‌کبگرین
به‌کۆیله یه‌تی نه‌ژین
پاشا چه‌ند دڕنده بێت
ئێمه زۆرین ئه‌یگرین
چه‌قه‌ڵ.به‌ڵێ شێرپاشامانه
جێگای شانازیمانه
یاسای دارستان وایه
ته‌نها زۆردار پادشایه
تانجی.کێ ئازاودڕنده یه
سه‌رۆک و سه رکرده یه
بۆخۆی نه‌رمه‌گۆشت بخوات
بۆئێمه ش ئئێسقان هه‌یه
کۆشکی پادشا.شێر پاڵی داوه‌ته‌وه
بۆخۆی پێک ئه‌خواته‌وه
ئه‌ڵێت ئه‌م دارستانه
هی باو باپیرمانه
پڵنگ.گه‌وره‌م من وه‌زیری تۆم
بۆت ئه‌سوتێم وه‌کوومۆم
هه‌رچی دژت ڕاوه‌ستێت
ده‌یکه‌م به‌پارو ده‌ی خۆم
ڕێوی.گه‌وره‌م من سه‌رۆک دادگام
خزمه‌ت کاری تۆی یاسام
به‌زمانی لوسو فێڵم
ناحه‌زانت ناهێڵم
گورگ.منیش سوپا سالارم
گورگی دڕنده‌و هارم
فه‌رمان ده‌رکه کێت ئه‌وێت
به‌که‌ڵبه بۆت ئه‌هاڕڕم
ڕاپه‌ڕین. له‌م مشت‌و مڕه‌دابوون
پاسه‌وانێکی زه‌بوون
وتی پاشا قه‌وماوه
چوارده‌وری کۆشک گیراوه
گه‌ر ڕانه‌که‌ین ده‌رنه‌چین
هه‌موومان له‌ناو ئه‌چین
ڕێوی که‌به‌مه‌ی زانی
شپرزه‌بوو قوچانی
گورگیش خێرا بۆی ده‌رچوو
که‌س نه‌یزانی بۆ کوێ چوو
پڵنگیش که‌له ڕه‌ق بوو
کۆڵی نه‌دا له‌ناوچوو
شێری پیر ده‌سگیر کرا
دارستان ڕزگاری بوو
هه‌ڵبژاردن.له‌هه‌ڵبژاردنێکی نوێ‌دا
به‌سه‌ر به‌ستی ده‌نگیاندا
ئه‌سپ ده‌نگی زۆر هانی
کرایه فه‌رمان ڕه‌وا
نوسینی ..ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر..سوید