
له‌یادی کۆڕه‌وی ملیـۆنی خه‌ڵکدا، ڕێگاچاره جیابوونه‌وه‌ی کوردسـتانه!….نوری به‌شیر
له‌یادی کۆڕه‌وی ملیـۆنی خه‌ڵکدا، ڕێگاچاره جیابوونه‌وه‌ی کوردسـتانه!
نوری به‌شیر
n.bashir3@ukonline.co.ukکۆڕه‌و ئه‌و تراژیدیا ئینسانیه گه‌وره‌یه‌یه که‌خه‌ڵکی کوردستان به‌سه‌ریداهات و هاوکات په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شه‌یه له‌مێژووی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داریدا، کهئاوارهیی ملیۆنی سه‌پاند به‌سه‌ر خه‌ڵکدا که‌له‌مێژووی ئه‌م وولاته‌دا بێوێنه بوو، که‌خه‌ڵکی به‌سه‌رماو باران و برسێتی، به‌سه‌دان کیلۆمه‌تری به‌پێ بڕی هه‌ر له‌مناڵان و پیرو گه‌نج لهبهرباران و سه‌رماو له‌ناو قوڕوچلپاودا به‌ره‌و سنوره‌کانی ئێران و تورکیا به‌بێ هیچ ئاسۆیه‌ک ملیانده‌نا، ئه‌م مێژووه ڕهشهتاوانێکی تربوو کهبۆرژوا ناسیونالیستی قه‌ومی عه‌ره‌بی حزبی به‌عس خستیه سه‌ر تاوانه‌کانی تر، که‌ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامیدا.
کۆڕه له‌چ کاتێکدا ڕوویدا؟
زۆر نه‌بوو که خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژووی خۆیدا به‌ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆی و له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی سیاسه‌ت و تێڕوانینی ناسیونالیزمی کوردا هێزوئیراده‌ی خۆی نیشانبدات و بهههستانێکی جه‌ماوه‌ری هێزه‌کانی ڕژێمی بۆرژوازی قه‌ومی عه‌ره‌بی به‌عس له‌کوردستان پاکبکاته‌وه، ئه‌م هه‌ستانه ئه‌گه‌رچی له‌هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراوی جیهانی و ناوچه‌یدا ڕوویدا، که‌ڕژێمی به‌عس له‌مێژووی چه‌ند ده‌یه‌ی خۆیدا هێنده لاواز‌و که‌ساس و لاکه‌وته نه‌بوبوو، هاوکات خه‌ڵکی باشوری عێراق به‌هه‌مانشێوه هه‌ستابوون و زۆرێک له‌ناوچه‌کانیان له‌ڕژێمی سه‌دام پاککردبۆهو ده‌نگۆی خۆئاماده‌کردنی ناوچه‌کانی تر ده‌بیسترا، له‌چه‌ند مانگ له‌پێش ئهوڕووداوانهو چ له‌هێرشی ده‌وڵه‌تی سه‌دام بۆسه‌ر کوێت و خۆئاماده‌کردن و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مرێکاو هاوپه‌یمانانی له‌حکومه‌تی عێراقی، تێڕوانین و لێکدانه‌وه‌کانی کۆمۆنیزم و چه‌په‌کان بۆ ئه‌وهه‌لومه‌رجه خرایه‌ڕوو، وه خۆئاماده‌کردن ده‌ستی پێ‌کردبوو، هه‌رزوو کۆمیته‌کانی ڕاپه‌ڕین دروستکرا له‌کوردستان. ئه‌وه‌بوو زۆرێک له‌خه‌ڵكی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان خۆیان ئاماده‌کرد له‌گه‌ڵ کۆمیته‌کانی ڕاپه‌ڕیندا. پاش ئه‌وه‌ی کوردستان پاککرایه‌وه و خه‌ڵکی له‌مێژووی خۆیدا ته‌جروبه‌یه‌کی زیندووی نه‌خشاندو شوراکانی دروستکرد، که‌ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ش هه‌م لهروسیاو هه‌م له‌شۆڕشی ئێرانی ساڵی 1979 دا کرێکاران و کۆمۆنیسته‌کان ده‌ستیان بۆبردبوو.
