دیمانه له‌گه‌ڵ ئیبراهیم عه‌لیزاده……دیمانه ئاسۆ عوسمان
برایم عه‌لیزاده: شانۆگه‌ریی دبلۆماسیه‌تی ئێرانی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا به‌قه‌ده‌ر نووكه ده‌رزییه‌ك ئیمتیازی بۆ لایه‌نی كوردستانی عێرا ق لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه.
دیمانه :ئاسۆ عوسمان .په‌یوه‌ندی ئێمه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه مه‌قه‌راتی ناوه‌ندی ئێمه له ناوچه‌ی نفوزی ئه‌واندا جێگیره چاره‌نووسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌نیا له دبلۆماسی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمدا دیاری ناكرێ، ئیمه چاوه‌روانی شتێكی خراپ له دژی خۆمان له‌و په‌یوه‌ندیه دا ناكه‌ین.
برایم عه‌لیزاده: سكرتێری سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئیران (كۆمه‌ڵه )،پێی وایه له‌ئه‌گه‌ری دانوستانی ئێرا ن و ئه‌مریكا وه‌ك سیاسه‌تی هه‌میشه‌ی ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی ئێران ڕه چاو ناكاو كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتیش كه‌ئێستا كراوه‌ته به‌شێك له‌ئێران هیچ بهرژهوهندییهكینهبووه نهلهسیاسهتی پێشوی بۆش نهلهسیاسهتی تازه‌ی ئۆباما ، هه‌روه‌ك و به‌توندی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئۆبامای مه‌حكوم كرد كه ڕێكخراوی پژاكی خستۆته نێو لیستی ڕه‌شه‌وه ، له‌به‌رامبه‌ر دوودڵی ونیگهرانییهكانی هه‌رێمی كوردستان عه‌لیزاده،ده‌ڵێت به پێی مه‌نتقی عه‌قڵی سه‌لیم نابێت ئه‌وان به هۆی هاتنی ئوباماوه بكه‌ونه به‌ره‌ی دژبه ئه‌مریكاوه، پییان وابێ له رێگه‌ی دبلوماسیهكی لاوازه‌وه ده‌توانن زه‌ختێك بخه‌نه سه‌ر ئه‌مریكاوه. به تایبه‌ت كه تاكو ئێستاش هیچ نیشانه‌یه‌ك له گۆرانكارییه‌كی جیدی له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا به‌رامبه‌ر به ئێران و عێراق ده‌رنه‌كه‌وتووه.ئه‌مه‌ی كه‌له‌خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه ده‌قی ئه‌و گفت‌و گۆیهیی به‌ڕیز برایمی عهلیزدهیه
ئاسۆ:سه‌ركه‌وتنی باراك" ئۆباما"له‌لایه‌ن جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامیه‌وه، پێشوازییه‌كی گه‌رمی لێكراو وئێران یش وه‌ك یه‌كێك له‌نه‌یاره كۆن و سه‌رسه‌خته‌كانی ئه‌مریكا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشوازیان له‌دۆڕاندنی كۆمارییه‌كان كردوبهجۆرێك خۆشحاڵبوون بهوگۆڕانهی لهئهمریكاوه ده‌ستی پێكردووه، پسیارێك كهلێرهدادێتهپێش ئه‌وه‌یه هاتنی" ئۆباما" ده‌توانێت چ گۆڕانكارییه‌ك بكات له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ،ئهوگۆڕانكاریانهش تاچه‌ند به‌سودی گه‌لانی ژێرده‌سته ته‌واو ده‌بێت .؟
برایم عه‌لیزاده : ئه‌و خۆشحالی ده‌ربرین و شایهلۆغانه له وانه‌یه بۆم یا ئه‌و ده‌وله‌ت له جیگای خۆی بێت به‌لام به نیسبه‌ت چینی چه‌وساوه و خه‌لكی سته‌ملێكراو و جه‌ماوه‌ری تینوی ئازادی له هه‌ر شوێنێك بوو بێ، واقیع بینانه نییه. بۆ ئه‌وه‌ی واقعیه‌تی ئه‌و بۆچونه زیاتر روون بێته‌وه پێویسته باسێكی گشتی تر بكرێ له‌سه‌ر جێگا و شوێنی هاتنه سه‌ركاری ئۆباما له سیستمی سیاسی ئه‌مریكادا.
