
به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت و کڕینه‌وه‌ی تاکه‌کان
به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت و کڕینه‌وه‌ی تاکه‌کان
کۆیار ڕه‌ووف به‌ریتانیا
له سه‌ره‌تای ڕه‌په‌ڕینه‌وه کاتێک که ده‌زگاکانی به‌عسس له کوردستاندا نه‌مان خه‌ڵکی کوردستان به ئۆمێده‌وه ده‌یانڕوانیه ئاینده‌ی ئێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌یتی و که‌سوکاری ئه‌نفال و قوربانیانی کیمایاباران و هه‌ڵه‌بجه ش چاوه‌روانی دواڕۆژێکی باشیان ده‌کرد له ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و ئومێده پاش ساڵێک و له‌هه‌ڵبژاردنی یه‌که‌می کوردستاندا که یه‌کێتی و پارتی ناو‌و ناتۆره‌یان به‌یه‌ک ده‌وت ، له‌ق بوو ، به‌ڵام دوای دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌نجا په‌نجا ی یه‌کێتی و پارتی ه‌ببیانوی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن ، خه‌ڵی کوردستان ئه‌مه‌یان قبووڵ کرد و ، بۆ بارودۆخی ئه‌و کاته پێیان باش بوو ، بێ ده‌نگ بوون ، له‌و هه‌ڵوێسته ی یه‌کێتی و پارتی ، به‌لام دوای دوساڵ له دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاتی په‌نجا به‌په‌نجای یه‌کێتی و پارتی ، ده‌ستیان کرد به هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ناوخۆ‌و ئه‌مه‌ش ته‌نها له‌پێناوی ده‌سه‌ڵات و گومرگ بوو هیچی تر ، خه‌ڵکی کوردستان له‌م کاته‌دا به‌دژوارری ژیانیان به‌سه‌ر ده‌برد وگرانی و نه‌بونی دوچاری خه‌ڵکی کوردستان بوو ته‌نانه‌ت خه‌ڵکیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کدیدا ده‌ر کرد له‌سه‌ر ئینتیمای حیزبی و ده‌غڵو دانی جوتیاران و ڕه‌زو باخی خه‌ڵکیش دوچاری سوتان و له‌ناوچوون ده‌بویه‌وه ئه‌مه بێجگه له‌و بێ‌کاری و بێ ئومێدیه‌ی دوچاری خه‌ڵک بوو بوو ، به هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه که ته‌نها یه‌کێتی و پارتی لێی به‌رپرسیار بوو ن و لێی به‌رپرسیارن ، و هه‌زاران گه‌نجی کورد بوونه قوربانی ئه‌و شه‌ڕه نه‌گریسه ، و پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌وڵی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی درا بۆ ڕێک که‌وتنی یه‌کێتی و پارتی ، دواجار ڕێک که‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که شه‌ڕ بوه‌ستێنن و ، هه‌نگاو به‌هه‌نگاو باری ناوخۆ ئاسایی بکه‌نه‌وه و ، ده‌سه‌ڵاتێک بۆ کوردستان دابنێن پاش هه‌زاران دانیشتن ئه‌وجا باری ناوخۆیان ئاسایی کرده‌وه‌و ، به‌ناووی دروست کردنی حکومه‌تێکی کوردی و ده‌سه‌ڵاتێکی کوردستانی ، ئه‌مجاره‌یان به‌شێوازێکی تر ده‌سه‌ڵاتیان دابه‌ش کرده‌وه و ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌کانی خوێندنیشیان دابه‌ش کرد ، و ساڵی 2002 حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی کۆکرده‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌کی داڕشت بۆ ئه‌وه‌ی که حکومه‌تی سه‌ددام حوسه‌ین بڕوخێنن ، ئه‌م هه‌نگاوه جێگه ی ئۆمێدی خه‌ڵکی ئێراق و کوردستان بوو ، خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که حکومه‌تی سه‌دام بڕوخێت حکومه‌تێکی دیموکرا سی له‌ئێراقدا دابمه‌زرێت و کۆتایی به نه‌هامه‌تیه‌کانی خه‌ڵک بێت و ده‌سه‌ڵاتی کوردیش به‌شێک بێک له‌و ده‌سه‌ڵاته‌و