خه‌ڵک شوراکانیان دروستکردو لهشوراکانی گه‌ڕه‌ک و کارگه‌کاندا خۆیانسازماندا، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ئیداره‌ی خۆیان بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌و ڕژێمههارهی به‌عس به‌لاوازی خۆیه‌وه توانی هێرشی خۆی بۆسه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ئه‌نجامبدات، له‌کاتێکدا هه‌موو حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی نه‌ک ههرچهکدار بوون، به‌ڵکو به‌ره‌یه‌کیشیان سازدابوو، له‌یه‌که‌مین هاتنهناوشاریان که‌وتنه سه‌رکوتی خه‌ڵك و کۆمۆنیسته‌کان و که‌وتنه گیانی شوراکان و سه‌رکوتکردنی به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر، به‌ڵام ته‌قه‌یه‌کیان له‌به‌رمبه‌ر ئه‌م هێرشه‌ی ڕژێمی به‌عسدا نه‌کردو پێش هه‌موو خه‌ڵک شاره‌کانیان چۆڵکرد، وه عهزموئیرادهیهکیان له‌به‌رده‌م خه‌ڵک و حزبه‌کانی هاوشێوه‌ی خۆیاندا نه‌هێشتبوو..
جێگای حزبه ناسیونالیسته‌کان لهکۆڕهودا!
یه‌کێتی و پارتی هه‌روه‌ک چۆن له‌شاخ خه‌ریکی سات و سه‌ودا بوون، هاوکات له‌کاتی هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستاندا به‌هه‌مانشێوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌لومه‌رجێکی جیهانیدا که‌لێنێک هاته‌پێشه‌وه بۆیان کهبهخهویش نه‌یانبینیبوو!، له‌لاوازی ڕژێمی به‌عس و پێداویستی حکومه‌تی جۆرج بوشی باوک بۆ ده‌خاله‌تی له‌ناوچه‌که‌داو پێویست بوونی به‌ئه‌حزابی له‌چه‌شنی ئه‌مانه‌و سه‌رانی کهبیانکاته چاو‌دێر له‌کوردستاندا بۆ جێبه‌جێکردنی مه‌رامه‌کانی ئه‌مریکا بۆ فشارهێنان بۆ سه‌ر ڕژێمی به‌عس، ئه‌وه‌بوو ئه‌م حزبانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی هه‌رزوو سه‌ری به‌ڵێ دانه‌واندو بهههردهچهنچه ئیمزالێدان بۆ وه‌ره‌قه‌ی سپی بۆ ئه‌مریکاو بانگهه‌ڵدانی ره‌مزی ئینسانی و گه‌وره بۆ بوشی باوک و ناوبردنی به‌حاجی بوش، کوردستانی پڕکردبوو.
هاوکاتی ئه‌وانه سات و سه‌ودای هه‌ریه‌ک له‌و حزبانه له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌عس و بۆ جێگه‌گرتنی زیاتری هه‌ریه‌که‌یان لای ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام. باڵام لهجوارچێوهی سیاسه‌ت و پیداویستی ئه‌مریکا بۆ هێشتنه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس و نه‌جاتدانی گیانی له‌ده‌ست خه‌ڵكی داخله‌دڵی عێراق و کوردستان، ئه‌وه‌بوو به‌شێوه‌ی وه‌حشیانه قه‌تڵوعامی خه‌ڵکی باشورکراو وا به‌ئاسانی هێرشی بۆ کوردستان هێنایه‌وه، هه‌رچه‌ند چه‌ندڕۆژ پێشتر که یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌مه‌که ئاگاداربوون، باره‌گاو بنه‌که‌و سه‌رکردایه‌تی و رادیۆکانیان پێچایه‌وه‌و شاره‌کانیان چۆڵکرد به‌ره‌و سنور‌و ناوخاکی ئێران رۆیشتن و پشتیان له‌و خهڵكهکرد که‌به‌درێژایی ته‌مانیان نانی خه‌ڵکی ده‌خۆن و خۆیان به‌ده‌مڕاستی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ناسێنن، به‌ڵام لهکۆڕهودا پێش هاته‌کان و هێرش گیانی خۆیان نه‌جاتدا و ژیانی و ئاواره‌یی خه‌ڵکی کوردستان، ده‌ستکه‌وت بوو بۆ حزبه‌کانیان و سات و سه‌وداکردن له‌سه‌ری.
