مام جه‌لال ،ئه‌م جاره‌ش وازی نه‌هێنا…هه‌ڤاڵ کوێستانی
مام جه‌لال ،
ئه‌م جاره‌ش وازی نههێناههڤاڵ کوێستانی
بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی خۆکێشانه‌وه‌ی مام جه‌لال له گۆڕه‌پانی سیاسی و دواتریش ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌ره‌ک کۆمار له به درۆ خستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا ، بوونه مایه‌ی وورووژاندنی کۆمه‌ڵێ پرسیار‌و له هه‌مان کاتیش‌دا، لێڵایی زیاتریان به‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسی مام جه‌لالدا کێشا. له‌وه‌ش زیاتر ، ڕۆشنایی خسته سه‌ر جووڵه‌و قودره‌تی ئه‌و تارماییانه‌ی له بڕیاری وازهێنان و نه‌هێنانی مام جه‌لالدا، ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆیان ده‌بینن. خۆ ئه‌گه‌ر مام جه‌لال سور بوونی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و ڕاگه‌یاندنی وازهێنانه درێژه پێداباو ئه‌مان نه‌یان توانیبا هه‌واڵه‌که هه‌ڵگێڕنه‌وه و له وازهێنانه‌وه بیگۆڕن بۆ درێژه‌پێدان ، ئه‌وانه که له‌پاڵ دیواری ده‌سه‌ڵاتی مام جه‌لالدا وه‌ستاون و ده‌ستیان به‌سه‌ر جوومگه سه‌ره‌کیه‌کانی ده‌سه‌ڵات وئیمکاناته‌کانی یه‌کیه‌تیدا گرتووه ، هیچ دوور نه‌ده‌بوو ده‌ستیان به که‌مپه‌ینێکی فراوان کردبا و به‌ناوی میلله‌ت و به ناوی ئه‌ندام و کادرو لایه‌نگرانی حزبه‌وه ، سکاڵا نامه‌یان به‌رز کردبایه‌وه‌و داوای پاشه‌کشێ ی مام جه‌لالیان کردبا له‌و بڕیاره‌ی که له‌ودیوئه‌وانه‌وه داویه‌تی.
په‌یامه‌که‌ی مام جه‌لال ، له‌و چاوپێکه‌وتنه ڕوو به‌ڕووه‌یدا که پرێس تی ڤی له‌گه‌ڵیدا سازی کردوه ، ڕوون و ئاشکرایه ( من پلانی به‌رده‌وام بوونم نیه .. پێشم وایه تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌رکی من ته‌واو ده‌بێ و هیوادارم خانه‌نشین ببم و بچمه‌وه ماڵێ و وه‌ختی خۆم بۆ نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌کانم ته‌رخان که‌م ).. له هیچ شوێنێکی چاوپێکه‌وتنه‌که‌شدا ، مام جه‌لال ئه‌وه‌ی نه‌وتووه که له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌ره‌ک کۆمار‌و له ته‌سریحاتی لێپرسراوه سه‌خڵه‌ته‌کانی تردا هاتووه که گوایه ( ده‌یه‌وێ خۆی ته‌رخان بکات بۆ ئه‌رکه سیاسی و حیزبیه‌کانی ) . وه‌ڵامه‌که‌ی مام جه‌لال ، بانگه‌وازی وازهێنانیه‌تی له ئه‌رک و چالاکیه سیاسی و حیزبیه‌کانی ، به عێراق و به کوردستانیشه‌وه . ئه‌م په‌یامه ئه‌گه‌ر دواتر ده‌سکاری نه‌کرابا ، په‌یامێکی گرنگ ده‌بوو ، چ بۆ خوودی مام جه‌لال و چ بۆ یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستانیش .
ده‌شکرا ببێته سه‌ره‌تایه‌کی جدی بۆ کۆتایی هاتنی ئه‌و گێژاوه قووڵه‌ی ناو یه‌کیه‌تی ، گێژاوێک که له سه‌ره‌وه‌ڕا ده‌ستی پێکردوه و هه‌ر له‌وێشه‌وه به‌ره‌و خوار شۆڕبۆته‌وه ، به جۆرێکی وا که هیچ ده‌رفه‌تێک بۆ گۆڕان نه‌ماوه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و گۆڕانه له سه‌ره‌وه‌ڕا ده‌ست پێنه‌کات …
مام جه‌لال ، له به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه‌یدا ، سه‌روه‌ریه‌کی زۆری بۆ خۆی تۆمار ده‌کرد .. مام جه‌لال پێمان خۆش بێ یان نا په‌یوه‌ندیه‌کی قووڵی به کێشه‌و ئاڵۆزیه‌کانی ناو یه‌کیه‌تیه‌وه هه‌یه . تا ئه‌و سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تی بێت ، له سه‌ر لایه‌ک له لایه‌نه ناکۆکه‌کان حیسابه‌و ناتوانێ بێ ته‌ره‌ف بێ له ناکۆکیه‌کاندا . هه‌روا ناشتوانێ ڕۆڵی کاریگه‌ری خۆشی له خاوکردنه‌وه‌یاندا ببینێ . ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو یه‌کیه‌تیدا ، ده‌توانێ ڕۆڵی کاریگه‌رتر ببینێ له خاوکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و له نزیک بوونه‌وه‌ی جه‌مسه‌ره لێکترازاوه‌کانی ناو یه‌کیه‌تیدا …
ده‌کرا بڕیاری وازهێنانه‌که‌ی بڕیارێکی یه‌کجاری باو ، له‌وێشه‌وه خشته‌یه‌کی کاتی بۆ ڕۆژی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌که‌ی دانا با ، تا له ئێستاوه زه‌مینه‌ی سازی پێویست ئه‌نجام درابا ، بۆ خاوکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی گونجاویش بۆ پێکه‌وه کارکردن و دواتریش بۆ ئاڵ و گۆڕی دیموکراسیانه‌ی ده‌سه‌ڵات له ناو یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستاندا ، ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی که مام جه‌لال ده‌یه‌وێ ، وه‌ک له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی نووسینگه‌ی سه‌ره‌ک کۆمار‌دا هاتوه ( له ده‌ستاو ده‌ست پێکردنی ده‌سه‌ڵات و لێپرسراویه‌تیه سه‌رکردایه‌تیه‌کانی عێراقدا بیانکاته نه‌ریت).
ئه‌گه‌ر مام جه‌لال هه‌ر له سه‌ره‌تادا به مابه‌ستی خزمه‌ت کردنی گه‌ل و نیشتمان ڕێگای سیاسه‌تی هه‌ڵبژاردبێ ، ده‌بێ هه‌مان پێوه‌ریش له وازهێنانیدا ڕه‌چاو بکا !! ده‌نا ڕه‌چاو کردنی پێوه‌ری جیا مه‌به‌سته‌که‌ی سه‌ره‌تاش له گرێژنه ده‌با !.
هه‌رچه‌نده هه‌بوون له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی وازهێنانه‌که‌شدا ، پێیان وابوو که ئه‌م به‌ڵێنه‌ش له گه‌مه‌یه‌کی سیاسی به‌ولاوه شتێکی دیکه نیه.. له‌و ڕایه‌شیاندا پشت ئه‌ستوور بوون به‌و په‌یمان و به‌ڵێنانه‌ی پێشووتر که زۆرجاریتر دراون و نه‌هاتوونه‌ته دی.. ئه‌وان پێیان وا بوو که مام جه‌لال ته‌مه‌نی یه‌کیه‌تی به ته‌مه‌نی خۆیه‌وه گرێداوه و لای گرنگ نیه ، یه‌کیه‌تی دوای ئه‌و چۆن ده‌بێ و چی به‌سه‌ر دێ !!
