فێربوون و پەروەردەكردن یان مەییانی كرێكاری؟!َ
فێربوون و پەروەردەكردن یان مەییانی كرێكاری؟!َ
تاریق نامیق حەسەن
ئاى ڕوَژگارێكی سەیرە رەحمەتی برادەرم لە قوتابخانە هەموو جارىَ وەزعێكی نابەجێ و زوڵم وزوَرێكمان ببینیایە تەماشایەكی ئەكردم و دەیگوت گوىَ مەدەرىَ "دەوران دەوری ها لە دوا " بەزمانی خوَی .
ئىَ كىَ باوەڕی بە دەور مابوو خۆ ئەو ڕژێمە ستەمكارە لەو دەمە خەریك بوو دەوەرانیشی ڕادەگرت , كە ڕاپەڕین بوو ڕژێم ڕووخا لە ئەنجامی دەوەران و چاوەڕوانی دەوری نوێ بووین تا دزێوكارییەكان لەبیر كەین ئەوە بوو دەورەكان گۆڕان و زوَرمان بینی .
ئەوەی جێی سەرسووڕمانە ئەوەیە لە بواری پەروەردە دەوری نوێ بەدی ناكرێ و ئەگەر هەشبێ زوَر كەمە ,خوَ تا ئەم دواییەش ئەو كتێبانەی بە قوتابی دەدران وێنەی دیكتاتوَری پیاوكوژ و مەزنی بەسەرەوە بوو .
لەم ساڵانی دواییش لیژنەیەك دامەزرا بۆ سڕینەوەی دزێوكارییەكان كەچی ئەوەندەی تر تەعریبی لێ ئەباری, لەسایەی ئەو ئازادییە پانوپۆڕەی كە هەیە ؟!
خۆ مامۆستا باوكی دووەمە و زۆربەیان باش و لێهاتوون بەڵام لەهەموو سەیرتر لەهەندێ لە شوێنەكان هەڵسوكەوتی هەندێ مامۆستا لەگەڵ قوتابی ماشاڵلای لىَ بێ ئەمەندە ڕەق و نابەجێیە میسقاڵە زەڕەتێ سۆز و ڕێزی تیدا بەدی ناكرێ .
تائێرەش هەر زوَر سەیر نییە , سەیر ئەوەیە لەم پێشكەوتنە بەرچاوەی لە تەكنۆلوَژیا هەیە ,لەم پارە زوَرییە , زوَری كۆمپانیای خاوێنكاری و كریكاری بیانی ,
لە قوتابخانەكان تەماح لە قوتابی قوڕبەسەر دەكرێ و بەجلی جوان و خاوێنەوە دەچنە قوتابخانە بوَ خوێندن و فێربوون , كەچی لە گوَڕەپانی كاركردن و خاوێنكردنەوە خوَیان دەبیننەوە و دەبێ قوتابخانە سەرانسەر خاوێن كەنەوە , خۆ سەرەتای ساڵ لەگەڵ كردنەوەی دەرگای قوتابخانە دەبێ قوتابی بازووی لێ هەڵماڵێ و شوَفڵ ئاسا خۆڵ ڕاماڵێ و هەڵیشیمژێ, جا قور بەسەر ئەوەی نەخوَشە یان ڕەبووی هەیە.
ئەوەیە كاری قوتابی لە سەدەی پارە زوَری و ئینتەرنێت و تەكنوَلوَژیا و عەولەمەدا , دوور نییە قوتابیان بەرەوە پێش بچن و ساڵ لەدوای ساڵ باغەوانی و بەنایی و ئیش و كاری ئاوەڕوَكانیشیان پێ ئەنجام بدەن .
tariqnamiq@yahoo.com