كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانی كوردستان غرامە كردنی رۆژنامه‌وانان
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانی كوردستان غرام كردنی رۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی كوردستاندا به تیرۆركردنی میدیای ئازاد ده‌زانێت
غه‌رامه‌كردنی سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاوێنه (شوان محمه‌د) به سێ ملیۆن دینار‌و رۆژنامه‌ی هاوڵاتی‌و سه‌رنوسه‌ری پێشووی هاوڵاتی به 13 ملیۆن دینار‌و سۆران عمر به 3 ملیۆن دینار هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار‌و ئاشكرایه بۆ سه‌ر بڵاوكراوه سه‌ربه‌خۆكان‌و سه‌رله‌به‌ری رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران‌و ره‌خنه‌گران. بێگومان یاسای رێكخستنی كاری رۆژنامه‌گه‌ری نه‌یتوانی ببێته قفڵێكی ژه‌نگاوی بۆ ده‌می رۆژنامه‌نوسان، نه‌یتوانی ببێته كۆتوبه‌ندێكی ئه‌خلاقی‌و حیزبی‌و یاسایی بۆ دوورینه‌وه‌ی ده‌می رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسان، ئه‌م یاسایه به‌هه‌وڵ‌و ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌نوسان‌و نوسه‌ران‌و رۆشنبیره جیدییه‌كان چه‌ندین كۆتوبه‌ندی ئه‌خلاقی‌و حیزبی لێكرایه‌وه. به‌ڵام دواجار هێشتنه‌وه‌ی غه‌رامه‌كردن‌و به‌ندكردنی رۆژنامه‌نوسان به كراوه‌یی مایه‌وه‌و كه‌وتۆته ژێر ره‌حمه‌تی دادگا‌و ده‌ستێوه‌ردانی ژێربه‌ژێری حیزب‌و به‌رپرسسه‌كان.
ئاشكرایه ده‌سه‌ڵاتی كراوه‌و شه‌فاف‌و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه كه سنوری یاساكان گه‌وره‌ده‌كات بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ئازادی تیایدا جێگه‌ی بێته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی نادیموكرات‌و ناشه‌فاف‌و داخراویش سنوری یاساكان به‌رته‌سك‌و بچوكده‌كه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی زۆرترین كۆتوبه‌ندی ئه‌خلاقی‌و سیاسی‌و حزبی تیادا جێبكاته‌وه‌و به‌رده‌وام له‌سازكردنی سه‌رزه‌مینێكی مینرێژدان بۆ ئازادی بیروڕا‌و ئازادی نوسین…
به‌پێی ئه‌م یاسایه كه سنورێكی مه‌ترسیدار‌و قه‌ده‌غه‌ی داناوه بۆ هه‌ر نوسه‌ر‌و رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نوس‌و رۆژنامه‌یه‌ك بۆئه‌وه‌ی پێنه‌خاته نێو دنیای حه‌رامكراوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی‌و دابونه‌ریتی گشتی‌و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ‌و به‌ڵگه‌نامه‌ی حیزبی‌و به‌رپرسسه‌كانه‌وه، خوازیاره سه‌رله‌به‌ری ده‌رگاكانی زانیاری‌و ده‌ستكه‌وتنی داتا‌و راستییه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌و نوسه‌ران بشارنه‌وه. له‌م سه‌روبه‌نده دژواره‌دا هه‌ر رۆژنامه‌وسان‌و رۆژنامه‌كان نابنه قوربانی یه‌كه‌م، به‌ڵكو به‌پێی ئه‌م یاسا هه‌زه‌لییه پڕ له‌تراژیدییه ته‌ڕوشك ده‌كه‌ونه به‌ر ئۆپراسیۆنی گه‌نده‌ڵی‌و ناعه‌داله‌تی‌و عه‌نته‌ریاتی حیزب‌و عه‌زه‌ڵاتی حكومه‌ت‌و یاسی كوێرانه.
ئێمه وه‌ك كۆمیته‌ی به‌رگری له‌رۆژنامه‌وانانی كوردستان به وردی چاودێری باردۆخی رۆژنامه‌نوسان‌و ئازادی راده‌ربڕین ده‌كه‌ین له‌كوردستاندا، هاوكات سه‌رله‌به‌ری ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت له‌ڕێی خۆمانه‌وه سه‌رله‌به‌ری رێكخراوه مرۆڤدۆست‌و جیهانییه‌كان لێ ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌و فشاری زۆر گه‌وره‌تر دروست ده‌كه‌ین بۆ ناچاركردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵبگرن له‌تیرۆركردنی رۆژنامه‌و رۆژنامه‌نوسان له‌ڕێی غه‌رامه‌كردن‌و كۆتوبه‌ندی حیزبی‌و یاسایی ناشارستانی.كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان
ko_b_r_ku@yahoo.com
22.3.2009