
ژانره‌كه‌ی مۆنتێن……فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
ژانره‌كه‌ی مۆنتێن
فه‌یسه‌ڵ خهلیلله هه‌ناوی سه‌رجه‌م گۆڕانكارییه‌كانی دونیا، بیر له‌وه كرایه‌وه ژانری نووسینیش بگۆڕدرێت، گۆڕینی ژانریش به بڕیار وكۆبوونه‌وه نه‌بوو، به‌ڵكو به ئیبداع بوو، داینه‌مۆی ئیبداعهكهش یاخی بوونێكی گه‌وره بوو، مۆنتێن كۆشكی شانیشینی جێده‌هێڵێت، ده‌یه‌وێت بنوسێت، بۆیه واز له راوێژكاری ده‌هێنێت له لادێ دا گۆشه‌گیر ده‌بێت، ئه‌و كتێبێكی نووسی به ناوی هه‌وڵه‌كان (محاولات،essay)، گرنگ ناوه‌ڕۆكی نووسینه‌كانی نه‌بوو، گرنگ ئه‌وه‌بوو به ژانرێكی نووسی دواتر به مه‌قاله ناسرا.
به‌ر له‌و مێژووه، له سه‌رده‌می یۆنانیه‌كان چاكترین كتێبی ئه‌فلاتون وفهیلهسوفانی تر به محاوره نووسراوه، دوای ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێك به خیتابه، به شانۆ، به شیعر ده‌رده‌بڕا، به‌ڵام مه‌قاله هات جوانییه‌كی تری دایه نووسین.
مه‌قاله، هه‌وڵێكه بۆ ده‌ربڕینی ره‌ئیه‌ك له كه‌مترین وشه‌دا، زۆر كه‌س پێیانوابوو، مه‌قاله ته‌عریف ناكرێت، پاساویشیان بۆ ئه‌مه، نه‌بوونی ره‌گه‌زێكی دیار بوو له مه‌قاله، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شیعر وه‌زن وقافیه هه‌یه، له چیرۆك گێڕانه‌وه ودیالۆگ هه‌یه، دیاره ئه‌و پاساوه لاوازه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه، له نێوان مه‌قاله نووسین وئینشا نووسین تێكه‌ڵییه‌ك دروست بێت ونووسه‌ر وئینشانووسێك بێنه یه‌ك ئاست.
جاران نووسین به شێوازێك ده‌نووسرا، كه به ریساله ناوده‌برا، ئه‌وه‌یان نزیك بوو له مه‌قاله، به‌ڵام له هه‌ندێك رووه جیاوازی هه‌بوو، لێره ناتوانم هه‌موو ئه‌و بۆچوونانه بخه‌مه روو كه له سه‌ر ئه‌و ژانره نووسراوه،من مه‌به‌ستێكی ترم هه‌یه.
ده‌ڵێم راسته مه‌قاله وه‌ك شیعر وه‌زن وقافیه‌ی نییه، به‌ڵام ده‌بێت له مه‌قاله دا نووسه‌ر بهلاغهتێك و ئسلوبێكی هه‌بێت، كه جهمالیهتێك به مهقالهكهی بدات، بۆئه‌وه‌ی رهئیهكه جوانتر بگات، ده‌بێت مه‌قاله ساده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌مه‌عنای ئه‌وه نایه‌ت كه ساده‌گۆ بێت و دوور بێت له تێڕوانین وقوڵبوونهوه، بۆئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان بێ پێچ وپه‌نا بگوترێن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك بابه‌تی نووسین له به‌رگی ئه‌ده‌بدا رووت بكرێنه‌وه، بۆئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان له بازنه‌ی نوخبه‌دا قه‌تیس نه‌كرێن و زۆرترین خوێنه‌ریان هه‌بێت، ئه‌و ژانرا داهێنرا، ئه‌ویش فریای هه‌موو ئه‌و شتانه كه‌وت، مه‌قاله زمانی زانسته وزمانی ئه‌ده‌بیشه، واته له نێوان ئه‌و دووانه‌دا، دوو ره‌گه‌زییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی زرورهتێكی سه‌رده‌می بوو، وه‌ك شیعر نه‌بوو، بۆیه فێربوونی نووسینی مه‌قاله جاران بابه‌تێكی فێركارییانه بوو، واته ده‌كرێت هه‌موو كه‌سێك فێری نووسینی مه‌قاله بێت، به‌ڵام نا‌توانیت هه‌موو كه‌سێك فێری نووسینی شیعر بێت وببێت به شاعیر.
