![به‌بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه*…پەری شێخ سالح به‌بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه*…پەری شێخ سالح](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/pari_shex_salih_285259938.jpg)
به‌بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه*…پەری شێخ سالح
به‌بۆنه‌ی 8ی مارسه‌وه*
پەری شێخ سالح
هه‌موو ساڵێك هه‌شتی مارس كاره‌ساته خوێناوییه‌كه‌ی كارگه‌ی چنینی ئه‌مریكا‌و راپه‌ڕین‌و یاخی بوونی ژنانمان له دژی چه‌ساندنه‌وه، بیر ده‌هێنێته‌وه‌و پێمان ده‌ڵێت راسته ژنان به‌ر له‌و كاره‌ساته‌و دوای ئه‌و كاره‌ساته‌ش رووبه‌ڕووی زوڵم‌و زۆر‌و چه‌وساندنه‌وه بوونه‌ته‌وه‌و ده‌بنه‌وه، به‌ڵام هیچ هێزێك نه‌یتوانیووه به یه‌كجاریی ئیراده‌ی ژنان تێك بشكێنێت‌و ملیان پێ كه‌چ بكات‌و له خه‌ونه‌كانی خۆیانیان دوور بخاته‌وه. ئه‌و ئیراده‌یه‌ی ژنان له‌زۆر وێستگه‌ی جیاجیای كۆمه‌ڵگاكانی دنیادا ده‌ركه‌وتووه‌و كاریگه‌ریی خۆی له‌سه‌ر رووداوه‌كان جێهێشتووه، یه‌كێك له‌و وێستگه گرنگانه‌ی كه هه‌م نه‌هامه‌تییه‌كانی ژن‌و هه‌م ئیراده‌ی ژنی وه‌ك هێزێكی گرنگی ناو كۆمه‌ڵگا تێدا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و رووداوه خوێناویانه بوو كه له كارگه‌كانی نیویۆرك روویاندا‌و تیایاندا 140 ژنی كرێكار بوون به‌قوربانی‌و كۆتایی به‌ژیانیان هات. ئه‌و ڕۆژه ژنانی نێو ئه‌و كارگانه بۆ به‌رگرتن له چه‌وساندنه‌وه‌و زوڵم‌و نایه‌كسانیی‌و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانیان، كارێكیان كرد ویژدانی مرۆڤایه‌تی بهه‌ژێت‌و چاوی دنیا بۆ سه‌ر نه‌هامه‌تییه‌كانی ژن بگوازرێته‌وه‌و ئیتر خۆ گێلكردن له ره‌وشی خراپی ژنان بوارێكی گونجاوی بۆ نه‌مێنێته‌وه. له‌دوای ئه‌و رووداوانه زۆرێك له كۆمه‌ڵگاكان هه‌ژان‌و كێشه‌ی ژنان جۆرێك له ته‌قینه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی‌و زۆر رێكخراوی ژنان لێره‌و له‌وێ په‌یدا بوون‌و گه‌شه‌یان كرد‌و خه‌ڵكیان لێ كۆبووه‌وه. ئێستا كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌دا تێپه‌ڕیووه، ژنان له زۆر كۆمه‌ڵگای دنیادا تا ڕاده‌یه‌كی زۆر باش ئازادییان به‌ده‌ستهێناوه‌و توانیویانه رۆڵی گه‌وره له زۆر كایه‌و بواری جیاجیادا بگێڕن، به‌ڵام به داخه‌وه له زۆر وڵات‌و كۆمه‌ڵگاشدا، كه بێگومان كوردستان یه‌كێكه له‌و وڵات‌و كۆمه‌ڵگایانه، هێشتا ره‌وشی ژن ره‌وشێكی خراپ‌و ئاڵۆزه، هێشتا ژنان ڕاو ده‌نرێن و له ساده‌ترین مافی خۆیان بێ به‌ش ده‌كرێن و به دره‌نده‌ترین شێوه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵده‌كرێت و تیرۆر ده‌كرێن‌و سوكایه‌تییان پێده‌كرێت‌و ئه‌تك ده‌كرێن. هێشتا ئه‌و عاشقانه‌ی كه دابونه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ربه‌ست‌و رێگره له‌به‌رده‌م به‌یه‌ك گه‌یشتنیاندا، زۆر زۆرن. هێشتا ده‌یان‌و سه‌دان ژن له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی خۆماندا هه‌ن كه خه‌ونه‌كانیان زینده به‌چاڵ ده‌كرێن‌و رێگه‌یان پێ‌نادرێت به‌و جۆره بژین كه خۆیان بڕوایان پێیه‌تی. هێشتا ئه‌و لاس‌و غه‌زالانه زۆرن كه نه‌ك هه‌ر ده‌كوژرێن بگره گڵكۆكانیشیان به‌رد باران ده‌كرێت. به‌ڵام خۆشبه‌ختانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و حاڵه‌تانه‌دا ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌ش له‌ناو ژناندا بۆ خه‌باتی به‌رده‌وام‌و تێكۆشانی بێ‌وچان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی ژن هه‌یه‌و ده‌بینرێت. پێویسته له‌م یاده‌دا ئه‌وه‌ش بیربێنینه‌وه كه ژنانی كورد جگه له‌هه‌وڵ‌و تێكۆشانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان، له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی‌و نیشتمانییشدا رۆڵی ئاشكرایان هه‌بووه‌و به‌جۆره‌ها شێوه ئاماده‌ی قوربانییدان بوون. هه‌ر بۆ نمونه ژنێكی ناوداری وه‌ك (ئه‌خته‌ر) كه له‌به‌رده‌ركی سه‌رادا سنگی خۆی نا به گولله‌ی دوژمنه‌وه یه‌كێكه له‌و به‌ڵگه ئاشكرایانه‌ی كه توانای قوربانییدانی ژنانمان بیر ده‌خه‌نه‌وه. ئه‌ی ئه‌وه نییه پیره‌مێردی نه‌مر وتویه‌تی:
تا ئێستا رووی نه‌داوه له تاریخی میلله‌تا
قه‌ڵغانی گولله سینگی كچان بێ له هه‌ڵمه‌تا
(ئه‌سیری)یش وتویه‌تی:ژنانی كوردی ئێمه زۆر به‌كارن
له‌رۆژی جه‌نگ و هاوارا سوارن
له كوردستان نه‌مێنێ پیاو-ئه‌سیری-
له‌پێكهێنانی كاری ژن به‌كارن
***
پیرۆز بێت 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان‌و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و تێۆشانانه ده‌خوازین كه له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌كرێن‌و له هێنانه ئارای كۆمه‌ڵگایه‌كی دروست‌و پڕ له‌یه‌كسانییدا رۆڵیان ده‌بێت.
*ئه‌م وتاره له ژماره (555)ی رۆژی 10/3/2009ی رۆژنامه‌ی (رێبازی ئازادی)دا بڵاوبۆته‌وه.
Nahhed20@yahoo.com