پاشەكشىَ بەرەو مردنى خوێندنەوە
پاشەكشىَ بەرەو مردنى خوێندنەوە
نەجات حەمید ئەحمەد
پاش چاپ كردنى كتێبى تیۆرى شاراوە لە ساڵى 1997 هیوایەكى گەورەم بەوە هەبوو كە ئێمەش وەكو خوێنەرێكى ڕەخنەیى و ئەدەبى بتوانین باس لە تیۆرێك بكەین ..ئەو سەردەمانە
و تەنانەت ئێستاش دابڕانێكى گەورە هەبووهەیە لە نێوان دوو جۆر خوێنەر ..خوێنەری حازر بە دەست كە لە ڕووكارى دەقدا بیر دەكاتەوە خوێنەرێكى خەمباریش كە شەیداى نهێنیەكانى دەق دەبىَ و پێش وەختە داواى هیچ لە نووسەر ناكات چونكە ئەو ئازادیى بیركردنەوە فێرى ئەوەى كردووە جڵەوى بیركردنەوە ئازاد بكات كە لە چ گۆشەیەكەوە سەیرى دنیا بكات ..زۆر بوون ئەوانەى ئازادیى بیركردنەوە بەرەو گەردوونێكى یاخى بوونى فیكریى وایانى برد ئیتر لەو گەشتەیان نەگەڕانەوە ئەوانەشى نەیانتوانى بیر كردنەوەیان لە دیلێتیى خوێندنەوەوبیركردنەوە
ئازاد كەن لە شوێنى خۆیان مانەوە لە چاوەڕوانیى پەرجوویەكى نەهاتوو..لەڕاستیدا ئەوە هاشم سەراجى سەرشێت و گەڕیدە بوو كە خوێنەرانى لەوە هوشیار كردەوە كە ئێمەش لە ڕێگەى تیۆرێكەوە لە نێوانى مۆدێرنیتەو پۆست مۆدێرنیتەدا بیر دەكەینەوە ..كۆى نووسراوەكان تەنهاو تەنها یەك خوێندنەوە بوو بۆ ئەو تیۆرە بەڵام ئاخۆ كەسى دى دەیتوانى بچێتە گەردوونێكى جیاوازتر لەو گەردوونەى بیركردنەوە ..كوشندەترین هێزى لە ناو بردنى داهێنانى ئەدەبى و مەعریفى ئاراستە كردنى ڕەخنەو سەرنجەكان نیە بەڵكو بێدەنگ بوونە لە ئاستى داهێنانەكانى ئەدەبى كوردى ..بەمەشەوە نەوەستاین گەشتى تیۆرى بنیاتى شاراوە زۆر تخووبى تەى كرد لە زۆر دەرگاى نەكراوەى فەلسەفەو شیعرى كۆن و نوێى دا لە زۆر ماناى كولتوورى و فەلسەفى و
شیعریى دا زۆرزۆریش باسى لە زاراوەو ڕوون كردنەوەكان كرد بەڵام تا نووسین زۆر تر دەبوو بێدەنگى ڕۆشنبیریى كوردى بێدەنگ تر دەبووهەروەها ترسێكى هەڵەى دیكەش لە تەواو بوونى ماناكانى ڕۆشنبیریەك كە ناتوانن لەژێى دلّ بدەن ڕۆشنبیریەكى ئەدەبیى وا كە لە سەر خاكێكى
لماوى و پڕ لە كۆسپ دەیەوىَ لە نێو خۆ خەریك كردنە ڕووكەشەكانى سەما بكات ..