دوو تایبه‌تمه‌ندی كه له هاتنه سهكاری ئۆبامادا به‌دی ده‌كرێ یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه ره‌ش پێستێك توانیویه‌تی ببێته سه‌رۆكۆماری ئا‌مریكا، ئه‌و رووداوه له وڵاتێكدا كه پێشینه‌یه‌كی دوور و درێژی له پێشلكردی مافی مه‌ده‌نی ره‌شپێسته‌كاندا بووه، تا راده‌یه‌ك گرینگه. سیاسه‌تی ئۆباما له‌گه‌ڵ بوش به‌رامبه‌ر به كێشه‌كانی ناوخۆ و ده‌روه‌ی ئا‌مریكا جیاوازی هه‌بێ یان نه‌بێ، هه‌ر ئه‌وه خۆی له خۆیدا كه‌ش و هه‌وایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌بارتر بۆ پاشه‌كشه كردن به هه‌ستی دواكه‌وتووانه‌ی ره‌گه‌ز په‌ره‌ستی له‌و وڵاته‌دا پێك دێنێ. تایبه‌تمه‌ندی دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه جورج بوش و هاوكارانی له ده‌زگای رێبه‌رایه‌تی ئامریكادا نه‌ك هه‌ر نوێنه‌ری سیاسه‌تی نه‌ریتی كۆماریخوازه‌كان بوون، به‌ڵكوو له ناو ئه‌وانیشدا ره‌وتێكی تایبه‌تییان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد كه به ره‌وتی نێئوكۆنسرواتیو ده‌ناسرا. ئه‌و ره‌وته له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابردوودا پێگه‌ی له ناو ئه‌مریكا گه‌لێك لاواز بووه و له ئاستی ناوخۆییدا خه‌ڵكی له ده‌سه‌لات نارازی تر كردبو. به جۆرێك كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت له كێبركێی هه‌ڵبژاردندا كۆماریخوازهكانیش بهاتبانه سه‌ركار، چاره‌یان نه‌بوو جگه له‌وه‌ی كه له هه‌موو بابه‌تێكه‌وه به سیاسه‌تی نێئوكانهكاندا بچنه‌وه. ئۆباما و تیمه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یان ده‌زانی هه‌ر بۆیه له‌سه‌ر پێویستی گۆرانكاری پێیان داده‌گرت و هه‌وڵیان دا به بیرورای گشتی ئا‌مریكا بڵێن كه ئه‌و گۆرانكارییه ده‌توانێ له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان جێبه‌جێ بێ.
سیاسه‌تی نێئوكانهكان له ده‌زگای رێبه‌ری ئامریكادا له دوو ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كیدا شكستی خواردبوو. له ته‌وه‌ره‌ی ناوخۆییدا سیاسه‌تیان بریتی بوو له به‌ره‌ڵا كردنی بێ مه‌رجی كه‌رتی تایبه‌ت به خێراێهكی زیاتر له‌چاو جاران له هه‌موو بواره‌كاندا، لابردنی هه‌موو ئه‌ركێك له‌سه‌ر شانی ده‌وڵه‌ت به‌تایبه‌ت له بواری خزمه‌تگوزارییه‌كاندا و رێگادانی موتڵه‌ق به‌وه‌ی كه گۆیا نیزامی پڕتێكه و لێكهی سه‌رمایه‌داری به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خۆی ره‌وتی ژیانی كۆمه‌ڵگا ته‌نزیم بكات و ئین. جی. ئۆ. كان له هه‌ر شوێنێك پێویست بێ له جیاتی ده‌وڵه‌ت ئه‌ركی خزمه‌ت گوزاری گشتی جێ به جێ كه‌ن . ئه‌و سیاسه‌ته به ته‌واوی شكستی خوارد و دیتمان كه ئابووری ئه‌مریكا تووشی كوشه‌نده ترین ئه‌زمه‌ی ژیانی خۆی بووه به جۆرێك كه ده‌وڵه‌ت ناچار بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێش به داڕمانی ئابووری ئه‌و وه‌ڵاته بگرێ به قه‌رز وه‌رگرتن له ده‌ره‌وه و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له پاشه‌كه‌وتی ئه‌رزی ناوخۆ بچێه به هانای بانكه‌كان و سیسته‌می دارایی و پیشه‌سازییه‌وه.
له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دا له چه‌ند ساڵ پێش هاتنه سه‌ركاری بووش و تیمه‌كه‌ی ئه‌وان تێزه‌كانی خۆیان له زانكۆكان و له مێدیاكانی ئه‌مریكادا باس كردبوو، به پێی ئه‌و تێزانه ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ر بوون كه زه‌مان به قازانجی ئه‌مریكا ناچێته پێش و نابێ فورسهتهكان له‌ده‌س بچن. له روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ سه‌ركردایه‌تی جیهانێكی یه‌ك جه‌مسه‌ری بكات، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی كاراتر و خێراتر تواناییه‌كانی نیزامی و ئابووری خۆی بۆ سه‌قامگیر كردنی ده‌سه‌ڵات له ئاستی جیهانیدا به‌كار بێنێ. هه‌ر بۆیه له سیاسه‌ته‌كانیاندا له جیاتی هاوكاری له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ره لاوازترهكانی جیهان، وه‌كوو روسیا، یه‌كێتی ئۆروپا، چین ، پشت گوێیان ده‌خستن و ره‌وتێكی تاك ره‌وانه‌یان به تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست گرته به‌ر. ئه‌و سیاسه‌ته‌ش له ئاستی جیهانیدا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا. ئه‌و راستیه روون بۆه‌وه كه ئه‌مریكا به‌بێ ئه‌وه‌ی كه به‌شی شیاوی هه‌ركام له رهكهبهرهكانی جیهانی و ته‌نانه‌ت ناوچه‌یی خۆی به ته‌واوی به‌ره‌سمی بناسێ، ناتوانێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیشی دابین بكات.