له‌وڕێگه‌یه‌وه بتوانێت خزمه‌تی خه‌ڵک بکات ، و ئابووری کوردستان ببوژێته‌وه و باری ژیانی خه‌ڵک به‌ره‌و باشتر بڕوات ، به‌ڵام روداوه‌کان پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌کان بوون و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌ین ڕوخاو سه‌ددام ده‌سگیر کرا پاش ئه‌وه‌ی کوڕه‌کانی عوده‌ی و قوسه‌ی کوژران ن و پاش ده‌سگیر کردنی له‌سێداره دراو خه‌ڵکی ئێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی و به‌تایبه‌تی تر که‌سوو کاری هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ، زۆر خۆشحاڵ بوون ، و خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی دوای ئه‌و ڕوداوانه به ئومێدێکی زۆره‌وه ده‌یان ڕوانیه ئاینده‌ی ئێراق و ، ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی که بتوانن خزمه‌تی خه‌ڵک بکه‌ن ، به‌ڵام به‌پێچه‌ونه‌ی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک چاوه‌ڕێی ده‌کرد ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی یان ڕاستتر بڵێین ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ، ئه‌مجاره‌یان ده‌سه‌ڵاتیان دابه‌ش کرد له‌نێوان خۆیاندا‌و تانانه‌ت له که‌رکوکدا سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌یان به‌وه ده‌کرد که خوێندنگا‌و قوتابخانه‌کانیشیان دابه‌ش کردوه له‌نێوان خۆیاندا، ئه‌مه‌بێجگه له هه‌موو پۆسته‌کان که‌دابه‌شیان کرد ته‌نانه‌ت ئه‌و ، بوودجه‌یه‌ی که‌بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی کوردستان و خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان له حکومه‌تی ئێراق وه‌ریان گرت و وه‌ری ده‌گرن ،دابه‌شیان کرد و دابه‌شی ده‌که‌ن و هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانیان بۆ خۆیان قۆرخ کرد ، هه‌ر له بودجه‌وه بیگره تا ده‌گاته سه‌ره‌تایی ترین ده‌زگا و ، کوردستانیان کردوه‌ته ، هه‌رێمێکی قۆرخ کراو بۆ خۆیان ، و ، چه‌ندین کۆمپانیاو ده‌زگایان دامه‌زراندوه بۆ قۆرخ کردنی بازاڕ و ، خه‌ڵکیش له‌سه‌ره‌تایی ترین ماف که ئاو‌و کاره‌بایه بێ به‌شه ، بێ‌کاری و گران ی و قاتوقڕی و ، سه‌راپای ژیانی گرتوه‌ته‌وه ئه‌مه بێجگه له گرفتی نیشته‌جێ بوون که سه‌ره‌کی ترین گرفته ، که خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و چینی لاوان به‌تایبه‌تی گرتوه‌ته‌وه، لاوانی دوچاری بێ ئومێدی کردوه ، له‌وه‌ی که نه‌توانن خێزان پیکه‌وه بنێن ، خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی حه‌ڤده ساڵه دانیان به‌خۆیانداگرتوه و پێشبینیان کردوه که بار‌و دۆخی کوردستان به‌ره‌و باشبون بڕوات ، به‌تایبه‌تی پاش ڕوخانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌ین ، به‌ڵام ئه‌وه پێنج ساڵه ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام روخاوه بارودۆخی کوردستان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ، یه‌کێتی و پارتیدا ، رۆژبه‌ڕۆژ روو له خراپ بونه ، ئه‌گه‌ر جاران خه‌ڵکی کوردستان ئومێدیکی به‌وه هه‌بووبێت که پاش ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام ئێراق به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی رو له باشی بکات گوزه‌رانی خه‌ڵک باش بێت ،ئه‌وه‌ئیسته بۆیان