
دیمانه له‌گه‌ڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر مایکل گونته‌ر
پڕۆفیسۆر دکتۆر مایکل گونته‌ر:
کێشه‌ی کورد له تورکیا روو له چاره‌سه‌رییه
سازدانی: که‌مال چۆمانیپڕۆفیسۆر دکتۆر مایکل گونته‌ر، نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکی، له چاوپێکه‌وتنێکی تایبه‌تی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا، تیشک ده‌خاته سه‌ر دوا گۆڕانکارییه‌کانی تورکیا، کێشه‌ی کورد‌و چاره‌سه‌رییه‌که‌ی له تورکیا، به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا، سه‌ردانه‌که‌ی ئۆباما بۆ تورکیا و دانیشتنی له‌گه‌ڵ کورد، گۆڕانکارییه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی تورکیا و کۆنفڕه‌نسی نه‌ته‌وه‌یی کورد.
ئه‌و پێیوایه تورکیا ده‌بێت بنچینه‌کانی کۆپنهاگن جێبه‌جێبکات و راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ په‌که‌که و ده‌ته‌په کێشه‌کانی چاره‌سه‌ربکات. ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نێت که ناساندنی په‌که‌که چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد ناکات و نمونه به ماندێلا دێنێته‌وه که سه‌ره‌تا له لیستی تێرۆری ئه‌مریکا دابوو دواتریش چه‌ندان خه‌ڵاتی ئاشتیپارێزی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرت.
"مایکل گونته‌ر، ساڵی 1943 له‌داییک بووه. ساڵی 1972 له زانکۆی کێنت ستێیت دکتۆرای وه‌رگرتووه. پڕۆفیسۆری زانسته سیاسییه‌کانه له زانکۆی تینیسی له ئه‌مریکا. به یه‌کێک له نووسه‌ر و زانا هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی جیهان داده‌نرێت له لێکۆڵینه‌وه له پرسی کورد و چاره‌سه‌ریی ئه‌و کێشه‌یه. ئه‌و خاوه‌نی چه‌ندان کتێبه ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد له تورکیا و عێڕاقدا. یه‌کێکیشه له‌وانه‌ی زووزوو له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسانه‌وه به‌رۆکی ده‌گیرێت بۆ راوێژپێکردنی ده‌رباره‌ی کێشه و گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. خاوه‌نی شه‌ش کتێبی به‌ناوبانگه ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد، دوا کتێبی ئه‌و "The Kurds Ascending" ده‌رباره‌ی گه‌شه‌کردنی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورده له تورکیا و عێڕاقدا. یه‌کێکیشه له‌وانه‌ی له زۆربه‌ی کۆنگره و کۆنفڕه‌نس و کۆڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌رباره‌ی کێشه‌ی کورد بانگهێشت ده‌کرێت."ئه‌و پێیوایه "هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا، ده‌توانرێت به چه‌ندین رێگای جیاوازه‌وه لێکدانه‌وه‌ی بۆ بکرێت. به ئاشکرایی و هه‌رچه‌نده، ئه‌که‌په پارتی داد و گه‌شه‌پێدان، ژێرکه‌وت له‌وه‌ی ببێته پارتیی سه‌ره‌کی له‌ناو کوردان له ناوچه‌کانی باشوری رۆژهه‌ڵات و چاره‌سه‌رییه ئیسلامییه‌که‌ی بۆ کێشه‌ی کورد ره‌تکرایه‌وه له‌لایه‌ن ناسیۆنالیزمی کوردییه‌وه. له‌لاکه‌ی تره‌وه، ئه‌که‌په وه‌ک پارتیی نه‌ته‌وه‌یی سیاسیی له تورکیا ده‌مێنێته‌وه. له راستیدا، ته‌واوی ده‌نگه‌کانی ئه‌که‌په 39 له سه‌دا، کۆی گشتی رێژه‌ی هه‌ردوو پارته‌که‌ی دیکه‌ی تێپه‌ڕاند، جه‌هه‌په و مه‌هه‌په. بۆیه؛ هه‌ندێک له‌وانه‌یه بڵێن هێشتا ئه‌که‌په زۆر به چاکی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی برده‌وه".
