خۆت و ئازا، خواتان بێت…..جه‌مال حاجی
خۆت و ئازا، خواتان بێت
.جه‌مال حاجیساڵانی ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ،ئه‌گه‌رچی هه‌ندێک ده‌یانه‌وێت قه‌ناعه‌ت به‌خۆیان بکه‌ن که نمونه‌یه‌کی عه‌یاره هه‌ژده‌ی دیموکراتیه‌و هه‌ندێکی تریش سلێمانی به‌یابان ده‌شوبهێنن و به‌شێکی تری سودمه‌نده‌کانی ده‌سه‌ڵاتیش له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مکی ئینسانی بوونی وجوده‌ی ئێمه ده‌وه‌ستن و ده‌ڵێن خۆ ئێمه مه‌لائیکه نین هیچ هه‌ڵه‌یه‌کمان نه‌بێت ،به‌گومانی خۆیان هیچ حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکی دونیا نیه خاڵی بێت له‌که‌موکورتی.
لێره‌دا
ئه‌وانه‌ی سێیه‌م ده‌شێت بڕێک ویژدانیان بۆ هه‌ڵبگیرێ،به‌ڵام ئه‌دی ئه‌وانه‌ی به‌م ده‌سه‌ڵاته ئه‌ڵێن بێ نمونه و وه‌کو له‌بله‌بانی گه‌نده‌ڵی ،تووتی ئاسا به‌ڕاستوچه‌پ دایئه‌پۆشن،ئه‌وان،.که‌له ئه‌نته‌رنێته‌که‌یاندا سێرچێکی ولاتی سوید بۆ نمونه بکه‌ن ،و به‌راوردێکی ورد له‌نێوان ئه‌و دوو سیستمه‌دا بکه‌ن ( ئێمه‌و ئه‌وان) .
ده‌پرسم ئایا هه‌ر له‌سه‌ر ڕای خۆیان ده‌مێننه‌وه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ،ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێک واده‌زانن که ئه‌و به‌ڕێزانه حه‌یه‌ران ده‌بن کاتێک ده‌بینن که سنوری نێوان وڵاتی سوید‌و نه‌روێژ مه‌گه‌ر ڕوپێوه‌کان له‌یه‌کتری جیا بکه‌نه‌وه،که‌چی سویدیه‌کان به‌ئامار لایانه چه‌ند گیانه‌وه‌ر بۆ نمونه وه‌کو ورچ و گورگ و ئێلی و… له‌سویددا ئارامتر ده‌ژین و سوید به‌وڵاتی خۆیان ده‌زانن و به‌ژماره‌ش ده‌زانن که‌وا چه‌ند گیانه‌وه‌ری میوان ڕۆژانه ڕوو له‌و وڵاته ده‌که‌ن.
