Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
به‌فر ….  زارا ئه‌حمه‌د جاف

به‌فر …. زارا ئه‌حمه‌د جاف

Closed

 

 

 

كڵوی به‌فری سپی و جوان

له‌ ژێر باڵی هه‌وره‌كان

چه‌ند به‌ناز دێنه‌ خوارێ

خه‌نده‌یان لێده‌بارێ

كه‌ ده‌نیشێ له‌ زه‌وی

له‌ شوێنی به‌رز و نه‌وی

ده‌شت و ده‌ر سپی ده‌بێ

یاری ئێمه‌ خۆش ده‌بێ

گشت چۆله‌كه‌ و باڵداران

ده‌چنه‌ ژێر گه‌ڵای داران

ئێمه‌ دڵمان خۆش ده‌بێ

وه‌ك ئه‌وه‌یه‌ جه‌ژن بێ

***

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.