مرۆیە نەخۆشەكەى كوردستان
مرۆیە نەخۆشەكەى كوردستان
لە حكومەتى حزبەوە بۆ حكومەتى كۆمپانیا
مەسعود عەبدولخالق/ هەولێر
دەوڵەتى عوسمانى دواى حەفت سەدە ئینجا پیربوو، یەكەم كەس كە ناوى لێنا (دەوڵەتى پیاوە نەخۆشەكە) قەیسەر نیكۆلاى روسیا بوو، بەڵام حكومەتى خۆمان هەر لە رۆژى لەدایكبونەوە نەخۆشە، نەخۆشیەكەشى لە دوو حیزبى نەخۆشى (موزمین)ەوە هاتووە، وەكو زوحاك بەمێشك دەژین و نیوەى بودجەى كوردستان بۆ خۆیان دەبەن و هەر نەخۆشیشن، ئەوەتا (9) ساڵە پرۆسەى یەكگرتنەوە بەڕێوەیە هێشتا تەواو نەبووە، كەچى هەردوو ئەڵمانیا یاخود هەردوو یەمەن هەفتەیەكى نەبرد دوو دەوڵەتیان یەكخستەوە، لە یەكگرتنەوەى ئەو دوو حكومەتەى كوردستان بە شێوازێك پێكهاتون كە هەر جیابونایە چاكتر بوو، ئەویش شێوازی (تەوافوقى دیارشى)یە، تەوافوقى هەر خۆى وێرانكەرە، چ جاى (دیارشى)یشى لەگەلأ بێت، ئینجا تەوافوقى تەنها لەو وڵاتانە پەیڕەوكراوە كە دوو میللەتى جیاى لىَ بووە، وەك (چیكۆسلۆفاكیا، قوبرس، لوبنان) و وێرانیشى كردوون.
دەردێكى مەزنتر كە حكومەتى كوردستانى نەخۆش كردووەو بەرەو مەرگى بردووە، سەرەڕاى گەندەڵى و بەرتیل و بآ سەروبەرى و خەڵكى ناشایستە.. ئەوا چینێكى (براهمایى) لەنێو حیزب و حكومەت و كۆمەلأ دروست بووە، كە لە بەرپرس و بازرگان و دكتۆر و دەرەبەگ و مەلەفدارەكانن، وەك دڕندە وان، تەنها بەرژەوەندى خودى خۆیان رەچاو دەكەن، ئەو چینە حیزب و حكومەتیان داگیركردوەو یەخیان كردووە بۆ بڕٍیارى كۆمپانیا، بۆیە دەبینین بەشێكى زۆرى بڕیارەكانى حكومەت راستەوخۆ لە قازانجى كۆمپانیایەو لەدژى میللەتە، كۆمپانیاكانیش وەك كۆمپانیاى شوێنان نیە نیشتمانى بن، بەڵكو دژ بە نیشتمانن و تەزویرچیشن، كەچى سزا تەنها بۆ چینى (مەنبوز) واتە هەژار و هاوڵاتى و میللەتى گشتیە، پاداش و خێروبێریش بۆ چینى براهمایە، هەرچى سەرپێچى و قەیرانە لەكوردستان دروست بوە (بە مەلەفداریشەوە) ئەو چینە دروستى كردوە، هەر بەنمونە هەر ئەو چینە تەزووى كارەباى هەمیشەییان بۆ خۆیان و كۆمپانیا و دام و دەزگاكان بردوە، ئەگینا بەشى میللەت دەكا، سەرپێچیى یاسایى ئەوانە دەیكەن بەڵام سزا بۆ هەژارانە.
لە دوا نمونەى زاڵیى بەرژەوەندى كۆمپانیاكان بەسەر حكومەت، بڕیارى كێشانەوەى تەكسیە، كە تەكسیەكانى مۆدێل 1989 و بەرەوخوار نەمێنن (چونكە ژینگە پیس دەكەن! وەك ئەوەى تەنها تەكسى ژینگە پیس بكا). وەڵامەكەى ئەوەیە، چونكە كۆمپانیاى جیهان و سەردار هەریەكەى (10.000) و (5000) تەكسییان هێناوە بۆ كوردستان و ناشفرۆشرآ، ئەو بڕیارە لەوپێناوە دەرچووە، بڕیارەكە ئەوەیە دەبآ ئەو خاوەن تەكسیانە بە هەرزان تەكسیەكانیان تەسلیم بكەنەوەو (تەنها و بەتەنها) بچن لە كۆمپانیاى جیهان بە بڕى (19500$) تاكسیەك بكڕن.. نابآ لە شوێنێكى تر یان لە پێشانگا بیكڕن، ئەگینا خەتیان لىَ دەستێنرێتەوەو بە تەكسى تۆمار ناكرێن.
ئەگەر بەوردى بڕیارەكانى ترى (بەڕێوەبەرابەتى هاتوچۆ) تەماشا بكەین، هەر بڕیارەو كۆمپانیایەك ئاوەدان دەكاتەوە، بۆچى (تەنهاو تەنها) رسومى پیكاب (2.5) ملیۆنە، وەڵامەكەى ئەوەیە هەتا جوتیاران بەردەوام (تەنها و بەتەنها لە كۆمپانیاى (؟) پیكاب بكڕن و نرخەكەى دانەبەزآ.
ئەگەر پێدا بڕۆین تەناو نابآ و كۆمپانیاى تر هەیە وەك (تۆنێڵە رەشەكان) هەموومان قوت دەدا و بودجەكەى بە ئەندازەى حكومەتى هەرێمە.. ئینحا وا پرۆژەى (زى الموحد)ى خوێندكارانیش هات، تەنها یەك كۆمپانیا (بەس) پێى هەڵساوە، بە هەمان شێوەش وا فەرزكرا دەبآ هەمان جۆرە كاشى لە شۆستەكان بدرێت و تەنها لە فڵان كۆمپانیا و كارگە بكڕدرآ.. ئیتر ئەمانە هەمووى قۆرخكردنێكى زۆر زەقە لەرێى حكومەتەوە.
دەبآ هەریەك لە سەرۆكایەتى هەرێم، سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران، پەرلەمان لە هەموو ئەو بڕیار و هەنگاوە ترسناكانە ئاگادار نەبن.. دەبىَ نەزانن كوردستان بەرەو چ هەڵدێرێك دەڕوا؟ لەلایەك ئەو دوو حیزبە ئەو هەموو بودجەیە دەبەن كە بڕەكەى مانگانە (32) ملیۆن دۆلارە، لەو لایەش كۆمپانیاكان.. ئیتر ئەوانەو هەڕەشەكانى داگیركەریش تاكى كوردستان تەرت و وێران كردووە.
ئێستا تێگەیشتن بۆچى مادەى (140) و بستێكى خاكى كوردستانمان پآ نەگەڕاوەتەوە؟؟