كۆنە مودیر ئەمنى بەلدەى هەولێر رائید عزەدین
كۆنە مودیر ئەمنى بەلدەى هەولێر
رائید عزەدین
كۆنە سەرۆك جاشەكان لە هەموو كەس زێدە تر خیانەتیان لە میلەتى كورد كردووە
….رزگاركۆچەركە گەنجەكانیان لە گەرەكى ئازادى جادەى كەركوك هەولێر لە پێش خەڵك گولە باران كرد منیش وەك ئەو هەموو سەرۆك جاش و مەفرەزە خاسەیە لەم شوێنە ئامادەبووم …
كە هاتە تەنیشتم قسەى لەگەل بكەم زۆر تەنگە نەفەس بوو بەحاڵ قسەى بۆ دەكرا بۆیە ئەو كاتە نەم زانى من گفتوگۆ لەگەل تاوانبارێك دەكەم یان كەوتومەتە بەرامبەر كەسێك رۆژگارو گەمە سیاسیەكان وایان لێكردووە تاوانبار بێت , رائید عزەدین ئەو پیاوەى رۆژگارێك لە شارى هەولێر بەرێوەبەرى ئەمنى بلدە بووە كاتێك قسەى لەگەل دەكەیت دەبێت لە هەگەبەت زۆر زانیاریت لەسەر رابردووى ئەو كەسە هەبێت چونكە مەحاڵە بۆ رۆژنامەنووسێك یان هەر كەسێكى تر بتوانىَ زانیارى لە كەسێك دەست كەوێت كە لە رۆژگارێك خۆى زانیارى لەسەر مرۆڤەكانى ئەم وڵاتە كۆدەكردەوەو هەر ئەویش حكومى نوێبوونەى ژیان و كونجەكانى زیندانى بۆ ئەو مرۆڤانە دائەنا كە لە هەل و مەرجی ئەو كاتە دوژمنى سەرسەختى دەسەڵاتى بەعس بوون , رائید عزدین ئەو پیاوە توركمانەى كە زێدە تر دەیەوێت خۆى بە عەرەب بناسێت لە هۆزى حەمدانیە زمانى كوردی بە باشى قسە پێدەكات , پێدەچوو خێزانەكەى كە وەك خۆى ووتى كوردێكى كاكەییە هۆكارێك بێت بۆ ئەوەى بەم شێویە بە كوردى قسە بكات بۆیە پێش ئەوەى بچێتە ناو بەشێك لە ژیانى رابردووى خۆى كاغەزێكى ناو گیرفانى دەرهێناو گوتى بەڵگە نامەیەكم لایە وا دەردەخات جارێك گەنجێكى كوردم لە پەتى سیدارە دان رزگار كردووە , پاشان دەڵێت گەورە پیاوێكى كاكەیەكانیشم لە زیندان رزگار كرد , ئینجا نموونەى حاجى كانەبى گەورە هاندەرى یانەى هەولێر دەێنێتەوە دەڵێت جارێك لەسەریان نوسیبوو كە ئەو پیاوە لە یاریگا و لە یاریەكانى ئەو كاتەى یانەى هەولێر جلى كوردى و جلى پَیشمەرگایەتى دابەش كردووە بۆیە كاتێك بەرێوەبرى ئەمنى هەولێر دەیەوێت راى رائید عزەدین بزانێت بە گوتەى رائید عزەدین ئەو كاتە زۆر بۆ حاجى كانەبى پاراوەتەو گوتوێتى حاجى كانەبى چى لە پێشمەرگایەتى بەڵكوو ئەو پیاوى قومار كردنە بۆیە ئەو كاتە بە پارانەوەى رائید عزەدین حاجى كانەبى لە گرتن و زیندانى كردن رزگارى بووە , لەوانەیە پۆست و رابردووى ئەو پیاوە شایدمانێكى زیندووى بەشێك لە تاوانەكانى بن بەڵام بۆ خۆ دەرباز كردن دۆزینەوەى چەند سیناریۆیەك وا لە پیاوە دەكات زۆر بە راشكاوانە بڵێت كە توركیا ویستى هێرش بكاتە سەر كوردستان خۆم و كورەكانم بەڵێنمان دابوو تا دوا دڵۆپ شەر بۆ پارستنى ئەزموونى