ته‌نیایم به خه‌م ده‌سپێرم….محه‌مه‌د كه‌ساس
ته‌نیایم به خه‌م ده‌سپێرم
شیعری/ محه‌مه‌د كهساسدهمێكه ته‌نیایم به سێبه‌ری
دره‌ختێكی كالیپتۆسی نێو پاركی
ده‌نگی خا له قی سپاردو
من و جه‌سته یه‌كی ته‌زیوی
به‌ر زریان وتۆفانی خه‌مێكی ئه‌زه‌لیی ماینه‌وه
نازانم له‌كام په‌نجه‌ره‌ی شیعره‌وه
هه‌ڵوه‌رینی گهلاَ به‌هارییه كانی عه‌شقی خۆمت
پێ نیشان ده‌م
له ژێر كوختی كامه شیعرێكی عاشقی (نالی)یه وه
ناڵه ناڵی پڕئازاری ڕۆحی خۆمت
بۆ باس بكه‌م …؟
ئێستا كه یاداشتی ئه‌و شیعرانه ئه‌زبه‌ر ده‌كه‌م
كه نیوه‌ی ته‌مه‌نیان
له‌به‌ر خۆری عه‌شقێكی شێتانه به‌سه‌ر برد
له‌یادمه , چۆن گورزه تیشكی ئه‌و عه‌شقه
تخوبی مۆخی بڕیم وخۆی كرد به‌ماڵی ڕۆحم دا
منی غهمزهدهش
به ده‌م هه‌نسكی شیعره‌وه
فه‌رشی ڕۆحم بۆ ڕاخست وجڵوی خۆم دایه ده‌ستی
ئای ..خودایه
ئازاره‌كان چه‌ند مه‌زن بوون ؟
ئازاره‌كان چهندبه سوێ بوون ؟
ئێستاكه ..ته‌مه‌نێك پڕ ئه‌سرین
لێوان‌لێو له شه‌رابی چاوه‌ڕوانی تێپه‌ڕی
من خۆیشم نازانم چۆن ماوم …
چۆن چۆڕبڕ نه‌بووه
كانیاوی به‌هاره‌ی دووچاوم …؟
خودایه .. ده‌زانم ڕۆژێ دێ
ده‌مرم وهیچ كه‌سێ نازانێ
ته‌رمه‌كه‌م له كوێدا ده‌نێژرێ …
ده‌مرم و پڕئه‌وین دوو كێلی گۆڕیشم خه‌م ده‌گرێ …ئه یلولی 2007 سلێمانی