هه‌ن واده‌زانن ئه‌وانه توشی شۆک ده‌بن که ده‌ڵێیت له‌و وڵاتانه‌دا نه‌ک سواڵکه‌ر نیه به‌ڵکو ڕۆژانه به‌به‌رده‌وامی له‌که‌ناڵه جیاجیاکانه‌وه ڕاپرسی ده‌که‌ن بزانن ئه‌و پاره‌یه‌ی تۆ وه‌ری ده‌گریت یان به‌ده‌ستی دێنیت به‌شی خۆت و کرێی خانوو ژوری تایبه‌تی منداڵه‌کان و گه‌شتی هۆڵیده‌ی (سمسته‌ر) ی ساڵانه‌تان ده‌کات ،یاخود نا؟یان هه‌ن وای ده‌بینن ئه‌وانه به‌ره‌و ڕووی بێئومێدی ده‌بنه‌وه که ده‌بینن له‌پادشای ئه‌و ولاته ده‌پرسرێته‌وه که بۆچی هه‌رچه‌ند منداڵه‌کانی پاره‌یان ده‌وێت ئه‌و ناڵێت نه‌خێر؟
یان واتێده‌گه‌ن که‌ئه‌وانه ئه‌کێشن به‌سه‌ر قوڕبه‌سه‌رییاندا که ده‌یخوێننه‌وه سه‌رۆکی پارتێکی گه‌وره ی ئه‌و وڵاته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ ئاگایی له‌گه‌شتێکیدا هه‌ندێک پاره‌ی زیادی سه‌رف کردووه ،بۆیه که ڕۆژنامه ئه‌هلیه‌کان پێی ده‌ڵێن بۆ وات کرد،.ئه‌و ڕاسته‌وخۆ ئیستیقاله ده‌نوسێت و له‌وه‌ش گرنگ تر سکرتێره باوه‌ڕپێکراوه‌که‌ی (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌سه‌ر بنه‌مای خزم خزمێنه دانه‌نراوه) بۆیه پێش هه‌موو که‌سێک ڕاستیه‌کان به میدیاکان ده‌ڵێت؟به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ریشدا که‌هه‌موو ئه‌وانه‌و هه‌زار هێنده‌ی تریش پێچه‌وانه‌یه‌و وام لێ ده‌کات که‌ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ش بم که، وا فیکر ده‌که‌نه‌وه،له ئه‌نجامی ئه‌م سێرچه دڵ ته‌زێنانه‌دا ،ڕه‌نگه ئه‌و ئه‌قڵ به‌ستوانه شایه‌تمان بهێنن و ئیتر بۆ چرکه‌یه‌کیش بێت وه‌کو میلله‌ت بییر بکه‌نه‌وه.
ئه‌مما من ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بینم و پێم وایه ئه‌وانه‌ی زوڕنا به‌بالای گه‌نده‌ڵیه‌کاندا لێ ده‌ده‌ن هه‌رگیز نابنه پیاوی باش و هه‌رگیزیش وه‌کو ئینسان بییر ناکه‌نه‌وه.مه‌قسه‌دیشم له‌مه‌ودوا هه‌ردوو جه‌مال عه‌بدوالله و ئازای حه‌سیب قه‌ره‌داخییه،ئه‌م دوانه پێده‌چێت به‌ره‌یه‌کی جوتیان پێک هێنابێت تاکو به‌حسابی خۆیان ناوی کاک نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ تیرۆر و مه‌لا کرێکار و …بێننه ناو مه‌سه‌له‌که‌وه،. ئه‌م جمکه، ئه‌و دوو ڕووه‌ی ده‌سه‌ڵاتن که هه‌رگیز له‌شته باشه‌کاندا ده‌نگیان نیه‌و وه‌ک بایه‌قوش به‌رده‌بنه گیانی میدیای ئه‌هلی و خه‌ڵق و حیزبه‌کانی تر‌و …هتد.
جه‌مالیان،له‌کۆتایی ڕشانه‌وه‌یدا دێت موحاسه‌به‌ی میلله‌ت و میدیا ناحکومیه‌کان ده‌کات و به حسابی ئه‌و ،ئه‌وان ده‌ریان و خه‌ڵک کوێره ئه‌وان نابینێت به‌ڵکو باسی کانیه‌ک ده‌کات،و پاشان کاکی ڕۆشنبیر دێت باسی سه‌قافه‌ت بۆ خه‌ڵک ده‌کات و دیمه‌نی سه‌یرانگاکان ده‌کات به‌منه‌ت به‌سه‌رمانا که نه‌ک به‌حه‌یاتی عومریان ناوی وه‌زاره‌تی ژینگه‌یان نه‌بیستووه به‌ڵکو له‌هه‌موو دونیای دیموکراتیدا ئه‌و جۆره جێگانه بۆ سه‌یرانکردن به جێگه‌ی ناته‌ندروست له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن.
