
ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران….5
ڕێکخراوێک بۆحزب و فدراسیۆنێک بۆپه‌نابه‌ران
__5__
فازڵ عوسمان
fadhil.uthman@hispeed.ch
مافی ئه‌ندامی هه‌ر حزبێکه که بێ له‌ناو ئه‌م فدراسیۆنه ده‌نگی حزبه‌که‌ی خۆی به‌هێز بکات، نه‌ک ده‌نگی یه‌ک تاکه حزب، ئه‌گینا ئه‌م ڕێکخراوه ده‌بێت به ڕێکخراوی حزب و به ده‌ردی ئه‌و ڕێکخراوانه ده‌چن که ناتوانن یه‌ک تاکه که‌سیش له ده‌وری خۆیان خڕ بکه‌نه‌وه، چونکه سه‌ر به حزبێکن بۆنموونه حزبه کوردیه‌کان هۆی چیه تاکوو ئێستا نه‌یانتوانیوه به ته‌نهایی خۆپیشاندانێک ڕێک بخه‌ن ؟.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مه‌سه‌له‌ی مافی په‌نابه‌ریه مافێکی ئینسانیه ده‌بێ دوور بێت له هه‌یمه‌نه‌ی یه‌ک تاکه حزب له باری سیاسیه‌وه، به‌ڕای من ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێ له لایه‌ن هه‌موو ڕێکخراوه په‌نابه‌ریه‌کان کۆڵه‌گه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی بێت له خۆ ناساندنیان به جه‌ماوه‌ری په‌نابه‌ر . په‌نابه‌رانیش ده‌بێ ئه‌م خاڵه‌یان زۆر له لا گرنگ تر بێت له وه‌ده‌ست هێنانی مافی په‌نابه‌ری له هه‌ر جێگه‌یه‌ک بن ، بۆ په‌نابه‌ر زۆر گرنگه ئه‌مه ڕۆشن بێت ، هه‌روه‌ها مافی په‌نابه‌ری نابێت تێکه‌ڵی بازرگانی و کایه‌ی سیاسی بکرێت ،ئێستا له هه‌موو کات زیاتر ئه‌م پرسیاره به‌ره‌و ڕووی فدراسیۆن و حزبه‌که‌ی ده‌بێته‌وه بۆچی ئه‌م فدراسیۆنه و حزبه‌که‌ی هه‌تا دێت گرمۆڵهتر و زیاتر ده‌چێت به ئاوا ؟، چونکه هه‌تا دێت ماهیه‌ته‌که‌ی مه‌علووم تر ده‌بێت لای په‌نابه‌ران که ئه‌م فدراسیۆنهش هه‌ر سه‌ر به حزبێکهو خزمه‌ت به خه‌تتی وه‌زاره‌ته پهناههندهییهکانی ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌کات ،که به‌ڕای من هه‌رئه‌مه‌شه مشتۆی ناو هه‌مبانه‌که ، ئێستا وای لێهاتووه هه‌رکه‌س پێ له جه‌رگی خۆی بنێت و بیه‌وێ خۆی به‌لایه‌ن گری ئه‌م حزبه و فدراسیۆنهکهی له قه‌ڵه‌م بدات ده‌بێت له نێوان موسته‌حیل و دوژمنایه‌تی کردنی هه‌موو کۆمه‌ڵگه یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرێت ، ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی فدراسیۆن و ئه‌ندامه حزبیه‌کانی وایان کردووه ئه‌م رێکخراوه له سه‌ر ئه‌گه‌ر خۆی بنیات بنێت ئایا ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه ئێمه مه‌رج دابنێین بۆ لێقه‌وماوان که هه‌رده‌بێ چه‌تری فدراسیۆن قه‌بووڵ بکه‌ن که دانراوی یه‌ک تاکه حزبه ،ئینجا گوریسی ڕزگاربوونیان بۆ هه‌ڵده‌ین که ئه‌ویش ته‌نها ئه‌گه‌ره و هیچی تر .
