31 ئاب ته‌نها ڕووداوێک نه‌بوو
31 ئاب ته‌نها ڕووداوێک نه‌بوو
هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی
خه‌ڵکی کوردوستان مێژوویه‌کی سه‌ختی هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌یان کاره‌سات و ڕووداوی خوێناوی و دژی ئینسانی‌دا ، هه‌ر یه‌کێک له‌م کاره‌سات و ڕووداوانه کاریگه‌ری تایبه‌ت و دیاری کراوی له‌سه‌ر چاره‌نووسی خه‌ڵکی کوردوستان به‌جێهێشتووه ، یه‌کێک له‌و ڕووداوانه‌ی که هه‌رگیز له بیری خه‌ڵکدا خامۆش نابێت ( 31 ی ئاب ) ه ، ئه‌وڕۆژه‌ی ده‌بابه‌کانی ( ده‌سه‌ڵاتی به‌عس ) و ( پارتی دیموکراتی کوردوستان ) بۆ تێکشاندنی هاوکێشه‌ی هێز له نێوان ( پارتی و یه‌کێتی ) دا خۆیان کرده‌وه به ( هه‌ولێر ) دا ، ( 31 ی ئاب ) بۆ ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورد هه‌رچی بووبێت ئێستا هه‌موومان ده‌سکه‌ووت و به‌رئه‌نجامه‌که‌ی ده‌بینین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زۆر گرنگه له‌م ڕووداوه‌دا خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت یان ئه‌زموون و ڕاستیه‌کانی زیاتر به‌رجه‌سته بکرێت ئه‌وه‌یه که ( 31 ی ئاب ) ڕووداوێک نه‌بووه ڕوویدابێت و گوزه‌ری کردبێت و به‌سه‌ر چووبێت ، ( 31 ی ئاب ) له‌هه‌لومه‌رجێکی سیاسی وه‌هادا ڕوویدا که‌تا ئێستاش زه‌مینه‌که‌ی له چه‌ند لایه‌نێکه‌وه وه‌ک خۆی ماوه ، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵکی کوردوستان زۆر به مه‌سئولیه‌ته‌وه له‌م واقیعه‌ته بڕوانێت ، دوو خاڵ وه‌ک دوو فاکته‌ری سه‌ره‌کی له ڕووداوی ( 31 ی ئاب ) دا له کوردوستانی دوای ئازاری ( 1991 ) و عێراقی دوای ڕوخانی به‌عسدا خۆی په‌لکێش ده‌کات ، فاکته‌ری یه‌که‌م : ( 31 ی ئاب ) ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لمانده‌وه که ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورد بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات یان بۆ به‌شی زیاتر له ده‌سه‌ڵات یان بۆ شه‌ریک بوون له ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه ده‌ست له‌گه‌ڵ دڕنده‌ترین ده‌وڵه‌ت و هێز و ده‌سه‌ڵاتدا تێکه‌ڵ بکات به‌بێ گوێدانه هیچ به‌هایه‌کی ئینسانی و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ، له‌م باره‌وه هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کوردوستان که‌مته‌رخه‌میان نه‌کردوه ، فاکته‌ری دووه‌م : دیار نه‌بوونی چاره‌نووسی سیاسی کوردوستانه ، ( 31 ی ئاب ) زۆر ئه‌گه‌ر و ئه‌بێت و نابێتی تێکشکاند ، زۆر لێکدانه‌وه‌و خۆشباوه‌ڕی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ، زۆر هاوکێشه‌ی سیاسی له ئاستی ناوچه‌که‌و ناوخۆدا پێناسه کرده‌وه ، ( 31 ی ئاب ) ئه‌و وه‌همه‌ی لای خه‌ڵکی کوردوستان ڕه‌وانده‌وه که نزیکه‌ی ( 5 ) ساڵ هه‌یانبوو به‌وه‌ی که ڕژێمی دڕنده‌ی به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه یان نا ، ده‌توانێ هێرش بکات یان نا ، هێزی ماوه یان نا ، ئه‌مه‌ریکا ده‌هێڵێت یا نا ، به‌ڵێ ( به‌عس و پارتی ) هاتنه‌وه ، ئێستاش له‌دوای زیاتر له ( 12 ) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه‌دا هه‌لومه‌رجی سیاسی کوردوستان و نادیاری چاره‌نووس و ئه‌گه‌ره‌کانی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیکی شوومی وه‌ک به ( به‌عس ) هه‌ڕه‌شه له‌خه‌ڵکی کوردوستان ده‌کات ، خۆمان ڕۆژانه سه‌ر ده‌رهێنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له مه‌رکه‌زه‌وه ده‌بینین ، نابێت جارێکی‌تر خه‌ڵکی کوردوستان له ناو یاری و گه‌مه‌ی ده‌ست تێکه‌ڵ کردن و شه‌ڕی ده‌کشێته‌وه و ناکشێته‌وه‌ی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردوستان و هاوپه‌یمانه‌کانیان له به‌غدا فریوو بخوات ، ( 31 ی ئاب ) ه‌کان ، هێزه‌کانی ناو سیناریۆی ( 31 ی ئاب ) ه‌کان له کوردوستان و له به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌بوونه‌وی ( 31 ی ئاب ) و پله دووی و بێئیراده کردن له خه‌ڵکی کوردوستان ده‌که‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ی ( 31 ی ئاب ) ه‌کان ڕوونه‌داته‌وه ته‌نها ڕێگاچاره‌ی گونجاوی ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بۆ خه‌ڵکی کوردوستان پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومی و غه‌یره مه‌زهه‌بیه .
25 /8 /2008