كوردستان بكەین , دوایش دەڵێت سەركردایەتى سیاسى كورد نەیان ویست سود لە ئەزمونم وەرگن چونكە كاتێك ئێستا باسى مەجالیسى ئیساند دەكرد ئەوە بۆمن شتێكى ئەوندە سادە بوو چونكە دەمتوانى بەپەنجەكانم ئەو كەسانە بسورێنم كە بیر لە دامەزراندنەوەى ئەو مجالیسانە دەكەن بەتایبەتى لەناوچەكانى حەویجە و كەركوك , پاشان لە وەڵامى پرسیارێكم كە ئاخۆ ئەو پیاوە چۆن دەروانێتە حكومەتى ئێستاى عێراق ئەو دەڵێت ئەگەر راستیت دەوێت تەنها حكومەتى هەرێمى كوردستانى لێدەرچێت دەنا حكومەتى ئەو كاتە زۆر لەم حكومەتە باشترە كە ئێستا لە بەغدایە چونكە بە قسەى ئەو پیاوە جاران كارەبا و نەوت و زۆر شتى تر هەبوو كەچى ئێستا ئەندام پەرلەمانەكان بە بۆكس لەناو پەرلەمان بەشەر دێین , بۆ ئەوەى زیاتر دەربارەى نەهێنیەكانى ژیانى ئەو پیاوە بزانم پرسیارى ئەوەم لێكرد كە ئاخۆ چۆن بووە بە بەرێوەبەرى دەزگایەكى وەك ئەمنى بلدە ئەو بە پێكەنینەوە وەڵامى دامەوە و رووى پرسیارى لێكردم كە ئاخۆ باوكم لە ژیان ماوە ؟؟
كاتێك ویستم پىَى بڵێم بۆ دەپرسیت ئەو زوو خێرا گوتى پێش ئەوەى بكرێم بە بەرێوەبرى ئەمنى بەلدە لە بەرێوەبەرایەتى رەگەزنامە وەك مفەوەزێكى پۆلیس كارم دەركرد پاشان گوتى لەوانەیە من هەوییەى نفوسم بۆ باوكت و زۆر خەڵكى تر دەرهێنا بێت ئینجا گوتى هەوییەى نەفوس و جنسیە احوال مەدنیم بۆ زۆربەى دانیشتوانى ئەم شارە دەرهێناوە , ئەو ئەگەر چى نزیكەى سىَ سال لە زیندانە كەچى بەهەمان سینارێویى كۆنە پیاوانى رژێم وا لە بەرامبەرەكەى دەكات وەك كەسێكى سادەو بىَ تاوان دەر بكەوێت , رائید عەزەدین وەك دەلىََ لەو كاتە دەستگیركراوم تا ئێستا بەبردەوام بە هۆى رادیۆكەم ئاگادارى بارودۆخى سیاسى عێراقم پاشان دەڵێت رۆژگارێك دێت هەموو ئەو كەسانەى توهمەیان بۆ دروست كردووم بە خراپە ناویان هێناوم لە رێگاى دادگا شكاتیان لێدەكەم چونكە بە وتەى خۆى لە یەكىَ لە رۆژنامەكان بوختانى بۆ هەڵبستراوە بۆیە ئەو دەڵێت وە نەبێت ئاگادارى ئەو بارودۆخە نەبم بەڵكوو دەزانم یاساى كارى رۆژنەمەگەرى لە كوردستان چۆن لەپەرلەمان دەنگى بۆ دراو دوایش چۆن لەلایەن سەرۆكى هەرێمى كوردستان دووبارە رەت كرایەوە , لەو كاتەى قسەم لەگەل رائید عزەدین دەكرد چەد جارێك ئەو پیاوە دەستەكانى لە یەك دەداو دەى گوت خەڵكانێك وڵات دروست دەكەن خەڵكانی تریش وڵات تێك دەدات بۆیە كاتێك پرسیم نمونەت كێیە ئەو چیرۆكێكى سەرۆكى یوغسلافیاى پێشووى بۆ گێرامەوە دوایش گوتى سەدام كە جلەوەى دەسەڵاتى وەرگرت عێراقى دروست كرد بەڵام پاشان چوار دەورەكەى لێیان تێك دا و نەیان هێشت خزمەتى ئەو وڵاتە بكات , رائید عزەدین خانەوادەكەى لە