ئه‌و دێته سه‌ر باسکردنی کێشه‌ی کورد و چاره‌سه‌رییه‌که‌ی "سه‌ره‌ڕای ویستی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ئۆباما و نیگه‌رانی به‌رده‌وامی یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا و له هه‌مان کاتیش‌دا چاکسازییه ساده‌کانی تورکیا وه‌ک په‌خشی TRT-6 به کوردی، کێشه‌ی کورد له تورکیا هه‌ر به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا مافه کولتوری، سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کانی دانیشتووانه کورده‌کانی، به‌ته‌واوی ره‌تده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا به ده‌ستێک ده‌یبه‌خشیت، به ده‌سته‌که‌ی دیکه ده‌یکێشێته‌وه".
مایکل که هاوکات زۆرجار له‌لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه به پاڵپشتیکه‌ری کورده‌کان ده‌نسارێت، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف پێویسته هه‌وڵه‌کان چڕتر ببنه‌وه "بۆیه؛ کورده‌کان و پشتیوانیکه‌ره‌کانیان پێویسته به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر په‌ستان خستنه سه‌ر ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ چاکسازییه پێویسته‌کان که ده‌بنه هۆکارێک بۆ قبوڵکردنی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا و له ئه‌نجامدا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی سنووره‌کان، به‌ڵام تورکیایه‌کی به‌ڕاستی دیموکڕاتی". رونیشده‌کاته‌وه "بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و پڕۆسه‌یه به درێژی، په‌که‌که پێویسته هیچ کرده‌وه‌یه‌کی توندوتیژی و هێرشێکی بکوژانه نه‌نێت که پاساوێک بداته تورکیا بۆ ره‌تکردنه‌وه‌ی چاکسازییه‌کان وه‌ک موبه‌ڕیڕیکی ناشه‌رعی. له‌ڕاستیدا، په‌که‌که پێویسته کار بکات به ئاڕاسته‌ی ده‌ستخستنی لێخۆشبوونێکی ته‌واوه‌تی و زیره‌کانه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه که رێی پێبدات به‌شداری بکات به ئازادانه، به‌ڵام ئاشتییانه له پڕۆسه‌ی سیاسیی‌دا. ئه‌وه ته‌نها کاتێک رووده‌دات که په‌که‌که به‌رده‌وامی بدات به تووانا سه‌ربازییه‌کانی هه‌تاوه‌کو گاره‌نتییه‌کی ته‌واوه‌تی ده‌درێتی بۆ دیموکڕاسیی راسته‌قینه. ئه‌گه‌ر نا په‌که‌که به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چێت. وتاره‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا باڕاک ئۆباما بۆ پارله‌مانی تورکیا، داوای له تورکیا کرد هه‌ڵوێستی زیره‌کانه و ئازایانه‌ی خۆی بۆ کێشه‌ی دوورمه‌ودای کورد پیشان بدات. به گشتی وتاره‌که زۆر به باشی پێشوازی لێ‌کرا له‌لایه‌ن زۆربه‌ی سییاسییه‌کانی تورکیا، به‌ڵام ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕیبکرێ ئه‌گه‌ر بانگی ئۆباما بۆ چاره‌سه‌ری به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی رێزی لێبگیرێت و ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک بێت".
هه‌رچه‌نده کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئۆباما له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ده‌ته‌په پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک ئه‌حمه‌د تورک، کورت بوو به‌ڵام به قسه‌ی مایکل گونته‌ر "ویستی راسته‌قینه‌ی ئۆبامای نیشاندا له هاندانی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد. خۆی وه‌ک ئه‌فریقایی-ئه‌مریکاییه‌ک، ئۆباما هاوسۆزه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگات و چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی له‌و جۆره بکات."