ده‌رکه‌وت که ، گوزه‌رانی خه‌ڵک رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و خراپ بوون ده‌ڕوات ، و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئاماده‌نین که گوێ بۆ خه‌ڵک بگرن و چاره‌سه‌ری کێشیکانیان بکه‌ن ، و یان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بگۆڕن چاکی بکه‌ن ، خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی لاوان به‌تایبه‌تی ، بێ ئومێد بوون له‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی و ، ناڕه‌زایی خه‌ڵک ڕۆژ به‌رۆأ زیاد ده‌کات ته‌نانه‌ت له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی خۆشیاندا جار جار ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌دژی چه‌وتی و مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات دژیان به‌رز ده‌بێته‌وه ،جا لاوان که داهاتوی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کن بێ ئومێد بوون له‌داهاتویان و و دوچاری بێ ئومێدی بوون له‌ژیانیان ، هه‌ندێکی که‌میان ئالوده‌ی ماده‌بێهۆش که‌ره‌کان بوون و بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و بێ ئومێدیه‌یان تاوێک ، له‌بیر بچێته‌وه په‌نا بۆ ماده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌به ن و ، تانانه‌ت دیارده‌ی بازرگانی کردن به‌ماده‌بێهۆشکه‌ره‌کانه‌وه ، بوه‌ته دیارده‌یه‌کی ترسناک که ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی لێی به‌رپرسیارن ، هه‌ر له‌بێ ئومێدیدا ، دیارده‌ی خۆکوشتن رو له زیاد بوونه له کوردستان ، دیارده‌یه‌کی دیکه که بوه‌ته مایه‌ی تێڕامان کۆچ کردن به‌ره‌و هه‌نده‌ران ساڵ به‌ساڵ ڕو له‌زیاد بوو نه ، کاتێک که‌ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام حوسه‌ین ڕوخا له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، به‌شه‌پۆل خه‌ڵک به‌ره‌و کوردستان ده‌گه‌ڕایه‌وه ، ساڵ به‌سال ڕێژه‌ی خه‌ڵکی گه‌ڕاوه زیادی ده‌کرد ، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ریتیشی وه‌ر ده‌گرت ، ده‌گه‌ڕایه‌وه به‌و نیازه‌وه‌ی که نه‌گه‌ڕێته‌وه کوردستان ، تاساڵی 2006 خه‌ڵک به‌لێشاو ده‌گه‌ڕایه‌وه ، به‌ڵام له ساڵی 2007 دوباره لاوان ده‌ستیان کرده‌وه به کۆچ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی که مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتبوو به‌و نیازه‌وه گه‌ڕابونه‌وه که نه‌گه‌ڕینه‌وه هه‌نده‌ران ، پاش چه‌ند ساڵێک گه‌ڕانه‌وه‌و کوردستانیان به‌چێ هێشت زۆرێک له‌وانه خاوه‌نی ژن و مناڵن له‌کوردستان ،ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ن که کوردستانی تێ که‌وتوه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێت ی و پارتی دا ، لێره‌وه کۆمه‌ڵێک ڕاگه‌یاندن ی سه‌ربه‌خۆ کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ڕاستیه‌کان بزانن و ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی نکوڵی لێ ده‌که‌ن بیخه‌نه ڕوو روی ڕاستی رووداوه‌کان و ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک بگه‌یه‌ننه ناوه‌نده‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و کێشه‌یه بدۆزنه‌وه‌و ، خه‌ڵکێکی زۆر به‌تایبه‌تی چینی لاوان رویان کردوه‌ته ڕاگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان