ئه‌مرۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیونه‌ته‌وه‌ی داكۆكی له‌مافه‌كانتان ده‌كات ! ڕێبوار عارف
ئه‌مرۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیونه‌ته‌وه‌ی داكۆكی له‌مافه‌كانتان ده‌كات !هاورێ یان، دۆستان، ئازیزان سلاوتان لێ بێت و له‌گه‌ل پیرۆزبای كردن لێتان بۆ پێكهینانی نووسینگه‌ی فیدراسیۆن له‌كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆتان له ده‌وری یه‌ك وخسته‌ڕووی خواست وداواكاریه‌كانتان له ڕێگه‌ی ئه‌م ناره‌زای ده‌برینه‌وه هه‌نگاوێكی مه‌زنی سه‌ره‌تایه‌كی گرنگه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی زۆریك له خواسته‌كانی ترمان.
به‌ڕێزان:
دروست هه‌ژه‌ده سال له‌به‌رو هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا كاره‌ساتی ڕه‌وه‌كه ڕوویكرده خه‌ڵكی كوردستان و دوو ملیون ئینسان ئاواره‌بوون، هه‌ر ئه‌وكاته‌ش نه‌واتی پێكهێنانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیراقی له‌هه‌نده‌ران هاته‌گوڕێ، پاش دوو سال ئه‌م ڕیكخراوه پێكهات. ئێسته خۆشحالانه ئێوه‌ش له‌م ڕۆژانه‌دا نووسینگه‌ی كوردستانی ئه‌م ڕێكخراوه‌تان راگه‌یاند، ئه‌م كاره له‌گه‌ڵ هه‌موو دواكه‌وتنێكیشدا كه ده‌بوو هه‌ر زۆر زووتر ده‌ستمان بۆ ببردایه، به‌لام ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێوه مه‌زن وكاریگه‌رو ئومێد به‌خشه‌و ئه‌گه‌ر نه‌كرێت قه‌ره‌بووی ڕابردومان بكه‌ینه‌وه ده‌كرێت له بنیادنانی ئاینده‌یه‌كی ئینسانی تر بۆ خه‌لكی كوردستان وخستنه‌ڕووی ڕێگه چاره‌یه‌كی دروست و واقعی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دیدیاریده‌ی ئاواره‌بوون ده‌وریكی به‌رچاومان هه‌بێت، بۆیه جاریكیتریش جێگه‌ی خۆیه‌تی پیرۆزبایتان لێ بكه‌ین.
هاورێ یان كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی فیدراسیۆن ده‌بێت خه‌ڵكی كوردستان به‌كرده‌وه هه‌نگاویك له ژیانێكی باشتر به‌هره‌مه‌ندبكات و
مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا زایادبوونی ژماره‌یه‌كیتر به‌لیستی ڕێكخراوه‌كان نه‌بێت. ئێوه خۆتان ئگادارن فیدراسیۆن له هه‌نده‌ران بووته جێگه‌ی هیوای ئه‌و هه‌زاران ئینسانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ له زیندانه‌كاندا، ئه‌و ئینسانانه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌به‌هانه‌ی نایاسی بوون و ڕه‌دكردنه‌وه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دان و ره‌نگه ئه‌مرۆ سبه‌ی په‌یوه‌ستبن به له‌شكری ئێوه‌ی بێكارو بێ بێمه‌و بێ خزمه‌تگوزاری. له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا ئێسته له كوردستان هه‌زاران خێزان به دروست چاویان بڕیووه‌ته هه‌وڵ وته‌قه‌لاكانی فیدراسیون، به‌لام خۆشحاڵانه ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئێوه فیدراسیون زیاتر ده‌باته نیو مال به‌مالی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، ئه‌گه‌رچی به تایبه‌ت ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردو كه‌متر كه‌سانێك هه‌ن كه له ڕێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه ئاگاداری ده‌نگ وكرده‌وه‌و ته‌قه‌لاكانی ئه‌م ڕێكخراوه نه‌بێت.