جه‌وهه‌ر و ناوه‌رۆكی سیاسه‌تی ئۆباما له هه‌ر دووكی ئه‌م بوارانه‌دا كه ئاماژه‌م پێكرد ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی كه پاشه‌كشه‌یه‌كی نه‌خوازراویان به‌سه‌ردا بسه‌پێ، پێش ئه‌وه‌ی كه تووشی هه‌زیمه‌ت بن، خۆیان به وشیاری و به ئه‌سپایی و به به‌رنامه‌وه، یه‌ك هه‌نگاو پاشه‌كشه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له شوێنێكی گونجاوتردا جێگا پیێ خۆیان مه‌حكه‌م بكه‌ن. ئۆباما و تیمه‌كه‌ی ده‌ركی ئه‌وه‌یان كردوه كه ئه‌مریكا به ته‌نیایی سه‌ركردایه‌تی جیهانی پێ ناكرێ. جیهان له راستیدا یه‌ك جه‌مسه‌ری نییه، به‌ڵكو چه‌ند جه‌مسه‌رییه. زیاده روویی له‌م بابه‌ته‌وه له روانگای تیمه‌كه‌ی ئوباماوه جیهان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌بات.
به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی باسكران، سیستمی سیاسی ئه‌مریكا له‌سه‌ر بناغه‌ی كۆمه‌ڵێك موئه‌سه‌ساتی جێكهوتوو دامه‌زراوه كه هه‌موویان له خزمه‌ت پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی چینی سهرمایهداردان و هه‌ر بۆ ئه‌مه پێك هاتوون. ئه‌و سیستمه به گۆرینی ئه‌م یا ئه‌و سه‌رۆك كۆمار هه‌رگیز ئه‌و جیهه‌تی خۆی وون ناكات. پێویستی پاراستنی به‌رژه‌وندی باڵای نیزامی سه‌رمایه‌داری له ئه‌مریكا مه‌رج و چوارچێوه‌ی هه‌ر گۆرانكارێكه. پاش ئه‌و پێشه‌كییه دوور و درێژه بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌تان ده‌توانم بڵێم كه به‌و پێیه خه‌ڵكی بێبه‌ش و ماف خوراو له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ئه‌گه‌ر نه‌توانن له‌سه‌ر حیسابی هێز و توانای واقعی خۆیان، له سه‌ر حیسابی خه‌باتی خۆیان ده‌سكه‌وتێك به‌ده‌س بێنن، هیچ زه‌مانه‌تێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ده‌وره‌ی ئۆباما له‌چاو سیاسه‌تی ده‌وره‌ی بووش به سوودتر بێت بۆیان.ئاسۆ:ئۆباما" تائێستا سیاسه‌تێكی ڕوونی بهرامبهرخهڵكی كوردستان ده‌رنه‌بڕیوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا
باس لهجیهێشتنی له‌عێرا ق،وگفتوگۆو دانوستان له‌گه‌ڵ سوریا و ئێران ده‌كات ، پێتان وایه سیاسه‌تی ئه‌مریكا ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوبێت له دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وڵاتانه‌ی كه به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ك گۆڕٍان ودیموكراسی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.؟
عه‌لیزاده : كێشه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نه له رابردودا و نه له ئێستادا ئه‌وه نه‌بۆه و ئهوهه نییه كه داخوا كام هه‌ڵوێست دێموكراسی لێده‌كه‌وێته‌وه و كام هه‌ڵوێست زیانی پێده‌گه‌ێنێ. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به ده‌یان ساڵه له سه‌رتاسه‌ری جیهان وه‌كوو پشتگر و پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی دیكتاتۆری ناسراوه. گۆرانكاری دێموكراتیك له هه‌ر وڵاتێك له‌سه‌ر ئه‌ساسی ململانێیه ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته پێكهاتووه، جا ئه‌مریكا یان خۆی له‌گه‌ڵ گونجاندووه یان به‌دژی بووه. ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نه‌ته‌وه‌یی خۆی كه ئه‌ویش له رووی به‌رژه‌وه‌ندی چینی سه‌رمایه‌داری ئه‌و وڵاته‌وه دیاری ده‌كرێ، ره‌چاو ده‌كات، دێموكراسی خوازی روكه‌شی ته‌بلیغاتی بۆ دابین بوونی ئه‌و بهرژهوهندیانهیه. ئه‌وان تا ئه‌و جێگایه خوازیاری گۆرانی دێموكراتیك له‌و وڵاتانه‌ن كه ئه‌و دێموكراسییه به‌ره‌و رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وان نه‌بێته‌وه. كاتێك كه خه‌ڵك به كه‌ڵك وه‌رگرتن هه‌ر له‌و دێموكراسییهی كه ئه‌وان دروشمه‌كه‌ی ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر به خۆیان رابوه‌ستن به ئاگر و ئاسن وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه.