و ئۆرگانه مه‌ده‌نیه‌کان و له‌م لایه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێت فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات تاوه‌کو چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌و ژیانه سه‌خته بدۆزنه‌وه که سه‌راپا ی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه ، و له‌م لایه‌نه‌وه، ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی کردوه به‌وه‌ی که هه‌نگاوێکی هاویشتوه بۆ ئه‌و خه‌ڵک و ده‌نگانه‌ی که په‌راوێز خرابوون له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و ، به‌بێ گوێدانه ئینتیمای سیاسی وفیکری و ئاینی و مه‌زهه‌بی ، هه‌موویانی کۆکردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕاستیه‌کان بگه‌یه‌نن و به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت که چه‌مکێکی گرنگی ژیان و کۆمه‌ڵگه‌یه ، به‌رن و له‌ده‌ست ئه‌و حیزبایه‌تی و دیکتاتۆریه‌ته ڕزگاری که‌ن که یه‌کێتی و پارتی په‌ی ڕه‌وی ئه‌که‌ن ، ڕزگاری که‌ن ، و پردێک دروست بکه‌ن که ڕاستیه‌کان بگه‌یه‌نن به‌ده‌سه‌ڵات و ، پشتگیری خه‌ڵک بکه‌ن و ئه‌وه‌ی که‌خه‌ڵک ده‌یه‌وێت ئه‌نجامی بده‌ن ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش ، زه‌مه‌نێکی به‌ڕێکردوه که ڕاگه‌یاندنی ئازاد شانازی پێوه ده‌کات به‌شێوه‌یه‌ک که خه‌ڵکی کوردستان ئومێدێکی به‌وڕاگه‌یاندنه هه‌یه‌و هه‌ست ئه‌کات که کۆمه‌ڵێک ده‌زگا و ڕۆشنبیر هه‌ن که پشتگیریان لێ ده‌که ن‌و به ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێن به‌ڵێ ، ئێوه هه‌موو ژیانی خه‌ڵکتان کۆنترۆڵ و مۆنۆپۆڵ کردوه بۆخۆتان ، و ته‌نانه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌ش ، هه‌وڵێکی زۆر دراوه له‌ڕێگه‌ی ئه‌وڕاگه‌یاندنانه‌وه که فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵات چاره‌یه‌ک بۆ گه‌نده‌ڵی و پێشێل کردنی مافی خه‌ڵک دابنێن ، ئه‌وه‌ی خه پێویسته خه‌ڵک بیزانێت هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌وه ده‌یزانن ، ئێستا کۆمه‌ڵێک ده‌زگای سه‌ربه‌خۆ کار بۆئه‌وه ده‌که‌ن که به‌ر‌گری له‌خه‌ڵک بکه‌ن و راستیه‌کان بۆخه‌ڵک باس بکه‌ن ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌زگاکانی ده‌سه‌ڵات پێشێلی مافه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ن وڕاستیه‌کان له‌خه‌ڵک ده‌شارنه‌وه ، وه‌کوو له‌سه‌ره‌وه باسم کرد سه‌رکه‌وتنی ئه‌م ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیانه له‌وه‌دایه که کار بۆ ئه‌وه ده‌کات که کۆمه‌ڵێکی مه‌ده‌نی دروست بێت و خه‌ڵک مافه‌کانی ده‌سته‌به‌ر بێت به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ئاین و مه‌زهه‌ب و فیکر‌و سیایه‌ت ، یه‌کێک له گرنگترین پره‌نسیپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌وخاڵه‌یه که‌باسمان کرد ، تا ئێره باسی ده‌زگا سه‌رکه‌وتوه سه‌ربه‌خۆکانمان کرد که چۆن هه‌نگاوێکی سه‌رکه‌وتوانه‌ی پۆزه‌تیڤیان ناوه به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،ڕۆشنبیره‌کانی ناو حیزب ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵیان بۆ کۆمه‌مه‌ڵگه‌ی ماده‌نی داوه کاتێک زانییان حیزبه‌که‌یان