سیاسه‌ت له كه‌مترین ئه‌گه‌ریدا چیمان پێده‌به‌خشێت: ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه یان ڕیسوابوون….؟…..دیار عه‌زیز شه‌ریف
سیاسه‌ت له كه‌مترین ئه‌گه‌ریدا چیمان پێده‌به‌خشێت: ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه یان ڕیسوابوون….؟
دیار عه‌زیز شه‌ریف
شانۆنووس‌و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی چیك ڤاسلاڤ هاڤل، ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌هۆی بیروباوه‌ڕه لیبرالییه‌كه‌ی به‌یه‌كێك له سه‌رسه‌ختترین دوژمن‌و ڕكابه‌ره‌كانی رژێمی كۆمۆنیزمی سه‌پاوی نێو وڵاتی چیكی ساڵانی 1968 به‌دواوه داده‌نرا، ئه‌وا له ڕێی ئه‌ده‌ب‌و داهێنانی كاری شانۆوه هاته نێو ژیانی سیاسی چیك‌و، دواتر دوای هه‌ره‌سهێنای بلۆكی سۆسیالیستی سۆڤیه‌ت‌و رزگاربوونی وڵاتی چیكۆسلۆڤاكیا، هاڤل له ساڵی 1989 له‌ڕێی هه‌ڵًبژاردنێكی دیموكراسیانه كورسی ده‌سه‌ڵاتی وه‌رگرت‌و واقیعی سیاسی چیكۆسلۆفاكیای به‌ته‌واوی له كۆمه‌ڵگایه‌كی پاسیڤ‌و تۆقێنراوی نێو دنیای تۆتالیتاریزمی كۆمۆنیزم بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراسی‌و كراوه‌و ئازاد گۆڕی. هاڤل له دیمانه‌یه‌كیدا له‌باره‌ی رۆڵی سیاسه‌ت له‌نێو كۆمه‌ڵگادا ده‌ڵێت:"سیاسه‌ت ده‌توانێ چه‌ند شتێكی سنووردار ببه‌خشێت، وه‌ك فه‌راهه‌مكردنی بارودۆخێكی باشتر‌و ئاسانتر بۆ خه‌ڵك كه تێیدا ژیانێكی زۆر به‌كه‌رامه‌ت به‌سه‌ربه‌رن، هه‌روه‌ها له‌توانایدا هه‌یه ئازادییه دیاریكراوه‌كان ده‌سته‌به‌ربكات.، به‌ڵام ناتوانێ به‌هه‌شتێكی سه‌رزه‌مینی بۆ ئینسانه‌كان دروست بكات" ئه‌گه‌ر ئه‌و دنیابینییه سیاسیه‌ی هاڤل بكه‌ینه ئاوێنه‌یه‌ك بۆ سه‌یركردن‌و تێڕامان له دنیای سیاسی كوردی له‌و حه‌ڤده، هه‌ژده ساڵه‌ی ڕابردوو، ده‌بێ دواجار چ جۆره هاوكێشه‌یه‌كی سیاسیمان ده‌ستكه‌وێت….؟ تۆ بڵێی كۆمه‌ڵگایه‌كی كوردیمان ده‌ستكه‌وێت كه له واقیعێكی سه‌ختی ژێرده‌سته‌یی‌و تۆقێنراوی بنده‌ستی رژێَمێكی تۆتالیتاری وه‌ك به‌عس بۆ وێنه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و زیندوو گوازرابێـته‌وه، یانیش به‌پێچه‌وانه‌وه خۆمان له‌نێو كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆیله‌تر‌و دیلتر ده‌بینینه‌وه به‌ده‌ست تۆتالیتاریزمێكی تری نێو فه‌رهه‌نگی سیاسی دوای ڕاپه‌ڕین…؟ به‌و پێیه‌ی كه دنیای سیاسی دوای ڕاپه‌ڕین، دنیایه‌كه به‌پێی سیاسه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی دژه به‌عسه‌وه ته‌مسیلی ناسیۆنالیزمێكی ته‌قلیدی دیموكراسی ده‌كات….؟ ئایا لێره له‌و دنیایه‌ی ژێرده‌ستی قه‌ومییه‌تی ته‌قلیدی كوردی ئینسان ژیانێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه ژیا؟
من لێره كه زۆر به‌كورتی ئاماژه به‌ناو‌و پێگه‌ی كه‌سایه‌تی هاڤل ده‌ده‌م له‌گه‌ڵ هێنانه‌وه‌ی ڕسته جوان‌و واقیعییه‌كه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر رۆڵی سیاسه‌ت له ڕه‌نگڕێژكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵگا، ده‌مه‌وێ له‌و په‌نجه‌ره رۆشنه‌وه هه‌م چه‌ند پرسیارێك ئاراسته‌ی ئه‌و "ئه‌زموونه دیموكراسییه" بكه‌م كه سیاسه‌تی پارتی‌و یه‌كێتی به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تائێستا به‌رهه‌میانهێناوه، دووه‌مینیش پێمخۆشه خوێنه‌ران به ڤاسلاڤ هاڤل بناسێنم، هاڤل وه‌ك نووسه‌ر‌و شانۆنووسێك كه له‌سه‌رده‌می به‌ره‌نگاری چۆن بووه‌و له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌و پیاوه هه‌رگیز ڕێگه‌ی به‌خۆی نه‌دا له‌و پره‌نسیپه دیموكراسیانه جیابێته‌وه كه خۆی‌و میلله‌ته‌كه‌ی باوه‌ڕیان پێی هه‌بوو له‌پێناو ڕزگاربوونی وڵات له‌ژێرده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی تۆتالیتاریزمیانه‌ی كۆمۆنیزمی سۆڤییه‌تی، به‌ته‌نیشت ئه‌مه‌شه‌وه هاڤل وه‌ك كاراكته‌رێكی