رۆێشتن هێزی ئا‌مریكا له عێراق هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه دا ده‌بێ كه له دوایین مانگی ده‌سه‌ڵاتی بووش دا ئیمزا كراوه. چاوه‌روانی هیچ گۆرانكارییه‌كی به‌رچاو له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا به‌رانبه‌ر به عێراق له كورت ماوه‌دا ناكرێ و ئه‌گه‌ر رووداوه‌كانی ناوخۆی عێراقیش به ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا دا نه‌چنه پێش له كاتی خۆیدا هێزیش به‌كار دێنن. ئۆباما ناتوانێ و نایهه‌وێ ئه‌و هه‌مووه باجه دارایی و ئینسانییه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له عێراق داویه‌تی به‌فیرۆی بدات. به‌ڵام نه‌ك هه‌ر له عێراق به‌ڵكو له كێشه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیشدا ده‌وڵه‌تی ئۆباما له‌م ده‌وره‌یه‌دا هه‌وڵ ده‌دات كه رای ده‌وڵه‌تانی گه‌وره‌ی جیهانی، روسیا، چین، یه‌كێتی ئۆرووپا، زیاتر له‌به‌رچاو بگرێ و له ئاستی ناوچه‌ییشدا له دیپلوماسیدا به‌رانبه‌ر به ده‌وڵه‌ته‌كان كه‌متر زمانی هه‌ره‌شه به‌كار بێنێ.
ده‌وڵه‌تانی سوریا، ئێران، ئیسرائیل، توركیا كه ده‌وڵه‌تانی به‌ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه‌ن هه‌موویان ده‌زانن كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا بۆ به‌رێوه بردنی سیاسه‌ته‌كانی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا پێویستی به ئه‌وان هه‌یه و هه‌ر بۆیه هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌ركامه‌یان له‌و هه‌لومه‌رجه بۆ پاراستنی حكومه‌ته‌كانیان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان كه‌ڵك وه‌ربگرن. له‌م ململانێیه‌دا، لام وایه ئۆباما ده‌توانێ كێشه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران و سوریه تا راده‌یه‌ك هێَور كاته‌وه و له‌م بابه‌ته‌وه شكستی سیاسه‌ته‌كانی بووش دابپۆشێ. قازانجێك كه ئه‌و سیاسه‌ته ده‌توانێ بۆ خه‌ڵكی ئێران و بگره سوریاشی هه‌بێ ئه‌وه‌یه كه كار ئه‌و ده‌وڵه‌ته و به تایبه‌ت كۆماری ئیسلامی بۆ پاساو هێَنانهوه بۆ پشت گوێ خستنی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك و هێرش بردنه سه‌ر نه‌یارانی سیاسی خۆیان به بیانوی ئه‌وه كه گویا هه‌ره‌شه‌ی هێرشی ئه‌مریكایان به‌سه‌ره‌وه‌یه دژوارتر ده‌كات.
ئاسۆ:ئۆباما" داوای دانوستان ده‌كات له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ، به‌بڕوای ئێوه دانووستان له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی ئێران،سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت..