مایکل ته‌ئکید له‌وه ده‌کاته‌وه که "ئه‌وه شتێکی عه‌قڵانی نییه بۆ تورکیا مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که و ده‌ته‌په ره‌تبکاته‌وه وه‌ک دیاره ئه‌و دوو رێکخراوانه نوێنه‌رایه‌تی زۆر له کورده ئه‌تنییه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن. هه‌رچۆنێک، به‌خشینی ئه‌و مه‌ودایه درێژه به تووندوتیژی نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و په‌که‌که، ره‌تکردنه‌وه‌ی تورکیا بۆ گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ په‌که‌که مه‌فهومه". ئه‌و دێته سه‌ر گێڕانه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌ک که له سه‌ردانیدا بۆ لای عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی په‌که‌که رووبه‌ڕووی بۆته‌وه "له راستیدا، زیاتر له ده‌یه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر کاتێک چاوم که‌وت به عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ئه‌و خۆی به منی گوت ئه‌و له‌و کێشه‌یه تێگه‌یشت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وێ ئاره‌زوویه‌کی راسته‌قینه له چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد به شێوازێکی دیموکراتییانه هه‌بووایه، رێگاکانی ده‌وره‌ی ئه‌و چه‌ڵه‌مه‌یه ده‌توانرا بدۆزرێنه‌وه. به‌شێوه‌یه‌کی دیاریکراو، ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌یتووانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ (الوسطاءِ) نێوبژیکارانی په‌که‌که بکات".
تورکیا و پارته‌که‌ی ئه‌ردۆگان که تا ئێستاش ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ ده‌ته‌په و په‌که‌که دانیشتن سازبده‌ن به‌و پێیه‌ی په‌که‌که هێزێکی "تێرۆریستی"یه و ده‌ته‌په‌ش پشتیوانی ده‌کات، مایکل رایه‌کی تری هه‌یه "ده‌ته‌په ده‌کرێ ببێته ئه‌و نێوبژیکاره و پێویسته به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تانه ده‌ستنیشانبکرێت چونکه پێشتریش به‌شداری له پارله‌مانی تورکیادا کردووه. به‌دڵنیایی، ده‌وڵه‌تی تورکیا پێویسته هه‌وڵه‌کانی ئێستای خۆی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌ته‌په بکێشێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێکی تر ئه‌مه به ساده‌یی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد دووباره ده‌گێڕێته‌وه بۆ گۆشه‌ی یه‌که‌م".
کۆنفڕه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی کورد که وابڕیاره له ماوه‌ی داهاتوو له هه‌ولێر له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی بارزانی و تاڵه‌بانی ببه‌سترێت، هێشتا ئاژێنداکه‌ی روون نییه. له‌و باره‌یه‌وه پڕۆفیسۆره ئه‌مریکییه‌که، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه، به‌ڵام ره‌خنه‌ش له کۆنفڕه‌نسه‌که ده‌گرێت "من سه‌رنجی کۆنفڕه‌نسی نێوده‌وڵه‌تی کوردی ده‌ده‌م له هه‌ولێر، به‌ڵام گومانیش ده‌که‌م له سه‌رکه‌وتنی له چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی کورد له تورکیا هه‌تا ئه‌وان په‌که‌که وه‌لا بنێن له‌جیاتی ئه‌وه‌ی به‌شداری پێبکه‌ن. کۆنفڕه‌نسه‌که له به‌رژه‌وه‌ندیی تورکیا، کورده‌کان له تورکیا، حکومه‌تی هه‌رێم له عێڕاق، ئێران و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش دایه بۆئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ربکه‌ن. به‌داخه‌وه هه‌موو پارته به‌شداربووه‌کان به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد بۆ ئامانجه ته‌سک و دووره‌کانی خۆیان به‌کاربێنن به زیانی چاره‌سه‌رییه‌کی سه‌رتاسه‌ری".
دوابه‌دوای ئه‌مه، ئه‌و دێته سه‌ر باسکردنی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتی ئه‌وڕوپا. ئه‌و باس له‌و پلیکانانه ده‌کات که پێویسته تورکیا به‌سه‌ریدا بڕوات "بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ئه‌ندامێکی ته‌واوه‌تی یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا، تورکیا پێویسته بنچینه سیاسییه‌کانی کۆپنهاگن-یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا جێبه‌جێبکات، که جێگیری دامه‌زراوه‌کانی گاره‌نتیکردنی دیموکڕاسی، حوکمی قانون، مافی مرۆڤ و پاراستنی مافی که‌مایه‌تییه‌کان ژێر فه‌رمان ده‌کات. راپۆرتی ساڵانه‌ی پێشکه‌وتنی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا نه‌خشه‌یه‌کی درێژی کێشا له گه‌یشتنی تورکیا به‌م بنچینانه. دواترین راپۆرتی پێشکه‌وتنی یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا لو نۆڤه‌مبه‌ری 2008 ده‌رچوو، ئاماژه‌ی به‌وه کردبوو که هێشتا سه‌فقه‌یه‌کی گه‌وره ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامبدرێن".