به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت ناڕوات و به‌ره‌و دیکتاتۆریه‌ت ئه‌ڕوات و مافی هاوڵاتیان پێشێل ده‌که‌ن هه‌ر زوو ئه‌و حیزبه به‌جێ دێڵن و ئاماده‌ن که له‌م ڕاگه‌یاندنانه‌دا کار بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت ببه‌ن ، ئه‌مه‌ش هه‌موو حیزبه‌کانی گرتوه‌ته‌وه به ئیسلامی و به‌ناو عیلمانیه‌وه ، و شا نبه‌شانی یه‌ک کار بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه مه‌ده‌نیه ده‌که‌ن که له‌بیریدان ، هه‌ر که‌سه‌و له‌لایه‌نی خۆیه‌وه کاری بۆ ئه‌کات ، کاتێک نوسه‌رێک ده‌بینی له ڕاگه‌یاندنێکدا کار ده‌کات یان ده‌نوسێت که له‌پێشدا پارتی بوه و ئێسته ڕه‌خنه له ده‌سه‌ڵارت پارتی ده‌گرێت به‌هه‌مان شێوه یه‌کێتیه‌ک ده‌بینی که پێشتر یه‌کێتی بوه‌و ئێسته ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات ده‌گرێت و ده‌زگای یه‌کێتی و پارتی به‌جێ هێشتوه و ئاماده‌یه که به نرخیکیئ که‌م له‌و ده‌زگا سه‌ربه‌خۆیه کار بکات ،یان له‌و ده‌زگایه‌دا بێبه‌رامبه‌ر بنوسێت ، هه‌روه‌ها یه‌ککرتویه‌ک ده‌بینی که ئینتیمای ئیسلامی هه‌یه‌و یاماده‌یه شان به‌شانئ هاوڕێکانی کۆشش بکات و ڕه‌خنه له‌ده‌سه‌ڵا تو یه‌کگرتوش بگرێت له‌پێناو دروست کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و هه‌روه‌ها چه‌پێک ده‌بینی که‌ڕه‌خنه ده حیزبه چه‌په‌کان ده‌گرێت کاتێک هاوکاری ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی ده‌کات له‌پێناو مۆنۆپۆڵ کردنی ده‌سه‌ڵات ، کاتێک ئه‌م ڕوناکبیر و ڕۆشنبیرانه ده‌بینی بێگوێدانه ئاین و مه‌زهه‌ب و حیز بو فیکر هه‌موو کۆبونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان کاریه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتدا بکه‌ن ، هه‌ست به‌سه‌رکه‌وتنی بواری ڕاگه‌یاندن ده‌که‌یت که چه‌ند سه‌ر که‌وتوه ، لێره‌وه ئێمه پێویستمان به ئۆپۆزسیۆنێک هه‌یه که ئه‌م ڕاگه‌یاندنه بکاته واقیع و ئه‌دای بکات به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ، واته ئه‌گه‌ر ڕاگه‌یاندن ، لایه‌نێکی تیۆری کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت ، ئه‌وا پێویستمان به کۆمه‌ڵێکی کارا هه‌یه که ئه‌م تیۆره بکاته واقیعێکی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، ئه‌وێش پێویسته هه‌مان ڕێچکه هه‌ڵگرێت ، بۆ نموونه ، کاتێک باڵی ریفۆرم دروست ده‌بێت که ده‌یه‌وێت پشتگیری خه‌ڵک بکات و ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دیموکراسی ببات و کۆمه‌ڵی کوردی به‌ره‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ، مه‌ده‌نی ببات ، و بواری پێ ناده‌ن کار بکات ،پاشان ڕه‌وتی گۆڕان دروست ده‌بێت ، و ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ،ئه‌و کادیرانه ده‌رده‌کات ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵات نه‌وه‌ک بوار به حیزبێک نادات که ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت و دژی مۆنۆپۆڵ کردنی ده‌سه‌ڵات بوه‌ستێته‌وه، رێگه‌ش نادات ته‌نانه‌ت کادیرێکی خۆشی ڕه‌خنه له‌وه بگرێت که‌یه‌کێتی پێشێلی مافه‌کانی خه‌ڵک ده‌کات و مۆنۆپۆڵی ده‌سه‌ڵات ده‌کات ، به‌هه‌مان شێوه بۆ پارتیش وایه به‌ڵام پارتی که‌متر ئه‌م هه‌ست کردن به پێشێل کردنه کار له ئه‌ندامه‌کانی ده‌کات