گەشتى تیۆر لەو پرسیارەوە سەرى هەڵدا ئاخۆ لە كارى نووسیندا شوێنێك هەیە لە نێو خوێندنەوەدا دەرگاى هۆكارە پێشینەكانى دەقى نووسراومان بۆ بكاتەوە ؟؟ئاخۆ دەتوانین لە خوێندنەوەدا ئازاد بین وەكو ئەو پەپوولانەى جوگرافیاى بیركردنەوەیان تەنها سەوزایى مێرگەكانە؟؟ ئاخۆ پێش نووسین نووسینێكى دیكە هەیە كە بكەوێتە پێش نووسینەوەى دەق؟؟
پرسیارگەلى لەم جۆرە دەمان باتەوە ساتى یەكەمى نووسینى یەكەم كە هێشتا خامە لە نوستندایە هێشتا زمان خەواڵوەو ناسنامەى ووشەى هەڵنەگرتووە ..تۆ ئەى خوێنەر دەوەرە
ووشەو خامە پێكەوە بسوتێنە زمان بكوژەو مردنى بە گوێى خەڵقەندە خەو بینەكاندا بچرپێنە ئەوەتانىَ بیرى داهێنەرو ئازادى خۆت پێت دەڵىَ كەزمان پاش ئەوەى دەورە هەڵخەڵەتێنەرەكەى خۆى تەواو دەكات ئیتر مردنى خۆى ڕادەگەیێنىَ بەڵام دەستم دامێنت هەر ئەویشە دەتباتە ئەو دنیا باوەڕ پىَ نەكراوەى كە بانگهێشتت دەكات بۆ زەویە بلووریەكانى بیركرنەوەو توانەوە لە مانادا ..ئاخ ئەدەبى نەفرەت لىَ كراوتۆ خاوەنى چەند هاوڕازى بوون وهاو نهێنیگیرو هاوسۆزى بوونى خۆتى؟؟؟ تۆ لە نێو خوێنەرانێكدا كە لە نێو مانا ڕۆژانەییەكاندا گۆرانى دەڵێن ئەوان نازانن جوگرافیاكەت لە كوێیە ناسنامەو بوونت چیە ..دەبوایە هاوار كەى پڕ بە دەم شاییەكانتان
بزر كردنى ئازادیە لە كاتى قفڵدانى دەست و جەستە لە كردارى زنجیر بەند بووندا .. كەمەندت بهاوە ئەى نەفرەت لىَ كراو بڵىَ دنیا لە سەر دوو پێچكەى ڕووكەش و شاراوەدا دەبێتە مێژوو ئەو بوون و بەرجەستەیى بوونەش كەبەرەو ئەو دوو دەروازەو بیركردنەوەیە دەچىَ بە جارێك مردنى خۆى ڕادەگەیێنىَ ئیتر ئەمەیە بە سەرهاتى گومڕایى بوونەكانمان لەو پەڕى هوشیار بوونەكانماندا..چونكە بنیاتەكان وەكو هەڵاڵە پڕ بۆنن ئەو بۆنەى لە دنیا بىَ ئاگات دەكات پرسیارەكانت سنوور دار دەكات بەڵام هەروەها ئەو بۆنەى لە پێكەنیندا دەتگریێنىَ لەو پەڕى بیركردنەوەكانتدا بەرەو پێچدانەوەو سووڕانەوەى نوىَ پەلكێشت دەكات ..بڕۆ ئەى خوێنەرى ئازاد بڕۆ مەترسە لە گەمەكارانى نووسین ..چونكە تۆ دەچیتە ئەو دیوى زمان و بیركردنەوە ..تۆ دەچیتە نێو ڕەختى بنیاتى شاراوەوە چیتر فێڵەكانى خۆ شاردنەوەو خۆ حەشاردان دادى كەس نادات و ناتوانىَ چیتر ئەو هۆكارانەت لىَ بشارێتەوە كە بوونە هۆى ئەم جۆرە ئاخاوتنەى …وەرە پێكەوە گەشتێك بە نێو جەستەى خۆمان و گەردوون و ئەستێرەكان و گیانەوەرەكاندا بكەین تا بگەینە ئەو ڕاستیەى دەقە كۆنكرێتى و بیر كردنەوە زرىَ پۆش كراوەكان چ فێڵێكیان لێمان كرد