دیسانه‌وه جه‌مال به‌ویژدان و خوا‌و پێغه‌مبه‌ر و ئینجیل و ته‌ورات سوێنمان ده‌دات و ده‌ڵێت( حکومه‌تی چ وڵاتێکی دونیا بۆ یه‌ک ماڵی ناو شاخ و دؤڵێک ده‌چێت مه‌کته‌ب و نه‌خۆشخانه‌و یاریگه‌و کتێبخانه‌و زێرابی سندوقی و زانکۆ‌و کۆمه‌ڵگه‌و فه‌رمانگه‌کان و …….هتد دروست ده‌کات؟)
به‌ڵێ من سوێند به‌ویژدان ده‌خۆم هه‌تاوه‌کو به‌ڕێزتان ده‌مسپی حکومه‌ت بن ،هه‌رگیز ئه‌و ئاواته نایه‌ته دی و ئافه‌رم بۆ سه‌قافه‌تتان که‌هێشتا ناوی کتێبخانه‌ی گه‌ڕۆک و پۆستی گه‌ڕۆک و خزمه‌تگوزارییه تایبه‌تیه‌کان و …تان نه‌بیستووه.
له‌ولاشه‌وه‌و ئازا حه‌سیب وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌یشتبێته ده‌ره‌نجامێکی ته‌واو کامڵ له‌ژێر ناوی نه‌وشیروان مسته‌فاو مه‌لا کرێکار دا ده‌نوسێت که ئه‌و سه‌رسام نیه به‌و هه‌واڵه و پێشی وایه ئه‌مه پڕوپاگه‌نده‌ی جه‌ماعه‌ته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه( که به‌مه‌لا کرێکاره‌وه خۆیان فش بکه‌نه‌وه) ،له‌وێشه‌وه خۆی دڵنیا ده‌کات و ده‌نوسێت که بۆشم ده‌رکه‌وت وایه.
ئافه‌رم وایه‌کانی کاک ئازا،. هه‌مومان ده‌زانین که ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌کانی کوردوستانیش ده‌یانه‌وێت وا پیشانی خه‌ڵکی بده‌ن که ئه‌وان نه‌ک هه‌ر پشتئه‌ستوور نین به مه‌لا کرێکار و ئه‌و تاقمانه‌وه به‌ڵکو ناو به‌ناو وتار‌و بابه‌تیش ده‌نوسن که مه‌لا کرێکار بوه‌ته هۆی ئاژاوه‌ی نێوانی ئه‌وان ،که‌چی نه‌وشیروانێکی ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌وان و که‌پێش ئه‌وه‌ش ڕای ده‌گه‌یه‌نێت که‌ئه‌وان ئاماده نین له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کاندا لیستی هاوبه‌شیان هه‌بێت،ئێستا بۆچی خۆیان به مه‌لا کرێکاردا هه‌ڵبواسن.
یان ئایا ئه‌م بۆم ده‌رکه‌وته ی ئه‌و پیاوه ئازایه له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه،.ئایا هاتووه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ئه‌کادیمیانه‌ی له‌سه‌ر کردووه و گه‌شتوه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه یان له‌جێگه‌ی دیکه‌وه پێی وتراوه که‌ناکرێت باسیان بکه‌ین؟
یان ئایا ئه‌و ڕۆژێک له‌ڕۆژان ئه‌و دوو پیاوه( کاک نه‌وشیروان و مه‌لا کرێکار)ه ی بینیوه که حه‌ز به‌چاره‌ی یه‌کتری بکه‌ن؟
پاشان دێته دژایه‌تی لیسته‌که‌ی گۆڕان و ده‌نوسێت سوپاسی مه‌لا کرێکار ده‌که‌ین که ئه‌و لیسته‌ی پێ ناساندین.