به‌رێزان دووێنی كه ئێمه ناچاربووین به ڕوكردنه ئه‌و ئاینده نا دیار‌و پڕ كاره‌ساته، به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێست و ادعاكانی ده‌سه‌لاتدارانی مشه‌خۆرو گه‌نده‌ڵه‌وه، به‌هۆی ئاره‌زووه شه‌خسی وتایبه‌تیه‌كانی خۆمانه‌وه نه‌بوو، هه‌موو ئێمه له‌وولاتاتێكدا ده‌ژیاین كه سه‌ره‌تایترماف وئازاده‌یه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر نه‌كرابوو، ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت خه‌به‌رێك له بیمه‌ی بیكاری و بیمه‌ی داوده‌رمان و خزمه‌گوزاره‌یه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌مان نه‌نیه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌لگو ده‌نگ هه‌لًبڕینمان بۆ دابینكردنی ئاو كاره‌با و سووته‌مه‌نی و باشتركردنی شوێنی ژیان وخۆیندگاكانمان وبوونی عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی ڕوو به‌ڕووی زیندان لێدان وسزادان وهه‌ندیك جار ڕووبه‌ڕووی خوێن ڕشتن و
هێرش وپه‌له‌لاماری پۆلیس وئاسیشی ده‌كردینه‌وه. به‌لام كه‌ناچار بوونی به‌ڕووكردنه هه‌نده‌ران له‌و ڕێگه‌یه‌شدا ژماره‌ی ئه‌و ئازیزانه كه‌م نین كه له‌سنووره‌كان به‌ر شالاوی پۆلیس وپاسدار كه‌تن وگیانیان له‌ده‌ستدا، كه‌منین دۆستانیك كه له ده‌ریاكانی نیجه‌و له شاحینه‌دا گیانیان له ده‌ستدا.كه‌م نین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه غوربه‌ت و ناره‌حه‌تی وبێ وه‌لامی و فشاری ژیانی رۆژانه له‌م وولاتانه ناچاریان ده‌كات به خۆكوشتن.
ئێسته ئێوه وه‌ك به‌شێك له‌و ئینسانانه‌ی كه دیپۆرتكراونه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌كه‌وه هیواو ئامانجه‌كانی ژیانی ڕابردووتان بۆ به‌هره‌مه‌ندبوون له‌مافی په‌نابه‌ری له ده‌ستداوه له‌لایه‌كی تریشه‌وه دووباره به زۆر گه‌رینراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و كۆمه‌لگایه‌ی، ئه‌گه‌ر گه‌نجان و ژنان و خه‌لكی به‌ش مه‌ینه‌ت وه‌زعیان خراپتر نه‌بووبیت باشتر نه‌بووه. هه‌ربۆیه ده‌بێت به ڕۆشنی له‌و ڕاستیه بگه‌ین كه ئه‌ركی ئێمه ته‌نیا پیداگرتن نیه له خواسته تایبه‌تیه‌كانی خۆمان ته‌نیا قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زه‌ره‌و زیانه‌كان نیه، ته‌نیا په‌یداكردنی كاری گونجاو بیمه‌ی بیكاری نیه. ده‌بێت له‌سه‌ره‌تای ده‌ست به‌كاربوونه‌مانه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌مان به‌لاوه ڕۆشن بێت هه‌تا ماف وئازادیه فه‌ردی ومه‌دنه‌یه‌كانمان ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت، هه‌تا ئازادی به‌یان ڕێكخراوبوون وئازادی مانگرتن وخۆپیشاندان نه‌بێته ئه‌و ماف ودیاریده جێكه‌وتووانه‌ی كه هه‌موو خه‌ڵكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه لێ به‌هرمه‌ندبێت مه‌حاله باشتر بوونی ژیانمان یا گۆرانیك كه شایسته‌ی به‌های ئیسانی ئیمه‌بێت. بۆیه له‌مباره‌وه ته‌نیا ڕێگه‌ی به‌رده‌م ئێمه له گره‌وی به‌هێزكردنی جولانه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ومافه مه‌دنیه‌كاندایه !
جێگه‌ی خۆیه‌تی لێره‌دا دووپاتی ئه‌وه‌ش بكه‌ینه‌وه كه فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری له هه‌نده‌ران به‌لین به‌خه‌لكی كوردستان ده‌دات كه بۆ داكۆكیكردن له‌ماف وداخوازیه‌كانیان و بۆ به‌ده‌ستهینانی پشتگیریكردنی هێزێكی نێونه‌ته‌وه‌ی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی خه‌باتدا ده‌بێت.
هاوكاری په‌یوه‌ست بوونی خه‌لكی كوردستان به‌م ڕێكخراوه‌و یه‌كخستنی ڕیزه‌كانمان هه‌نگاوێكی زیاتر له‌ماف وئازادیه‌كانمان نزیكترمان ده‌خاته‌وه، به‌هیزكردنی ئه‌م سه‌نگه‌ره ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو ئینسانیكی ئازادیخواز مرۆڤ دۆسته، ئه‌مڕۆ بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیونه‌ته‌وه‌ی داكۆكی له‌مافه‌كانتان ده‌كات ده‌بیت به‌هه‌موومانه‌وه له هه‌ولی بنیادنانی ئاینده‌یه‌كی باشتروئینسانی تردابین ! به‌هیوای سهركهوتنتانڕێبوار عارف
لێپسراوی كه‌مپه‌ینی نیونه‌ته‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ی په‌نابه‌رانی عیراقی بۆداكۆكیكردن له‌مافه‌كانی په‌نابه‌ران