دێمه‌وه لات…..کوێستان عومه‌ر زاده
دێمه‌وه لات
کوێستان عومه‌ر زادهلهگهڵ هاتنی سپێده‌دا
خوناوی سه‌ر گه‌ڵای ڕوحت
به خه‌یاڵی به‌یانی ده‌سپێرم
ده‌سته کانم
به ئه‌لقه ڕێزی ده‌رگای دڵته‌وه
جێ دێڵم
دێمه‌وه لات
لێواو ڕێژت ده‌که‌م
له سۆزی په‌نجه‌کانم
دڵت تێر ده‌که‌م له هه‌ناسه‌ی
با
له‌کۆلانه تینوه‌کانی
عیشقا
خۆمت پێ ده‌به‌خشم
وه‌ره هاتوم بت گێر مه‌وه
ئهویندهری
ئاوێزانی خۆمت که‌م
دێمهوهلات
له‌وێ
له نێو ڕوحی روباردا
کچینیم جێ دێڵم
بۆ دڵی ئه‌و ماسیانه‌ی
هێشتا به‌نیگای کوڕێکی پڕ له
خه‌یاڵه‌وه ، ده‌م گرنه خۆ
دیمه‌وه لات
تۆ ، تۆ لێ گه‌ڕێ
بارانی شپرزه،
با
من کاڵ کاڵ
له‌ئامیزی پایزی باڵاتدا
دڵم له‌گه‌ڵ ئه‌ودا
بهۆنمه‌وه
با چاوم ببڕمه نیگای
له‌نێو پارچه‌کانی ئاوێنه‌ی
دڵما
به‌سیله‌ی روح
بیدۆزمه‌وه
دێمه‌وه لات
بۆ هه‌میشه له‌سۆزی
شێعرا هه‌ڵت ده‌گرم