كاتێك دەیانویست باوەڕ بەوە بێنین هەموو دەقێك لە خوێندنەوەدا دەقێكى دیكەیە لە ماناو زماندا لەو كاتەى دەیانویست ئەو ڕاستیەمان لىَ بشارنەوە كە دووسەرەبوونى بوون لە مانادا هەڵەیەكى یا كەم و كوڕیەكى بەرجەستە بوونە نەك بە مانا بوون چونكە مانا بۆتە مێژوو داكۆكى لە حاڵەتێكى بەرجەستە بوو دەكات نەك لە چۆنێتى بەرجەستە بوون ..گەر بە كێشە بوونیش نەبوایە مانا هەر لە سەرەتاوە ماناى بىَ مانایى دەگەیاند ..وەرە پێكەوە بە تەنیشت یەكەوە بیر لەوە بكەینەوە ببینە شایەدى ئازارى تەنیا بوونمان لە نێو هەناوى تەنیا بوونى خوداوەنددا ئەگینا قەتاو قەت ناگەینە ئەو دەربەندەى لە زەویەكى كەڕوولىَ نیشتوو دەرمان دەكات..گوزەر كە ئەى ئافەریدەرى مانا با هاوبەش بین لە نهێنیەكانى ئەودیوى بوونمانەوە ..بوونێك كە بۆنى ترس و خەیاڵ و گومڕابوونى لىَ دىَ وەرە با ئازادبین و بە گۆرانیى ئازادى مەست بین..تازە دنیا لەو هەنگاوەى ناویەتى بە دەریاى نزاو فرمێسكیش ناگەڕێتەوە خەمبارم دڵم تەنگەو هەست بە
فێڵێكى گەورە دەكەم كە ئەم بوونە لێمانى كرد چونكە ئەوەتانىَ هەقایەتى مێژووى گومڕا بوونمان لىَ شاردراوەتەوە ..تەنها ساتێك ئەى خودا بۆ بیر كردنەوەیەك كەبىَ تۆ بم بىَ كەس و بىَ بەرگ لە نێوخۆم و خۆمدابنوشتێمەوە تاكو ساتى شەیدابوون كە بیر لە هۆش خۆى دەچىَ و ووشەكان تووشى لەرز دەبن چۆن دەستەكان قەڵەمیان دەگرت گەر بیركردنەوە چرۆى نەكردایە؟؟
چۆن یەكەمینەكانى نووسین هەموو بیرێك و هەموو مانایەكن لەو كاتەى بیرو ماناى یەكەم هێشتا تۆزى لىَ نەنیشتووە؟؟چما تا ئەم ساتەش نیبۆلا ژیان بە سەدان هەزار ئەستێرە نابەخشىَ؟؟ئەى هەموو ئەستێرەكانیش لە گەرداوێكى نهێنیەوە دروست نابن؟؟ كىَ پاڵەوانەو كىَ داهێنەر….؟؟
ببوورە ئەى هەموو مانا جوانەكانى دنیا گەر منى مرۆڤ خاوەن كەڵبەو دوو چاوى تۆقێنەرم كەدەستەكانم بۆ شەپازلەو كوشتنیش بە كار دىَ ..ببوورە بیرم بە دوو ڕێگادا گوزەر دەكات بیرى كوشتن و خۆكوژى…بە هەڵەدا بەم گوزەرەدا چووین و نەمان زانى یەكەمین گەشانەوەكانى بوونمان لە دەست شەیتانەكانى زەوى بپارێزین زەویەك پڕبووە لە تارمایى ودەمامك لە سەرەكان