له‌ناو ئه‌م دوو جۆره په‌یڤینه‌ی له به‌شی پێشوو باسم کرد په‌نابه‌ر زۆر به جوانی ئێمه‌ی بیننیه‌وه ، له نێوان ئه‌م دوو جۆره له هه‌ڵوێست و کردار‌و بیردکردنهوهدا په‌نابه‌رانیش هه‌ڵوێست و بڕیاری خۆیان ده‌مێکه داوه له سه‌ر ئه‌م فدراسیۆنه و داڕێژه‌رانی ستراتیجیه‌که‌ی . په‌نابه‌ر له ڕووحه‌وه هه‌ست به‌م دوو هه‌ڵوێسته ده‌کات له هه‌ر که‌سێکه‌وه که ده‌کرێت و له توانایدا هه‌بێت کۆمه‌ک بکات یان نه‌کات ، ئه‌وه‌ی ک فدراسیۆن ده‌گۆڕێت به ڕیکخراوێک بۆ په‌نابه‌ر ئه‌مه‌یه که له ناخ و هه‌ست و نه‌ستی تاکی بێ په‌نا و بێ لانه هه‌ڵده‌قووڵێت ، ده‌بێ لێگه‌ڕێین ئه‌مه له لایه‌ن په‌نابه‌ر خۆیه‌وه بڕیاری له سه‌ر بدرێت ئه‌وه‌ی له سه‌ر من و تۆیه ته‌نها کارکردنه به ئاراسته‌ی سوود گه‌یاندن به‌و، به که‌سێکی لێقه‌وماو ،کاره‌سات بار و بێ پهناوپشت . ناکرێت هه‌رگیز ناکرێت له‌م مه‌سه‌له ئینسانیه‌دا دافعێکی دهڵاڵییانهمان هه‌بێت ،کارکردن واتا ڕێکخستن و دابه‌شکردنی کاره‌کانمانه بۆ هاتنه‌ده‌ستی خێراتر له‌م پێناوه‌دا. دافعی ده‌ڵاڵی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی چالاکی بۆ په‌نابه‌ر ئه‌نجام بدرێت نه‌ک بۆ خودی په‌نابه‌ر ، واتا ته‌ماشاکردنی په‌نابه‌ر وه‌ک موشته‌ری هه‌ر وه‌کوو په‌نده‌که‌ی له مه‌ڕ خۆمان که ده‌ڵێت ڕاوی ڕێوی بۆ که‌وڵه‌که‌ی، که ڕێک ئه‌م فدراسیۆنه هه‌تا ئێستا ئه‌مه‌ی کردووه ، ده‌مه‌وێت ڕاستگۆ بم له گه‌ڵ خۆم و له گه‌ڵ ئێوه‌شدا که ئه‌م فدراسیۆنه ئه‌م ده‌ماره تۆخه خۆینبهری سه‌ره‌کی دهماغهکهیهتی بناسرێته‌وه لانی که‌م هه‌روه‌کوو پێشووتر ووتم ، ئه‌مه فدراسیۆن نیه به‌ڵکو کۆمیته‌یه‌کی حزبیه که ئیشی به په‌نابه‌ره .ڕیزی به‌رینی په‌نابه‌ران مافی خۆیانه بزانن بۆچی ئه‌م حزبه وه‌ک دۆڵمه ده‌یه‌وێت خۆی له ده‌وری گه‌ڵای په‌نابه‌ران بپێچێته‌وه.؟
بۆیه په‌نابه‌ران ده‌بێ به ڕوونی له مه ئاگادار بن ، وه به فێڵ ئه‌مه‌یان لێ نه شاردرێتهوه ،جه‌ماوه‌ری په‌نابه‌ران به‌چاوێکی ڕۆشن و کراوه‌وه ده‌بێ ئه‌وه بزانن:
هه‌ده‌فی سه‌ره‌کی له‌م فدراسیۆنهی ئه‌م ده‌وره‌یه ته‌نها بۆ شاردنه‌وه‌و په‌رده پۆشکردنی کێشه‌کانی ناو کۆمیته‌کانی حزب و ده‌رچوونه له ئه‌زمه‌کانی حزب که به‌ڕای من تاوان له به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ر له ژێرناوی ئینسانی و شتی له‌و جۆره ئه‌نجام ده‌درێت ، له هه‌موو ئۆرگانه‌کان که به زمانه حزبیه‌که‌ی خۆیان به پرۆژه حزبیه‌کان ناوی ده‌به‌ن هه‌مان حهلوهلایه له یه‌کێتی بێکارانه‌وه بیگره هه‌تا ئاخر شت یه‌کێتی شورا‌و نه‌قابه کرێکاریه‌کان بوو ، له گه‌ڵ ڕیزی بێ پایان بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ، بۆ هه‌موو دڵسۆزان که ئه‌وانیش وه‌کوو من زۆر ناڕه‌حه‌تن به خۆ سه‌پاندنی ئه‌م ستراتیجه ، به‌ڵام من به ئاشکرا بانگه‌وازی هه‌موو ئه‌و دڵسۆزانه ده‌که‌م وه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م بانگه‌وازی هه‌موو ههڵسوڕاووان ده‌که‌م که هه‌ڵوێست بنوێنن و کار کردن ڕه‌ت بکه‌نه‌وه له ژێر چه‌ترێک که فه‌رز کرابێت که ئه‌ویش چه‌تری ئه‌م ستراتیجه دژه ئازادیه و نا شهفافهیه که له وه ده‌ترسێت به‌ره‌وڕووی جه‌ماوه‌ر بێته‌وه ، ئه‌م چه‌تره خۆ سهپێنهیه ده‌رده کوشنده‌که، که مه‌سه‌له‌ی پلیشانهوهو ژێر پا که‌وتنی مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری کردووه به ئامانج و قوربانی ، ئه‌م بانگه‌وازه هه‌وڵدانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی دژی ته‌ده‌خولی یه‌ک تاکه حزب و یه‌ک تاکه ستراتیجن له مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری که مه‌سه‌له‌یه‌کی ئینسانیه .ئه‌وه‌ی ئه‌م ستراتیجه ده‌با به‌ڕێوه وه‌ک ڕۆژی ڕوون دیاره به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست ئه‌و کاره ئه‌نجام ده‌دا . هه‌ر ئه‌و چه‌ند دهروێشهن مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ریان وه‌ک بارمته به‌ده‌سته‌وه گرتووه .بۆیه هه‌تا دێت ته‌ریک تر ده‌بن و زۆر به توندی که‌وتوونه‌ته به‌رانبه‌ر نه‌فره‌تی هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌ی په‌نابه‌رانه‌وه
…….. درێژه‌ی هه‌یه ……..