شوراکان و هه‌ڵسوراوانی شوراکان که‌خۆیان بۆ مقاوه‌مه‌ت ئامادهدهکردو هێزی چه‌کداریان ڕێکده‌خست، هه‌م خه‌ریکی سه‌ردانی باره‌گای حزبه‌کان بوون کهنهڕۆن و پێکه‌وه مقاوه‌مه بکه‌ن و خه‌ڵک عهزمدار بکه‌ن، به‌لام قسه‌یان ئه‌وه‌بوو کهمقاوهمهتی چی! ئه‌وه یه‌کێتی و پارتی یه‌ک نه‌فه‌ریان نه‌ماوه‌و له‌ئێران خۆیان تووند کردووه…وه‌خه‌ڵک عه‌زمێکی نه‌مابوو و له‌که‌رکوکه‌وه بۆ شاراکانی تر‌و له‌شاره‌کانی تره‌وه هه‌موو به‌ره‌و سنوور‌و زۆرێک به‌نه‌بونی یه‌ک پارچهجلێ زیادی و نه‌بوونی یهکپارچهیهک نان ڕێگای نادیاری گرتبووه به‌ر
قوڵبونه‌وه‌و درێژه‌کێشانی کێشه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌دوای کۆڕه‌ودا!
پاش ماوه‌یه‌کی که‌م له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس بۆ کوردستان و گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرێک له‌خه‌ڵکی بۆ ناوچه‌کانی سلێمانی هه‌ولێرو ناوچه‌کانی تر جگه له‌که‌رکوک، یه‌کسه‌ر ڕیکه‌وتنی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ڕژێمی به‌عسدا و ڕێکخستنی کاری هاوبه‌شیان ده‌ستی پێ‌کرد، له‌کاتێکدا کهبزوتنهوهیهکی جه‌ماوه‌ری و کاری هه‌ڵسوراوانی شوراکان ده‌ستی پێکرده‌وه بۆ ده‌رکردنه‌وه‌ی جارێکی تری هێزه‌کانی به‌عس له‌کوردستان، ئه‌وه‌بوو هێزه‌کانی ناسیونالیزمی کوردی که‌وتنه دیفاعکردن و پاریزگاری له‌هیزه لاوازه‌کانی رژێمی به‌عس و به‌دژی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی خه‌ڵک وه‌ستانه‌وه.
هه‌روه‌ها ناوچه‌ی ئارام و دژه فڕین ده‌ستی پێکردو خه‌ڵکی کوردستان لهئۆردوگایهکدا مانه‌وه به‌چاوه‌ڕوانی خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی ڕێکخراوه ئینساندۆسته‌کانی دنیا، که یه‌کێتی و پارتی هه‌م له‌م خێر‌و سه‌ده‌قه‌یان ده‌خواردو هه‌م له‌ڕژێمی به‌عس و هه‌م له‌ئه‌مریکایان وه‌رده‌گرت و هاوکات منافه‌سه‌ی نێوخۆیان بۆ جێگاگرتن لای رژێمی به‌عس و هه‌م وه‌ک هێزگه‌لێکی میلێشیا ئه‌مریکا به‌پاسه‌وانی ئه‌م ئۆردوگایه داینان و ئه‌مانه هه‌مووی خه‌ڵکیان له‌چاوه‌ڕوانی و دڵه‌ڕاوکێی گه‌ڕانه‌وه‌و ترسی تراژیدیای تر یه‌خه‌یان بگرێ، ڕاگرت، ئیتر خه‌ڵکی له‌شوێنیکدا ده‌ژیان نه وڵات بوو، نهبهشێکیش بوو لهوولاتێک، ناسنامه‌ی هاولاتی بوونی خه‌ڵک له‌م ناوچه‌یه‌دا نادیار بوو، کهتراژیدیای ئاواره‌یی به‌شیوه‌یه‌کی که درێژه‌ی هه‌بوو.
