عه زابه کانی به‌هه شتی دایکم!
شه وێک ….
له ده رگای خه ونێکی
ئاڵۆزی ئه م غه ریبیه تدام،
گوزه رنامه ی حه زێکی
ڕه نگینت له ده ستدا بوو..!
هه واڵی توله ڕێگاکانی گه ڕانه وه ت،
له ئه و دنیای ئێوه ی له ژیان تۆراو ،
به ره و ئه م دوورگه جه نگاویه،
به ره و ئه م دنیای گۆڕستانی
ئێمه ی زیندوو،
ده پرسی..؟
ئاخۆ له دنیا تاریکه که ی ئێوه دا
مرۆڤ ده گاته حه قیقه ت..!!
یاخود له م دوورگه ڕۆشنه جه نگاویه دا
حه قیقه ت ده بێته میوانی ئێمه..؟
وا تۆ ده ته وێ …
به ره و ئه م وێستگه جه نجاڵه ی ژیان
بگه ڕێیته وه….؟؟؟؟
نـــــــــــــــا ده خیلتم………………
جڵه وی خه یاڵی ئه و حه زانه بگره،
با تاسه ی سه فه ری ئه م دوورگه یه نه که ن.
ئێستا لێره………………
له ئاسۆی شۆرشی پیاوه‌کاندا
دێوجامه‌ی مه‌رگ ،
خاوه نی هه موو جوانیه کانه..
بستێک خاک
بستێک زه وی
بۆ پشووی ڕۆحی شه هیدو
پێکه نینی زاڕۆکه کان..
وه ک باده لای ئه وان حه رامه.
ئێستا لێره………………
خواکه ی ئه وان رۆژ ده کاته وه
گریانی ژن وخه می دایکی شه هید
به نێو که لاوه کانی ترس‌دا،
کــــــــــــــــــزۆڵ، کزۆڵ
سواڵی پێکه نین ده که‌ن ،
ده چنه به رقاپی هه ر مزگه وتێک
پڕه له پاسه وانی شه ره‌ف،
له ته‌لاری هه‌ر جه‌نگاوه‌رێک ده‌ڕوانن،
شه ره‌ف په‌یکه‌رێکی نوستوه.
نــــــــــــــا ده‌خیلتم……………..
ڕێگه به فڕینی
په‌پووله چه‌ند جار
هه‌ڵکڕوزاوه‌کانی ڕۆحت نه‌ده‌ی،
به‌ره‌و ئه‌م باخه ئه سیره بفڕن!
ئه‌مڕۆ لێره……………..
باخه‌وان گوێڕایه‌ڵی
فه‌رمووده ی ڕاوچیه کانه
بڕیارده‌داو ده‌ڵێ:
هه‌رپه‌پووله‌یه‌ک،
هه‌ردۆستێکی گوڵ
به نێو ئاسمانی ئه‌م به‌هه‌شته‌دا بفڕێو
کڕنۆش بۆ عه زابی ،
دۆزه خه که ی ئه وان نه بات،
به ته رزی ره‌زێکا هه ڵیده‌واسن و
به بۆنی گوڵێک ده‌یخنکێنن!!
نا ده‌خیلتم ئه‌ی دایکترین مرۆڤ،
تاسه‌ی ئه م( سوتانستان)ه نه‌که‌ی
ئه گه ردوێنێ دایکانی وڵات،
له ژیله مۆی خه مدا ده‌سوتان
ئه‌وڕۆ له زه‌ماوه‌ندی ئاگرا
چلوره په نجه‌ی دایکانی سبه‌ینێ
له ئه ڵقه‌ی ده‌سگیرانی
گڕێکا هه ڵده‌وه‌رن،
تۆپه‌ڵه به‌فری سه‌رسنگی
فریشته کانی چه‌پ وڕاستی
سه‌رشانی ئه م وڵاته،
له چنگی گه‌رمی بڵێسه دا
ده توێنه وه.
نــــــــــــازانم..
ئه‌مه دۆزه‌خه‌که‌ی خوایه
پیاوه‌کانی شۆڕش به‌دیاری
بۆیان هێناوین…؟
یاخود سێوه مزره‌کانی به‌هه‌شته و
ئیبلیس به ئاگر پێمانده‌فرۆشێ..؟
وا به نێوهه رکوچه‌یه‌کی
ئه‌م به هه‌شته‌دا گوزه‌ر ده‌که‌ی
هه‌ناسه‌کانی نه‌سیمی به‌یانیان
بۆنی خۆڵه‌مێش و
هه‌نگاوه‌کانی پیاسه‌ی ئێواران
بۆنی ئۆغریان لێدێت..؟!!
چ بوونه‌وه‌رێکی سه‌یرن خوا
کۆیله کانی تۆ‌و
فیرعه‌ونه‌کانی ئێمه….!!
ده مێک…
به قیژه ی کیژان مه ستن
ده مێکیدی…
به شه رابی شه یتانێک،
که کۆشکه که ی
پڕه له بۆنی مه رگی هه ڵه بجه و
ته ژیه له زریکه ی هاواری ئه نفال،
که هۆشده که نه وه ئه وان،
ژن و خوا‌و شه یتانیش
به رد باران ده که ن.
نــــــــــــــــــــــا…..
ئه ی هاوڕێترین هاوه ڵی زیندان
من له ئامێزی تۆ‌و تراویلکه‌کانی
ئه‌م سوتانستانه وه‌ڕه‌س نیم،
گه‌ر بێیته‌وه…
ئه‌م گۆڕستانه ی ئێمه ی زیندوو!!
