مه‌نه‌فێستی مه‌له‌کیه‌ت له‌کوردستان
مه‌نه‌فێستی مه‌له‌کیه‌ت له‌کوردستان
غیاسه‌ددین نه‌قشبه‌ندی
Bazoft2001@yahoo.com.au
گه‌ر دێههبوایه مه پادشاهه‌ک
لائق بدیا خودی کولاهه‌ک
ته‌عیین ببوا ژبو وی ته‌خته‌ک
زاهیرڤهدبو ژبومه بهختهک
حاسل ببوا ژبو وی تاجه‌ک
ئه‌لبه‌ته ده‌بو مه‌ژی رهواجهک
خه‌مخواری دکر لمه یه‌تیمان
دئیناینه ده‌ر ژده‌ستێ له‌ئیمان
غالب نهدبو لسه‌ر مه ئه‌ڤ روم
نهدبونه خرابه‌ی ده‌ست بوم.
‘ئه‌حمه‌دێ خانێ’
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌توندی به‌ر شاڵاوه‌کانی شه‌ڕی دوو ئایدیۆلۆجیای سه‌رسه‌خت که‌وتووین و بووین به گووریی شه‌ڕی سارد، که هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ دروستبوونی که‌یانێکی کوردی‌دا نه‌بوون. نه‌مانزانی چۆن سوود له‌و ململانێیه وه‌رگرین و کوردستانیش بوو به تاقیگه‌ی ئه‌زموون و تیۆره سیاسیه‌کان و واری به‌کارهێنانی چه‌کی فرۆشراووئێمهی کوردیش به‌دۆگما ئه‌سیری چه‌ند زاراوه‌یێکی سیاسی ماینه‌وه، که له‌ناو فه‌رهه‌نگه سیاسیه‌کاندا تۆزی له‌سه‌ر نیشتووه‌و زه‌مان تووڕی هه‌ڵداون: ئیمپیریالیزم، برجوازیه‌ت، خه‌باتی پرۆلیتاریا،ململانێی چینایه‌تی، کافر، له‌ڕێده‌رچوو، ئیقگاعی، رجعی ..هتد.
ئێمه نه‌مانتوانی له‌مارکسیزم بگه‌ین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهکهلتورماندا کۆنسێپتێکی نامۆبوو وهه‌روه‌ها ئاینه‌که‌شمان دۆڕاند و نه‌مانزانی وه‌کو تورک و فارس ئاینه‌که بۆ خزمه‌تی ئارمانجی نه‌ته‌وه‌یی به‌کاربێنین. نه به‌ئیسلام توانیمان ده‌وڵه‌ت درووستکه‌ین و نه‌ش هێزی چه‌پمان بۆ گه‌یشتن بهئارمانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌کارهێنا.
شه‌ڕی شه‌پۆلی هزری چه‌پ و پێشکه‌وتنخوازمان به‌ئیسلام و رجعیهت ده‌کرد و به‌ده‌یان ناووناتۆره‌ی ئیستیعماری رهجعیمان به‌کارده‌هێنا بۆ لێدانی ئه‌و هزره مه‌زنه‌و له‌هه‌مانکاتدا شه‌ڕی ئاینمان به کۆمونیستیێکی سه‌قه‌ت و ئیفلیج ده‌کرد که ته‌نها ره‌نگی سوور‌و چهکوچوداسهکهی لهکۆمیونیزم ده‌چوو. چهپهکهمان ده‌ستی به پرۆژه‌یێکی مه‌زنی هۆشیارکردنه‌وه کرد، چونکه چه‌پ خوێندنگه‌یه‌کی فیکری مه‌زن بوو بۆ خه‌ڵک، ده‌توانم بڵێم ته‌نها گروپی هزریبوو بتوانێت ده‌ستکاری بیروباوه‌ڕی خه‌ڵکی کوردستان بکات و باوه‌ڕیان به ئاین له‌قبکات، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و پرۆژه‌یان به‌نیوه‌چڵی به‌جێهێشت و هه‌وڵیان دا پرۆژه‌یێکی راستی نهرمڕۆو پێشکه‌وتنخواز بکه‌ن به ئه‌لته‌رناتیڤ، له ئه‌نجامدا بوون به کۆپیێکی خراپی راست و ملله‌تی کوردشیان به نیوه‌چڵی به‌جێهێشت و نه‌یانگه‌یانده رێژه‌یێکی هۆشیاری به‌رز بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆشیاریه‌ی ببێته رێگر له‌خراپه‌کاری، چونکی مرۆڤ یه‌کی له‌دووان پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی به‌ردی بناغه‌ی به‌هاو ئاکار دابنێت: یان ده‌بێ هۆشیاریێکی به‌رزی ئه‌وتۆی هه‌بێت که له‌به‌ر ئه‌و هۆشیاریه خراپه نه‌کات، یانیش ده‌بێ، له رۆژی حیساب و له قیامه‌ت و جه‌هه‌نه‌م بترسێندرێت.