له ڕاستیدا من ده‌زانم که شاعیری نه‌مری گه‌له‌که‌مان (حه‌سیب قه‌ره‌داخی) خه‌ڵقی سلێمانی بووه‌و سوێندی به خاک و ئاو‌و هه‌وای ئه‌م شاره خواردووه به‌ڵام هه‌رگیز کاک ئازام له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئه‌ملا نه‌بینیوه‌ته‌وه و بۆیه له‌وێشه‌وه لۆمه‌ی ناکه‌م که نه‌ک له‌باره‌ی گۆڕانه‌وه نه‌یبیستبێت به‌ڵکو که‌واش بزانێت لیستی گۆڕان زمانحاڵی ئیسلامیه توندڕه‌وه‌کانی کوردوستانیشه.
ئاخر خۆ ئێمه ده‌زانین لیستی گۆڕان هه‌ر هیچ نه‌بێت له‌مڕۆدا نابێته شروقێکی حه‌قیقی تاکو چاوودڵمانی پێ ڕوناک بکه‌ینه‌وه،به‌ڵام ناکرێت مانگه‌شه‌و به‌تاریکی وه‌سف بکه‌ین ،ئاخر ئه‌و له‌تاریکیدایه بۆیه‌ش هه‌موو شته‌کان به‌تاریکی و وه‌کو دوێنێ ده‌بینێت.
ئاخر ئازا‌و جه‌مال نه‌ک باوه‌ڕیان به‌سبه‌ینێیه‌کی پرشنگدار نیه به‌ڵکو لای ئه‌وان ئه‌مڕۆو سبه‌ینێش پشووی ڕه‌سمی یاده‌کانه وه‌کو چۆن دوێنێ به‌بیانوی ناردنی خوێندکارو فه‌رمانگه ڕه‌سمیه‌کان،پشوی ناڕه‌سمیان ڕاگه‌یاند.ئه‌م (وایه) یه‌ی ئه‌مانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که مه‌لا کرێکار له‌پاڵتاکدا یه‌کلایه‌نه وتبێتی من پشتگیری لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌که‌م.
له‌ڕاستیدا له‌ڕووی ئه‌ده‌بی و یاساییه‌وه ئه‌مه دروست نیه چونکه له‌لایه‌که‌وه قسه‌ی کابرایه‌ک له جێگه‌یه‌ک کردبێتی و یه‌کلایه‌نه پشتگیری ده‌ربڕینی، ئه‌مه هیچ قافیه‌یه‌کی نیه چونکه ئێمه ده‌زانین قافیه‌کان له‌سه‌ر یه‌کتری وه‌ستاون ،واته وه‌کو ئه‌م ئازا ئازایه ده‌نوسێت ده‌بێت نه‌وشیروان مسته‌فا پاساو بهێنێته‌وه ،به‌ڵکو ده‌بایه بیوتبایه ده‌بێت چاوه‌ڕێی ئیحای نه‌وشیروان مسته‌فا بکه‌ین تاکو وه‌ڵامی مه‌لا کرێکار بداته‌وه و پاشان ئازا ئه‌و ئازایه‌تیه‌ی بنوانایه‌و شتی له‌سه‌ر بنوسیبایه.
له‌ولاشه‌وه داوای لێبوردن له کاک ئازای خۆشه‌ویست ده‌که‌م که به‌ڕێز کاک نه‌وشیروان ته‌نیا خاوه‌نی ئیمتیازی کۆمپانیای ووشه‌یه‌و لیسته‌که‌شی وه‌ک خۆی ڕایگه‌یاند ناوی گۆڕانه‌و وه‌ک منیش که‌متازۆر ئاگادار بم زۆر له‌و لیستانه باشتره که‌ئێوه‌و مانان به‌ڕاستوچه‌پ داکۆکیان لێ ده‌که‌ن.تێبینی: ئه‌م نوسینه بۆ پشتگیری کردن له لیستی گۆڕان نیه ،به‌ڵکو بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه که‌ده‌یانه‌وێت دیموکراتی موزه‌یه‌ف به دیموکراتی ڕاسته‌قینه بشوبهێنن و گه‌ره‌کیانه گۆمی مه‌نگی ده‌سه‌ڵات له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا هه‌روا به‌مه‌نگی بمێنێته‌وه……