Skip to Content

Tuesday, October 15th, 2024
بانگه‌واز بۆ کۆمسیاری باڵای په‌نه‌به‌ران و کورده‌کانی به‌ریتانیا

بانگه‌واز بۆ کۆمسیاری باڵای په‌نه‌به‌ران و کورده‌کانی به‌ریتانیا

Closed
by December 21, 2008 گشتی

 بانگه‌واز بۆ کۆمسیاری باڵای په‌نه‌به‌ران و کورده‌کانی به‌ریتانیا   

کۆیار ڕه‌ووف     

  له‌ساڵی 2005 رێککه‌وتن نامه‌له‌نێوان حکومه‌تی به‌ریتانیاو به‌ناو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئیمزا کرا بۆ به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ ، له‌و کاته‌وه‌ تائێستا حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌کۆمه‌ڵ ، ئه‌وکوردانه‌ ده‌ستگیر ده‌کات و به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی کوردستانیان ده‌که‌نه‌وه‌ ،و ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستان ، بۆ چه‌واشه‌ کردنی خه‌ڵک ، ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه‌و ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌که‌ن گوایه‌ ئه‌وان دژی ناردنه‌وه‌ی ، به‌زۆری په‌نابه‌رانن !! که‌ ئه‌مه‌ش بێجگه‌ له‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ لایه‌نگری ده‌سه‌ڵاتن ، هیچی دیکه‌ نیه‌و دوره‌ له‌ڕاستیه‌وه‌و ،به‌ڕیز ده‌شتی جه‌مال ، ئه‌گاداری هه‌موو ، ئه‌و کێشانه‌یه‌ که‌ڕو ئه‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به‌ په‌نابه‌ران ، ده‌سه‌ڵاتی کوردی ،وه‌کوو هه‌موو ، کارو بارو ده‌زگاو ، ده‌سه‌ڵاتێکیان بۆخۆیان قۆرخ کردوه‌و ، ڕۆژانه‌ به‌ده‌یان و سه‌دان که‌س و زیاتر له‌جاران و ، گرانتر له‌جاران و ، سه‌خت تر له‌جاران ، گه‌نجان له‌کوردستان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ون هه‌ڵدێن و ، هیچ ،تروسکاییه‌ک به‌دی ناکه‌ن له‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، و ڕۆژ به‌ڕۆژ ، بارودۆخی کوردستان ن به‌ره‌و سه‌ختی و سامناکی ده‌ڕوات ، ، لاوان ڕێگه‌ی هات و نه‌هات هه‌ڵده‌بژێرن ، ته‌نها له‌ده‌ست ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ ڕزگاریان بێت !! و نه‌وه‌یه‌ک بیئومێد له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ، ئاماده‌یه‌ هه‌لبێت !! هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ گه‌ل گرتنه‌ ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیو پارتی ، له‌داییک بوون ئاماده‌ی هه‌ڵهاتنن و ڕۆژانه‌ به‌ده‌یان و سه‌دان که‌س ده‌گه‌نه‌ ،ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، ئه‌مه بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ نه‌وه‌یه‌ پێش ئه‌و نه‌وه‌یه‌ و له‌کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ددام و ، شه‌ڕی ناوخۆی دوحیزبه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ ، هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌و ، که‌واته‌ ئێسته‌ دوو نه‌وه‌ ،له‌داییک بوانی ، هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیو پارتی و ، نه‌وه‌ی له‌داییک بوانی پێش هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیو پارتی ، کۆچیان کردوه‌و ، کۆچ ده‌که‌ن ، ئه‌وانه‌ی ، سه‌ربه‌نه‌وه‌ی پێش هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتین ، زۆربه‌یان که‌یسیان ، کوردستان و باشوری ئێراقه‌ ، ئه‌وانه‌شی که‌ له‌داییک بوانی هاتنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیو پارتین ، که‌یسیان ، زیاتر باشوره‌ ، ئه‌وانه‌ی که‌یسیان کوردستانه‌ ، ڕۆژانه‌ دوچاری گرتن و زیندانی کردن ئه‌بنه‌وه‌و ، داوایان لێ ئه‌کرێت که‌ به‌ئاره‌زوی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ کوردستان ، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ دوچاری گرت نو زیندانی کردن ده‌بنه‌وه‌و ، پاشان دیپۆرتیان ده‌که‌نه‌وه‌ ، وه‌کو ،کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ران ڕای گه‌یاندوه‌ ، ته‌ئێستا و له‌وکاته‌وه‌ی که‌ ئه‌وڕێککه‌وتنه‌ ، ئیمزا کراوه‌ له‌نێوان ، ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتیو پارتی ، له‌لایه‌ک و حکومه‌تی به‌ریتانیه‌ له‌لایه‌ک ، 600که‌س به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی کوردستان کراونه‌ته‌وه‌و ، ڕۆژانه‌ ئه‌و گرتنه‌ به‌رده‌وامه‌و ، چه‌ند مانگ جارێک یان چه‌ند هه‌فته‌ جارێک ، کۆمه‌ڵێک به‌زۆر دیپۆرتی کوردستان ئه‌که‌نه‌وه‌ ، و له‌به‌رامبه‌ردا ، کوردانی به‌ریتانیا ، بێباکانه‌ ، بیده‌نگی هه‌لده‌بژێرن و ، تائه‌و کاته‌ی که‌ سه‌ره‌ی خۆیان دێت و ، ئه‌بن به‌تۆڕی ، پۆلیسی( ئمیگره‌یشنه‌وه) کۆچ و په‌نابه‌ریه‌وه‌  ،ئه‌و کاته‌ هیچ داد نادات ، و زۆربه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که‌ ئه‌بن به‌و تۆڕه‌وه‌و به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌ ، زیاتر له‌ 4 ساڵ تا 8ساڵه‌ له‌به‌ریتانیان ، هه‌ندێکیان زمان باش ده‌زانن ا هه‌ندێکی که‌میشیان ، خاوه‌نی بڕوانامه‌ن ، نایانه‌وێت بگه‌رێنه‌وه‌ کوردستان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ کوردستان هیج مافێکی ئینسانی و هیچ مافێکی هاوڵاتی بوونی تێدا نیه‌ و ته‌نانه‌ت مافی قسه‌کردنو ڕه‌خنه‌ش نیه‌ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ، ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی کوردستان ده‌کرێنه‌وه‌ ، یان ئه‌وه‌تا ، پێش گه‌شتنه‌ ماله‌وه‌ ، له‌جیاتی به‌خێر هاتنه‌وه‌ سه‌رو چاویان ده‌شکێنریت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ناڕه‌زایی ده‌ر ئه‌بڕن به‌رامبه‌ر ، به‌زۆر ناردنه‌وه‌و ، ئه‌و ئیمزایه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌ریتانیا ، کردویه‌تی ، یان ئه‌وه‌تا ،پاش چه‌ند رۆژێک له‌ناردنه‌وه‌یه‌ن ، دوباره ڕێگه‌ی ده‌ره‌وه‌ ده‌گرنه‌به‌ر ، جار جارێکیش هه‌واڵی خۆکوشتنی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌بیستین ، که‌به‌زۆر ده‌نێردرێنه‌وه‌، ، هه‌ندێکیشیان که‌ته‌مه‌نیان ، به‌ره‌ و ژور ده‌بێته‌وه‌ به‌ناچاری ژیانی کوردستان  هه‌ڵده‌بژێرێت ، که‌ زیاتر له‌ 6ساڵ ته‌مه‌نی له‌ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌ر بردوه‌ و ناچاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ده‌ره‌دا هه‌ڵبکات که‌ ده‌سه‌ڵات دارانی کورد به‌زۆر سه‌پاندیان به‌سه‌ریاندا ، کێشه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ که‌ ، ئه‌و کوردانه هه‌ڵناسن به‌ خۆپیشاندانێک که‌ شایه‌نی قسه‌و باس بێت له‌ ، ده‌زگاو ناوه‌نده‌کانی به‌ریتانیا ، له‌مه‌ش کێشه‌تر ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆرجار هه‌ندێک ڕێکخراو وه‌کوو ڕێکخراوی کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ران و چاک و ڕیکخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌کانی دیکه‌ ئه‌وانه‌ی که‌گرنگی به‌کیشه‌ی په‌نابه‌ران ئه‌ده‌ن ، ئاگاداری و ڕێو شوێنی خۆپیشاندان دیاری ئه‌که‌ن ، به‌ڵام کۆمه‌ڵێکی زۆر که‌م به‌شدای له‌و خۆپیشاندانانه‌ ئه‌که‌ن !! که‌ خزمه‌ت به‌خۆیان ئه‌کات!! ئه‌مه‌ش وای له‌ده‌سه‌ڵات دارانی به‌ریتانیا کردوه‌ ، که‌ زۆرجار به‌سوکایه‌تی کردن و به‌که‌له‌بجه‌کراوی ، و له‌خه‌وداو بێئه‌وه‌ی بهێڵن که‌ بچوکترین شت له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن ،ده‌یانگرن و دیپۆرتی کوردستانیان ده‌که‌نه‌وه‌و ، ڕوبه‌ڕوی چاره‌نوسێکی نادیار و دژوار