بۆ خوێنه‌ری سیاسی باری کوردستان به‌ئاشکرا ده‌رکه‌وت که روخاندنی به‌هاو ئاکار و ره‌وشتی کۆن شتێکی باش نییه، ئه‌گه‌رچی کۆنه‌په‌رستی ودۆگمای پێوه دیاربێت ئه‌گه‌ر پێشتر ئاکارێکی نوێی مۆدرن نهچهسپێنین ناتوانین ئه‌خلاقی کۆن به‌شۆڕشگێڕی بڕوخێنین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که مرۆڤ ناتوانێت به‌بێ به‌ها وئاکار و ئه‌خلاق بژیێت، که‌واته به‌هاو ئاکار و ئه‌خلاقی ئارا هه‌رچه‌نده خراپ وپاشکهوتووبێت، له‌بێ به‌هاو ئاکار وئه‌خلاق باشتره، به‌کورتی، ئه‌خلاقی کۆن لهبێئهخلاقی باشتره، له‌ناوبردنی ئه‌خلاق و به‌هاو ئاکاری نوێ به پرۆسێسێکی ته‌دریجی و له‌سه‌ره‌خۆ ده‌کرێت و ئه‌زموون و تاقیکردنه‌وه هه‌نگاوی داهاتوومان نیشانده‌دات. ته‌واوبوونی شه‌ڕی سارد و رووخانی بلۆکی سۆشیال کۆتایی به‌و ململانێیه نه‌هێنا، به‌ڵکو له‌ئه‌نجامی ئه‌و نسکۆیه مه‌زنانه‌دا نه‌وه‌یێکی زۆر سه‌یر درووستبوو، که به‌درۆ ده‌ڵێت زیره‌کی و به دزی ده‌ڵێ ژیری و به بێ به‌هاو ئاکاری و به‌هیچ نه‌زانینی مافی خه‌ڵکیتر به‌رامبه‌ر به مافه‌کانی خۆی ده‌ڵێ ئازایه‌تی،بۆ نا! نه‌ترسی خوای ماوه‌و نه‌ش ئاستی هۆشیاری ورۆشنبیریهکهی ئه‌وه‌نده به‌رزن له‌به‌ریان خراپه نه‌کات، ته‌نها چه‌ند زاراوه‌یێکی خرش مایه‌وه مرۆڤی کورد خۆی پێوهههڵواسێت، له ژێر فشاری قه‌یرانێکی مه‌زنی هزردا به‌ره‌و دواوه کشایه‌وه‌و خۆی به به‌هاو ئاکاره عه‌شایریه‌کان هه‌ڵواسی، چونکه ئه‌و به‌هاو ئاکارانه ته‌ناهی وشه‌ره‌ف "به واتا ساکاره‌که‌ی" پێده‌به‌خشی، ئینجا کۆنسێپتی تازه له‌سه‌ر بنه‌ما کۆنه‌کان درووستبوون و که‌وتینه ناو گێژاوی زاراوه‌کان، وامان ده‌زانی که مه‌له‌کیه‌ت ومیرنشێنی دژی وهگهنییهت و پێشکه‌وتنخوازیی وپاتریۆتیزمهو له‌هه‌مانکاتدا وایتهگهیشتبووین که چه‌پ دژی ئاین و بڕوا‌و قه‌ومیه‌ته له‌هه‌ردوو کۆنسێپتدا بویه‌ری ئیکستریممان وه‌رگرتبوو، که چه‌پ چه‌پایه‌تی خۆی ده‌دۆڕێنێت کارتێکردنێکی دراماتیکی له راستیش ده‌کات بۆیه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که په‌یوه‌ندیێکی گرنگه و هه‌ردووکیان بۆ یه‌کتری گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی له‌روانگه‌ی دژایه‌تی و پێڤاژی یه‌کتری ئیسباتکهن.