گوتم ده‌كرێت خه‌ڵك فێری نووسینی مه‌قاله بێت، به‌ڵام نه‌مگوتووه ده‌كرێت له خۆوه مه‌قاله بنوسێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین، كه‌هه‌موو خه‌ڵك بووه به نووسه‌ر، ئه‌مه بۆ وای لێهات؟ له دوای مۆنتێن رۆژنامه‌گه‌ری گه‌شه‌ی كرد، جیا له هه‌واڵ، به هۆی كورتی ژانره‌كه و ئاسان ده‌ربرینی ره‌ئی تیایدا، رۆژنامه خواستی خۆی بۆ قبوڵكردنی ئه‌و ژانرا ده‌ربڕی، په‌ڕه‌كانی خۆی بۆ واڵا كرد، مهقالهش له سایه‌ی رۆژنامه زیاتر ساده بۆوه، وای لێهات شته سه‌ره‌كیه‌كانی جێهشت ورووی له شته جوزئییهكان كرد، له‌مه‌شدا قوڵبونه‌وه وتێڕامانی له ده‌ستدا، ده‌كرێت بڵێین رۆژنامه‌گه‌ری مه‌قاله‌ی ناشیرین كرد، ئه‌وه ئه‌گه‌ر باس له رۆژنامه‌گه‌ری چاپكراو بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس له راگه‌یاندنی سه‌رده‌می دیجیتاڵ وئهنتهرنێت بكه‌ین، ئه‌وا وێرانیهكه ئێستا به چاوی خۆمان ده‌بینین، ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی ئێستا، به هۆی نه‌بوونی كولفه‌ی كاغه‌ز ومهرهكهب، ده‌رگای بۆ هه‌موو كه‌سێك كردۆته ته‌علیق له سه‌ر بابهتهكان بدات، ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كی زۆر خێرا له نێوان كه‌ناڵ و وه‌رگر هه‌یه، جا له ئیس ئێم ئێسه‌وه بگره تا ئه‌و كورته تهعلیقانهی له سایته‌كان بڵاو ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه وه‌همی نووسین گه‌وره‌تر ده‌كات، وا ده‌كات خه‌ڵك له خۆوه وا هه‌ست بكات بۆته نووسه‌ر، ته‌نانه‌ت مهقالهكانیش ره‌ئی نین، به‌ڵكو تهعلیقن(سه‌رنجن)،هیچیان قوڵ نین، چونكه نووسه‌ره‌كانیان له بری ئه‌وه‌ی سهقافهتێكی ئینسكلۆپیدییان هه‌بێت، خاوه‌نی چه‌ند زانیارییه‌كن، كه له خودی راگه‌یاندیان وه‌ریانگرتووه، بۆیه ئیبداع ناكه‌ن، ره‌ئی مه‌حكه‌م ناده‌ن، بابه‌تی نوێ ته‌رح ناكه‌ن، به‌ڵكو له بری هه‌موو ئه‌مانه، ده‌كه‌ونه تانه‌وته‌شه‌ر،یان هه‌واڵێك له سایتێك ده‌خوێنێته‌وه، له سایتێكی تر نووسینێكی له سه‌ر ده‌كات، ره‌نگه به ده‌یان ناوی خوازراو بڵاوی بكاته‌وه، سه‌قافه‌تی ئه‌وانه له دهستوخهتییان ده‌رده‌كه‌وێت، كه له سایه‌ی كیبۆردی كۆمپیۆته‌ره‌وه حه‌شار دراوه.جیا له‌و فه‌وزایه قه‌ڵه‌می جوان نه‌ماوه، حیساب بۆ وشه ناكرێت.
جاران ده‌گوترا خوێندنه‌وه هه‌نگاوی یه‌كه‌می فێربوونه، نووسنیش خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مه، هه‌نگاوی دووه‌میشه بۆ فێر بوون، به‌ڵام ئه‌و نوسینانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسم كرد، ده‌رخستنی ئیفلاس بوونی خوێندنه‌وه ونووسینه، هه‌ر ئه‌و فه‌وزایه‌ی نووسینه‌ش هۆكارێكه بۆ كوشتنی رۆحی خوێندنه‌وه له‌لای ئینسان.