ئه‌و که خۆی به‌ژداربوویه‌کی دیاری پێنجه‌م کۆنفڕه‌نسی ساڵانه‌ی کۆمسیۆنی مه‌ده‌نی تورکیا-یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا(EUTCC) بوو، ده‌رباره‌ی کۆنفڕه‌نسه‌که و ئه‌نجامه‌کانی ئاشکرایده‌کات "پێنجه‌م کۆنفڕه‌نسی ساڵانه‌ی کۆمسیۆنی مه‌ده‌نی تورکیا-یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا(EUTCC) که له پارله‌مانی یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا له برۆکسڵ له کۆتایی جانیوه‌ری 2009 به‌سترا، 48 داواکاری تایبه‌تی ریزکرد به مه‌به‌ستی ریفۆرمکردن بۆ قبوڵکردنی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا، ئه‌وانه‌ی ده‌گرته‌وه "تورکیا و یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا ئێستا له دۆخێکی حه‌ریج دان. پڕۆسێسی گه‌یشتن رووه‌و کزی ده‌چێت و پاشی ئه‌وه‌ی وه‌ستێنرابوو… چاکسازییه جێبه‌جێکراوه‌کان وا ده‌رده‌که‌وێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه بێ". ده‌شڵێت "ئێستا که هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی ئاداری 2009 له تورکیا روویاندا، بۆ ئه‌که‌په کاتی ئه‌وه‌یه پێشکه‌وتنه‌کانی خۆی نوێبکاته‌وه به ئاڕاسته‌ی گه‌یشتن به‌و بنچینانه هه‌ر وه‌ک چۆن ده‌نگده‌ران رازییبوونی خۆیان پێداوه".
گونته‌ر ده‌پرسێت "ئێستا تورکیا پێویسته به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی چی بکات که هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌کانی تورکیا له ئاداری 2009 قسه‌ی کردووه؟". وه‌ڵامه‌که‌ی ده‌داته‌وه "ئه‌مه بێگومان بۆ هه‌موو خه‌ڵکی تورکیایه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆیان بده‌ن. زۆربه‌ی زۆری کورده‌کان که له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا ده‌ژیێن، تورکیایه‌کی دیموکڕاتیان ده‌وێ که‌له‌گه‌ڵ بنچینه‌کانی کۆپنهاگن ته‌با بێ، زیاتر له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ یا فیدڕاڵی".
ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که کورد و په‌که‌که ئێستا وازیان له سه‌ربه‌خۆیی هێناوه و باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه نه‌ماوه "ئه‌م خه‌ڵکانه (کورد) ده‌ڵێن شه‌پۆلی گلۆبالیزه‌یشن سنووره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی راماڵیون. که‌واته، له جیاتی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه، ئابوورییه هه‌رێمییه‌کان و رێکخراوه سیاسییه‌کان وه‌کو یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا، گرنگی وه‌ده‌ستدێنن. زیاد بۆ ئه‌وه‌ش، فیدڕاڵییه‌تێکی ئه‌تنی له تورکیادا به سه‌رکه‌وتووی کار ناکات له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێکی جیاواز". باس له هۆکاره‌کان ده‌کات و شیانده‌کاته‌وه "یه‌که‌میان نزیکه‌ی 60 له سه‌دی کورده ئه‌تنییه‌کان له تورکیا له هه‌رێمه‌کانی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژیێن. ئه‌مه ئیتیحادییه‌ک دروستده‌کات له‌سه‌ر بنچینه‌ی نیشتیمانی مێژوویی کوردی له هه‌رێمی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ناتۆڵیا که عه‌مه‌لی نییه. دووه‌میان، ئێستا وا ده‌خه‌مڵێنرێ که نزیکه‌ی زیاتر له یه‌ک ملیۆن ژن و ژنخوازی له‌نێوان کورد و تورک هه‌یه. زۆر له کورده ئه‌تنییه‌کان له هه‌رێمه زۆربه تورکه‌کاندا گیراونه‌ته‌خۆ و هه‌تا به کوردییش قسه ناکه‌ن. سێیه‌میان، یه‌کخستنه ئابوورییه‌کان گه‌یشتۆته پله‌یه‌کی به‌رز ته‌واوکاریی ئابووری پێشینه‌ی وه‌رگرتووه، چونکه کورده‌کان له سه‌رنسه‌ری وڵات‌دا چه‌ندان پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی ئابوورییان دامه‌زراندووه".