لهکهنگای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه سه‌ختانه‌دا، باری کۆمه‌ڵایه‌تی کورد چه‌قی و له‌حاڵه‌تێکی نهلڤدا مایه‌وه‌و له حه‌تمیه‌تی گۆڕانکاریش کۆمه‌ڵگای کورده‌واری هه‌ر له قۆناغی فیودالیزم مایه‌وه‌و له‌به‌ر داگیرکردن، دیاسپۆرا، په‌رتبوون، رووخانی بڕوا لای تاک، بێ هه‌داری و نه‌بوونی ناوکێک، سینترالێکی به‌هێزو زۆر فاکته‌ری تر ته‌نها وه‌کو کۆمه‌ڵێکی خێڵه‌کی ماینه‌وه؛ مامۆستامان، سیاسیمان، ئه‌کادیمیمان، دکتۆرمان، پرۆفیسۆرمان،سه‌رۆک حزبی پێشکه‌وتنخواز وچهپمان، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ش ژیاون و خوێندوویانه، ئاغایێکیان له‌ناخدایه! حه‌زده‌که‌ن خه‌ڵک له‌به‌ریان هه‌ڵستێ، له‌دوایان بڕۆن، و له‌ده‌رگا بهپێشیانبخهن، کۆمه‌ڵگامان کۆمه‌ڵگایێکی جوتیاری فیوداڵیه به‌هه‌موو گرێداڤیهکانییهوه. جارێ کۆنسێپتی "شار" وشارستانییه‌ت دروست نه‌بووه. بێگومان له‌به‌رکردنی جلی مۆدرن و دروستکردنی ئاڤاهی به‌رز و بورج و هوتێل، شارستانییه‌ت ناهێننه‌کایه‌وه. ته‌ڤلیبوونی نه‌ته‌وه‌ییمان، شارستانیمان، ده‌وڵه‌تیمان، هه‌مووی لاوازه، ته‌نها ته‌ڤلیبوونی خێڵه‌کیمان به‌هێزه‌و خێڵه‌که‌مان به‌سه‌ر هه‌موو تهڤلیبوونهکانماندا زاڵه، بۆیه‌ش د‌ڵێم: ئێمه له‌ناو پێڤاژێکی زۆرسهیردا ده‌ژین، نوێنه‌ره‌کانی هزری چه‌پمان چه‌پ نه‌بوون، به‌ڵکو ئاغایێکییان له‌ناخدا بووه و هه‌ر سکرتێرێکی حزبێکی چه‌پ له بیست هه‌تا سی‌ساڵ زیاتر له له‌ده‌سته‌ڵاتی حزبه‌که‌یدا ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ک بڵێی کهسیتر له‌ناو حزبه‌که‌دا نییه جێگای بگرێت، یانیش حزبه‌که له‌و ساڵه درێژانه‌دا هیچ کادیرێکی به‌رهه‌منه‌هێناوه، هه‌ردووکیشیان بۆ ئه‌وه‌ی ببن به بیانوو، پارادۆکسێکی خرشن.
ڕاستهشۆڕشگێڕهکان، دروشمی چه‌پیان به گۆڕانکارییه‌وه هه‌ڵداوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌ویان بگونجێ، نهچهپمان چه‌پ بووه و نهڕاستمان ڕاستبووه، نه ئولدارمان ئولدارن و نه بێبڕوایهکانمان بێبڕوان، شتێک دروست بووه له‌نێوان هه‌ردوو کۆنسێپتدا، دوو جه‌مسه‌ری ئاشکرامان نه‌ماوه. ئه‌و راستییه‌ش که به کۆنسێرڤه‌تیڤ خۆینیشانداوه هه‌میشه ژینگه‌یێکی مناسب بووه بۆ ده‌ستتێوه‌ردانی دژمنان.
خه‌ڵکی ستۆکهۆڵم، ئه‌مستردام یان ئوسلۆ هه‌ستی شارستانیان به‌رامبه‌ر به شار‌و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌ته‌که‌شیان له‌پێناو جیهانگه‌ری که‌مده‌بێته‌وه، ئێمه تازه خه‌ریکین ئه‌و هه‌سته به‌سه‌رچووه له‌ناخی خه‌ڵکدا بچینین و به پرۆسێسێکی دۆڕاو، فیودالیزم بکه‌ین به بورژوا وسهرمایهدارو دواتر ئینجا سۆشیالیزم و جیهانگه‌ری؛ ئه‌وه‌یان دوورگه‌یێکه که چاکنییه رووی که‌شتیه‌کانی نهوهداهاتووهکانمانی لێبکه‌ین.
