کاک سه‌ربه‌ست جیهاد جاشایه‌تی چیه‌وکێ جاشه؟ …یوسف کانی مارانی
کاک سه‌ربه‌ست جیهاد جاشایه‌تی چیه‌وکێ جاشه؟
یوسف کانی مارانی
3.4.2009 / فهڕهنسائهمه بۆ چه‌نده‌مین جار ئه‌چێت ئه‌گه‌مه ئه‌وبڕوایه‌ی نه‌فه‌سێک بده‌ین به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌وهیوایه‌ی به‌خۆداچونه‌وه‌یه‌ک بکه‌ن ولانی که‌م ئه‌وچاکسازیه‌ش که‌خۆیان قسه‌ی له‌سه‌رئه‌که‌ن وپڕۆژه‌ی بۆ دائه‌نێین بیگه‌یه‌نه‌سه‌ر دوای ئه‌م هه‌موو ڕه‌خنه‌وبه‌ڵگه‌دیکۆمێنتاریانه‌ی که‌له‌ڕۆژنامه‌کانداله‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی وبه‌فیڕۆدانی داهات وسامانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان بڵاوده‌کرێته‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵکانێکی مافیا ئاساکه ده‌ستیان خستۆته بینه‌قاقای هه‌موو ئازادیه‌کانی گه‌لی کورد له‌باشوری کوردستان به ئازادی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه‌که هه‌رتاوناتاوێک ئه‌که‌ونه بیانوگرتن به‌ڕاگه‌یاندنی ئازاد یان نیمچه ئازاد وسه‌ربه‌خۆ یان لانی که‌م ڕۆژنامه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات ئیش نه‌کات وکۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت..
به‌ڵام به‌داخه‌وه جێهێشتنی فه‌لسه‌فه‌ی دیکتاتۆریانه‌ی ئه‌قڵی به‌عس به‌شێوه‌یه‌ک ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تیش ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه‌ی ئێستای یه‌کێتی وپارتی که ناکرێت به‌رانبه‌ر هه‌رووشه‌یه‌کی ژه‌هراوی که له‌ده‌میان دێته‌ده‌ره‌وه بێده‌نگ بووه‌ستین، من خۆم یه‌کێکم له‌وکه‌سانه‌ی هه‌میشه‌دژی ده‌سه‌ڵاتم چونکه پێم وایه ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رشوێنێکی دنیادا به‌شێکه له‌و چه‌وساندنه‌وانه‌ی ڕۆژانه ده‌رهه‌ق به‌چه‌ند چین وتوێژێکی کۆمه‌ڵ ئه‌کرێت له‌ژێرناویاسای جیاجیا، وه پێشم وایه هه‌رده‌نگێک له‌ژێرباڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه باس له عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی وچه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵک بکات ئه‌وه فرمێسکی تیمساحیانه‌یه‌وسه‌رده‌می ئه‌وخۆڵکردنه‌چاوه‌به‌سه‌رچووه..
له‌دوابه‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌نجی که‌ناڵی کوردستات که تایبه‌ت بووبه‌میدیای ئه‌هلی زۆر ووته‌وبابه‌تی وه‌های تێدابووکه‌جێگه‌ی لێدوان وسه‌رنجی زۆره به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌زۆر هه‌ستی منی بریندارکردووبه‌پێوستم زانی دوو قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ووته‌یه‌کی زۆر کاڵ فامانه‌ی سه‌ربه‌ست جیهادبوو که باناوی به‌رپرسی ده‌نگی گه‌لی کوردستان وه به‌شداری ئه‌وبه‌رنامه‌یه‌ی کردبووکاک سه‌ربه‌ست پێی وایه ئه‌وه‌ی دژی یه‌کێتی وپارتی وحوکمه‌تی هه‌رێم بنوسێت جاش قه‌ڵه‌مه، من لێره‌وه به‌کاک سه‌ربه‌ست ئه‌ڵێم دیاره هه‌رله بنچینه‌داتۆ پێناسه‌یه‌کی به‌راوه‌ژوت هه‌یه بۆ ووشه‌ی جاش وخایین له‌گه‌ڵ ووشه‌ی پێشمه‌رگه‌وشۆڕشگێڕ زۆربه‌داخه‌وه که من بۆ ماوه‌یه‌ک جه‌نابتم وه‌ک که‌سێکی هه‌قبێژ ناسیبوووه‌وێنه‌یه‌کی تایبه‌تت هه‌بوو له‌چاومابه‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره ده‌سه‌ڵات وپێگه‌ی ئێستات ونزیکیت له‌خه‌ڵکانێکی ماستاوچی وکۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات وایان لێکردوویت به‌نزیکترین له‌که‌سه‌کانی خۆت بڵێت جاش. کاک سه‌ربه‌ست به‌داخه‌وه تائێستاله‌وه‌تێنه‌گه‌یشتویت که‌زۆرینه‌ی خه‌ڵکی پێنوس به‌ده‌ست له‌ده‌ره‌وه‌وناوه‌وه‌ی یه‌کێتی وپارتی دژی یه‌کێتی وپارتی نانوسن، به‌ڵکودژی سه‌رکردایه‌تیه‌کی گه‌نده‌ڵی شۆراوه‌له‌هه‌مووبنه‌مایه‌کی ئینسانی وئه‌خڵاقی ئه‌نوسن، نوسینه‌کان شه‌رکردن نیه له‌گه‌ڵ پێداویستی یه‌کێتی وپارتی وحوکمه‌تی هه‌رێم به‌ڵکوشه‌ڕکردنه‌له‌گه‌ڵ پاوانخوازی وداگیرکردنی هه‌موو پیرۆزیه‌کانی خه‌ڵک له‌لایه‌ن دووبنه‌ماڵه‌ی مافیاوه.
کاک سه‌ربه‌ست من چه‌ند پرسیارێک له‌سه‌ر دوێنێ وئه‌مڕۆی کوردستان وده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی وپارتیت لێ ئه‌که‌م، ته‌نها خه‌ڵکی کوردستانیشت لێ ئه‌که‌م به‌شاهید به‌ڵام تۆوویژدانت ئه‌گه‌ر ماوته‌وتۆوگۆڕی مامۆستا محمدسڵتان بوێره‌وه‌ڵامی پرسیاره‌کانم بده‌ره‌وه.
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1992 وه‌ده‌ستیان کردبه‌کوشتن وتیرۆرکردنی سه‌دان گه‌ریلاوکادیری پارتی کرێکارانی کوردستان جاشن یان ئه‌وانه‌ی به‌پێنوسه‌کانیان هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی به‌فیتی تورکیاوئێران وبه‌عس بۆ ماوه‌ی 6 ساڵی ڕه‌به‌ق شه‌ڕی بادینان وسۆرانیان کردوزیاتر له 5000 ڕۆڵه‌ی کوردیان کرده‌قوربانی جاش بوون یان ئه‌وانه‌ی هه‌ڵوێستیان وه‌رگرت دژی ئه‌وشه‌ڕه؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی که‌له 31 ی ئابی 1996 به‌هاوکاری حوکمه‌تی به‌عس هه‌ولێریان له‌ده‌ست حزبه‌که‌ی من وتۆ ده‌رهێناوزمانی شه‌هیدکه‌ریم عوسمانی هاوپیشه‌تیان بڕی جاشبوون، یان ئه‌وانه‌ی به‌پێنوسه‌کانیان ئه‌وخیانه‌ته‌یان له‌مێژودانوسیه‌وه؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وسه‌رکردانه‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانیان له‌پشته‌مله‌وه‌سه‌ربڕی وچه‌مانه‌وه‌به‌رانبه‌ربنه‌ماڵه‌ی بارزانی که‌جه‌نابت له‌هه‌مووکه‌س زیاتر دژیان بوویت جاشن یان ئه‌وانه‌ی چه‌مانه‌وه‌یان قبووڵ نه‌کردووبه‌پێنوسه‌کانیان شۆڕشی سپی ئه‌که‌ن؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وکه‌سه‌ی هه‌ردووفڕۆکه‌وانه‌که‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌وبالیسان وشێخ وه‌سانان وگۆپته‌په‌ی به‌دوژن فرۆشت وشوێن بزری کردن جاشه، یان ئه‌و پێنوسانه‌ی ئه‌وخیانه‌ته‌یان به‌سه‌رانسه‌ری دنیاڕاگه‌یاند؟
کاک سه‌ربه‌ست به‌درێژایی ته‌مه‌نی خه‌باتمان له‌ناو ینک شانازیمان به‌کوردستانی بوونمانه‌وه‌ده‌کرد، ئه‌وانه‌ی یه‌کێتیان کرد به‌جاشی عێراقی عه‌ره‌بی جاشن، یان ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌وسیاسه‌ته‌ده‌وه‌ستنه‌وه؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌یان شه‌هیدکردووهه‌رڕۆژه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک دادگایی ئه‌که‌ن وڕۆژنامه‌نوسێک حه‌واڵه‌ی زیندان ئه‌که‌ن جاشن، یان ئه‌و پێنوسانه‌ی به‌قه‌د گه‌ردیله‌یه‌ک شه‌رمتان لێناکه‌ن وله‌زه‌بروزه‌نگتان ناترسن؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی که له‌ژێردروشمی یان که‌رکوک وخانه‌قین یان تاماوین ئه‌جه‌نگین وکه‌رکوکی قودس ودڵی کوردستان هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌یان کرده‌قوربانی سیاسه‌ته تاکڕه‌ویه‌کانیان جاشن، یان ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه به‌پێنوسه‌کانیان ڕه‌خنه له‌که‌مته‌رخه‌می ئه‌وسه‌رکردایه‌تیه بێ ماهیه‌ته‌ئه‌گرن؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وانه‌ی یاکپارچه‌یی خاکی کوردستان و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کورد به‌خه‌ونی شاعیرانه له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن جاشن یان ئه‌وانه‌ی به‌پێنوسه‌کانیان هه‌رچوارپارچه‌که‌ی کوردستان به‌یه‌که‌وه‌گرێئه‌ده‌نه‌وه؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌ونوسه‌روڕۆژنامه نوسانه‌ی که‌خؤشیان نازان چی ئه‌ڵێن وچی ئه‌نوسن ته‌نها وه‌ک کۆیله‌ی ئاغاکانیان هه‌ڵسوکه‌وت ئه‌که‌ن وچیان پێبڵێن ئه‌وه‌ده‌رئه‌بڕن جاشن، یان ئه‌و که‌ڵه نوسه‌روڕۆژنامه نوسانه‌ی که‌بێ به‌رانبه‌روبێمنه‌ت خوێنی خۆیان ئه‌خه‌نه کاسه‌وه گه‌ل هوشیار ئه‌که‌نه‌وه له‌دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردی؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وده‌سه‌ڵاته‌ی که نزارخه‌زره‌جی ده‌ربازکردوووه‌فیق سامه‌ڕایی کرده‌ڕاوێژکاری خۆیی وڕێگره‌له‌به‌رده‌م له‌سێداره‌دانی هاشم سڵتانی ئه‌نفاڵچی وعه‌لی کیمیاوی جاشن، یان ئه‌و نوسه‌روڕؤشنبیرانه‌ی ده‌یان وسه‌دان ووتاروبابه‌تیان له‌سه‌ر ئه‌م تاوانبارانه نوسی؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وکه‌سانه‌ی که که‌رکوکی قودس ودڵی کوردستانیان خسته مه‌زاده‌وه‌وبۆهه‌تاهه‌تایه لێیان کردین به‌قودس جاشن ، یان ئه‌وانه‌ی رۆژانه به‌پێنوسه‌کانیان فرمێسک بۆ که‌رکوک ئه‌ڕێژن؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وسه‌رکردانه‌ی به‌ناوی گفتوگۆوپه‌یوه‌ندیه‌وه بنکه‌و باره‌گاکانی پژاک وپه‌که‌که بۆ دوژمنانی کورد ده‌ستنیشان ئه‌که‌ن جاشن، یان ئه‌وڕۆژنامه‌و پێنوس به‌ده‌ستانه‌ی ئابڵوقه‌ی سه‌رقه‌ندیلیان شکاند؟
کاک سه‌ربه‌ست ئه‌وڕاگه‌یاندنه‌ی هانی خه‌ڵکی کوردستانی ئه‌داله‌باکور ده‌نگ بۆحزبه‌که‌ی ئه‌تاتورک وئه‌ردۆغان بده‌ن جاشن ، یان ئه‌و نوسه‌روڕۆشنبیرانه‌ی پشتگیری گه‌له‌که‌ی خۆیان کرد تادیاربه‌کریان کرده‌وه‌به‌پایته‌ختی کوردستان؟
کاک سه‌ربه‌ست زۆر به‌کورتی ئه‌وه‌ی که‌تۆوه‌ک نوسه‌رێکی ده‌ربار بۆ پاروه‌نانێک قه‌ڵه‌مه‌که‌ت بیروهۆشت فرۆشتووه به‌بنه‌ماڵه‌یه‌ک جاشه‌تیه، یان ئه‌ونوسه‌رانه‌ی به‌سکێک تێروبه‌ده‌برسی وچاونه‌ترسانه‌ش ڕاستیه‌کان ئه‌خه‌نه‌ڕوو؟
له‌کۆتاییدا هیوادارم تادێمه‌وه‌و ئه‌تبینمه‌وه به‌خۆتاچووبیتیه‌وپێناسه‌یه‌کی ڕاست ودروستت هه‌بێت بۆ جاشه‌تی.