ئه‌و باوه‌ڕیشی وایه " کێشه سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتورییه‌کان ده‌مێننه‌وه. به‌دیموکڕاسییکردنی راسته‌قینه، له‌ناو خودی پێش هه‌بوونی سنووره‌کان له تورکیایه‌کی یه‌کگرتوودا چاره‌سه‌رییه‌ک پێشکه‌شده‌کات. ئه‌مه داوای ئه‌وه ده‌کات که خوێندنگه‌ی زمانی کوردی له ئه‌سته‌نبۆڵ بکرێته‌وه، له‌کاتێکدا خوێندنگه تورکییه‌کان له هه‌رێمی هه‌کارییدا بوونیان هه‌یه. هه‌موو یه‌کێک پێویسته په‌روه‌رده به‌و زمانه وه‌ربگرێت که خۆی په‌سندی ده‌کات. په‌خشی سنوورداری رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی کوردی پێویسته فراوان بکرێت بۆ که‌رتی تایبه‌تی، له‌و نێوه‌نده‌دا، ناوه‌ندی ره‌سمی TRT پێویسته تایبه‌ت به‌شی په‌خشی کوردی بۆ ئه‌و زمانه دابنێت هه‌روه‌ک له جانیوه‌ری 2009 کردی و پێویسته خزمه‌ت به کورده‌کان بکات. شوێنه جوگرافییه‌کان له باشوری رۆژهه‌ڵات پێویسته به هه‌ردوو زمانی کوردی و تورکی ناوبنرێن". گونته‌ر دووپاتیده‌کاته‌وه "ئه‌گه‌ر ئه‌وه به راستیی و دروستی ئه‌نجامبدرێ، پاڵپشتیکه‌رانی زمانی تورکی که که‌مێک ترسیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی که خه‌ونی تورکیایه‌کی گه‌وره‌تریان هه‌یه ده‌بێت له که‌له‌پوری یه‌کتر به ئاگابن و تورکه‌کانیش ده‌بێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوو بن. هه‌ر بۆ نمونه ئێستا، زۆربه‌ی سه‌رکرده کورده‌کان له تورکیا به تورکی ده ئاخفن نه‌ک به کوردی. له راستییدا، تورکیا له‌ڕووی مێژووییه‌وه، تووانایه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له تواندنه‌وه و ئیستیعابکردنی زمانه‌کانی دیکه که له ئه‌ناتۆلیا هه‌بوونه. جارێک ئه‌و مافه به کورده‌کان ببه‌خشرێ بۆ به‌کارهێنانی زمانی کوردی، چه‌ند له کورده‌کان به راستی حه‌زیان لێیه خۆیان به شێوازێکی تایبه‌تی په‌روه‌رده بکه‌ن که ته‌نها کۆتاییه‌کی سنوورداری ده‌بێت؟ زیاد له‌وه‌ش، مافی زمان و مافه کولتورییه‌کان که ئێستا له تورکیا داواده‌کرێن، زیاتر نین له‌وانه‌ی که تورکیا له هه‌شتاکان داوای له بولگاریا ده‌کرد بۆ تورکه‌کانی ئه‌وێ که ته‌نها له سه‌دا 10ی ژماره‌ی ته‌واوی بولگاریا پێکدێنن و هێشتاش داوا ده‌کات بۆ تورکه‌کانی قوبرس، که نزیکه‌ی له سه‌دا 20ی قوبرس پێکدێنن".