ئه‌ده‌بی‌و شانۆیی دوای ئه‌وه‌ی كه پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتیش ده‌گرێـته‌ده‌ست، هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی مۆراڵ‌و ئه‌خلاقی وه‌زیفه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆی وه‌ك نووسه‌ر‌و شانۆكارێك ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌ی هاڤل لێكبده‌ینه‌وه‌و به‌راوردكارییه‌ك بكه‌ین له‌نێوان هه‌ردوو دنیای چیكۆسلۆڤاكی‌و كوردی، ئه‌گه‌رچی دڵنیام ئه‌و براده‌ره سیاسیانه‌ی خۆمان ده‌ڵێن ئێره به ئه‌وروپا به‌راوردناكرێت، ئه‌و به‌هانه سواوه‌ی كه چیتر خه‌ڵك تاقه‌تی گوێگرتنی نه‌ماوه، ئه‌وا به‌گوێره‌ی بۆچوونه‌كه‌ی هاڤل، سیاسه‌ت به‌لای كه‌می ژیانێكی شه‌ره‌فمه‌ندانه بۆ مرۆڤ دابین ده‌كات، ئه‌مه‌ش واته زه‌مینییه‌كی وا بۆ مرۆڤ ده‌ڕه‌خسێنێ كه هه‌م هه‌ستی نیشتیمانپه‌روه‌ری هه‌م هه‌ستی هاوڵاتییبوونی لا جێگیر بكات. به‌ڵام ئه‌ی كاتێك سیاسه‌ت ببێته هۆكار‌و ئامرازێكی سه‌ره‌كی له كه‌رامه‌تدانی مرۆڤ، وه‌ك ئه‌و قه‌ده‌ره دزێوه‌ی هه‌زاران مرۆڤ له‌م وڵاته هه‌ر جاره‌ی له‌ژێر بیانوو‌و بارودۆخ‌و بیروباوه‌ڕێك دووچاری هاتن، ئاخۆ دواجار ده‌بێ چ جۆره هه‌ستێك له‌به‌رامبه‌ر چه‌مكی نیشتیمانپه‌روه‌ری‌و هاوڵاتیبوون لای ئه‌و مرۆڤ دروست ببێـت…..؟ یان ده‌بێ ئه‌و جۆره سیاسه‌ته له فه‌رهه‌نگی سیاسی چ جۆره ناوێكی هه‌بێت؟ ئاخۆ ده‌بێ له‌هه‌موو دنیا سیاسه‌ت ئامرازێك بێت بۆ ڕیسواكردنی ئینسان، یان بۆ پاراستنی گه‌وره‌یی‌و به‌های ئه‌و…..؟ ئێستا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی لێره نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانی ئاسووده‌یی‌و ئازادییه‌كان بۆ ئینسان دابین بكات، به‌ڵًكو له‌ڕێی سیاسه‌ته تۆتالیتاریزمییه‌كه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌واو نه‌خۆشی به‌رهه‌مهێنا، مرۆڤی تێككشاوی به‌رهه‌مهێنا، چ ئه‌وانه‌ی له‌ناو حیزبن‌و پاله‌وانن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا‌و خه‌ڵكی تر…چ ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی حزبن‌و تائێستا به‌دوای وێنه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا ده‌گه‌ڕێن…! لێره له‌م دنیایه‌ی ئێمه سیاسه‌ت نائومێدییه‌كی زۆر گه‌وره‌ی به‌ژیان‌و پره‌نسیپه مرۆییه‌كان به‌رهه‌مهێنا، ته‌نانه‌ت سیاسه‌ت بووه هۆكارێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ده‌ستدانی بیروباوه‌ڕه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. ئێمه كاتێك به‌راوردی نێوان كۆمه‌ڵگای چیكی‌و كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌كه‌ین، ئه‌وا له خاڵی یه‌كه‌مدا هاوبه‌شن ئه‌ویش له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی دیاریكراو كۆمه‌ڵگایه‌كت هه‌یه ئایدیۆلۆژیایه‌كی حیزبی تۆتالیتارییانه داگیری ده‌كات‌و هه‌موو ئازادییه‌كانی لێده‌سێنێته‌وه، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌مدا ئه‌و دوو كۆمه‌ڵگایه ته‌واو له‌یه‌كتری داده‌بڕێن، چونكه له‌دوای سه‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی چیكی‌و تێكشكانی داگیركاری سۆڤیه‌تی به‌ڕێبه‌رایه‌تی ڤاسلاڤ هاڤل‌و هاوڕێكانی، ئه‌وا ژیانی سیاسی چیك ده‌چێته نێو قۆناغێكی نوێی سیاسییه‌وه ئه‌ویش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حورمه‌ت‌و به‌ها ئینسانییه‌كانه بۆ تاكی چیكی، به‌ڵام خه‌ونه نه‌ته‌وه‌یی‌و ئازادیخوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌به‌ره‌به‌یانی راپه‌رٍین ده‌كوژرێن‌و مرۆڤ له سیاسه‌تی بێحورمه‌تكردن‌و بێنرخكردنی مرۆڤ به‌ڕه‌نگێكی تر درێژه‌ی ده‌بێت………..ئێستاش وا دیاره سیاسه‌ت لێره نموونه‌ی چ دنیایه‌ك‌و كۆمه‌ڵگا‌و میلله‌ت‌و مرۆڤێكی به‌رهه‌مهێناوه…..؟!
diaryaziz74@yahoo.com