زمانمان زمانی گونده، جارێ نه‌مانتوانیوه بهقۆناغهکانیتردا بڕۆین،تاکو ئێستا زمانێکی ته‌ڤگه‌رمان نییه، زاراوه‌کانی هه‌مووی زاراوه‌ی گوندن، زمانی فه‌لسه‌فه‌مان نییه به‌ڵکو گرفته ههرهمهزنهکهمان ئه‌وه‌یه که فه‌لسه‌فه‌مان نییه، زمانی زانست و زمانی شارستانییه‌تمان نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ههمووهمان نه‌بن چۆن ده‌توانین باسی بونیادگه‌ری( Structuralism ) بکه‌ین وچی لێتێده‌گه‌ین، ئێمه ئه‌گه‌ر به بونیادگه‌ریدا نه‌ڕۆین وڕێچکه‌ی تایبه‌تمان نه‌بێت، بێگومان ناتوانین لهتهفکیکیهت(de structuralism) تێبگه‌ین، هه‌روه‌ها مه‌حاڵه له پۆستمۆدرنزمیش بگه‌ین ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یێکی چاکمان بۆ مۆدرنزم نه‌بێت، چۆن ده‌توانین ئارمی سۆسیال دیموکرات هه‌ڵگرین و هیچ مومارهسهیێکی سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیستمان نه‌بێت، ئێمه خێڵێکین ناوی دیموکرات و سۆسیال دیموکراتمان هه‌ڵگرتووه‌و بۆ ئه‌وه‌ی دێممان له‌لای رۆژهه‌ڵات ئهرێبێت.
مه‌حاڵه بتوانین به‌هه‌موو قۆناغه‌کاندا بڕۆین له رۆژی دروستبوونی ژیاره‌وه، به‌ڵام ده‌توانین سوودی لێ وه‌رگرین و به فلته‌رێکی پراگماتیک سووده‌کانی لێده‌ربێنین، له‌وانه‌یه بار‌مان زۆر ئاسانتربێت له‌وه‌ی کاتی خۆی له‌ئه‌نجامی هێزی هزر کاری تێداکراوه‌و درووستبووه وخهڵکانیتر به ئه‌زموون و تاقیگه‌ری فێریبوون، به‌ڵام بێگومان بۆ ئێمه زۆر ئاسانترده‌بێت ئه‌گه‌ر بزانین خوێندنه‌وه‌یێکی ئه‌کادیمی وزانستی بۆ بکه‌ین. جاران تیوری رێژه‌یی وتیوری کێش کارێکی مه‌زن بوون بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک بتوانێت هزری تێدابکات و بیاندۆزێته‌وه، کهدۆزرانهوه، رووی ئه‌ردیان گۆڕی، به‌ڵام ئێستا هه‌موو خوێندکارێکی ناوه‌ندی و ئاماده‌یی ده‌یانزانێت.
چه‌مکی فه‌نده‌مینتاڵ زۆر لای کورد به‌هێزبووه، "یان ناچێته ئاش یانیش ئاشه‌وان ده‌کوژێت" وکورد له‌سه‌ر رابردووی خۆی زۆر به‌نه‌فره‌ت و تونده، ئه‌گه‌ر رژێمێک گۆڕا هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌رچی په‌یوه‌ندی به‌و رژێمه‌وه هه‌بێت بهبوغزێکی قووڵ بیفهوتێنین، له‌ژێر دروشمی پێشکه‌وتنخوازو (وگنیە) هه‌مووشتێک ڕاده‌ماڵین، بۆیه هیچ به‌رده‌وامی پاراستنی که‌لتوری/فه‌رهه‌نگیمان نه‌ماوه. پێمان وایه سه‌رکرده‌کانی کورد هه‌موویان هه‌ڵه‌یان کردووه، بگره له ێلاح ا‌لدین ئه‌یوبیه‌وه هه‌تاده‌گاته به‌درخانییه‌کان و مه‌لیک مهحموودو بارزانی، ئێمه نه‌مانتوانیوه له دیرۆک تێبگه‌ین ونهمانتوانیوه شیکردنه‌وه‌ی باری ده‌وروبه‌ری سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بکه‌ین، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌نده ئازاین باسی ئه‌وه‌بکه‌ین که سه‌لاحه‌ددین ده‌وڵه‌تێکی کوردی دروستنه‌کرد! نازانین که هزری نه‌ته‌وایه‌تی له‌ناو کورد ههتاکوچاخی هه‌ژده ده‌ستی پێنه‌کردبوو. ئه‌وه‌نده له‌شۆڕشی به‌درخانییه‌کان گه‌یشتووین که تورکه‌کان بنه‌ماڵه‌ی به‌درخانییه‌کانیان گرت و نه‌فییان کردن،نازانین ئێزدین شێر چییکردو چۆن هه‌ره‌سی به‌و شۆڕشه مهزنههێنا. ئه‌وه‌نده له‌شۆڕشی بارزان تێگه‌یشتووین که شێخ عه‌بدولسه‌لام له‌سێداره‌درا، نازانین بۆچی بارزانی نه‌مر نه‌یویست خوێنی کورد له نسکۆی 75 بڕژێ.
نازانین بۆچی مه‌لیک مه‌حموود درێژه‌ی به پرۆژه‌ی مه‌مله‌که‌تی کوردستان نه‌دا، ئه‌وه‌نده ده‌زانین بڵێین شێخ مه‌حمود تۆقه‌ی له‌گه‌ڵ ئینگلیزه‌کان نه‌کرد. ته‌نها ده‌زانین گله‌یی بکه‌ین، توانای ئه‌وه‌مان تێدا نییه شیکردنهوهبکهین و له‌هه‌ڵه‌کانمان فێربین.
له‌ئێستاوه، وله‌ناو ئه‌و مهنهفیستهدا ده‌بێ جارێکی تر درێژه به‌خه‌باتی به‌درخانییه‌کان بده‌ین، درێژه به پرۆژه‌ی مه‌له‌کیه‌تی مه‌لیک مه‌حمود بده‌ین له پێشه‌وا قازی فێربین که قه‌ت نابێ بڕوا بهدژمن بکه‌ین و له‌بارزانی فێربین چۆن خه‌بات به تڤه‌نگی بڕنۆ و چه‌ند لهتهنانێک ده‌کرێت نه‌ک به بورجی عاجی و خۆبه‌زلزانین به‌رامبه‌ر بهمللهت، چونکی بارزانی نه‌مر وه‌ک شۆڕشگێڕێکی ئوروسوکرات و بنه‌ماڵه‌یێکی ناودار له‌به‌رامبه‌ر دژمن زۆر مه‌زن بوو،له‌هه‌مانکاتدا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی هه‌ژاری ره‌شوڕووت له‌سه‌ر یه‌ک سفره نانی ده‌خوارد. به‌پێویستیده‌زانم بزووتنه‌وه‌ی ئوروستوکراتیهتێکی پاتریۆتی شۆڕشگێڕ درووست ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له سه‌رخێڵه فیوداڵه خوێنمژه‌کان بگرێت بۆ له‌ڕێلادانی خه‌باتی ڕزگاریخوازی ملله‌تی کورد، چونکه هه‌ندێک له سه‌رخێڵه‌کان به بۆچوونی من و خوێندنه‌وه‌ی باری دیرۆکی کورد، هه‌میشه ژینگه‌یێکی ئاسان بوون بۆ ئه‌وه‌ی دژمن پلانه‌کانی کوردقڕان له‌ناویاندا بچینێت و به‌ئاسانی بیانکات به‌دارده‌ستی خۆی بۆ له‌ناوبردنی سێنتراڵێکی به‌هێز؛ له‌هه‌مانکاتدا گرنگیێکی زۆری هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بۆشایی سیاسی نه‌مینێت، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێکی توندڕه‌وی نهرمبڕ ببێته هێزی سێهه‌م له‌کوردستان.
ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی مهلهکیت درووستکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ناوکێکمان هه‌بێت و ئه‌و ناوکه ببێته سامبول و مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی، نه‌ک وه‌کو جاران شه‌رعیه‌تمان له لاوازبوون و ناشه‌رعیه‌تی حوکمی به‌غدا وه‌رگرین، ده‌بێ شه‌رعیه‌تمان له‌ده‌ست سامبولی مه‌له‌کیه‌تی کوردستان بێت. ژیانی سیاسیش رێگای خۆی به‌ته‌واوه‌تی وه‌رگرێت و ئه‌و ناوکه ببێته بناغه‌ی سێهه‌می سێکوچکه‌ی میلله‌ت/حکومه‌ت، ئۆپۆزیسیۆن و ته‌نها مه‌رجه‌عیه‌تی سیاسی و سامبولی خه‌باتمان بێت؛ ئه‌وسا به‌بۆچوونی من :جه‌مسه‌ر دروستده‌بێته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین رێز له خه‌بات و په‌یڕه‌وی چه‌پمان بگرین، ده‌بێ جه‌مسه‌ری راستیش بژیێنینهوهو له‌مه‌ودووا نه‌چه‌پ ببێته مایه‌ی له‌ناوبردنی ئوروستوکراتیهت و هه‌رچی شه‌پۆلی راست هه‌یه‌و نه‌ش راست ببێته هێزێکی رێگر له رێگای پێشکه‌وتنخوازی و ئازادی یه‌کجاره‌کیمان.
ئێمه چه‌پێکی پاتریۆتی نیشتیمانپه‌روه‌رمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جه‌مسه‌ری تری هاوسه‌نگی سیاسی به‌رامبه‌ر به راستێکی نه‌ته‌وه‌یی وپاتریۆت، ئه‌و راسته‌ی که هه‌موو هێزه کونزێرڤهکان لهخۆیهوهبگرێت و ببێته هێزێکی پێشکه‌وتنخواز له‌جیاتی هێزێکی فیوداڵی خوێن مژ. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئاغاکان بکوژین و هه‌وڵی له‌ناوبردنیان بده‌ین، ده‌بێ له‌ناخی خۆمان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین و بیانکه‌ین به مرۆڤی پاتریوت بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه سیاسیه‌که‌دا ده‌ورێکی ئاڤاکهریان هه‌بێت و بتوانن هاوسه‌نگی بخه‌نه ناو هاوکێشه سیاسیه‌که‌ی کوردستان.
ئه‌گه‌ر له هاوکێشی سیاسی‌دا دووجه‌مسه‌ر نه‌بێت باری خراپی لێ رووده‌دات و کۆنسێپتی خه‌بات به‌ره‌و تۆتالیتاریزم ده‌بات، چونکی باری ئێستای کوردستان له‌ڕوی خوێندنه‌وه‌ی سیاسییه‌وه بارێکی نائاساییه، له‌هیچ شوێنێک نه‌بووه حکومه‌تێکی دیموکرات هه‌بێت به دامودهزگاو په‌ڕله‌مانه‌وه ئۆپۆزیسیۆنی نه‌بێت، مه‌رج نییه ئۆپۆزیسیۆن دژی هه‌موو خه‌باتی حزبه دهستهڵادارهکان بێت، ده‌کرێت ئۆپۆزیسیۆنێکی نه‌ته‌وه‌په‌رست وپاتریۆتیشبێت و له‌گه‌ڵ حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانیش له‌ڕووی هزره‌وه یهکنهبێت.
حزبه بچوکه‌کان به‌داخه‌وه نه‌یانتوانیوه ئیتیلافێکی پارتیۆت دروستکه‌ن و ببن به‌هێزی سێهه‌م له‌کوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی حزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کانیش بتوانن خه‌باتی شۆڕشگێڕی پێشمه‌رگایه‌تی خۆیان به فۆرمێکی شارستانی به‌ڕێوه‌ببه‌ن وپرۆسه سیاسیه‌که رێچکه ئاساییه‌که‌ی خۆی وه‌رگرێت و شۆڕشی سپی رووبدات، شۆڕشی ریفۆرم چاکسازی رێگا له که‌سانیتر بگرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه هێزی سێهه‌م، رێگا له شه‌پۆڵێکی نیشتیمانپه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی پاتریۆت بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان هه‌ڵمژێت و ببێته کاغه‌زی فشار بۆ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمیه‌کانیش و بۆ ئه‌مریکاو ئه‌وروپاش بۆ ئه‌وه‌ی فشار نه‌خه‌نه سه‌ر ده‌سته‌ڵاتی کوردی که به که‌مترین مافی سیاسی وژیان ئهرێبن.
ئه‌گه‌ر حوکمی کوردستان ببێته حوکمێکی (مه‌له‌کی دستوری دیموکراسی) که حکومه‌ت کاره خزمه‌تگوزاریه‌کانی خۆی بکات، هه‌ڵه‌بکات و شتی باشبکات و ئیستیقاله بدات و درووستببێتهوه،به‌هێزبێت، لاواز بێت، هه‌رچی بیکات ملله‌ت ده‌بێته ره‌قیب له‌سه‌ری، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر هاوڵاتیێک له‌برساندا یان لهبێکارهبایی وبێ حاڵیدا یان له‌به‌ر هه‌رشتێکی تر جنێو به‌حکومه‌ت بدات له‌خانه‌ی دژمنانی ههمووخهباتی پێشمه‌رگه‌و بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان نه‌ژمێردرێت، با شتێک بمینێت هاوڵاتی وه‌کو (ته‌نفیس) توڕه‌بوونی خۆی پێدا هه‌ڵرێژێ به‌بێی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی خه‌باتی گه‌لی کوردستان بکات، با ئه‌و سامبولانهمان بمینێن بۆ ئه‌وه‌ی دانه‌به‌زنه رێزی ئه‌وه‌ی هاوڵاتیێکی توڕه جنێو به موقه‌ده‌ساتی کورد بدات و ببێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی لایه‌نی ناحه‌ز ودژمن ههڵیقۆزنهوه، ده‌بێ ئه‌و موقه‌ده‌ساتانه له کورسی حوکم دووربن و وه‌کو هێزێکی سه‌روه‌ر ومهرجهعی سیاسی وئاینی و کۆمه‌ڵایه‌تی ببن به نموونه بۆ خه‌بات و ژیان وپێشکه‌وتنی هه‌موو ملله‌ت و دهستهباڵایهکان له‌سه‌رسه‌رمان بمینێت.