عه‌لیزاده: گوفتوگوی نیوان كۆماری ئیسلامی و ده‌وله‌تی ئه‌مریكا له كاناڵی ناره‌سمی و ژێر به ژێر له رابوردودا به‌رده‌وام له جه‌ریان دابۆه. نوینه‌رانی هه‌ر دوو لا چه‌نده‌ها جار به نه‌هێنی دانیشتنیان بووه. ئه‌و گوفتوگویانه له ده‌وره‌ی شه‌ری هه‌شت ساڵه‌ی ئیران و عیراق دا ته‌نانه‌ت جۆرێك له هاوكاری له بواری عهسكهریشی لێ كه‌وته‌وه . په‌یوه‌ندی بازرگان‌یش راسته‌وخۆ یان له رێگه‌ی شه‌ریكه گه‌لی واسیته‌وه به‌رده‌وام هه‌بووه. هه‌ر له ده‌وره‌ی حكومه‌تی "بووش " دوو ده‌ور گوفتوگوی ڕه‌سمی له به‌غدا كراوه. رووكه‌شی مه‌سه‌له‌كه كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق بوو به‌ڵام له ڕاستی مه‌به‌ستی هه‌موار كردنی رێگه‌ی گوفتوگوی هه‌مه‌لایه‌نه بوو. ئه‌و دانیشتنانه‌ش بێ ئاكام نه‌بوون و له ههركامهیاندا "دان‌و ستانی" خۆی كراوه. ده‌وڵه‌تی ئێران زۆرترین كار ئاسانی بۆ به‌رێوه‌چوونی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستاندا كردوه. له "عێراق" ئه‌وه كۆماری ئیسلامی بوو كه رێگای كۆشكی سپی به شیعه‌كانی توندره‌وی دانیشتووی ئێران نیشاندا و گه‌لێك نموونه‌ی دیكه‌ی له‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه. ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته هه‌م ناكۆكییان بووه و هه‌م هاوكاری ، له جه‌رگه‌ی وه‌ها كێشمهكێشێكدا توانیویانه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان دابین بكه‌ن. كه وابێ نه‌فسی گفتوگۆ له نێوانی هه‌ر دوو لا رووداوێكی تازه نیه. جیاوازێك كه هه‌یه ئه‌وه‌یه هه‌ره‌شه و شه‌ری ووشه له به‌ینیاندا كه‌م بۆته‌وه و ئوباما سیاسه‌ته‌كه به سهراحهتێكی زۆرتره‌وه به‌یان ده‌كات و له دهورهیهكیشدا ڕوو ده‌ده‌ن كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ناچاره تۆزێك نه‌رمی زۆرتر به نیسبه‌ت ئه‌و ده‌وڵه‌تانه بنوێنێ و ئیمتیازی زیاتریان پێبدات. به ههمووئهوانهشهوه ئه‌مه ره‌وتێك نییه كه بتوانێ به‌خێرایی بچێته پێش و سوریا و ئیران له دوو ده‌وڵه‌تی نه‌یاری ئه‌مریكاوه ببن به هاوپه‌یمانی. گۆرانكاریی له په‌یوه‌ندییه‌كاندا به عه‌مه‌لی ورده ورده ده‌بن.
هه‌ڵبه‌ت فاكتۆرێكی گه‌لێك گرینگ هه‌یه كه ده‌توانێ ئه‌و ره‌وته تووشی خه‌له‌لی گه‌وره بكات، ئه‌ویش گه‌شه كردنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ئێرانه. ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته جارێكی دیكه پێ بنێته‌وه ده‌وره‌یه‌كی شۆرشگێرانه‌وه، ئه‌وه حیسابه‌كانی هه‌ر دوولا ده‌گۆرێ و ئێستا قابلی پێشبینی نییه كه ڕه‌وتی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌و كاته‌دا به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات. له ساڵی (1979)دا دیتمان كه چلۆن ئه‌مریكای هاوپه‌یمانی رژیمی" شا" رێگا خۆشكه‌ر بوو بۆ هاتنه سه‌ركاری رژێمی ئیسلامی، چوونكه ئه‌وكات ده‌زگای رێبه‌ری ئا‌مریكا لای وا بوو كه ئه‌و رژێمه تازه‌یه ده‌توانێ ببێبه سه‌نگه‌رێك به‌رانبه‌ر به نفوزی یه‌كێتی سوڤیه‌ت.ئاسۆ:له‌گه‌ڵ خۆشحاڵبوونی وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام دوودڵی وگۆمان هه‌یه له‌سیاسه‌تی "ئۆباما "له‌به‌رامبه‌ر كورد، به‌بۆچونی ئێوه تاچه‌ند ئه‌م گۆمانانه له‌جێگای خۆیدایه‌تی.