ده‌بنه‌وه‌ ! زۆربه‌ی سه‌رژمێریه‌کان ئه‌وه‌یان دوپات کردوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌به‌ریتانیا ، زیاتر له‌ نیو ملیۆن په‌ناهه‌نده‌ هه‌یه‌ که‌ مافی په‌نابه‌رێتی ره‌تکراوه‌ته‌وه‌ هه‌هه‌موو ، ره‌گه‌ز و خه‌ڵکی ووڵاتانی جۆراو جۆر ، له‌م ژمارهیه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ ده‌نیرنه‌وه‌ که‌ که‌یسیان ئه‌فغانستان  و که‌یسیان کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیه‌ !! و هه‌ندێک جاریش خه‌ڵکی ئه‌فه‌ریکاش دیپۆت ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ڵام زۆر که‌متر له‌ڕێژه‌ی کورد !! له‌و نیو ملیۆن که‌سه‌ی که‌ که‌یسیان ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه‌ ، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ، 10000 کوردی تیدایه‌ که‌ له‌ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ردان بۆ دیپۆرت کردنه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر خۆپیشاندانێکی 1000 که‌سیش ئه‌نجام بدرێت بۆبه‌ردرم په‌رله‌مانی به‌ریتانیاو وه‌زاره‌تی کۆچ و په‌نابه‌ری و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئایا ، حکومه‌تی به‌ریتانیا ، چاوێک ناخشێنێته‌وه‌ به‌و بڕیاره‌داو ، ناچێته‌وه‌ به‌و هه‌ڵوێسته‌یدا ، که‌سژی په‌نابه‌رانی کورد ئه‌نجامی داوه‌ ، ئایا ئه‌گه‌ر مانگرتنێکی 10000 که‌سی ئه‌نجام بدرێت ، که‌به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی کۆچو په‌نابه‌ری و په‌رله‌مان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ ، بارودۆخه‌که‌ گۆڕانیکی گه‌وره‌ به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت ؟ یایا  حکومه‌تی به‌ریتانیا ناکه‌وێته‌ به‌ر شاڵاوی ناڕه‌زایی ڕێکخراوه‌کان و میدیاکان و جیهان ؟ بیگومان وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌مونه‌ به‌ڵێیه‌ ، جاله‌به‌ر یه‌وه‌ داوا له‌ به‌ڕێز ده‌شتی جه‌مال و هه‌موو ڕێکخراوه‌ مرۆڤدۆسته‌کان ده‌که‌م ، هه‌وڵی ته‌واوی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانیک و مانگرتنێکی گه‌وره‌  ، له‌ له‌نده‌ن ، تا ئه‌م سوکایه‌تیه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کوردانه‌ ڕابگیرێت که‌ که‌یسیان ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتیه‌، وه‌داوا له‌ هه‌موو کوردێکی به‌ریتانیا ئه‌که‌م که‌ به‌شداری بکه‌ن له‌و خۆپیشاندانه‌دا ئه‌گه‌ر  بڕیار درا ئه‌نجام بدرێت ، و داوا ، کۆمسیاری باڵای په‌نابه‌ران ئه‌که‌م که‌ هه‌وڵ بدات بۆ ئه‌نجامدانی ، ئه‌و خۆپیشاندان و مانگرتنه‌ی که‌ باسمان کردو ، پێشتر ئیمه‌یڵێک دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی کوردانی دانیشتوی به‌ریتانیا بۆئاماده‌بوون ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربرن ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ، که‌سێک زانی که‌ خه‌ڵکێکی زۆر به‌شداری له‌و خۆپیساندان و مانگرتنه‌ ئه‌کات ، ئه‌ویش به‌شداری بکات به‌ڵام ،وه‌کوو هه‌موو خۆپیساندانه‌کانی دیکه‌ ، ڕوون نه‌بوو بۆ ێه‌ڵک که‌چه‌ند که‌س به‌شدارت ئه‌کات له‌و خۆپیشاندانه‌ ئه‌وه‌ ، ئاماده‌ نابێت ، من وه‌کوو خۆم یه‌که‌م که‌س ئه‌بم که‌ به‌سداری بکه‌م ،له‌و خۆپیشاندانه‌ ، ئه‌گه‌ر له‌هه‌ر جێیه‌کی به‌ریتانیادابێت ،، له‌کۆتاییدا ، باهه‌موو ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕین بۆ ئه‌نجام دانی گه‌وره‌ترین خۆپیشاندان و مانگرتن ،تائه‌و کاته‌ی کۆتایی به به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و سوکایه‌تی پی کردنیان دێت ،،، koyar-rawf@hotmail.co.uk 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.