ده‌کرێ مه‌له‌کیش بین و دیموکراتی دستووریشبین، به‌ڵام مه‌لیک هه‌ر له‌شوێنی خۆی ده‌مینێت و هیچ شتێک ناگاته سه‌روه‌ریه‌که‌ی، چونکی سه‌روه‌ریه‌که‌ی له شه‌رعیه‌تی خه‌باتی سه‌دان ساڵی کورد وه‌رگیراوه‌و وه‌کو ئاگری نه‌ورۆز هه‌تا هه‌تایه هه‌ر گه‌ش وسه‌روه‌ر ده‌مێنێت.
وه‌ک ده‌بینین له‌ده‌وروبه‌ری کوردستان، به‌تایبه‌ت وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان، ئوردنی لێده‌رچێت هه‌رهه‌مووی ئه‌وانه‌ی له کاتێکدا ئیعلانی جمهوریتیان کرد، هه‌ر مهلهکین، حافز ئه‌سه‌د له‌سوریا ده‌ڕوات کوڕه‌که‌ی دێته جێگای، حسنی مبارک ده‌ڕوات کوڕه‌که‌ی ئاماده‌کات،سه‌دامیش به‌ته‌مای ئه‌وه‌بوو، معمر قه‌زافی و زۆریتر، هه‌ر هه‌مووی له‌سه‌ر چه‌مکی ویراسه‌ت ده‌ڕۆن ناوه‌که‌یان لهمهلهکی گۆڕیوه بۆ جمهوری، به‌ڵام وه‌ک ره‌فتار هه‌ر مهلهکین. ئێمه‌ی کوردیش به‌ره‌و هه‌مان ده‌رد ده‌ڕۆین، ده‌رده له‌به‌رئه‌وه‌ی نابێ ناوێک له‌خۆمان بنێین ومومارهسهیهکی دی بکه‌ین با له‌سه‌ره‌تاوه خاڵ له‌سه‌ر په‌یڤه‌کان دابنێین له‌خۆمان وڕابردوومان شهرمنهکهین، ئێمه مه‌له‌کی ده‌بین له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌ڤنی کۆمه‌ڵمان له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه درووستبووه‌و سامبول گرنگیێکی تایبه‌تی له ژیانماندا هه‌یه، ئێمه مهلهکین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌لیک مه‌حموود پرۆژه‌یێکی مه‌له‌کی ته‌واونه‌کراوی به‌جێهێشت، له قۆناغی وه‌کو ئێمه‌دا سامبول وه‌رگرتن کارێکی ئاسایی و ره‌وایه، ئێمه ئه‌گه‌ر سامبولێکمان بۆ خه‌باتکردن نه‌بێت ناتوانین به‌رده‌وامی بهخهباتمان بده‌ین،گه‌نجه‌کانمان ده‌بن به وێڵ وسه‌رگه‌ردان و ژیانیان ده‌بێته فه‌وزاو بێ واته‌یی، ئێمه ده‌بێ به‌رله‌هه‌موو شتێک بیر له وڵاتێک بکه‌ینه‌وه که تیایدا بحه‌سێینه‌وه، ئینجا ده‌توانین شتی تر بکه‌ین و بێگومانیش خه‌باتی چینایه‌تی دوای خه‌باتی رزگاربوون دێت، ئه‌گه‌ر خۆمان وڵاتمان نه‌بێت ناتوانین شه‌ڕ بۆ وڵاتانی‌تر بکه‌ین، له‌قۆناغی سه‌رخۆبوون بین و خه‌باتی چینایه‌تی بکه‌ین و باسی ئومه‌میه‌ت بکه‌ین، یانیش به ئه‌بستراکت به‌دووای جیهانگه‌ری بکه‌وین، که چه‌ند که‌سێک زهنگیندهبن و ئه‌وه‌ی ماوه له‌ژێر پێیان ون ده‌بێت. بۆیه به‌گرنگی ده‌زانم له‌باشترین و نێزیکترین رێگای سه‌رخۆبوون بگه‌ڕێم،هه‌روه‌ها به‌دوای دروشم و قسه‌ی ناو فه‌رهه‌نگه‌کان نه‌که‌وم، کۆنسێپته کۆنه‌کانیش به دۆگما نه‌که‌م به ته‌نها رێگای هزری خۆم، به‌ڵکو شته‌کان وه‌کو خۆیان چۆنن ئاوا بیانبینم، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ بیانبینم، چونکه ئه‌وه دوو کۆنسێپتی لهههڤجیاوازن.
ئه‌وه‌ی له‌رۆژهه‌ڵات ده‌یبینین و هه‌ستی پێده‌که‌ین زیاتر به‌ره‌و مه‌له‌کیه‌ت ده‌ڕوات نه‌ک جمهوریه‌ت، چونکی سه‌رکۆی مرۆڤ ده‌بێته بنه‌ماڵه وسهرکۆی بنه‌ماڵه ده‌بێته خێڵ وسهرکۆی خێڵ و خاک ده‌بێته فیودالیزم و سه‌رکۆی فیوداڵه‌کان ده‌بێته ئیماره‌ت، سه‌رکۆی ئیمارهتهکانیش ده‌بێته مه‌مله‌که‌ت که ئه‌و هه‌موو خێڵ و فیوداڵانه له‌ژێر ئاڵای یه‌ک مه‌لیکی سهروهردابن و هه‌موویان پێی ئه‌رێ بن. ئه‌و رێگایه نزیکتره له‌وه‌ی لهفیودالیزهمهوه به‌ره‌و برجوازیه‌ت و برجوازیه‌تی بچووک و ئینجا جمهوریه‌ت، ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته ئیسکهندهناڤیهکان مهلهکین، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی سیستمی سۆشیال دیموکراتیش په‌یڕه‌وده‌که‌ن له هه‌موو سیستمه‌کانی تری دونیا مرۆڤترن و له‌مه‌سه‌له‌ی مافی مرۆڤ و به‌هاو ئاکاری مافه که‌سایه‌تیه‌کان له‌هه‌موویان له‌پێشترن، ئه‌گه‌رچی مه‌له‌کیه‌ت ته‌نها وه‌کو سامبوولیش مابێت و تێکه‌ڵی ژیانی سیاسی نه‌بێت. ده‌وڵه‌تێکی وه‌کو بریتانیا که بێگومان باشترین ده‌وڵه‌ته له پراکتیزه‌ی یاسا هه‌ر مهلهکیهکهیان هه‌ڵبژاردووه وه‌کو سامبول، له ساڵی له‌کاتی "کرۆموێڵ" 1653بۆ ماویێکی کورت رژێمی جمهوری هاته کایه‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو لێی په‌شیمان بوون و مهلهکیهکهیان هێنایه‌وه. بریتانیا، سوید، نه‌رویج، به‌لجیکا، ئیسپانیا، هۆڵه‌ندا، دانیمارکههر هه‌موویان ئه‌وه‌نده هۆشیاری سیاسیان له‌ناودا هه‌یه بتوانن باشترین شێوه‌ی حوک هه‌ڵبژێرن، ئه‌گه‌ر مهلهکیهتهکه باشنهبووایه ده‌یانتوانی به‌ئاسانی و به‌بێ خوێنڕژتن بیکه‌ن به‌جمهوری، به‌ڵام هه‌ر هێشتویانهو هه‌میشه‌ش باشترین وڵاتن لهکۆنسێپتهکانی مافی مرۆڤ مافهکهسایهتیهکان به‌گشتی. با ئێمه‌ی کوردیش مه‌لیکێکی کوردپه‌روه‌رمان هه‌بێت، که کوردستان بست به‌بست به مومته‌له‌کاتی خۆی بزانێت و هیچکاتێک ئاماده نه‌بێ ته‌نازول له مومته‌له‌کاتی بکات و گرنگیش نییه کێده‌بێت. خوێنێکی کوردی پاک ڕه‌وشت و دابونه‌ریت وتیتاڵی کوردی بپارێزێت. بۆچی ئێمه دوای 80 ساڵ له مه‌لیک مه‌حمووده‌وه نه‌وێرین ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه درووستکهینهوهو وه‌ک که‌ناڵێکی تری خه‌بات په‌ره‌پێدانی پێبده‌ین و هه‌ر له‌رۆژی دامه‌زراندنییه‌وه وه‌ک مه‌مله‌که‌تی کوردستان خاکی کوردستان به‌کاملی داخواز بکه‌ین.
کۆتایی: بۆ کۆمه‌ڵه‌ی په‌له‌وه‌ران، کورته‌باڵایان، ڕاوو شکاران، که‌رگه‌لی کوردستان کۆمه‌ڵه‌ی رهبهنانمان هه‌بێت، بۆ بزوتنه‌وه‌یێکی مه‌له‌کیی سه‌روه‌رمان نه‌بێت.