وڵاته‌که‌م له من دووره … وه‌ک دڵم
وڵاته‌که‌م له من دووره … وه‌ک دڵم
13 /3 / 1941 ـــ 9 / 8 / 2008
مه‌حموود ده‌روێش دڵه ناسکه‌که‌ی وه‌ستا
له‌وکاته‌ی هه‌ستی کرد له ژێر ده‌ستی داگیرکه‌ر ژیان ئاسته‌مه و ده‌بێت شیعره‌کانی کۆت وزنجیر بکرێت ، بڕیاری دا سه‌رهه‌ڵبگرێ و بوخچه‌ی خسته سه‌رشانی و که‌وته دنیای ئاواره. ئیتر وڵاته‌که‌ی له‌ته‌نیشت دڵی هه‌ڵگرت و شه‌و و رۆژ له‌گه‌ڵ خه‌ونه‌کانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ وتامی خۆشی قاوه‌کانی دایکی ژیا . گه‌ڕۆک گه‌ڕۆک له‌و وڵات بۆ ئه‌و وڵات زه‌رده‌خه‌نه‌ی دایکی و خۆشه‌ویستی نیشتمانه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرت و خۆی ده‌گونجاند به ئاو وهه‌وای ئه‌و وڵاته تازه‌ی میوانی ده‌بوو . وه‌کو شیوعی یه‌ک له مۆسکۆ له قوتابخانه‌ی حیزبی فێری سیاسه‌ت کرا و پاشان هه‌ر له بواری شیعر و ئه‌ده‌بدا خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی کرد و له هه‌موو ئاماده‌بواکانی خۆی دا ده‌نگی فه‌له‌ستینی یه‌کانی به خه‌ڵکی ده‌گه‌یاند .شیعری کرده ملوانکه‌ی ئه‌و کچه جوانانه‌ی خه‌ون به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین ده‌بینن. شیعری کرده به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی له‌کاتی به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌دا له‌دژی داگیرکه‌ران . شیعری کرده ره‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌و دار زه‌یتونانه‌ی به‌ره‌نگاری هه‌ڵکێشان و بڕینه‌وه ده‌بنه‌وه .به شیعره‌کانی منداڵانی فێر کرد که به هیوای دوارۆژێکی گه‌ش و به‌ختیار بژین . رۆژی 9ی ئاب دڵی ناسکی شاعیری به‌ناوبانگ مه‌حموود ده‌روێش له ئه‌مریکا له لێدان که‌وت و ماڵئاوایی له شیعر کرد . مه‌حمود ده‌روێش بۆ شیعر ژیا‌و بۆ شیعریش کۆچی دوایی کرد . له‌و کۆڕ و کۆبونه‌وانه شیعری ده‌کرده ناسنامه‌ی فه‌له‌ستین .شیعره‌کانی بۆ زۆربه‌ی زمانانی دنیا وه‌رگێردراوه و له قوتابخانه‌ش وه‌کو شیعری به‌ره‌نگاری ده‌خوێندرێ . له‌وساڵانه‌ی دوایی پاڵێوراوی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب بوو . شیعر یه‌کێکی به‌وه‌فای له‌ده‌ست چوو . چه‌پکه گوڵێک بۆ مه‌حمود ده‌روێشی هه‌رده‌م زیندوو .
فــه‌هــد گـــرده‌وانــی 11/8/2008ستۆکهۆڵم