به‌ڵام من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێم وابوو که مام جه‌لال له ڕاگه‌یاندنی نیه‌تی خۆی له‌وازهێنان ، ئه‌گه‌ر چی ده‌ربڕینێکی نه‌ستیش(لا شعوری) بووبێ ، به‌ڵام ده‌ربڕینێکی جدی و به جۆرێک له جۆره‌کانیش شتێک له قه‌ناعه‌تی تێدا بووه..
ڕاسته ئه‌گه‌ر به گوێره‌ی به‌ڵێنی پێشووی بوایه ، ده‌با ده ساڵ به‌ر له‌مڕۆ ، وازی هێنابا.. هه‌رچه‌نده دوور نیه هۆکاری وازنه‌هێنانی ئه‌و کاته‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕابێته‌وه ، که زۆر به‌رنامه‌و خه‌ون و تموحی شه‌خسی و تایبه‌تی خۆی هه‌بووبن و پێی وا بوو بێ که ده‌توانێ له درێژه پێدانی ته‌مه‌نی سیاسی خۆیدا جێ به‌جێیان کات . هه‌ڵبه‌ته ده‌کرێ بوووترێ که ئه‌و پۆست و ده‌سکه‌وتانه‌ی دواتر به‌ده‌ستی هێنان ، زۆر له سنووری به‌رنامه‌و خه‌ونه تایبه‌ته‌کانی خۆی تێپه‌ڕین ، به تایبه‌تیش له‌سه‌ر ئاستی عێراق.. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی ئه‌وکاته پاساویان بۆ درێژه‌پێدانی کاری سیاسی هێنابێته‌وه ، بۆ ئێستا و به‌تایبه‌تیش له سه‌ر ئاستی کوردستان ده‌مێکه زه‌مینه‌ی خۆیان له ده‌ست داوه و قۆناغی هه‌ڵکشانیان بۆ مام جالال گه‌یاندۆته دوا مه‌نزڵ و ڕێگایان بۆ قۆناغی داکشان چۆڵ کردوه ..
ئه‌گه‌ر چی هۆکاری لۆجیکی و ڕیالیستی و ته‌ندرووستی زۆر هه‌ن کار له‌سه‌ر قه‌ناعه‌ت پێهێنانی مام جه‌لال ده‌که‌ن بۆ واز هێنان . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له واز نه‌هێنانیدا ڕۆڵ و کارایی زۆری هه‌یه ، به بڕوای من ، جووڵه‌ی تارماییه‌کانی ناو ئه‌و بازنه ته‌سکه‌یه که ده‌وری مام جه‌لالیان داوه . ئه‌و تارماییانه‌ی که مانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان له مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مام جه‌لالدا ده‌بیننه‌وه و هه‌میشه‌ش مام جه‌لالیان کردۆته سه‌نگه‌رێک و له پاڵیدا شه‌ڕی پاراستنی ده‌سه‌ڵات و ده‌سکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه شه‌خسیه‌کانی خۆیان کردوه‌و ده‌یکه‌ن و باکیشیان نیه له‌وه‌ی هه‌رچی ئیمکانیاتی یه‌کیه‌تی هه‌یه له‌و ڕێیه‌دا سه‌رفی که‌ن.. گومانیش ده‌کرێ له‌وه‌ی که ئه‌مان به ته‌نگ ئه‌زموونی خه‌بات وژیانی سیاسی مام جه‌لال و ئاینده‌ی یه‌کیه‌تیشه‌وه بن.. ئه‌وانه له سێبه‌ری له ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتا بوونی مام جه‌لالدا ، کۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵات و ئیمکانیاته‌کانی ناو یه‌کیه‌تیان کردوه‌و ده‌شزانن به‌ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و سێبه‌ره‌ی سه‌رسه‌ریان ، هه‌موو ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له ده‌ست ده‌چن و ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی و حزبیشیان له‌به‌ر ه‌مدایه.. بۆیه به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن نیه‌ت و بیرۆکه‌ی وازهێنان لای مام جه‌لال له (ڕه‌گ)ه‌وه ده‌ربێنن.. ئه‌گه‌ر دوور له وانیش نیه‌تێکی وا ڕاگه‌یه‌ندرا ، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ( پرێس تی ڤی ) دا ڕوویدا ، هه‌وڵی به درۆ خستنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت گۆڕینی ده‌قی په‌یامه‌که‌ش ده‌ده‌ن .