له‌ترسی ڕێژنه‌ی گووله‌و
ناڵه ی بۆمبه‌کان،
وه‌ک مناڵیم له پشت ته‌یمانی
کراسه‌که‌ی به‌رت ،
خۆم حه شار ده‌ده‌م.
له تاریکستانی دڵمدا
ساباتی هیچ مانگه شه‌وێک،
هێنده‌ی ته ڵه زگه ی کۆشی دایک
ئارامبه حش نیه،
هیچ توتڕکێکیش وه‌کو،
خه‌یاڵه لاساره‌کانی نیشتیمان
به‌سه‌ردیواره‌کانی ڕۆح و
په‌رژینه‌کانی بیرا
خۆهه‌ڵواس نیه.
نا ئه‌ی مرۆڤترین دایک
من له ئامێزی تۆ‌و
سه رابه کانی ئه‌و هه‌رێمه بێخاوه‌نه
بێزار نیم!!
گه‌ر بێیته‌وه……..
باسی خه‌می شانه‌ی(با)و
قژی دره‌خته کانی گوێ (سیروان)ت1
بۆ ده‌گێڕمه‌وه،
گه ر بێیته وه……..
چیرۆکی گریانی باران و
شیوه‌نی په‌لکه‌زێڕینه‌ت
پاش کۆچی خۆره‌تاوی ئازادی
بۆده‌گێڕمه‌وه…….
گه‌ر بێیته‌وه……..
حیکایه تی په شیمانی ئامۆزا‌و
باسی سه‌فه‌ری دانه دانه‌ی،
پێکه‌نینی هاوه‌ڵانو
پرچ ڕنینی پرته‌قاڵی حه‌وشه‌که ت
بۆده‌گێڕمه‌وه.
گه رئه مجاره بێیته وه…
ئه و شیعروشاکاره ت بۆ ده خوێمنمه وه
که مه ر‌گ حه پولکی نه دای
له دوا دیدارا بۆتی بخوێنمه وه.
ده‌زانیت……..؟
له پایزی ئه وئێواره‌ی تۆ ئاوا بووی،
من له حزوری جه‌سته‌ی بێڕۆحی وێنه‌که‌تدا،
هه تا ئێستاش بارانی ئه‌شک
ماڵی دڵ وپه‌نجه‌ره‌ی چاوم ده‌شواته‌وه.؟
له و وه‌رزه‌وه…
لێزمه‌ی فیراقی دووریت
تاوه،تاوه…
خاکی ئه م عومره پڕ کۆچه م
ده‌کوتێته‌وه،
که‌چی هێشتا
له کێڵگه‌ی ئه م ناخه ده‌یمه‌دا
په‌ڵه‌ی سه‌بوری نه‌داوه.
ئه‌گه‌ر مه‌رگ کۆچ بێت..!
ئه‌وا کۆچیش شوێن پێی مه‌رگه.
بروسکه ژانی ئه‌م کۆچه‌ی تۆ
ڕه هێڵه یه کی بێکۆتایه
له وه‌رزێکا نابڕێته‌وه.
ڕه‌نوی خه می ئه‌م ماڵئاواییه
به به‌زمی خۆره تاوی
هیچ تاوسانێک ناتوێته‌وه.
سه‌فه‌رت خێر….
ئه‌ی ئێواره پڕ نوره کانی
ته‌نیایی من،
جڵه‌وی خه‌یاڵی حه‌زه‌کانت بگره
باتاسه‌ی ئه‌م( سووتانستان)ه نه‌که‌ن.
که ئاوێنه ی ئازادی
که وته ژێر پێی فیرعه ونه کان
ئیدی له و ڕۆژه وه
حه زی هه موو ئێمه ،
هه موو حه زی ئێمه
له گه ڵ درزی ڕوخساری ئاوێنه که
به ش بوو به ش بوو
له ت له ت بوو،
بۆیه نه مانتوانی گریان وپێکه نین
له ده م‌و چاوی ئه و ئاوێنه ته ڵخه دا
جیا بکه ینه وه………
ئێستا ….
ماسی خۆشه‌ویستی
ناتوانێ له شوێنپێ ته‌ڕه کانی
ڕووباری عه شقدا،
به دوای قومێک ئاوی ژیانا بگه‌ڕێ،
چونکه لێره…
ئاویش گوێڕایه ڵی
فه‌رمووده کانی ڕاوچیه..!!
ئه و فه رمانده دا….
ئه گه ر ئاو:
گوێڕایه ڵی فه رموده کانی من نه بێت..!
ده بێت بۆ هه تا هه تایه
له گرتووخانه ی گۆمێکدا به ند بێت،
یان ماڵی چه م وجۆگه چۆڵکا
وه کو ڕووبار به سه رهه موو سنوره
ده ستکرده کاندا
سه ریخۆی هه ڵگرێ و
بڕوا‌و بڕوا‌و هه ر بڕوا.
سه فه رت خێر
ئه ی ئێواره پڕنوره کانی
ته نیایی من،
جڵه وی خه یاڵی ئه و حه زانه بگره
با تاسه ی ئه سه فه ره نه که ن،
ئێستا لێره دێوجامه ی مه ر‌گ
خاوه نی هه موو جوانیه کانه.
}}}}}}}}}
1ـ مه به ست ڕووباری سیروانه له ده ربه ندیخان.