عه‌لیزاده : ئه‌و گومانه نه‌ك هه‌ر ئێستا له جێگای خۆیه‌تی به‌ڵكو له ده‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی بووش و تیمهكهشیدا هه‌ر ده‌بوایه هه‌بێ. ئه‌و بۆچوونه له‌وه نییه كه گوایه ئه‌مریكا خۆی له خۆیدا دژی گه‌لی كورده. ئه‌و راستییه له هه‌ڵسه‌نگاندنێكی واقعبینانه‌ی ژێئۆپولتیكی ناوچه‌كه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. بۆ ئه‌مریكا له‌به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی به‌گشتی و ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له عێراق و هه‌روه‌ها داهاتووی ئێران كه به‌ره‌و كوێ بروات، ئه‌وانه ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌یه و ئه‌و ئه‌وله‌ویه‌تانه له گه‌ل جه‌وهه‌ری مافی دیاری كردنی چاره‌نوسی گه‌لی كورد، كه بریتیه له مافی پێك هێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، ناته‌بان. خه‌ڵكی كوردستان له مه‌یدانی دیپلۆماسیدا به نیشاندانی مه‌زڵومیه‌تی خۆی ناتوانێ ئه‌و واقیعه بگۆرێ. هیچ موجاملهیهك ناتوانێ ئه‌و راستییه دابپۆشێ. له ساڵی ( 1991)وه تا ئێستا سیاسه‌تی ئه‌مریكا ئه‌وه بووه كه كارتی كورد بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له عێراق و ناوچه‌كه به‌كار بێنێ و لایه‌نی كوردی بۆ سازان و بۆ داشكاندنی داخوازییه‌كانی بخاته ژێر زه‌خته‌وه. له به‌رامبه‌ردا ئیمتیازی زۆر كه‌می پێداون. هه‌ربۆیه به بروای من ئه‌وه خۆشباوه‌ری له جێگای خۆی نه‌بوو.
ئاسۆ:ئه‌مڕۆ ئێران له‌ڕوی سه‌ربازیی و ته‌كنه‌لۆجییه‌وه پێشكه‌وتنێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و به‌مه‌رج
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌كات ،مه‌رجه سه‌ركییه‌كانی ئێران ڕێگهدانییهتی به وڵاتێكی خاوه‌ن ئه‌تۆمی" وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن له‌بواری ئاشتیدا " مه‌رجی دووهه‌میان ڕێگرتنه له‌ده‌ست تیوه‌ردانی "ڕۆژئاوا" له‌كاروباری ناوخۆی ئێران، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه له‌ئه‌گه‌ری ڕازیبونی ئه‌مریكا به‌مه‌رجی دووهه‌می كۆماری‌ئیسلامی ئێران ، چاره‌نوسی گه‌لی كورد له‌كوردستانی ئێران چۆن ده‌بێت .عه‌لیزاده : چاره‌نووسی گه‌لی كورد له كوردستان ئێران به سیاسه‌تی ئه‌مریكاوه گرێ نه‌دراوه. سیاسه‌تی ئه‌مریكا له قۆناغێكی فه‌رزیدا ده‌توانێ رێگر بێ بۆ مافی دیاریكردنی چاره‌نوسی گه‌لی كورد یان له ئاستیبێ لایه‌ن بێ و یان بیهه‌وێ بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت به‌كاری بینێ. به‌ڵام داهاتووی كوردستانی ئێران به‌وه‌وه گرێ نه‌دراوه هه‌ر وه‌كوو بۆ كوردستانی عێراقیش لام وایه هه‌لومه‌رجێك كه له ١٨ساڵی رابردوودا ئه‌و به‌شه له كوردوستان تێیدا بووه، ئاكامی به‌رگرییه‌كه به‌رامبه‌ر به رژیمی به‌عس كردوویه‌تی. پروپاگه‌نده‌ی ناڕه‌وا هه‌وڵی داوه ئه‌و بڕوا به‌خۆیه له خه‌ڵكی كورد بستێنێته‌وه كه ده‌توانێ به هێزی خۆی رزگار بێ. كوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی و به‌هاناوه هاتن چاوی بریوه‌ته هاوپشتی و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی چه‌وساوه و سته‌ملێكراو و هاوچاره‌نووسی خۆی له هه‌موو ئێران. هه‌ر بۆیه من به داهاتووی ئه‌و خه‌باته له كوردستانی ئێران گه‌ش بینم. ده‌ستێوه‌ردانی رۆژئاوا له كاروباری ئێران تا ئێستا به قازانجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ئێران نه‌بووه. كۆماری ئیسلامی زیاتر كه‌ڵكی لێ وه‌رگرتووه و ته‌مه‌نی درێژ كردووه‌ته‌وه. هه‌ر له شه‌ری ئێران و عێراقه‌وه بگره هه‌تا سیاسه‌تی "دیالۆگی ره‌خنه ئامێز" ی ده‌وله‌تانی ئۆروپایی و یان گه‌مارۆی ئابوریی و هه‌ڕه‌شه‌ی شه‌ڕ و هێرشی نیزامی، هه‌مووی به‌كرده‌وه خزمه‌تی به مانه‌وه‌ی ئه‌و رژیمه كردوه. ئه‌وان زۆر به پارێزه‌وه له هێندێك لایه‌نی ئۆپۆزسیۆنی كۆماری ئیسلامی نزیك ده‌بنه‌وه و هه‌ولێكیش له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه بۆ رووخاندنی رژیم له ده‌ستوور دا نیه. ئه‌وان ده‌زانن ئه‌گه‌ر له ئاكامی خه‌باتێكی روو له پێشی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌دیلێكی رادیكاڵ بۆ ئه‌و رژیمه هه‌نگاو به هه‌نگاو گه‌ڵاڵه بێ شه‌رت نییه به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تێیدا دابین بكرێ.
