Skip to Content

Saturday, January 29th, 2022

کێ ئازایه؟‌ … ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

Closed

 

 

 

 

مراوی هه‌موو به‌یا نیه‌ ک به‌ به‌رده‌م ماڵی که‌روێشکدا ده‌ڕۆێشت و به‌ده‌نگی به‌رز ده‌یووت من ئازاترم له‌ئێوه‌ی که‌روێشک، به‌ئاسماندا ده‌فڕم له‌قوڵایی ده‌ریادا مه ‌له‌ ده‌ که‌ م به‌ وشکا نیشدا ڕ ێده‌‌ که‌م، ئێوه‌ نه‌ده‌توانن بفڕن له‌ په‌رداخێک ئاویشدا ده‌خنکێن.که‌روێشک هیچ

وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه‌ تاڕۆژێک که‌روێشک گویی له‌ته‌په‌یه‌ک بوو له‌به‌رده‌رگی ماڵه‌ که‌یدا ته‌پو تۆز به‌رز بۆوه‌، که‌روێشک له‌په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌که‌ یه‌وه ته‌ماشای کرد مراویی یه‌ به‌تیری ڕاوچیان پێکراوه‌ به‌په‌له‌ چووه‌ ده‌رێ و ڕا یکێشا یه‌ ژووره‌ وه‌ تا به‌رده‌ست ڕاوچیان نه‌که‌وێت ، مراوی له‌هۆش خۆی چوبوو با ڵێکی شکابوو، که‌روێشک باڵه‌که‌ی بۆتیمار کردوو یه‌ک هه‌فته‌ خزمه‌تی کرد تا ته‌واو چاک بۆ وه، پاشان وتی فه‌رموو مراوی ئازا بڕۆره‌وه‌ بۆ هێلا نه‌ که‌ی خۆت

مراوی ماچێکی که‌روێشکی کردوو وتی ببوره‌ هاوڕێم

ئێستا زانیم کێ ئازایه‌؟ ئازا ئه‌و که‌سانه‌ن که‌لێبورده‌ ن و ‌ حه‌ز به‌یارمه‌تی خه‌ڵکی ده‌که‌ن .

 

 

چیرۆکی منداڵان/ئاکۆ محه‌مه‌د سابیر

Previous
Next