گونته‌ر ئه‌وه‌ش بیردێنێته‌وه که ده‌ستوورێکی مه‌ده‌نیی دیموکراتی پێویسته نه‌خشه‌ی بۆ بکێشرێت که ئاڵا و سنووره‌کانی تورکیا بپارێزێت و زمانی تورکیا هه‌ر به ره‌سمی بمێنێته‌وه، له‌م نێوه‌شدا په‌روه‌رده، بڵاوکردنه‌وه و په‌خشکردن به زمانی کوردی به ته‌واوه‌تی یاسایی بێت.
رای وایه "ئه‌و پێدراوه‌ی "هه‌مووان تورکن" که ده‌ستووری ئێستای تورکیا هه‌ڵیگرتووه، پێویسته بگۆڕدرێت و ئاماژه به‌وه بکرێ که هه‌مووان هاوڵاتیی تورکیان. ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی ره‌سمی رێ به ناسینی کورده ئه‌تنییه‌کان ده‌دات که هاوڵاتی تورکیین. چاره‌سه‌رییه‌کی له‌م جۆره، ۆکۆتایی به‌م دۆخه ناهه‌مواره دێنێت که پڕۆفیسۆران باسکین ئۆڕان و ئیبڕاهیم ئۆزدین کاباغڵۆ که له راپۆرتێک‌دا سه‌باره‌ت به یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا و هاڕمۆنیزه‌یشنی ئاڕاسته‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران کرابوو که "تورک" ته‌نها ناسنامه‌ی گروپێکی ئه‌تنییه و "تورکیا" چه‌ندان گروپی ئه‌تنی تری تێدایه وه‌ک "کورد".
گونته‌ر ئاماژه به‌وه ده‌کات که به ماوه‌یه‌کی کورت دوای سه‌رکه‌وتنه پارله‌مانییه‌که‌ی له جولای 2007، ئه‌که‌په به راستی گروپێک پارێزه‌ری ده‌ستووریی گرت له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی ئه‌ڕگون ئۆزبودون له زانکۆی بیلکه‌نت بۆ ئه‌وه‌ی ره‌شنووسێکی ده‌ستووری نوێی تر ئاماده بکه‌ن که تورکیا دژه که‌مالیزمی تورکیا بێت.
باسی ناوه‌ڕۆکی ئه‌و دۆکیۆمێنته ده‌کات "ئه‌و دۆکیۆمێنته نه‌خشه‌یه‌کی گرنگی کێشا، دووباره پێناسه‌ی تورکایه‌تی کرده‌وه و فێربوونی زمانی کوردی وه‌ک زمانی دووه‌م ناساند له قوتابخانه حکومییه‌کان، دووباره رێکخستنه‌وه‌ی دادگای ده‌ستووری، کۆتاییهێنان به ئۆتۆنۆمی سوپا بۆ له‌مپه‌رخستنه به‌رده‌م بڕیاره‌کان به‌پێی یاسا و ده‌سته‌ڵاتی سه‌رۆکی وڵاتی که‌مکرده‌وه. هه‌روه‌ها ره‌شنووسه‌که ژماره‌یه‌کی مادده‌ی له خۆ ده‌گرت که دژی سێنتڕالیزه‌یشنی ده‌وڵه‌ت بوو، دووباره پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی کرده‌وه وه‌ک دوولایه‌نێکی کورد و تورک و کۆپیی ده‌وڵه‌تی جیاکراوه‌ی دین له ده‌وڵه‌تی که‌مالیشی تێکدا".
ئه‌و له کۆتاییدا ئه‌وه‌ی بیرخسته‌وه که ئه‌وه ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی ببینین ئایا ئه‌که‌په ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م رێگای چاکسازییه ده‌ستوورییه. به‌دڵنیایی و هه‌رچه‌نده، به‌هۆی رازییکردنی داوا مۆدێرنه‌کانی زیاتری دانیشتووانی کورد له‌سه‌ر ئه‌م کێشانه، تورکیا ده‌توانێ ورده‌ورده که‌سبی بزووتنه‌وه‌ی کوردی بکات وه‌ک باوه‌ڕپێکراو و هاوپه‌یمانێکی به‌هادار، له‌جیاتی دوژمنێکی به هیلاکچوو.
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 28-4-2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه.