له پیره عه‌شقم ببه‌خشه …..عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی
له پیره عه‌شقم ببه‌خشه
بم به‌خشه که به‌جێم هێشتی بم به‌خشه که خۆشم وویستی
بم به‌خشه که له‌گه‌ڵ خۆما شه‌وانی شه‌رابیم کوشتــــــی
بم به‌خشه ووتم مــــاڵئاوا ئه‌شك چاوهکــــانمی خنـــــکان
له گره‌وی ڕقـــــی تۆدا ئه‌وینی خۆم هه‌مـــــــوو دۆڕان
هیچ شه‌ونمێ له گریانم گه‌ڵای عه‌شقی نــــــهخهوانــــدی
پشکۆیهکیش له خه‌می شه‌و په‌ڕی ژانی نــــهسووتانــدی
سه‌ری هه‌موو ڕێگاکانت له دڵــــــــــی خۆتا گــــــری دا
تا هه‌نگاوێ ڕێ دهرنهکاو تۆزی پیــــــریم له ڕووت بدا
تۆ بۆ پیریی من نهژیــــــــای من بۆ جوانی تۆ دهمــــرد م
که گۆچانی هـــهستت شــکان له په‌ل و پۆو نـــورت کردم
با تۆش وه‌ك من پێکی سهراب به ده‌ستی زه‌مه‌ن بنۆشــــی
هه‌تا سه‌رت به‌فر دهگـــرێ له وه‌رزی ڕه‌شی خــه‌م کێشی
جا پێم ده‌ڵێی ئاخ پیره‌دار چه‌ندم بڕیت سه‌وز تر بـــــووی
لقی شیعرم زۆر شكاندی تۆ هه‌ر جوان و چڕ و پڕ بووی
ئه‌وسا دهڵــــێی پیرهعهشق فێنك تریـــــن سێبه‌رم بــــــــوو
به لقـــــی نیشتمـــــانــهوه مێلۆی دوور له قــــهدهرم بــوو
عومه‌ری حاجی ده‌ربه‌ندی ئه‌ڵمانیا
هاوینی 2008