وه‌زاره‌تی شه‌هیدان با بۆ ئۆپۆزسیۆن بێت
تا ئێستا وابزانم كه‌س شه‌ڕ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ناكات بۆ وه‌رگرتنی, وه‌لێ تا ئێستا له كوردستان زۆرترین موزایه‌ده به‌و دروشمانه‌وه كراوه كه په‌یوه‌ستن به كاره‌كانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌وه, ینك و پدك له ئێستا‌و رابردوو خۆیان له‌م وه‌زاره‌ته تاقیكرده‌وه, ئه‌وه‌ی كردیان گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆكه كه جگه له دادگایینه‌كردنی تۆمه‌تبارانی كورد‌و بوونی تۆمه‌تباران له لیستی شه‌هیدان و هه‌ندێك خه‌مساردی له ناساندنی دۆزی جینۆساید به جیهانی ده‌ره‌وه , كاره‌كانی دیكه تا راده‌یه‌ك باش رۆیشتوونه, به‌ڵام هێشتا له ئاست داخواز و بارستایی قوربانییه‌كاندا نیین, ئه‌م دوو پارته پێی ناچێت له‌وه زیاتریان پێ بكرێت , بۆیه باشتره هێزه‌كانی دیكه‌ش خۆیان له ئاست ئه‌م به‌رپرسیارێتییه تاقی بكه‌نه‌وه, بزانین ئه‌وان چی‌یان له هه‌گبه‌یاندا هه‌ڵگرتووه .
بۆیه من پێم باشه یه‌كێك له پارته كۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی كوردستان له‌م خوله‌دا ئه‌م وه‌زاره‌ته وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی :
– 423 تۆمتباره‌كه‌ی ئه‌نفال رابكێشنه به‌رده‌م دادگا‌و سزای بڕیاردراویان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ بكه‌ن.
– لیستی تۆمه‌تباران بده‌نه پۆلیسی ئینته‌رپۆل.
– لیستی شه‌هیدان پاك بكه‌نه‌وه.
– موچه‌ی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و قوربانیانی جینۆساید وه‌ك موچه‌ی وه‌زیرو په‌رله‌مانتاران لێبكه‌ن.
– هه‌ڵه‌بجه و مله سوره وه‌ك هۆنگ كۆنگ و مۆنتكارلۆ دروست بكه‌نه‌وه.
– جیاوازی نێوان شه‌هیدانی جینۆساید و سه‌ركرده‌و سه‌نگه‌ر و هاوڵاتی نه‌هێڵن.
– گه‌رمیان و دۆڵی بالیسان و گۆپته‌و قه‌ڵاسێوكه و بارزان به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دروست بكه‌نه‌وه.
– بریندارانی چه‌كی كیمیاوی وڵات به وڵات گڕ بده‌ن تا چاكیان ده‌كه‌نه‌وه.
– حكومه‌تی عێراق ناچار بكه‌ن داوای لێبوردن له كورد بكات و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ردا فه‌رز بكه‌ن.
– خانه‌نشینی كۆنه تۆمه‌تباران ببڕن و لیستی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پاك بكه‌نه‌وه.
– ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان بێسه‌رو شوێنكردووه بێ جیاوازی بهێننه به‌رده‌م دادگا.
– ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كردووه و ده‌ستیان له تاواندا هه‌بووه رابكێشنه به‌رده‌م دادگا.
– هه‌ڵه‌بجه نه‌ك بكه‌نه پارێزگا بگره بیه‌كه‌نه پایته‌خت و به‌شی خوێندنی جینۆسایدی تێدا بكه‌نه‌وه …… .