ئاسۆ : هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ بزانم لێكدانه‌وه و هه‌ڵوێستی ئێوه بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا رێكخراوی پژاكی بردووه‌ته ناو لیستی تێرۆره‌وه چییه؟
عه‌لیزاده: ئه‌و بریاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی به تیروریزم و شه‌ڕی دژی تێرۆره‌وه نییه. ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كی سیاسییه. ئه‌مه یه‌كێك له‌و گڵۆپه سه‌وزانه‌یه كه ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئه‌مریكا بۆ راكێشانی سرنجی كۆماری ئیسلامی ئیران به‌ره‌و سیاسه‌تی تازه‌ی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كۆماری ئیسلامی هه‌ڵی كردووه. ئه‌وه هه‌ر هاوچه‌شنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه به‌رامبه‌ر به پ.ك.ك بۆ راكێشانی ره‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی توركیه هه‌یه‌تی. ئێمه به‌رامبه‌ر به پژاك و ستراتیژی سیاسی ئه‌و رێكخراوه‌یه هه‌ر لێكدانهوهیهكمان هه‌بێ به جێگای خۆی به‌ڵام ئه‌و بریاره مه‌حكوم ده‌كه‌ین بردنی پژاك بۆ ناو لیستی تیرور و هێشتنه‌وه‌ی پ.ك.ك له‌و لیسته‌دا له كاتێكدایه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ته‌ئیدی هه‌موو جنایه‌تانه ده‌كات كه ده‌رهه‌ق به‌خه‌ڵكی كورد له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانی ئێران و توركیه و سوریه‌وه به‌رێوه ده‌چێ. له كاتێكدایه كه ئیسرائیلی هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی بێ دیفاعی فه‌له‌سیتن خه‌ڵاتی خوێن ده‌كات. لیستی تیروری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا ئامرازێكی سیاسیه كه به شێوه‌یه‌كی دڵخواز له دژی ئه‌موو ئه‌و به‌كار دێت و راستگۆیه‌ی سیاسی تێیدا به‌دی ناكرێ.ئاسۆ: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارته‌سیاسیه‌كانی باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمار یئیسلامی ئێران ،دیبلۆماسیه‌تێكی گهرمووگوڕلهنێوانیانداههیه، پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه پێتان وانیه نیگه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌سیاسه‌تی ناڕۆشنی ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا، دیبلۆماسیه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێرانی بوژاندوبێتهوه ؟.
عه‌لیزاده : به‌رێوه‌به‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر نیگه‌رانییه‌كیان له سیاسه‌تی ئۆباما هه‌بێ تاكو ئێستاش هه‌ر خۆیان له به‌ره‌ی ئه‌مریكادا ده‌بیننه‌وه و به‌و به‌شه‌ی كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له دابه‌ش بوونی ده‌سه‌ڵات له عێراقدا بۆیان دهسهلمێنیێ رازین. به پێی مه‌نتقی عه‌قڵی سه‌لیم ئه‌وان نابێ به هۆی هاتنی ئوباماوه بكه‌ونه به‌ره‌ی دژبه ئه‌مریكاوه، یان پییان وابێ له رێگه‌ی دبلوماسیهكی لاوازه‌وه ده‌توانن زه‌ختێك بخه‌نه سه‌ر ئه‌مریكاوه. به تایبه‌ت كه تاكو ئێستاش هیچ نیشانه‌یه‌ك له گۆرانكارییه‌كی جیدی له سیاسه‌تی ئه‌مریكادا به‌رامبه‌ر به ئێران و عێراق ده‌رنه‌كه‌وتووه. ئه‌و بووژانه‌وه‌ی كه ئێوه باسی ده‌كه‌ن، ئه‌ساسه‌ن به ده‌ست پێشخه‌ری لایه‌نی ئێرانییه‌وه بوو بۆ ئه‌وه‌یه كه به ئه‌مریكای نیشان بدات كه نه‌ته‌نها له جنوبی عێراق به‌ڵكو له كوردستانیشدا ده‌بێ حیساب بۆ جێگا پێ و نفوزی ئه‌و بكرێ. ئه‌مه شانۆگه‌رییه‌كی دبلۆماسیه‌تی ئێرانییه و تا ئێستا به‌قه‌ده‌ر نووكه ده‌رزییه‌ك ئیمتیازی بۆ لایه‌نی كوردستانی عێراق لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه. له‌و ماوه‌یه‌دا و له پاڵ ئه‌و هه‌وڵانه‌دا، سنووره‌كان توندوتۆڵ تر كراون و دیوار و كاناڵ و بورجهك و تهلدرویان تێیدا ته‌ندراوه، تۆپبارانی سنووره‌كان كه ئیستا ئیتر هیچ به پاساوێكیشی نیه هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه. زۆربه‌ی پرۆژه ئهساسییهكانی ئابووری كه سهریكیان ده‌گاته‌وه كۆماری ئیسلامی له كوردستانی عیراق به هه‌ڵپسێردراوی و به ناته‌واوی ماونه‌ته‌وه، به واتایه‌كی تر هیچ پێشكه‌وتنێك له ئاكامی ئه‌و دبلۆماسیه به‌دی نه‌هاتووه.