تەنها گۆرانیەكیان هەر ئەو گۆرانیانەن كە لە سەرەتاوە گوترانەوە ..قەت ناشىَ لەم گەردوونەدا لە ژێر ساباتى ئەم ئاسمانە كۆنەدا ماناى تازە بوونى نەبێت گەر وابىَ با خۆمان لە سێدارەى مانادا هەڵواسین..چونكە ماناكانیش سات لە دواى سات دەگۆڕێن ئەوەى ناگۆڕێت هۆگرى بوونمانە بەوانى دیەوە بە شتەكانەوە .ڕاستیەكەى ئەوەیە كە هەموو بەرجەستەبوون و هەموو ماناو هەموو
بنیاتەكان لە سەرەتاوە بە مردوویى هاتنە بوونەوە كىَ دەڵىَ بوون خۆى لە خۆیدا تەنها گەشتى بیركردنەوەى ئازاد نیە لە نێو وەهمە ئازادەكاندا؟؟؟ڕێم دە ئەى مەحوى یاخى و تێكشكێنەر تاكو بە نێو ئەو ساتانەتدا گوزەر كەم كە چیتر وێنەى خۆم نەناسمەوە من و تۆ بە تاق و تەنیا لە دەقەكان دەرچین و بە نێو نووزەى پڕ لە نهێنیى شەوگاردا گەشتێك بكەین بەرەو فەنا لە نهێنیەكانى بوون نەك فەنا لە بوونێك..چونكە دەزانم دوا خەونت هەر ئەوەبوو دنیا لە سەر پەنجەى خوداوەنددا بدۆزیتەوە ..من بىَ ئیزنى تۆ گەشتم لە گەڵ ووشەكانتا كرد پێكەوە چووینە ئەو شوێنانەى تەنانەت بە خۆتیش نەدەگوت چین ئەو هەرێمە نەفرەتاویە مرۆڤ كوژانە
ببوورە هاو سەفەرم من ووشەكانتم كردە تەلیسمێك بۆ تێك شكاندنى دیوار بەندى مەملەكەتى پادشاكانى شیعرو زمان ..ئەوە نالیەو ووشەى كردۆتە مەیدانى جریت بازیەكانى خۆى ئەوە مەولەویەو ووشە دەكاتە دەنگ و سەدا بەرەو دەركەوتنێكى لێوان ڕێژ لە گوتنى گەڕەلاوژىَ ئەوە حاجیەو گەمەى پیت پیتێن دەكات ..خەمبار مەبن ئێرە سەردەمى فڕیودانى ووشەیە ئێرە سەردەمى نوستنە لە بەر حەوشەكانى خەواڵوو بوون خەواڵو بوونى ئەدەب هەر لەو كاتەوەى
سەفەرتان كردو نامەى گەڕانەوەتان ئیمزاى مردنى نیشتیمانیان لە سەر كرا تاكو یەومى نەفخ
بڕوانن سوارچاكەكانى ووشە چەند بە داهۆڵەكانى كێڵگە ووشكەكان دەكەن ئەوان نایانەوىَ دەنگمان ببیستن وێنەمان ببینن ئەوان هەریەكەو چەند مرۆڤێك لە دەروونیاندا نوستووە و هەموو بەیانیانێك یەكێكیان لە خەو ڕدەپەڕن ..هاوار دەكەن بێدەنگمان دەكەن دەنگى ئێمەش ئەگەر كپیش بێتەوە هەمیشە لە شێوەى تازەى خۆى دەستەكانى بۆ ئەوانى دى درێژ دەكاتەوە بەڵام هەمیشەو هەتا هەتایە ئاوازى خۆیان نەگۆڕیوەو نایگۆڕن ..نەفێڵەكانى شیعرو ڕیز كردنى ووشە
نە گەمەكانى بە فۆلكلۆر كردنى ژیان نە گوتارو ڕێنماییە توندو تیژەكان نەیان توانى دەنگمان لە ووشە خاڵى كەن ..چونكە یەكەمین حارە پاش سەردەمێكى سادى و چەپۆكدار ووشەكانتانمان لە نێو تۆزى پەڕگەندەییدا دۆزیەوە ئیتر لە هەموو گەشتێكماندا وەرن پێكەوە گەمە بە سەردەمەكانى نوستنى دنیا بكەین ……
bawagorgor@ yahoo.com