به‌ڵام که‌م تازۆر تێێدایه ، لێره‌وه ، کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پێویستی به کۆمه‌ڵێک که‌س هه‌یه که نوێه‌رایه‌تیه‌کی مه‌یدانیان بکات پراکتیزی ئه‌م راگه‌یاندنه بکات که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ئه‌کات ، بۆ نمونه ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی ، باڵی ڕیفۆرم ئه‌و که‌سانه‌ی که په‌راوێزخراون له‌لایه‌ن پارتیه‌وه‌و پشتگیری له مافه‌کانی خه‌ڵک ئه‌که‌ن و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که دژئ مۆنۆپۆڵ کردنی ده‌سه‌ڵاتن چی ئیسلامیی بن یان چه‌پ یان عه‌لمانی به‌ره‌یه‌کی پته‌و دروست بکه‌ن ده‌کرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ش بن که داکۆکی له‌مافه‌کانی خه‌ڵک ده‌که‌ن و دژی مۆنۆپۆڵ کردنی ده‌سه‌ڵاتن و له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتیه‌وه په‌راوێز خراو ن به‌ره‌یه‌ک دروست بکه‌ن ، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌ره‌یه دروست کرا دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌قبه‌ستوی یه‌کێتیو پارتی خه‌ڵک پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێ ده‌کات له‌ده‌ره‌وه‌و ماوه‌وه‌ی کوردستان ، به‌مه‌رجێک ئه‌و به‌ره‌یه نوینه‌رایه‌تی هه‌موو چین و توێژه‌کان بکات به‌بێ جیاوازی سیاسی و فیکر‌و ئاین و مه‌زهه‌ب ،به‌بێ دروست کردنی به‌ره‌یه‌کی وه‌ها هارگیز ناتوانرێت ، گۆڕان دروست بکرێت ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر تانها به‌ره‌ی گۆڕان کار بکات بۆ ئه‌و گۆڕانی ده‌سه‌ڵات ، له‌ئاینده‌دا ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوش بێت ، ناتوانێت کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت ببات و کۆمه‌ڵی کوردی له‌و قه‌یرانه ڕزگار بکات به‌ته‌واوی که‌تێی که‌و توه به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی یه‌کێتی ڕزگار ده‌کات له‌و قه‌یرانه‌ی که‌تێی که‌وتوه نه‌ک کۆمه‌ڵگه ، و زیاتر ئه‌و که‌سانه پشتگیری ده‌که‌ن که ئینتیمایان بۆ یه‌کێتی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر به‌ره‌یه‌ک دروست بو به‌و شێوه گشتگیریه‌ی که‌باسمان کرد ئه‌وه هه‌موو تاکێکی کورد پشتگیری له‌و به‌ره‌یه ده‌کات پێی وایه که ئه‌و به‌ره‌یه نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات و ،هه‌ست به‌وه ناکات مافی فیکری یان سیاسی یان ئاینی و مه‌زهه‌بی پێشێل بکرێت ، و دڵسۆزانه پشتیری ده‌کات و کاری بۆ ده‌کات ، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێکی مه‌زنه بۆ کڕینه‌وه‌ی تاکه‌کان به‌بێ جیاوازی ،و شۆڕشێک ،به‌رپا ده‌بێت که ساڵی 1968 له ئه‌وروپا به‌رپا بوو سه‌راپا ژیانی تاکه‌کانی کڕیه‌وه‌و ، له‌سایه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌دا ، کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاسوده‌یی ده‌بات ، به پێچه‌وانه‌وه‌هه‌ر هه‌نگاویک بنرێت ، ئه‌گه‌ر چی سه‌رکه‌وتوش بێت ته‌مه‌نی کورت ده‌بێت و پشتگیری زۆرینه به‌ده‌ست ناهێنێت ، وه‌کوو ئه‌و ڕاگه‌یاندنه سه‌رکه‌وتو نابێت که پشتگیری زۆرینه‌ی خه‌ڵکی به‌ده‌ست هێناوه‌و ، بوه‌ته نوینه‌ری زۆربه‌ی خه‌ڵک.
کۆیار ڕه‌ووف
به‌ریتانیا 11-10 2008
kooyar-rawf@hotmail.co.uk