ئه‌م ده‌وره‌یه فرسه‌تێکی گه‌وره‌بوو بۆ جیابونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، به‌لام ئه‌وه‌ی له‌به‌رنامه‌ی حزبه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا نه‌بێت ئه‌مه‌بوو، ناهه‌قیشیان نه‌بوو ئه‌وان به‌شوێن ئه‌مه‌وه نه‌بوون، ئه‌وان ئه‌رکی چاودێرێکیان له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پێ‌سپێردرا بوو، ده‌بوایه هه‌رئه‌وه‌نده بکه‌ن و خێروبێرێک ڕووی تێکردوون بخۆن ئه‌وێش هه‌م له‌سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی عیراق بخۆن و هه‌م داهاتی کوردستان و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵک ده‌هاته کوردستانه‌وه گهڵیگرن بۆخۆیان و هه‌تا نانی سه‌رسفره‌ی خاڵی خه‌ڵکی کرێکار‌و زهحمتکێشێش بفڕێنن، بۆیه به‌ڕوخانی رژێمی به‌عس و دروستکردنی تراژیدیایه‌کی ئینسانی له‌عیراقدا له 2003 ، که‌ئه‌حزابی ناسیونالیستی کورد له‌کۆبونه‌وه‌ی له‌نده‌نی کۆتایی 2002 دا به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریکا ئیمزایان لێدا، له‌کاته‌وه تا ئێستا هێنده‌ی تر بۆ بهرژهوههندیهکانی خۆیان سات و سهودایانکردوهو بۆ ئه‌مه‌ش کوردستانیان لکانده‌وه به‌عێراقێکی دووباره قه‌ومی عه‌ره‌بیه‌وه، که‌چاوه‌ڕوانی وه‌زعێکی باشتر له‌سایه‌ی ڕژێمێکی وادا بۆ خه‌ڵكی کوردستان نابێ بکرێت.
پاش تێپه‌ڕینی 18 ساڵ به‌سه‌ر کۆڕه‌ودا، خه‌ڵکی کوردستان پێویستیان به‌چیه؟
خه‌ڵکی کورستان به‌دوای ده‌رکردنی هێزه‌کانی ڕژێمی بۆرژوا قه‌ومی به‌عسدا، 18 ساڵ له‌ده‌سه‌لاتی بۆرژوا ناسیونالیستی خۆولاتی کوردیان تاقی کرده‌وه، که‌بۆ مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان جارێکی تر کوردستانیان لکانده‌وه به‌عێراقێکی قه‌ومی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ شه‌ریکبوون له‌داهاتی عیراقدا و پارێزگاری بهجێگاوڕیگای خۆیانه‌وه‌و سه‌پاندنی خراپترین شه‌رایت به‌سه‌ر خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمتکێش و فه‌زای گه‌نده‌ڵی و دزی و پیاوسالاری و ژنکوشتن و سه‌رکوتیان کردۆته شێوه‌یه‌کی زاڵی کۆمه‌ڵگا کوردستان، که‌خودی حزبه‌کان و سه‌ران و په‌رله‌مانیان نکۆڵی لێناکه‌ن و باسی لێوه‌ده‌که‌ن و له‌سه‌ر دزی و بردنی زیاتری به‌ش ریزه‌کانیان لهبهریهکههڵدهوهشێ و باجێ هه‌موو ئه‌مانه خه‌ڵک ده‌بێ بیدات، له‌وانه‌ش خراپتر گێرانه‌وه‌ی کوردستانه بۆ باوه‌شی ده‌وڵه‌تی مهرکهزیهک که‌خۆیان ئیمزایان دا له‌وولاتێکی قه‌ومی عه‌ره‌بی له‌عێراقدا، کهبهههمانشێووه جێگاوڕێگای دهرهجهدوویی بۆخه‌ڵكی کوردستان هێنایه‌وه، که13 ساڵ بوو خه‌ڵک ڕزگای بووبوو لێی، ئه‌و هه‌لومه‌رجه گه‌واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ناتوانرێ ڕیگابگرێت له‌کاره‌سات و تراژیدیای تر که‌ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵك بێته‌وه.
هه‌موو ئه‌مانه ئه‌وه له‌خه‌ڵکی کوردستان ده‌خوازێ که‌ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌سیاسه‌ت و کار‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناسیونالیزمی کورد جیابکه‌نه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ئازاری 1991 دا کردیان، بۆی بێنه‌وه مه‌یدان و ڕێگاچاره‌یه‌کی کهبگرنهپێش که‌به‌رژه‌وه‌ندی و ئاینده‌یه‌کی ڕۆشنی بۆخۆیان و نه‌وه‌کانی دوایی مسۆگه‌ر بکات، ئه‌ویش له‌ئێستادا ته‌نیا به‌جیابوونه‌وه‌ی کوردستان و پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ مه‌یسه‌ر ده‌بێت.
26/3/2009