به بڕوای من ، جۆره لێکچوونێک له نێوان ئه‌م بازنه ته‌سکه‌و عه‌سابه چوار قۆڵیه‌که‌ی سه‌رده‌می شۆڕشی ڕۆشنبیری چینی دا هه‌یه. ئه‌و شۆڕشه‌ی که له ساڵی 1966 وه تا 1976 ، له ژێر په‌رچه‌می ئامۆژگاری و بیروباوه‌ڕه‌کانی ماوتسی تۆنگ دا ، به گژ هه‌ر هه‌وڵێکی گۆڕان و ڕیفۆرمخوازدا ده‌چۆوه.. له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌و عه‌سابه چوار قۆڵیه که ( جیانگ کینگ ، یاو ، وانگ و ژانگ ) بوون و له ناویاندا ژنه‌که‌ی ما‌و – جیانگ کینگ – ڕابه‌رایه‌تی ده‌کردن و چه‌ندین به‌رپرسی گه‌وره‌ی تریشیان له خۆیانه‌وه ئاڵاندبوو . له‌و ده ساڵه‌دا ، زۆرترین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حزبی و مادیه‌کانی پارتی کۆمۆنیستی چینیان خستبووه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه و ده‌سه‌ڵات و ناووناوبانگی ماویشیان بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تیه‌کانی خۆیان به‌کار ده‌هێنا و به ناوی شۆڕشی ڕۆشنبیریشه‌وه ، ده‌یان تاوانی گه‌وره‌یان ده‌رهه‌ق به ئه‌ندامان و کادرانی حزب و میلله‌ت کرد..ئه‌وان ده‌یانزانی به بێ وجوودی ما‌و له ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتدا هیچیان بۆ ناکرێ و مانه‌وه‌شیان مومکین نابێ ، بۆیه ته‌نانه‌ت ئه‌و کاته‌ش ما‌و له‌سه‌ره مه‌رگیشدا بوو ، ئه‌مان نه‌یان ده‌هێشت ما‌و ده‌ست له کار بکێشێته‌وه … ئه‌و کاته‌ش که ما‌و توانای قسه‌کردنیشی نه‌مابوو ، ته‌نانه‌ت به لۆکه ئاویان به‌ده‌مدا ده‌کرد ، ئه‌وان به ناوی ( سه‌رۆک ما‌و) ه‌وه بڕیاریان ده‌دا و هه‌ر له ژێر ئاڵای ڕابه‌رایه‌تی ئه‌ویشدا جێ به جێیان ده‌کرد .ده‌یانویست به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی ته‌مه‌نی ما‌و به‌یه‌کجاری ڕاکشێ ، هه‌موو نه‌یارو ناحه‌زانی خۆیان ته‌فروتوناکه‌ن و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌کانی حزب و ده‌وڵه‌ت ، به شێوه‌یه‌کی ڕه‌ها بخه‌نه ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیانه‌وه . ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ژنه‌که‌ی ماوئه‌گه‌ر چی له زووه‌وه هاوشانی ما‌و بوو له خه‌باتدا ، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تا ده‌ستپێکردنی شۆڕشی ڕۆشنبیری له 1966 دا ، هیچ پله‌و پۆست و ڕۆڵێکی نه له ناو حزب و نه له ناو ده‌وڵه‌تدا نه‌بوو.. به‌ڵام له‌و ده ساڵه‌دا ، ئه‌و له هه‌رێ ده‌سه‌ڵاته گه‌وره‌کانی ناو حزب بوو . خۆ ئه‌گه‌ر مه‌رگی ما‌و نه‌بایه ، ڕه‌نگه ڕه‌وشی چین ئێستا به ئاقارێکی دیکه‌دا ڕۆیشتبا.. بۆیه‌ش مه‌رگی ما‌و ، به‌ر له به ئاکام گه‌یشتنی به‌رنامه‌کانی ئه‌مان ، ڕیسه‌که‌ی لێکردنه‌وه به خوری و ، هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ڕه‌سمی مه‌رگی( ما‌و)یشدا ، ته‌لاری ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌مانیش به شێوه‌یه‌کی دراماتیکی هه‌ره‌سی هێنا … ته‌نانه‌ت ، مانگێک دوای مه‌رگی ما‌و ، له شه‌شی ئۆکتۆبه‌ری 1976 دا ده‌سگیرکردنی ئه‌و چواره‌و ئه‌وانه‌ی تریش که له ته‌وه‌ره‌که‌یاندا بوون ڕاگه‌یه‌نرا . هه‌ر ئه‌و ڕۆژه له‌گه‌ڵ ڕێ‌گه‌یاندنه‌که‌دا ملیۆنه‌ها خه‌ڵک ، به ئه‌ندامان و کادرانی حزبیشه‌وه ڕژانه ناو شه‌قامه‌کانی چینه‌وه و ئاهه‌نگی خۆشی و شادمانیان گێڕا… دواتریش له ساڵی 1981 دا هه‌رهه‌موویان دادگایی کران و به ده‌یان تاوانی گه‌وره‌و نایاسای مه‌حکوم کران . هه‌ر چواریان حوکمی زیندانی هه‌تا هه‌تایه‌یان به‌سه‌رادرا و ئه‌وانی تریش ڕووبه‌ڕووی حوکمی جیا جیا بوونه‌وه..جا ئه‌گه‌ر دیارده‌یه‌کی له‌و بابه‌ته له‌ناو پارتێکی پۆڵایین و گه‌وره‌و بێ مونافیس و داڕێژراو له‌سه‌ر بناغه‌ی تاک په‌رستی ، ئه‌وه ئاکامی بووبێ ، ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه له‌ناو یه‌کیه‌تیه‌کی خۆ به سۆشیال دیموکراتزانی ئاوساو به کێشه‌و مل ملانێی ناوه‌کی و ده‌ره‌کی ، هیچ ده‌رفه‌تێکی درێژه‌پێدانی له‌به‌رده‌مدا نابێ.
ئه‌م وه‌زعه مام جه‌لالی خستۆته به‌رده‌م دووڕیانێکی ئه‌سته‌نگه‌وه . ڕێیه‌ک که بازنه ته‌سکه‌که‌ی ده‌وروپشتی ده‌یانه‌وێ بیگرێته به‌ر ئه‌ویش له ژێر په‌رده‌ی ده‌ربڕینی په‌رۆش و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی زۆر بۆی و ، به‌ناوی به‌گه‌وره‌یی هێشتنه‌وه‌ی مام جه‌لال و ، له ڕێی گه‌وره کردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسیانه‌ی له وازهێنانیدا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه. ڕێیه‌کیش که دڵسۆزانی یه‌کیه‌تی و میلله‌ت ده‌یانه‌وێ بیگرێته به‌ر که هه‌م سه‌روه‌ریه‌ک بۆخۆیی و هه‌میش یه‌کیه‌تی له‌و گێژاوه ڕزگارکاو بیکاته‌وه به‌و هێزه‌ی که له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی گۆڕان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌چووندا ده‌گوونجێ و له ئاستی خواست و چاوه‌ڕوانیه‌کانی خه‌ڵکی کوردوستان دابێ.هه‌ڤال کوێستانی
14/03/2009
له‌نده‌ن