كەركوك دادەنیشن كورێكى ئێستا لە پۆلیس كار دەكات و ناوە ناوە لە بەندیخانە سەردانى دەكەن ئەو باسى گرتنى خۆى دەكات و دەڵێت كورەكەم شەرى لەگەل گروپە تیرۆرستیەكان دەكرد پاشان بریندار كرا كاتێك چووم بیگەێنمە نەخۆشخانە دەستگیركرام , دەربارەى سەرۆك جاش و كۆنە مەفرزە خاسەكانى ئەو كاتەى كوردستان رائید عزدین دەڵێت پیس ترین مرۆڤ كە خواى گەورە دروستى كردبن ئەو پیاوانە بوون كە جاران سەرۆك جاش و مەفرزە خاسە بوون چونكە ئەوان كێشەى كوردییان دروست كردوو بوون بەبەشێك لەم كێشەیە بۆیە رائید عزەدین دەڵێت كاتێك دەهاتن بۆ لاى مودیر ئەمنى ئەو كاتەى هەولێر نەم دەهێشت وا بە سانایى بگەنە لاى بەڵكوو زۆیش هەوڵیان دەدا بگەنە لاى منیش من سیقەم پێیان نەدەكرد هەرچەندە رەشوەیان پىَ دە دام بەڵام من هەمیشە سیقەم پێیان نەدەكرد بۆیە رائید عزەدین نموونەیەك دەهێنێت دەڵێت كاتێك بازگەمان دادەنا سەرەتا جاش و مەفرزە خاسە كوردەكان لە شەقامەكان دەوەستان ئینجا مەفرزەكانى ئەمن بۆیە كە جاشەكان سندوقى پشتەوەى ئۆتۆمبێلێكیان دەكردووە بەبىَ ئاگایى شوفیرەكە ئەو سندوقەیان پر لە نشرەو رۆژنامەى بەرهەڵستكارەكانى ئەو كاتەى حزبە كوردستانیان دەكرد تا كە ئۆتۆمبیلەكە گەیشتە بازگەى ئەمن لەوەىَ دەستگیر بكرێت هەرچەندە جاشەكان كە ئۆتۆمبێلەكە تێدەپەرى خۆیان تەواوى زانیاریان دەدا بە مەفرەزەكانى ئەمن تا ئەو كەسە بە پێشمەرگە لە قەلەم بدرێت بۆیە رائید عزەدین دەڵێت ئەو كۆنە جاشانە ئەو كاتە زۆر كەسیان بەناوى پیشمەرگە بە گرتن و كوشتن دا , جىَى ئاماژەیە رائید عەزەدین لە 7-10-2006 لە شارى كەركوك پاش ئەوەى كورێكى پۆلیسى بە بریندارى دەگەینێتە نەخۆشخانە دەستگیر دەكرێت و تا ئێستاش لە زیندان هیچ حكومێكى بۆ دەرنەچووە , رائید عزەدین لەم بارەوە دەڵێت كە دەستگیركارام زۆر لەم كەسانەى لێم نزیك بوون لە عێراق رایان كردوو هەندێكیان رویان لە وڵاتانى سوریاو ئوردن كرد و هەندێكش پەوەنیدیان بە گروپە تیرۆرستیەكان كرد كاتێك لىَى دەپرسێت ئەى بۆتۆ پێش ئەوەى دەستگیر بكرێیت رات نەكرد ئەو دەڵێت من ترسم نەبوو هیچ گوناهێكم نەبوو بۆیە رام نەكرد پاشان دەڵێت بۆ تەنها ئێمە لە زیندانەكان بكرێن ئەى ئەو هەوو بەعسیەى عیراق چیان بەسەر هات ئەو هەموو ملیۆن بەعسیە كە لە عێراق هەبوون ئێستا لە كوێیین و چ دەكەن و چۆن عەفو كران ؟
لە كۆتایش رائید عەزەدین دەڵێت ئێستا عَیراق مێژووەكەى دیار نەماوە چونكە ئەوانەى ئێستا عێراق بەرێوە دەبن تەنها خەریكى خۆ دەوڵەمەند كردن و دروست كردنى كۆمپانیاو شەریكاتى تایبەتى خۆیانن بۆیە ئەو دەڵێت من ئەو جارە ئامادە نیم جارێكى تر بۆ عێراق بگرێم …