ئاسۆ:ئهگهرسیاسهتی ئۆباما به‌قازانجی ئێران شكایه‌وه‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روویی له‌تاران كرد وه‌ك سا ڵانی نه‌وه‌ده‌كان ، ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران له‌هه‌رێمی باشور چ چارنوسێكی ده‌بێ؟.
عه‌لیزاده : ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئیران له كوردستانی عێراق لایه‌نی جۆراوجۆر به سیاسه‌ت و ستراتیژی جیاوازیان تێیدا هه‌یه. ستراتیژی ئێمه ئه‌و به‌شه‌ی كه به‌و مه‌سه‌له‌ی مه‌ربوته به چه‌ند خالی سه‌ركی پشت ئه‌ستوره كه ده‌توانێ وه‌ڵامم ده‌ره‌وه‌ی وه‌ها ئه‌گه‌رێكیش بێت:
یه‌كه‌م، خه‌باتی چه‌كداری له كوردستانی ئێران له‌سه‌ر هه‌بوون یان نه‌بوونی ئیمكانات و بنكه چه‌كداری له دیوی سنوری كوردستانی عێراق بینا ناكرێ. درێژه‌ی ئه‌و شیوه خه‌باته‌ی ئیمه په‌یوه‌ندی هه‌یه به لێكدانه‌وه‌ی ئێمه له هه‌لومه‌رجی سیاسی كوردستانی ئێران و ولامی ئه‌و پێویستیانه‌ی كه له‌وێ دینه گۆرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌لومه‌رجه به له‌بار بزانین هه‌ر وه‌كوو چۆن له رابردودا بووه له داهاتووش دا به پشتیوانی خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئیران رێكی ده‌خه‌ین. ئێمه ناتوانین پێ بنینه ناو ئه‌و بواره‌وه له حاڵێكدا خۆمان به‌سه‌ربه‌خۆیی نه‌توانین له هه‌موو بابه‌تێكه‌وه بریاری له‌سه‌ر بده‌ین.
دووهه‌م، ئێمه خاوه‌نی ریكَخراوێكی كارا له ناوهویی وڵاتین و له هه‌مان كاتدا شێوه‌كار پیشنیار كراوی ئێمه بوه‌ته رێگا و شوێنی چالاكی له چه‌ندها بواری ئاشكرادا له ناوه‌وه‌ی وڵات. كه گرێدراوی وه‌ها هه‌لومه‌رجێك نیه كه ئیوه ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
سێهه‌م، ئێمه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خاوه‌نی رێكخراو و گه‌لێك دامه‌زراوی سیاسی و ته‌بلیغی وه‌كوو رادیو و ته‌له‌فزیۆنی فه‌زایی و ناوه‌ندی به‌رێوه بردنین كه ده‌توانن سه‌ربه‌خۆ له هه‌لومه‌رجی دوارۆژی كوردستانی عێراق درێژه به‌كاری خۆیان بده‌ن.
چوارهه‌م، په‌یوه‌ندی ئێمه و خه‌ڵكی كوردستانی عێراق و به تایبه‌تی په‌یوه‌ندی ئێمه و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه مه‌قه‌راتی ناوه‌ندی ئێمه له ناوچه‌ی نفوزی ئه‌واندا جێگیره میژووییه و به گه‌لێك بواری له‌و چه‌شنه‌دا هاتووه و چاره‌نووسی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌نیا له دبلۆماسی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمدا دیاری ناكرێ. ئیمه چاوه‌روانی شتێكی خه‌راپ له دژی خۆمان له‌و په‌یوه‌ندیه دا ناكه‌ین. هه‌لومه‌رجی ئیستا له‌چاو نه‌وه‌ده‌كان گه‌لێك گۆراوه و كۆماری ئیسلامی ناتوانێ ئه‌و جیگه و شوینه‌ی ئه‌و كات كه به تایبه‌ت شه‌ری ناوخۆ له ئارا دابوو به‌ده‌ست بێنێته‌وه.
Lawa_0@hotmail.com