ساته‌کانی مه‌رگ *…هه‌ژێن
Closed
ساته‌کانی مه‌رگ *
هه‌ژێن
جولای 1997
مه‌رگی وشه
هه‌ڕاجی هۆنراوه‌یه،
کاتێ هۆنه‌ر
پیاوماقوڵی دیواخانان بێ
مه‌رگی ئاواز
ژه‌نینی ژێیه،
کاتێ نۆته‌ی
به‌زمی له‌شفرۆشخانه‌کان بێ
مه‌رگی به‌هار
ئه‌و ده‌مه‌یه،
وێنه‌کێش له تابلۆیهکهیدا
وێنه‌ی پێرار
وه‌ك خۆی ده‌کێشێته‌وه
مه‌رگی مه‌رگ
ئه‌و ڕۆژه‌یه، که گۆڕهه‌ڵکه‌ن
قوڵینگه‌که‌ی به‌گوڕتر هه‌ڵده‌بڕێ و
بۆ دواجار گۆڕی مه‌ینه‌ت، ده‌شێلێته‌وه
* له ژماره (1)ی گوڤاری هونه‌ری «ژیله‌مۆ»، ئۆگوستی 1997 دا به‌ناوی "دوێنێ و سبه‌ینێ" بڵاو کراوه‌ته‌وه و له‌م بڵاوکردنه‌وه‌دا که‌مێك ده‌ستکاری ڕێنووس و داڕستنیم کردووه، به‌ڵام به هه‌مان ناوه‌ڕۆکه‌وه.